تۆ و من به ختیار كه ریم ئه و ئێواره یه تۆ خواستت ئاهه نگی یادی له دایكبوونم بگێڕیت ، وه لێ من له پرسه ی مه رگی پۆلێ نه وره سی لانه وازدا سه رچۆپیم ده كێشا. به خه مناكیم سه راسیمه مه به گوڵی شیعرم له گلێنه ی ئه م ئێواره ته م گرتوه م ڕامه مێنه هه ر ئه و دوو هه ڵماته بێده نگه ی مناڵین كه له دڵڕه قی بابه م قوتاركردن ئه م ڕووخساره بازنه ییه ی ئاڵوده ی سوتانه له ئاگردانی عیشقتدا هه مان تابلۆی ناته واوی قه ڵه مه خه ڵوزییه كه ی داخه كانی دایه یه لێ گه ڕێ په پوله ئه رخه وانیه كه م لێ گه رێ با ئه م ئێواره یه ش چۆك داداته سه ر به سته ڵه كی رۆح . په پوله یی پێم بێژه چی ئه م ئێواره یه له ئێوارانی دی جیاده كاته وه ؟ ڕه نگی فرمێسكه وه نه وشه ییه كانی تۆ و من نه بێت هێنده باریوون كاڵ ده چنه وه كاڵ گمه ی كپكراوی نه وره سه خۆڵه مێشییه كانی حه زی تۆ و من نه بێت هێنده ئاسمانی دڵره ق گه ڕاون چی دی باڵیان نابزوێت لێ گه ڕێ با ئه ستێره شه رابییه كانی ئاسمانی ئه م ئێواره یه م شین باری مه رگی ره شی ماچه په مه ییه كانی تۆ و من بن كه ده رفه ت نه بوو له لێوی تارمایی یه كدیان بكه ین په پوله یی لێم بڕوانه ببینه چ به هارێكی بێ باخچه م سه رنج بده چ باخچه یه كی په رژین كراوم ببینه چ نه وره سێكی به دبه ختم , به خنكانی ده ریا هه ناسه سوارم وه لێ به تاعونی لم ده مرم . په پوله یی بیر بكه ره وه له هاوكێشه ی بێ ده رئه نجامی بوونم ده بینیت چ كوێره گوندێكی خامۆشی پاش وێرانه م تۆ: په پوله یی هاتیت شیله ی ماچێكی ته ڕ بگریت ! له لێوی وشكتریین گوڵی چه په كتریین باخچه ی په نهانتریین شار . په پوله یی پێم بڵێ , ده كرێت بیابان به هه شتی ته ڕی نه وره سێك بێت ! ؟ ده شێت سوتماك لانه خه ونی په پوله یه ك بێت ! ؟ په پوله یی پ ێ م ب ڵ ێ ێ ێ ێ ێ ێ ێ ێ ێ ێ .
|