ته‌موزی 1987
بۆ
شه‌هید"مه‌حه‌مه‌د"ی برام پێشكه‌شه
ئێواره‌یه‌كی خه‌ماوی یه‌و
چاوانی خه‌م تێزاوم
وركی بێ تۆییان گرتووه ,
یادت جوانوویه‌كی به‌حریه‌و
حیله‌ی دونیای پڕ كردووه .
ده‌نگت رێژنه‌ی بارانێك بوو
له ئاسمانی تۆڵه‌وه داده‌باری
ده‌ستت هێزی كاوه‌یه‌ك بوو
قاڵ بووی سه‌د ساڵ چه‌كوش كاری .
ئه‌و شه‌قام و كۆڵانانه‌ی
جاران ده‌تكردنه چراخان ,
ئێستا فرمێسكی بێ تۆییان
له چاوانا قه‌تیس ماوه .
ئه‌و ته‌پۆڵكه‌و بن به‌ردانه‌ی كه‌سه‌نگه‌رت تیا ده‌گرتن
بۆ سبه‌ینێ ی زه‌برو تۆڵه
ئه‌مرۆ نه‌خشه‌ی مه‌رگی من و هاورێكانتی
تیا كێشراوه .
|