عیراق :
داگیرکردن و
به‌رهه‌ڵستی،
ئه‌لته‌رناتیڤی
پرۆلیتێری
هه‌ژێن
02.10.2004
هێرش و
داگیرکردنی
وڵاتان ، نه
ئێستا و نه
له‌کۆندا نه‌یتوانیوه
پاساوی ئاوه‌زگیری
هه‌بێ. نه له‌پێناو
رزگارکردنی
دانیشتوانی
ئه‌و وڵاتانه
بووه له‌ده‌ست
دیکتاتۆری وه‌ک
پاگه‌نده‌ی
بۆ ده‌که‌ن و
نه ده‌توانێ
هه‌وڵێک بێ بۆ
پاراستنی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
وڵاتی
داگیرکه‌ر به‌تایبه‌ت
له پرسی
عیراقدا،
چونکه ئه‌وه
خودی وڵاتانی
هێرشکه‌ر
بوون، که له
نیوه‌ی دوومی
سه‌ده‌ی ڕابوردوودا
کۆمه‌کیان به
به‌عسییه‌کان
کرد تاوه‌کو
به کوده‌تای
خوێنین ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌وکاتی
عیراق، که به‌ره‌و
لای ڕوسیه‌ی
جاران ده‌کشان،
بڕوخێنن و بۆ
زیاتر له سی
ساڵ سهرکوتگهرانهترین
ڕژێم له ناوچه‌که‌دا
قوتبکه‌نه‌وه،
نه عیراقیش
ئه‌و هێزه
جیهانییه
بوو، تاوه‌کو
بتوانی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان
بخاته مه‌ترسی،
به‌ڵکو هانده‌ری
تری له چه‌شنی
ئابوری و
سیاسی په‌یوه‌ست
به ڕێبازی هه‌نووکه‌یی
سه‌رمایه‌ی
جیهانی هه‌بوو
بۆ ته‌ختکردنی
ڕێی به‌رده‌می
نه‌خشه
ئابوری و
سیاسییه‌کانی
بازار ئازاد.
له‌ڕووی
ئابوریه‌وه
ده‌بوو، ناوچه‌ی
ڕۆژهڵاتی
ناوه‌ڕاست وه‌ک
سه‌رچاوه‌ی
وزه‌ی هه‌رزان
و هه‌م وه‌ک
بازاری ساخکردنه‌وه
مسۆگه‌ر بکه‌ن،
ئه‌مه هه‌م
به واتای له‌ناوبردنی
ئۆلگوه
ئابورییه‌کانی
وه‌ک سه‌رمایه‌ی
ده‌وڵه‌تی،
تێکه‌ڵه له
ده‌وڵه‌تی و
ئازاد، که له
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕستدا
زیاتر یه‌که‌میان
په‌یڕه‌و ده‌کرا،
هه‌م مسۆگه‌ری
بازار و
ڕوخانی سنورهرکانه
له‌به‌رده‌م
کۆمپانیا
مۆنۆپۆڵه‌کانی
وڵاتانی
هێرشکه‌ر و
ڕاگرتنی پێگه
و
فراوانکردنی
سنوری ده‌سه‌ڵاتیانه
له‌به‌رامبه‌ر
وڵاته
زلهێزهکانیتر
یا بهواتایهکیتر
له‌به‌رامبه‌ر
یه‌کێتی ئه‌وروپا
له هاوسه‌نگی
هێزه‌ی
جیهانیدا. هه‌روه‌ها
له‌ڕووی
سیاسییه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی که
کاراترین چه‌ک
لهلێکترازاندنی
ڕیزی چه‌وساوه‌کان
به‌کاربه‌رن،
ده‌یانه‌وێ
به‌هه‌رنرخێک
بووه شه‌ڕی
کولتوره‌کان
بکه‌نه
واقیع و
بۆشایی شه‌ڕی
ساردی پێ
پڕبکه‌نه‌وه،
چونکه
پێشینه‌ی ئه‌زمونی
شه‌ڕی خاچپه‌رست
و
موسوڵمانان
و عوسمانی و
ئه‌رمه‌نییه‌کانیان
له ناوچهژهدا
هه‌یه و
بوونی ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیلیش
له ناوچه‌که‌دا
کۆمه‌ک به نه‌خشه‌که‌یان
ده‌کات، وه‌ک
دواتر له
لێکدانه‌وه‌ی
به‌رهه‌ڵستیدا
بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه،
له‌لایه‌کیتره‌وه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
شه‌ڕه‌کان
پێداویستییه‌کی
ژیانه‌وه‌ی
سیستمی
چینایه‌تین و
خوێن و تین ده‌که‌نه‌وه
شاده‌ماره‌کانی
سه‌روه‌ری
چینایه‌تی.
ئه‌گه‌ر چی
داڕوخانی سه‌رمایه‌ی
ده‌وڵه‌تی له
به‌رامبه‌ر
بازار
ئازاد‌دا، له
ڕووی سیاسییه‌وه
توانی هه‌م
پاشه‌کشه به‌و
هێزانه
بکات، که
خوازیاری
بازاری
قۆرخکراو له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه
بوون وه‌ک
پارته پڕۆ
ڕوسه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵات،
هه‌م توانی
لغاوی ڕاگه‌یاندنیان
بۆ باوه‌ڕهێنان
به
ناڕازایانی
سیستمه‌که‌یان
به‌وه‌ی که
ئه‌وه شکست و
کۆتایی خه‌ونی
ڕزگاری
مرۆڤایه‌تییه
له سیستمی
چینایه‌تی و
ئیتر بۆ هه‌میشه
سیستمه‌که‌یان
به باڵای
مرۆڤایه‌تی
بڕاوه،
بپچڕێنێ. به‌ڵام
پهرهسهندهنهوهی
پرسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
و بڕنهکردنی
جادووی سه‌رکه‌وتنه‌که‌یان
تا ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌ی
که واقیعیه‌ت
له مرۆڤی به‌ئاوه‌ز
و هوشیار ئاوه‌ژوو
بکاته‌وه. شه‌ڕی
کولتوره‌کان
وه‌ک خۆیان
بانگه‌وازی
بۆ ده‌که‌ن و
ئاگری خۆشده‌که‌ن،
له‌م هێرشه‌یاندا
به‌ته‌واوی هێزه
ئیسلامییه‌کان
کردۆته ته‌واوکه‌ری
ڕۆڵی
کریستیانه‌ی
بۆش و بلێیهر
له‌م شانۆگه‌رییه
گاڵته‌جار-خه‌ماوییه‌دا.
زیاتر له سێ
چاره‌که سه‌ده‌یه
هێزه ئیسلامییه‌کان
وه‌ک هێزی
سیاسی هاوبه‌رژه‌وه‌ند
له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌ی
جیهانیدا،
ڕۆڵی کاریگه‌ر
و سه‌ره‌کی له‌ناوچه‌که‌دا
دژی هه‌ر
بیرێکی
ئازادیخوازانه
ده‌گێڕن و
بوونه‌ته
هاوپه‌یمانی
زلهێزه‌کانی
سه‌رمایه له‌ناوچه‌که‌دا
و که‌ره‌سته‌ی
بێهۆشکه‌ر و
به‌شێک له ده‌زگه‌ی
سه‌رکوتگه‌ری
له‌ناو
وڵاتانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا،
که ڕاسته‌وخۆ
له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه
کۆمه‌کیان
پێکراوه.
له‌ناو لێکئاڵانێکی
ئاوای پرسه‌کاندا،
داگیرکردن
له‌لایه‌ن
زۆرینه‌ی
هێزه
ئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌وه
پێشوازی
لێکراو له‌لایه‌ن
هێندێکی که‌مه‌وه
به به‌رهه‌ڵستی
ناراسته‌وخۆ
و گرێخواردوو
به هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی
به‌عسییه‌کان
بۆ سه‌رده‌سه‌ڵات،
ده‌ستی بۆ
برا، بۆ ئه‌مه‌ش
نیگهتیڤترین
شیوازی به‌ره‌نگاری
که شیوازی جێکه‌وته‌ی
ئیسلامییه‌کانه
له جیهاندا
گیرایه‌به‌ر.
بۆ گشتمان
ئاشکرایه به‌عسییه‌کان
به خوێنڕشتن
هاتنه سهردهسهلات
و
ئاساییه که
به خوێنڕشتن
ده‌ستبه‌رداری
بن. هه‌رچی
هێز و لایه‌نه
ناسیونالیست
و ئیسلامییه‌کانن
که بوونه‌ته
هاوپه‌یمانی
به‌عسییه‌کان،
چ وه‌ک
کاردانه‌وه
له‌به‌رامبه‌ر
هێرشی
داگیرکه‌راندا
و چ وه‌ک هه‌وڵێک
بۆ ده‌ستگیربوون
له کوسی ده‌سه‌ڵات،
ئه‌وا ئه‌م
شێوازه له
به‌رهه‌ڵستی
پراکتیزه کردنی
ئامانجه
سیاسییه‌کانیانه
و دانه‌وه‌ی
په‌یامی به‌عسییه‌کانه
به‌ڕووی کۆمه‌ڵگه‌دا.
به‌رهه‌ڵستی
وه‌ک کاردانه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر
هێزی داگیرکه‌ر
ئاسایی‌ترین و
به‌رچاوترین
دیارده‌ی
مێژوو بووه،
ئه‌وه‌ی که
نائاسایی
بێت، به‌رهه‌ڵستی
نه‌کردنی
دانیشتوانی
وڵاتێک بووه
به ڕووی
داگیرکه‌راندا.
ئه‌گه‌ر
پێشوازی هێزه
سیاسییه
جارناجار
ئۆپۆزسیۆنه‌کانی
ڕژێمی به‌عس
یا ڕاستر بڵێم
سه‌دام،
کارێکی
ئاسایی و
نیشانده‌ری
هاوبه‌رژه‌وه‌ندی
هه‌نوکه‌ییان
بێ، ئه‌وا به‌رهه‌ڵستی
هێزه پان
ناسیونالیست
و ئیسلامییه‌کان
ناکاته
ناکۆکبوونی
بهژهوهندییان،
شێوازی به‌ره‌نگاری
و پاگه‌نده‌یه‌ک
که هانای بۆ
ده‌به‌ن ئه‌وه
به ڕوونی ده‌رده‌خات.
کۆمه‌ڵگه
یه‌ک چین و یه‌ک
به‌رژه‌وه‌ند
و هاوئاهه‌نگ
نییه وه‌ک
هێزه کۆنه‌خوازه‌کان
پاگه‌نده‌ی
بۆ ده‌که‌ن،
هه‌رواش به‌ره‌نگاری
داگیرکه‌ر و
ده‌سه‌ڵاتداران
له ناوخۆدا
نه هاوئاهه‌نگه
و نه
هاوشێواز.
شێوازی به‌رهه‌ڵستی
و هه‌ستانه‌وه‌ی
چین و توێژه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
ناتوانێت یه‌ک
ئاراسته و
ئامانجیان هه‌بێت،
ئه‌مه‌ش پاپه‌ندی
ململانێی
نێوان ئه‌و
چین و توێژانه‌یه
که هێزه
سیاسییه‌کان
نوێنه‌رایه‌تییان
ده‌که‌ن.
ئه‌وڕۆکه
وه‌ک ده‌بینین
بۆرژوازی له
عیراق دا ، ئه‌م
داگیرکردنه
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ناخاته مه‌ترسی
و بواری گه‌شه‌ی
به‌رته‌سک
ناکاته‌وه،
به‌ڵکو درێژی
ته‌مه‌نی وه‌ک
چینێکی
جیهانی ته‌نیا
له گره‌وی
گرێخواردنهوهی
چالاکییه
ئابوری و
سیاسییه‌کانی
به ڕه‌وتی
بازارئازاده‌وه
به ڕابه‌رایه‌تی
لیبرالیزمی
نوێ‌دا ده‌بینێ
و نوێنه‌ره‌کانی
خه‌ریکی چینهکردنن
له خۆڵه‌پۆته‌ی
له‌شکرکێشی
داگیرکه‌ردا،
که ده‌ڵیین
داگیرکه‌ر ته‌نیا
وه‌ک هێزێکی
ده‌ره‌کی له
عیراقدا مه‌به‌سته،
ئه‌گینا ئه‌مریکا
و بریتانیا له‌م
هێرشه‌دا وه‌ک
سهرلهشکرانی
سه‌رمایه‌داری
جیهانی بۆ
چینی بۆرژوا
له عیراقدا
داگیرکه‌ن
نین. هه‌م له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که
سهربهیک
چینی کۆمه‌ڵایه‌تین
و هه‌م له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که
نوێنه‌رانی
تازه‌ی سیاسی
ئه‌م چینه له‌ناوخۆدا
له‌به‌ر
لاوازی پێگه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تییان،
توانای
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌م چینهیان
له ئهورۆکهدا
نییه. له‌به‌رامبه‌ردا
ئه‌و هێزانه‌ی
که به‌رژه‌وه‌ندییان
زیاتر له‌سایه‌ی
شێوه فه‌رمانڕه‌وایی
پێشتردایه و
به هه‌ڵخڕاندنی
هه‌ستی
ناسیونالیستی
و به‌هێزکردنه‌وه‌ی
چوارچێوه
ئایدیۆلۆژییه
ئیسلامییه‌که‌ی
به بانگه‌وازی
شه‌ڕ له دژی
داگیرکه‌ری
کریستی یه‌هودی،
هاتۆته‌مه‌یدان.
وه‌ک وتمان
ئه‌م هێزه به‌رهه‌ڵستکارانه،
نوێنه‌رایه‌تی
ئه‌و توێژه
نێوهنجییانه
ده‌که‌ن، که
له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
پێشوودا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان
باشتر
پارێزراوبوون.
ئه‌م هێزانه
نه له
ئاراسته و
ئامانجدا
نزیکایه‌تیان
به چین و
تویژه بنده‌سته‌کان
هه‌یه و نه له
شێوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
که سه‌رچاوه‌ی
هێزیان جه‌ماوه‌ری
بنده‌سته،
خه‌ڵکانی
برسین، چه‌وساوه‌کانی
ده‌ستی
بۆرژوازین،
بۆ ئه‌و
بارودۆخه
ئابورییه‌ی
ئه‌وڕۆکه ده‌گه‌ڕێته‌وه،
که به‌رهه‌می
شه‌ڕه
دۆڕاوه‌کانی
ڕژێمی
بۆرژوازی به‌عس
له‌لایه‌ک و
ئابلۆقه‌ی چه‌ند
ساڵه و هێرشه‌کانی
داگیرکه‌رانه.
هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان
یا راستر
بڵێین مرۆڤ
ڕفێن و سه‌ربڕه‌کان،
تیرۆر و
تۆقاندن وه‌ک
چه‌کێکی کارا
بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئامانجه دژه
مرۆییه‌کانیان
به‌کاردێنن،
چونکه ئه‌مانه
نه دژایه‌تی
چینایه‌تییان
له‌گه‌ڵ
داگیرکه‌ره‌کان
هه‌یه و نه
خوازیاری
کۆتایی سته‌من
له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری
بنده‌ست. ئه‌مان
خوازیاری
گێڕانه‌وه‌ی
بارودۆخی
پێشوون یا
کێشکردنی
کۆمه‌ڵگه بۆ
ژیر ده‌سه‌ڵاتێکی
دواکه‌وتوانه‌ی
له جۆری
تاڵیبان و
ئێران و
سعودیه‌ن. به‌مه‌ش
نه‌ک نه‌بوونه‌ته
دژ و له‌مپه‌ر
له‌به‌رده‌م
ئامانجه‌کانی
داگیرکه‌ران،
به‌ڵکو بوونه‌ته
هۆکارێک بۆ مانه‌وه‌و
خۆشکردنی
ئاگری شه‌ڕێک،
که
ئیدئۆلۆگه‌کانی
سه‌رمایه له
کۆتایی هه‌شتاکانه‌وه
وه‌ک ئه‌ڵته‌ر
ناتیڤ بۆ شه‌ڕێ
سارد، نه‌خشه‌ی
بۆ داده‌ڕێژن.
ئه‌وان ده‌ڵێن
موسولمانه‌کان
به‌ربه‌رین و
ئه‌مان له‌وه‌ڵامدا
مرۆڤ سه‌رده‌بڕن.
ئه‌وان به‌م
پاگه‌نده‌و
پشتیوانییه‌یان
له ئیسرائیل
به‌ره‌یه‌کی
دژی کریستی له‌ناو
موسولماناندا
دروستده‌که‌ن
و ئه‌مان به
سه‌ربڕین و
ڕفاندن ، به‌ره‌یه‌کی
دژی موسولمان
له‌ناو کریست
و یه‌هودییه‌کاندا
دروست ده‌که‌ن.
ئه‌وان له
ئاسمانه‌وه
بۆمبارانی
دانیشتوانی
شاره‌کان ده‌که‌ن
، ئه‌مان به
بۆمب و تیرۆر
هه‌ڕه‌شه له
دانیشتوانی
شاره‌کان ده‌که‌ن.
ئه‌مان نزگه
مه‌زهه‌بییه‌کان
ده‌که‌نه
بنکه و
داگیرکه‌رانیش
پیرۆز
ڕایانده‌گرن.
ئه‌م چه‌پڵه
لێدانه‌ی
داگیرکه‌ران
و
تیرۆریسته‌کان
به‌یه‌ک ده‌ست
لێنادرێ. ئه‌مه
گشتی بۆ
پچرپجڕکردنی
ڕیزی چه‌وساوه‌کان
و سڕینه‌وه‌ی
هوشیاری
چینایه‌تییانه
به پاگه‌نده‌ی
هه‌ردوو لایه‌نی
شه‌ڕه‌که. بۆ
که‌سانێک که
هێشتا له‌م
یارییه
تێناگه‌ن ، ده‌کرێ
ئاوڕێک له
بارودۆخی سه‌ره‌تای
داگیرکردن و
ئێستاکه بده‌نه‌وه،
پشتیوانی
جیهانی چه‌وساوه‌کانی
جیهان بۆ
دانیشتوانی
عیراق و دژایه‌تی
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
ڕای گشتی
جیهانی ئه‌وڕۆکه
به‌راورد بکه‌ن،
ئایا ئه‌مانه
گشتی ڕێکه‌وت
بوون، په‌نابردنی
ئیسلامییه‌کان
بۆ سه‌ربڕین و
ڕفاندن
هاوکاتی ده‌رکه‌وتنی
مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریکی
و بریتانییه‌کان
له‌گه‌ڵ
زیندانیانی
عراقی و درۆ
ده‌رچوونی
پاگه‌نده‌کانیان
له‌مه‌ڕ چه‌کی
کۆمه‌ڵکوژ و
بیۆلۆگی
ڕژێمی عیراق،
که له
کاتێکدا له‌سه‌رتاسه‌ری
دونیا ده‌نگێکی
نه‌یار دژ هه‌وڵه‌کانی
ئه‌مریکا به‌رز
دهبووبووه
؟ وه‌ک ده‌بینین
ئه‌ورۆکه
قسه‌وباسی سه‌رجاده
له ته‌واوی
دونیادا له‌سه‌ر
ناڕه‌وایی
هێرشی
ملهوڕانه‌ی
ئه‌مریکا و
بریتانیا
نییه، به‌ڵکو
تیرۆر و مرۆڤڕفاندنی
ئیسلامییه‌کان
باسی گه‌رمه،
ته‌نانه‌ت له‌وکاته‌وه
هێرشی له‌شکری
ئیسرائیل بۆ
سه فه‌له‌ستینییه‌کان
توند‌وتیژتر
بووه‌و له‌هه‌مان
کاتدا سۆزی
هاوده‌ردی
جیهانی بۆ
کێشه‌ی فه‌له‌ستینییه‌کان
لاوازتر،
ئایا جێی خۆی
نییه به
چاوی گومانه‌وه
له‌م کاردانه‌وه‌ی
ئیسلامییه‌کان
بۆ داگیرکه‌ری
بڕوانین، که
ناراسته‌وخۆ
هه‌مان ڕۆڵ
بگێڕن که له
هه‌شتاکاندا
ڕاسته‌وخۆ ده‌یانگێڕا
! ئایا ئه‌مه
ڕه‌وابوون به
هێرشه‌که‌ی ئه‌مرکا
و بریتانیا بۆ
سه‌ر عیراق و
ده‌سه‌ڵاتی
کاتی سه‌رۆک
خێله‌کانی عیراق
نادا ؟ ئه‌مه
خۆشکه‌ری ئه‌و
ئاگره نییه،
که بیریارانی
سه‌رمایه‌ی
جیهانی بانگه‌وزی
بۆ ده‌که‌ن ؟
ئه‌وه‌ی تا
هه‌نووکه له‌سه‌ر
شانۆی سیاسی
عیراق ده‌یبینین،
به‌رجه‌سته‌کردنی
ئه‌و ڕۆڵانه‌یه،
که داڕێژه‌رانی
هێرشه‌که بۆ
ئه‌کته‌ره
یار و نه‌یاره‌کان
نوسیویانه‌ته‌وه،
ئه‌وه‌ی که
له‌ژێر په‌رده‌ی
به‌رهه‌ڵستیدا
ده‌یبینین ،
کۆمه‌ك و
پشتیوانییه
بۆ داگیرکردن
و مانه‌وه‌ی
درێژماوه‌ی
له‌شکری
داگیرکه‌ران
و دروستکردنی پێداویستی
مانه‌وه‌یان
و ده‌ستێوه‌ردانیان
له پرسه
سیاسی و
ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
عیراقدا. ئه‌مه
دوا په‌رده‌ی
ئه‌م شانۆگه‌رییه
تراژیدییه
نابێت. ئه‌مریکا
له‌هه‌نگاوی
یه‌که‌مدا له‌به‌رامبه‌ر
رای جیهانیدا
بۆ کشانه‌وه‌ی
هێزه‌کانی
پاش ڕوخانی
ڕژێمی به‌عس،
تینیدایه به‌ر
هێزه ئیسلامییه‌کان
و زه‌مینه‌ی
هێزگرتنیانی
له‌بارکرد. له
هه‌نگاوی
دواتردا گه‌ر
بێت و زلهێزهکانیتر
فریای نه‌که‌ون،
ئه‌وا بۆ به‌رگرتن
به تێکشکانی
یه‌کجاری، په‌نا
ده‌باته به‌ر
شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌کان
وه‌ک له ئه‌وڕۆکه‌دا
خه‌ریکی ئاگر
خۆشکردنییهتی
به ڕێگه‌دان
به خۆتێقورتاندنی
هێزه ناوچه‌ییه‌کانی
وه‌ک تورکیا و
ئێران. به‌مجۆره
چاره‌نوسی گه‌لانی
عیراق له هی
یوگوسلاڤیای
جاران ڕه‌شتر
ده‌بێ. به
کورتی هێزێک
که ده‌زگه‌کانی
ڕاگه‌یاندنی
جیهانی ده‌یانه‌وێ
به ته‌نیا
هیزی مه‌یدانه‌که
بیخه‌نه‌ڕوو، هێزی
تیرۆر و
مرۆڤڕفاندنه،
هێزی ته‌قاندنه‌وه
و
وێرانکارییه،
بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه
ڕه‌وایه‌تی
به
داگیرکردنه‌که‌ی
خۆیان بده‌ن و
بیکه‌نه
پێشهه‌نگاو
بۆ په‌لاماری
وڵاتانێکیتر.
له‌م نێوه‌دا
گه‌ر پارتگهلێکی
سیاسی هه‌بن،
که به‌ڕواڵه‌ت
دژی هاتنی
داگیرکه‌ره‌کان
بن، ئه‌وا
چاویان له هه‌لی
هه‌ڵبژاردن
بڕیوه تاوه‌کو
له‌و ڕێگه‌وه
ده‌ستیان له
کورسی ده‌سه‌لات
گیربێ، که ئه‌مانه‌ش
هیچکات
خوازیاری
ئاماده‌یی مه‌یدانی
جه‌ماوه‌ری
ستمدیده بۆ
کۆتاییهێنان
به کێشه‌کان
نین.
ئه‌وه‌ی
که لێره‌دا
ماوه‌ته‌وه
باسی لێوه‌بکه‌ین،
ڕۆڵ و به‌رهه‌ڵستی
سه‌ربه‌خۆی
قوربانیانی
ئه‌م کێشه‌یه
واته
پڕۆلیتاریا (
چین و توێژه
بنده‌سته‌کان
). پرۆلیتاریا
زۆرینه‌ی
دانێشتوانه
و سه‌رچاوه‌ی
هیزی گشت لایه‌نه
دهرگیرهکانه،
له هه‌مان
کاتیش‌دا
قوربانی ده‌ستی
هه‌موویان و
ئه‌وه ئه‌وه
ڕۆژانه له‌به‌ر
ده‌م ماشینی
جه‌نگی هه‌ردوولادا
وهردوخاش ده‌کرێ.
لایه‌نه‌کانی
شه‌ڕ، ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر
چۆنییه‌تی
دابه‌شکردنی
ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر
چه‌وساوه‌کاندا
و دزینی به‌روبوم
و ڕه‌نجی
پرۆلیتاریا
له کێشه‌دا
بن، ئه‌وا گشت
لایه‌کیان له‌سه‌ر
پاراستنی سه‌روه‌ری
چینایه‌تی و
په‌یوه‌ندییه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان
و کۆیله‌بوونی
پڕۆلیتاریا
له‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا
هاوڕاو هاوسه‌نگه‌رن.
ئه‌گه‌ر چی له
ڕواڵه‌تدا به‌رامبه‌ر
یه‌ک سه‌نگه‌ریان
گرتووه، به‌ڵام
گۆشتی هه‌نجنراوی
ده‌م چه‌که‌کانیان،
جهوساوهکانن.
ئه‌گه‌ر چی له
ڕواڵه‌تدا
شیوازیان له
پشتیوانی یا
له به‌رنگاریدا
جیاوازبێ، به‌ڵام
له‌سه‌ر
ڕێکخستنی
کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ره‌وه
و
پیرۆزڕاگرتنی
چه‌وسانه‌وه‌ی
مرۆڤ له‌لایه‌ن
مرۆڤه‌وه ته‌بان.
له وه‌ها
بارێک‌دا چه‌وساوه‌کان
(پرۆلیتاریا)
بێجگه له
هاتنه مه‌یدان
به چه‌ک و
شێوازی به‌ره‌نگاری
خۆیانه‌وه،
ڕێگهیهکیتریان
له‌به‌رده‌مدا
نییه، یا خه‌بات
و به‌ره‌نگاری
یا ههنجنههنجبوون
له‌شه‌ڕه
ناڕه‌واکانی
سه‌رمایه‌دا.
ئه‌ورۆکه
بارودۆخی
عیراق به
گشتی له گشت
ڕوویه‌که‌وه
ناجێگیره،
ده‌وڵه‌تێکی
سه‌رتاسه‌ری
به‌مانای وشه
بوونی ناسه‌لمێنرێت،
هه‌روه‌ها فه‌رمانڕه‌واییه‌کی
سه‌رتاسه‌ریش
نییه، کۆمه‌ڵگه
له‌ناو
گێژاوێکی
توندایه،
کۆتوبه‌نده‌کانی
ڕژێمی پێشوو
کارایی
جارانیان نه‌ماوه
و بوار بۆ
هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی
بزوتنه‌وه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆی
چینایه‌تی
پرۆلیتێری له
ئارادایه،
ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی
ناجێگیری
ئابوری و
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
ئهورۆکهی
عیراق به به‌راورد
له‌گه‌ڵ ئه‌رژه‌نتین
له‌به‌رچاو
بگرین، ئه‌وا
ئه‌گه‌ر
گونجاوتر نه‌بێ
بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌کی
له چه‌شنه‌ی
له ئه‌رژه‌نتین
، ئه‌وا
خراپتر و ناله‌بارتر
نییه. له‌ڕووی
سیاسییه‌وه
بۆرژوازی خۆی
به‌ته‌واوی
به‌هێزێکی
دیاریکراوه‌وه
نه‌به‌ستۆته‌وه
و بواری کشانی
باره
سیاسییه‌که
زۆره به
واتایهکیتر
له ئاستی سه‌رتاسه‌ریدا
هیچ هێزێکی
بۆرژوازی نه‌یتوانیوه
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
ئه‌م چینه له
ئه‌ستۆ
بگرێته‌وه ،
له ڕووی
یاساییه‌وه
هیچ هێزێک
ناتوانێت وه‌ک
ده‌سه‌ڵاتی
جێگیر به‌رامبه‌رکێی
هه‌وڵێکی سه‌ربه‌خۆ
بکات، له‌ڕووی
ئابورییه‌وه
له‌باری
گواستنه‌وه‌دایه
له ئۆلگویه‌کی
ده‌وڵه‌تی به‌رنامه‌ڕێژی
کراوه‌وه بۆ
ئازادی بازار
و تایبه‌تکردنی
که‌رته
ئابورییه‌کان.
له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
نه‌ک وه‌ڵامی
خۆییانه‌ی بۆ
پرسه‌کان
نییه، به‌ڵکو
کۆمه‌ڵگه بووه‌ته
بورکانێک له
قین و هه‌ر وه‌رچه‌رخانێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌توانێ ته‌قێنه‌ره‌وه‌ی
بێ. له وه‌ها
بارێک‌دا
پرۆلیتاریا
له‌به‌رده‌م
ئه‌رکی
مێژوویدا وه‌ستاوه
و به‌ره‌وپێشچوونی
له‌گره‌وی هه‌ڵگرتنی
هه‌نگاوی یه‌که‌مدایه،
واته خۆڕێکخستن
و هاتنه‌مه‌یدان.
پرۆلیتاریا
له‌عیراقدا
له
رابوردوودا
به
ڕێکخراوبوونی
جه‌ماوه‌ری
سه‌ربه‌خۆ
نامۆبووه،
گه‌ر له سه‌ده‌می
پاشایه‌تیدا
هه‌وڵگه‌لێک
له ئهرادا
بووبن، ئه‌وا
نه له سنوری
سه‌ندیکا
باوه‌کانی
بریتانیا وه‌ک
داگیرکه‌ر
تێپه‌ڕیان نه‌کردووه
و له‌ولاشه‌وه
له‌ژیر سێبه‌ری
بۆلشه‌ڤیزمدا
له پاشکۆیه‌تی
حشع واوه‌تر
نه‌یانتوانیوه
بچن، بۆیه به
کۆتاییهاتنی
ئه‌و هه‌لومه‌رجه
و گۆڕانی
ڕێوشوێنی حشع
له
ئۆپۆزسیۆنه‌وه
بۆ هاوکاری فه‌رمانڕه‌وایان
ئه‌م هه‌وڵانه‌ش
به‌سه‌رده‌چن
و له‌سه‌رده‌می
ده‌سه‌لاتی
بێ ئه‌ملاوئه‌ولای
به‌عسیشدا
پاشکۆ بوون و
ناکارابوونی
ڕێکخراوه‌کان
به‌وپه‌ڕی
ڕاده‌ی خۆی ده‌گات.
به‌ڵام هه‌ڵسوڕاوان
و هوشیارانی
ئه‌م چینه به
ئه‌زمونی
چینایه‌تی
پرۆلیتاریا
له گۆشه‌کانی
تری جیهاندا
نائاگا نین و
ئه‌ورۆکه ئه‌و
ئه‌رکه ده‌ستبه‌جێیه
که‌وتۆته سه‌رشانیان
که به هه‌ڵسوڕانی
بێ‌وچانیان هه‌وڵی
ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی
ئاوا بکه‌نه
مه‌شخه‌ڵه‌ی
ڕۆژانه‌ی ناو
توێژه
پرۆلیتێرییه‌کان
و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی
واقیع و له
وه‌ڵام به خه‌باتی
ڕۆژانه‌یان
پێداویستی ئه‌م
هه‌نگاوه
بسهلمهنن.
سه‌ره‌تای
کار له هاوده‌نگی
له‌سه‌ر
داخوازییه
سیاسی و ئابوری
و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه
ده‌ست پێده‌کات
و به‌روپێشچوونی
ئه‌م خه‌باته
و ئاشنابوونی
جه‌ماوه‌ر به
توانا‌و هێزی
یه‌کگرتوویان،
پێداویستی و
کارابوونی
ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه
سه‌ربه‌خۆکان
ده‌کاته
پرسێکی
واقیعی و دهسهتبهجێ.
ئه‌وه‌ی که
ئه‌م
ڕێکخراوانه
له کۆمیته
پارتی و سه‌ندیکا
زه‌رده‌کان
جیاده‌کاته‌وه،
په‌لهاویشتنی
ئه‌م
ڕێکخراوانه‌یه
بۆناو پرسه
سیاسییه‌کانی
کۆمه‌ڵگه،
هه‌ر ئه‌م
جیاکارییه‌یه
که ده‌یانخاته
بارێکی
شۆڕشگێڕانه
و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
شۆڕشیش له
پرسه
جۆراوجۆره‌کاندا
به‌هێز ده‌کات.
کاتێک
پرلیتاریا له
ئاستێکی وا
باڵادا
ڕێکخراوبێ،
که هه‌ر
توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌م چینه
خاوه‌نی
ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆ
و واقیعی جه‌ماوه‌ری
خۆی بێ، ئیتر
پرسی کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی
هێزی داگیرکه‌ر
و سه‌پاندنی
خواستی
ئابوری و
سیاسی
و
بڕیاردان له‌سه‌ر
پرسی نه‌ته‌وه‌کان
له عیراقدا
کارێکی
ئاسایی و ئاسان
ده‌بێ و
پێویست به چه‌نه‌بازی
سیاسییه‌کان
و چاوه‌ڕوانی
ده‌ستێوه‌ردانی
هیزه جیهانی
و ناوچه‌ییه
مهڵاسگرتووهکان
له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان
له عیراقدا
ناکات. ئه‌وکات
ئه‌وه سه‌روه‌ر
و پارته
سیاسییه‌کان
و له‌شکره
داگیرکه‌ره‌کان
نین له‌سه‌ره‌وه‌ڕا،
بڕیار له‌سه‌ر
چۆنیه‌تی
چاره‌سه‌ره‌کان
ده‌ده‌ن، به‌ڵکو
ئه‌وه چه‌وساوه‌کانن،
که له خواره‌وه‌ڕا
بریار له‌سه‌ر
داهاتووی
کۆمه‌ڵگه و
چۆنیه‌تی ژیان
و به‌ڕێوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن
و ته‌نانه‌ت
شێواز و شێوه‌ی
به‌ڕوه‌بردن
و بڕیاردان.
له‌وانه‌یه
که‌سانێک که
بهرژهوهنییان
یا له چاره‌سه‌ری
کێشه‌کاندا
نییه یا
توانای ده‌رکردنی
ئه‌وه‌یان
نییه، که
پڕۆلیتاریا
سه‌رچاوه‌ی
گشت ئه‌و هێزانه‌یه
که خۆی به
کۆیله راده‌گرن
و کردوونی به‌سه‌روه‌ر،
هه‌رواش ده‌توانێ
له‌ناویان به‌رێ.
کارکردن بۆ ئه‌مه
هه‌ر هێنده‌ی
ملدان به
کۆیله‌تی و ده‌ست
له‌ناو ده‌ست
نانی
بۆرژوازی سه‌خته
و هاتنه‌دی و
به‌رگرتنی
داری ئه‌و
تێکۆشانه‌ش
هه‌ر هێنده‌ی
له چاوه‌ڕوان
مانه‌وه‌ی به‌زه‌یی
چه‌وسێنه‌ران
و سه‌روه‌ره
ملهوڕه‌کان
دووره. که‌سانێک
که هێشتا له‌مه
دوودڵن، با
ئاوڕێک له
مانگرتنه
گشتییه‌کانی
به‌نگلادیش و
لوبنان له ده‌هه‌ی
نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی
بیست و هێنانه
خواره‌وه‌ی
حکومه‌ته‌کان
له‌و وڵاتانه
و ئه‌زمونی
وڵاتانی‌تر
بده‌نه‌وه.
با سه‌رنجی
بزوتنه‌وه‌ی
سه‌ربه‌خۆی
پرۆلیتێری ئهرژهنتن
بده‌ن و له
ئه‌زمونه‌کانی
ئه‌وانه‌وه
فیربن، که سه‌روه‌ران
چه‌نده به‌هێز
بن، هێشتا
ناتوانن له‌به‌رامبه‌ر
جه‌ماوه‌ردا
خۆیان راگرن،
چونکه هیچ نا
ته‌نیا
هوشیاربوونه‌وه‌ی
پرۆلیتاریا و
پێناسه‌کردنی
خۆی له‌به‌رامبه‌ر
چینی سهرهردا،
سه‌روه‌ران
سه‌رچاوه‌ی
هێزیان که
ئێمه‌ی کۆیلهکراوین
له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.