ئۆكتۆبه‌ر و وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ
له بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیسته‌كانی هۆله‌ندا
ئاسۆ شابان
(( 2 )) زیاد له چاره‌كه میلیۆنێك له خه‌لكی سۆسیالیست‌و ئازادیخواز‌و ناڕازی له ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی هۆله‌ندا ، خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌و به‌هێزیان له گۆره‌پانی دام له ئه‌مسته‌ردام به‌رێخست ، خۆپیشانده‌ران به لافته‌و پۆسته‌رو بلندگۆكانی ده‌ستیان و ئه‌و نووسراوانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داڕێژرابوون ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خۆیان به خه‌لك و رژێمی هۆله‌ندا نیشاندا. نووسراوه‌كان : دژی شه‌ر ، دژی ره‌گه‌زپه‌رستی ، دژی كه‌پیتالیزم ، دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی خانه‌نشینی ، خوێندن ، كار و لایه‌نه ته‌ندرووستیه‌كان ، بیمه‌ی بێكاری ، به‌رزبوونه‌وه‌ی پاره‌ی بلیتی هاتووچۆ. ئینترناسیونالی سۆسیالیزم ،پارتی كار ، پارتی سۆسیالیست ، چه‌پی سه‌وز ، سه‌ندیكای فدرالی كرێكارانی هۆله‌ندا وهه‌ندێ رێكخراوه‌ی پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ری و هونه‌ری تر ، هاتنه‌پای به‌شداربوونی ئه‌م خۆپیشاندان ـ پێداگرتنی خه‌لك و دووپاتكردنه‌وه‌یان له سه‌ر هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حووكمه‌ته‌ی ئێستا‌و هه‌لبژاردنه‌وه‌ی حووكمه‌تێكی تازه باسی جدی خۆپیشانده‌ره‌كان بوو ، به‌دڵنیاییه‌وه به‌هێزترین ئۆپۆزسیۆنی هۆله‌ندا سۆسیالیسته‌كانن كه مه‌زه‌نه ده‌كرێ له‌هه‌لبژاردنی داهاتوودا ده‌سه‌لات بگرنه ده‌ست ـ هاووڕێیانی ئینترناسیۆنالی سۆسیالیزم ده‌ستێكی باڵایان هه‌بوو له سازدان و به‌ره‌وپێش چوونی خۆپیشاندانه‌كه‌دا ، نزیكهیپهنچا هه‌زار كه‌س له به‌شداربووانی ئه‌مان ، هێزوو گووڕێكی تایبه‌تیان به خۆپیشاندانه‌كه‌داو شێوه‌ی گه‌رم‌و و گووڕی كه‌ره‌كانی ئه‌مان جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌موو ئامه‌ده‌بووان بوو ، بلند گۆكان هاواریان ده‌كردوو زوو زوو به گوێگرانیان ده‌ووت : كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م حووكمه‌ته لاببرێ جامه‌كه ته‌واو ته‌واو پربووه چیتر ناهێلین هۆله‌ندا ببێته وولاتی غه‌ش ده‌بێ ده‌ست به‌جێ هه‌لوێستی راسیستانه‌ی ده‌وڵه‌ت دژ به بێگانه‌كان بوه‌ستێنرێ ده‌بێ به‌رنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی خوێندن و لایه‌نه ته‌ندرووستیه‌كان هه‌لوه‌شێته‌وه ده‌بێ هۆله‌ندا ده‌ست به‌جێ له شه‌ری عێرا‌ق پاشه‌كشه بكات خۆپێشاندانه‌كان رۆژ به رۆژ درێژه‌ی هه‌یه‌و له چه‌ند رۆژ‌ی داهاتوودا زۆربه‌ی شاره‌كانی هۆله‌ندا ده‌گرێته‌وه ، به پێی به‌رنامه‌یه‌كی دارێژراوو هه‌ر رۆژه‌ی له یه‌كێ له شاره‌كان خۆپیشاندان به‌رێده‌خرێت ، (14) ئۆكتۆبه‌ر به شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌و رێكخراو سه‌ندیكای فدرالی كرێكارانی هۆله‌ندا مانگرتنێكی سارتاسه‌ری به‌شه‌كانی هاتووچۆ ده‌ست پێد‌ه‌كات كه پێ ده‌چێ بۆ ماوه‌ی ( 24 ) كاتژمێر به‌رده‌وام بێت ، بێگوومان لایه‌نه سۆسیالیسته‌كانی تریش بۆ هاووپشتی مانگرتنه‌كه هه‌ر یه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك و له هه‌ر شارێك كۆبوونه‌وه‌و ئاهه‌نگی خۆیان سازده‌كه‌ن ، هاوده‌نگی و رێكخستنی هاوكاری خه‌باتی سۆسیالیسته‌كانی هۆله‌ندا جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هۆله‌ندایه‌و به‌پێی پێلینگی مانگانه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان سۆسیالیسته‌كان رۆژ به رۆژ ده‌نگی زیاتر ده‌هێنن و ئه‌ندامانی ئه‌وان رۆژانه له زیاد بووندایه ـ ئینترناسیۆنالی سۆسیالیزم( is ) پارتی كار(pvda) پارتی سۆسیالیست(ps) چه‌پی سه‌وز(groen links) سه‌ندیكای فدرالی كرێكارانی هۆله‌ندا(fnv)زۆر لایه‌ن و رێكخراووی تر به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه‌یان كردووه ، نزیكه‌ی سه‌دوپه‌نچا رێكخراووی جیا جیا ده‌بن * من لێره‌دا ته‌نها ئه‌وانه‌م ده‌نیشان كردووه كه هه‌لسوورێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ن ـ
ئاسۆ شابان
|