خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری
و
ڕێکخراوبوون
هه‌ژێن
05/10/2004
کۆمه‌ڵگه
یا نه‌ته‌وه
و دانیشتوانی
وڵاتێک یه‌که‌یه‌کی
هاوبه‌رژه‌وه‌ند
نییه وه‌ک
چینی سه‌روه‌ر
و پاوپهیوهندهکانی
پاگه‌نده‌ی
بۆ ده‌که‌ن،
هه‌روه‌ها
هاوئاهه‌نگیش
نییه وه‌ک ده‌یانه‌وێ
وه‌های نیشان
بده‌ن. به‌ڵکو
کۆمه‌ڵگه
ئاوسه به
کێشه و
ململانێی
نێوان به‌شه
به‌رژه‌وه‌ند
جیاوازه‌کانی
و ئه‌و به‌شانه
چین و توێژی
کۆمه‌ڵایه‌تی
له‌سه‌ر بنه‌مای
پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان
له په‌یوه‌ندییه‌کانی
به‌رهه‌مهێناندا
پێکدێنن و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی
ململانێکانی
نێوانیان به
واتای له‌دایکبوونی سه‌رده‌م،
قۆناخ یا
شێوازێکی‌تر
له به‌رهه‌مهێنان
و گۆڕینی
ڕیوشوێنیان و
داڕشتنه‌وه‌ی
پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان
دێ. ئه‌مه‌ش
یه‌کێتی و
هاوکاری ئه‌ندامانی
ئه‌و چینه
کۆمه‌ڵایه‌تییه
ده‌خوازێ، که
خوازیاری
گۆڕینی پێگه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌تی.
به‌م پێیه‌ش هه‌رچی
ململانێی
نێوان چینه‌کان
فره‌تر په‌ره‌بسێنێ،
پێداویستی
ڕێکخراوبوون
وه‌ک یه‌کێتی
ویست و توانا،
فره‌تر خۆی به‌رجه‌سته
ده‌کات.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی
کۆمه‌ڵگه‌ی
چینایه‌تی
بده‌ین، ده‌بینین
به‌خۆی له‌سه‌ر
جۆرێک له
ڕێکخستن، که
له سیسته‌مێکی
سته‌مکارانه‌دا
پهستاندنیهتی،
ڕێکخراوه و خودی
کۆمه‌ڵگه‌ش
به‌سه‌ر چه‌ندین
ڕێکخراوه‌ی
ئابوری،
سیاسی، جه‌ماوه‌ری،
...تد دابه‌ش
بووه. ئه‌وه‌ی
لێره‌دا مه‌به‌ستی
ئێمه‌یه،
ڕێکخراوه‌ی
جه‌ماوه‌رییه؛
ڕێکخراوه‌ی
جه‌ماوه‌ری
واته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی
که ئه‌ندامانی
چینێک یان
توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
له‌سه‌ر بنه‌مای
خواست و به‌رژه‌وه‌ندی
هاوبه‌شیان
کۆده‌کاته‌وه
و له
ڕێڕه‌وی خه‌باتی
هاوئامانجیاندا
شێوازێکی
گونجاو له
ڕێکخرابوون
به بزوتنه‌وه‌که‌یان
ده‌به‌خشێ،
به واتایهکیتر
ڕێکخراوه‌ی
جه‌ماوه‌ری
واته یه‌کێتی
سه‌ربه‌خۆیانه‌ی
ئه‌ندامانی
چین یا
توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئامرازێکی
گونجاو بۆ به‌ده‌ستهێنانی
داخوازی و گه‌یشتن
به ئامانجه‌کانیان.
ڕێکخراوه‌ی
جه‌ماوه‌ری
به‌و مانایه
نا، که ئه‌گه‌ر
زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی
سه‌ر به‌و
توێژه یان
چینهبوون که
خۆی پێوه
پێناسه ده‌کات، ئیتر ئه‌وه
ڕێکخراوه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ری
ته‌واو عه‌یاره،
به‌ڵکو ئه‌وه
ئامانج و به‌رنامه‌ی
کار و شێوازی
خه‌باته‌که‌ی
و سهربهخۆبوونیهتی
له ده‌زگه‌کانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
چینایه‌تی و
پاشکۆیه‌تی
بۆ پارته
سیاسیه‌کان،
جه‌ماوه‌ری
بوونی ده‌سه‌لمێنێ،
ئه‌گه‌ر نا،
ده‌بوو
ڕێکخراوه
زۆره‌ملێ و
پاشکۆکانی
پارتی به‌عس و
حکومه‌ته‌که‌ی
جه‌ماوه‌ریترین
ڕێکخراو
بوونایه. ئه‌وه‌ی
من لێره‌دا ده‌مه‌وێ
لێوه‌ی بدوێم
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
توێژه‌کانی
پرۆلیتاریا و
ڕۆشنایی
خستنه‌سه‌ر
شێوازه‌کانی
ئه‌م ڕێکخرابوونه،
وه‌ک
پێداویستییه‌کی
مێژوویی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه
به ڕه‌وتی خه‌باتی
شۆڕشگێڕانه‌ی
ئه‌م چینه.
ڕێکخراوه‌کان
بهگشتیو
ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان
به‌تایبه‌تی
له‌سه‌ر بنه‌مای
پێگه‌ی کۆمهڵایهتیو
ئامانجه‌کانیان،
له ڕه‌وتی بهروپێشهوهچوونی
کۆمه‌ڵگه و
یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی
ململانێکانیدا،
پێناسه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی
له خۆ ده‌گرن
و به‌م پێیه‌ش
ده‌توانرێت
بکرێن به‌دوو
به‌شه‌وه یا
له دوو ڕیزی
دژ به‌یه‌کدا
لیست بکرێن:
-
ئه‌و
ڕێکخراوانه‌ی
که خوازیاری
پاراستنی
باری هه‌نووکه‌یی
کۆمه‌ڵگه و
په‌یوه‌ندییه
جێکه‌وته‌کانی
به‌رهه‌مهێنانن،
ئه‌مانه گشت
ڕێکخراوه
ئابورییه‌کان،
سیاسییه‌کان،
ڕێکخراوه زه‌رد
و
ڕیفۆرمیسته‌کان
ده‌گرێته‌وه،
که به شێوه‌یه‌ک
له شیوه‌کان
به‌رگری له
مانه‌وه‌ی
سیسته‌می
چینایه‌تی ده‌که‌ن.
ئه‌و
ڕێکخراوانه‌ی
که ده‌که‌ونه
ئه‌م به‌ره‌وه،
له‌سه‌ر بنه‌مای
ڕێکخستن و
بڕیاردان له‌سه‌ره‌وه
دامه‌زراون،
ئه‌مه‌ش بۆ
خۆی
میکانیزمێکه
که به‌رده‌وام
بیروکراسی و
پله‌به‌ندی
ئه‌ندامانیان
به‌رجه‌سته
ده‌کات. ئه‌مانه
کوپیکردنهوهی
یاسا و ڕێسا و
په‌یوه‌ندییه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ن و ئامانجیان
زیندوڕاگرتنی
سیسته‌مه‌که‌یه،
که هه‌رده‌م
خۆی له‌به‌رامبه‌ر
هه‌ڕه‌شه‌ی
دژه‌کانیدا
ده‌بینێته‌وه.
-
ئه‌وانه‌ی
که خوازیاری
گۆڕینی
بارودۆخی
ئێستا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ن،
که مرۆڤ به
کۆیله‌ی مرۆڤ
ڕاده‌گرن،
ڕێکخراوگه‌لێک
له‌م ڕیزبه‌ندییه‌دا
ده‌وه‌ستن،
که خه‌بات بۆ
کۆتاییهێنان
به نادادوه‌ری
و سه‌رکوت و
سه‌روه‌ری
چینایه‌تی ده‌بێته
پێناسه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تییان.
گه‌ر ئه‌مانه‌ی
له‌م به‌ره‌دا
وه‌ستاون،
بیانه‌وێ له
دژایه‌تی به‌رامبه‌ره‌که‌یاندا
سه‌رکه‌تووبن،
ده‌بێ ده‌ستبه‌رداری
ئه‌و چه‌که
بن، که نه‌یاره‌که‌یان
شه‌ڕی ئه‌مانی
پێده‌کات، ئه‌مه‌ش
به واتای به‌کاربردنی
میکانیزمێک
له
ڕێکخستندا،
که ڕێگره له
سه‌رهه‌ڵدانی
بیروکراسی و
پله‌به‌ندی و
ده‌سته‌مۆکردنیان
له لایه‌ن ده‌زگه‌کانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
چینایه‌تی و
پارته
سیاسیه‌کانه‌وه،
واته هه‌ڵهێنجانی
شێوازی نوێی
ڕێکخستن و
بڕیاردان له
بۆته‌ی خه‌باتی
ڕۆژانه‌یدا و
ده‌ستبه‌رداربوونی
ڕێسا به‌سه‌رچووه‌کانی
کارکردن.
وه‌ک وتمان
مه‌به‌ست له
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
پرۆلیتاریا و
ڕێکخراوبوونیه‌تی،
بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانین
شێوازێک له
ڕێکخستنی جه‌ماوه‌ری
و
شێوازی
کارکرد و ئاستی
هه‌ڵسوڕان و
داخوازی،
میکانیزمی
بڕیاردان و جێبه‌جێکردن
و
فیلته‌ری
پاڵاوتنی له‌و
ئاراسته نا
پرۆلیتاریانهی،
که ده‌خوازن
ڕێکخراوه‌که
له کاراکته‌ره
چینایه‌تییه‌که‌ی
خاڵیکه‌نه‌وه
و بیکه‌نه
پاشکۆی سیاسه‌ته‌کانیان،
به‌دیبێنین. بۆ
ئه‌مه‌ش پێویسته
چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌کی
خیرا به
شێوازه
جۆراو جۆره‌کانی
ڕێکخراوبوونی
پرۆلیتێریدا
بخشێنینه‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆکه
شێوازی
گۆنجاو بۆ هه‌ر
توژێژێک یان
به‌شێک له
چینه‌که له
هه‌لومه‌رجی
خۆیی و بابه‌تی
ڕه‌خساو و
بارودۆخی له‌باردا،
بۆمان ده‌رکه‌وێ
و بتوانین
پشتبه‌ستوو
به
میکانیزمێکی
شۆڕشگێڕانه،
ڕێگری له
دووباره‌بوونه‌وه‌ی
شکستی ئه‌زمونه‌کان
بکه‌ین.
سه‌ندیکا،
یه‌کێکه له
سه‌ره‌تاییترین
ڕێکخستنی
خۆڕسکانه‌ی
کارگه‌ری و له‌سه‌رده‌می
ساوایی چینی
کارگه‌ردا سهیههڵداوه
و به‌پێی که‌م
ئه‌زمونی ئه‌وکات
و بارودۆخێک
که بزوتنه‌وه‌که‌ی
پێدا تێپه‌ڕبووه،
تاڕاده‌یه‌کی
زۆر جۆرێک له
لاسایی
شێوازی
پێکهاتن و
کارکردنی ده‌زگه
و ناوه‌نده
بۆرژوازییه‌کان
سودی وه‌رگرتووه
و هه‌روه‌ها
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئاستی هه‌ڵسوڕان
و ڕێکخستنی له‌سه‌ر
بنمای پێشه‌یی
و به‌شه‌کان
بووه، بۆیه
هه‌ر زوو بۆته
مامانی له‌دایکبوونی
ئۆرۆستۆکراسی
و ته‌شه‌نه‌ی
بیروکراسی و که‌وتۆته
سه‌نگه‌ری
چاکسازی
سیسته‌می
چینایه‌تی.
ئیتر لێره‌وه
ڕه‌وتی سه‌ندیکا
له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی
پارته
سیاسیه‌کان
که به نیازی
ڕیفۆرمکردنی
سیسته‌می
چیناته‌تی و باشترکردنی
دونیای سه‌رمایه‌دارین،
یه‌کانگیر
بووه،
باشترین
نمونه‌ش
پاشکۆیه‌تی
سه‌ندیکاکانه
بۆ پارته
سۆشیالدیموکراتهکان،
که تا هه‌نوکه‌ش
به‌رده‌وامه
و ته‌نانه‌ت
مێژوویان به‌ڕاده‌یه‌ک
ئامێته بووه‌و
له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه،
بوونه‌ته
پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی
خاوه‌نکاره‌کان
و چه‌کوشی سه‌ری
کارگه‌ران. به‌ڵام
ئه‌مه
هیچکات به‌و
مانایه نییه،
که ئیتر سه‌ندیکا
ناتوانێت
ئامرازێکی
گونجاو بێت بۆ
ڕێکخستن، به‌ڵکو
له زۆر شوێن
و بۆ هه‌ندێ
توێژی چینه‌که
ده‌کرێ
گونجاوترین
بن. به‌ڵام به
ڕێکخستنه‌وه‌ی
سه‌رله‌نوێ
له‌سه‌ر
شێوازی له
خواره‌وه بۆ
سه‌ره‌وه و
کردنی
کۆبوونه‌وه‌ی
گشتی به کۆڵه‌که‌ی
زیندوو
ڕاگرتن و هه‌ڵبژاردنی
نوێنه‌ران له‌م
کۆبوونه‌وانه‌دا
وه‌ک
میکانیزمی به‌رگرتن
به سه‌رهه‌ڵدانی
ئۆرۆستۆکراسی
و بیروکراسیهت
و
پاشکۆبوونیان
بۆ ده‌وڵه‌ت و
پارته
سیاسیه‌کان چ
فه‌رمانڕه‌وا
و چ
ئۆپۆزسیۆن. ئه‌وه‌مان
له‌بیر نه‌چێت
که سه‌ندیکا پێشتر،
باشتر له هه‌نووکه
بۆ گشت توێژ و
به‌شه‌کان
گونجاو بووه،
ئه‌وڕۆکه‌ش ده‌کرێ
بۆ هه‌ندێ
توێژی وه‌ک
بێکاران، کارگه‌رانی
کشتوزار،
کارگه‌رانی
خزمه‌تگوزاریه‌کان
گونجاوتر بێ،
هه‌ڵبه‌ته
له‌بیرمان
بێ، که به
شێواز و
میکانیزمی
نوێ.
کۆمیته‌ی
کارخانه‌کان،
که زیاتر له
سه‌رده‌مه
قه‌یراناوییه‌کاندا
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن،
خۆڕسک* و
شۆڕشگێر، ڕاسته‌وخۆ
له‌لایه‌ن
کارگه‌رانه‌وه
ده‌ستیان بۆ
ده‌برێ و گه‌رچی
سه‌ره‌تا
ئامانجیان
فره‌تر
ئابورییه،
به‌ڵام له‌ڕه‌وتی
گه‌شه‌و
کارکردنیاندا
ده‌بنه ئه‌لته‌رناتیڤی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
و خۆبه‌خۆ
خۆیان له‌به‌رده‌م
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کارخانه و
کۆنترۆڵی به‌رهه‌مهێناندا
ده‌بیننه‌وه.
مێژووی خه‌باتی
چینایه‌تی
نمونه‌ی سه‌رکه‌وتووی
له‌م هه‌وڵانه‌ی
به‌خۆوه بینیوه
- له‌وانه
کۆمیته‌ی
کارخانه‌کان
له ڕوسیه
پێش و پاشی
ئۆکتۆبه‌ری 1917،
کۆمه‌یته‌ی
کارخانه‌کان
له ئیتالیا 1919 - 1920، کۆمیته‌ی
کارخانه‌کان
و کۆمه‌ڵه
جوتیارییه‌کانی
سه‌رده‌می شه‌ڕی
ناوخۆی
ئیسپانیا، که
له هه‌سێ
باره‌که‌دا
ڕاسته‌وخۆ و
ناڕسته‌وخۆ ،
له‌سه‌ر ده‌ستی
بۆلشه‌ڤیکه‌کان
تێکشکێنران،
ئه‌وڕۆکه‌ش
له ئه‌رژه‌نتین
زیندووترین
ئه‌زمون به‌ڕیوه‌یه،
که له ماوه‌ی
سێ ساڵی
ڕابوردوودا
له‌لایه‌ن
کارگه‌رانه‌وه
ده‌ستپێشخه‌ری
بۆ کراوه و
تا هه‌نوکه‌ش
له هه‌ندێک
کارگه و
کارخانه‌دا
ده‌ستی بۆ
براوه، له‌وانه
کارخانه‌کانی
زانۆن و
بروکمان تا هه‌نوکه‌ش
له‌لایه‌ن
کارگه‌رانه‌وه
ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه
و به‌ڕێوه‌ده‌برێن-،
به‌مجۆره
بزوتنه‌وه‌که
پێ ده‌نێته
قۆناخیکی نوێ
و بۆ ئاستێکی
باڵاتر سهردهکوێ
و خۆی له‌به‌رده‌م
دیاریکردنی
چاره‌نوسی
کۆمه‌ڵگه و
ڕێکخستنه‌وه
و به‌ڕێوه‌بردنیدا
ده‌بینێته‌وه.
لێره‌دا خۆی
له‌به‌رامبه‌ر
هه‌وڵی دژه
شۆڕشدا بۆ
گێڕانه‌وه و
ڕاگرتنی ڕه‌وتی
ڕوداوه‌کاندا
ده‌بینێته‌وه،
ئه‌وه‌ی که
بۆلشه‌ڤیکه‌کان
له پاش شۆڕش
بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ده‌سه‌ڵات
گرتیانه‌به‌ر
و به نه‌خشه‌و
پیلانی
ناڕاسته‌وخۆ که‌وتنه
پاشه‌کشه‌پێکردن
و تێشکانی
کۆمیته‌کان.
به‌کورتی
کۆمیته‌کان،
ئامرازی شۆڕشگێڕانه‌ی
خه‌باتی
کارگه‌رین و
ده‌بێت هه‌ڵسوڕاوانی
کارگه‌ری هه‌رده‌م
له‌بیری ئه‌وه‌دا
بن، که له بچوکترین
هه‌ل و
بارودۆخی له‌باردا،
کۆمیته‌کان
وه‌ک ئامرازی
خه‌بات و به‌ڕیوه‌بردن
بخه‌نه‌ڕوو.
به‌ڵام ئه‌مه
به‌و مانایه
نییه، که له‌باری
ئاسایی‌دا نابێت
بیر له
پێکهێنانیان
بکرێته‌وه،
به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه،
ئه‌گه‌ر
کۆمیته‌کان و
کۆڕوکۆمه‌ڵ و
تۆڕه کارگه‌رییه‌کان،
شانبهسانی
ڕێکخستنهکانیتر
له ڕه‌وتی خه‌باتی
ڕۆژانه‌دا
کار بۆ
پێکهێنانیان
نه‌کرێت، ئه‌وا
ئه‌گه‌ر له شه‌و
و ڕۆژی هه‌ڵچوون
و قه‌یرانه‌کاندا
دروستیش ببن،
بێگومان
لاواز و
پایه ئه‌ستور
نابن و له که‌م
ئه‌زمونیدا،
ده‌که‌ونه
به‌ر مه‌ترسی
تێکشکان. هه‌ر
بۆیه، ده‌کرێ
کۆمیته‌کان
هه‌روه‌ک
کۆڕوکۆمه‌ڵ و
تۆڕه کارگه‌رییه‌کان،
سه‌ره‌تا
ناوکه‌یان له
هه‌ڵسوڕاوانی
کارگه‌ری و
سۆشیالیستی
پێک‌بێنن و له
ساته‌وه‌ختی
هه‌ڵچوون و قه‌یرانی
وه‌ک ئه‌رژه‌نتیندا
گه‌وره‌ترین
هێز و پایه و
پشتیوانی
کۆمه‌ڵگه به‌ده‌ست
بێنن، که
تاڕادیه‌کی
باش
توانیویانه
لایه‌نه
نیگه‌تیڤه‌کان
بخه‌نه‌لاوه
و ده‌ست بۆ لایه‌نه
پۆزه‌تیڤه‌کان
گه‌شه پێبده‌ن.
ئه‌مه‌ش به
ڕوونی به
بزوتنه‌وه‌که‌وه
دیاره و سه‌رکه‌وتنی
تا هه‌نووکه‌ی
له گره‌وی
پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی
چینایه‌تییاندا
بووه ونه‌چوونه‌ته
ژێر فشاری هه‌مه‌لایه‌نه
و هه‌ر ڕۆژه‌ی
ده‌وڵه‌ت و
پارته
سیاسییه‌کان
و نه‌بوونه‌ته
پاشکۆی هیچ
لایه‌ک، تاوه‌کو
خاوه‌ن
کارخانه‌کان
و ئاسا
له‌دژیان به‌هه‌ل
بیقۆزێته‌وه.
سۆڤیه‌ت (
شورا یا ئه‌نجومه‌ن
**)، ده‌رکه‌وته‌ی
سه‌رده‌مه
چاره‌نوسسازه‌کانی
مێژووه،
کۆمۆنه‌ی
پاریس، شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ر، 1918
له ئاڵمان، 1919-
1920 له
ئیتالیا، 1936 له
ئیسپانیا، 1979
له ئێران و
ئازاری 1991 له
کوردستان.
سۆڤیه‌ته‌کان
له ڕوسیه
پێش ئه‌وه‌ی،
که وه‌ک
ئامرازی به‌ڕێوه‌بردن
ده‌رکه‌ون،
ئامرازی به‌ره‌وپێشبردنی
خه‌باتی
ڕۆژانه بوون
و له
قاڵبوونی
بزوتنه‌وه‌که‌دا
و له هاوسه‌نگی
هێز و ڕه‌خسانی
بارودۆخدا،
به‌ره‌و به‌ده‌سته‌وه
گرتنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
یا وه‌ک
ئامرازی به‌ڕێوه‌بردن
خۆیان سه‌لماند.
سۆڤیه‌ته‌کانیش
وه‌ک
ڕێکخستنه
کارگه‌ری و جهماوهرییهکانیتری
پرۆلیتاریا،
له هه‌ناوی
خه‌بات و
قاڵبوونی
هوشیاری
چینایه‌تیدا،
سه‌ریانهه‌ڵداوه،
ڕێک به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و
بۆچونانه‌ی
که ده‌یانه‌وێ
پێمان بسه‌لمێنن،
که ده‌ستپێشخه‌ری
ئه‌م پارت یا
ئه‌و ئاراسته‌ی
سیاسی بوون و هه‌ڵکه‌وتووه
سیاسیه‌کان
ئه‌م ئاگاییه‌یان
بردۆته ناو
کارگه‌رانه‌وه.
به‌ڵام ڕاستی
ڕوداوه‌کان،
پێچه‌وانه‌ی
ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێ.
بۆ نمونه له
ڕوسیه سۆڤیه‌ته‌کان
پێکهاتبوون و
له‌مه‌یدانی
خه‌باتدا هه‌ڵده‌سوڕان،
که‌چی بۆلشه‌ڤیکه‌کان
له‌مه
نائاگا بوون،
یا ئه‌وه‌ی
سۆڤیه‌ته‌کان
به دروشمی
گشت ده‌سه‌ڵات
بۆ سۆڤیه‌ته‌کان،
خوازیاری به‌ڕێوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگه‌بوون
، که‌چی بۆلشه‌ڤیکه‌کان
له دۆما دا،
خه‌ریکی سازش
و برابه‌شی ده‌سه‌ڵات
بوون له حکومه‌تی
کاتی‌دا. که‌واته
سۆڤیه‌ته‌کان،
هه‌م ئامرازی
ڕێکخستن و به‌ره‌وپێشبردنی
خه‌باتی
ڕۆژانه‌ن و هه‌م
ئامرازی
ڕێکخستن و به‌ڕیوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگه،
به واتایهکیتر
هه‌م
ڕێکخراوه‌ی
جه‌ماوه‌رین
بۆ به‌ده‌ستهێنانی
داخوازییه
ئابوری و
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
له شوێنی کار
و ژیاندا، هه‌م
ئه‌ڵته‌رناتیڤی
پارله‌مان و
نوێنه‌رایه‌تی
بۆرژازین.
سۆڤیه‌ته‌کان
وه‌ک ئامرازی
خه‌بات، سۆڤیه‌ته‌کان
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که به‌کۆبونه‌وه‌ی
گشتی و هه‌ڵبژاردنی
ڕاسته‌وخۆی
نوێنه‌ران و
بڕیاردان له
خواره‌وه بۆ
سه‌ره‌وه
پشتئه‌ستورن،
هه‌میشه
خاوه‌نی
میکانیزمی ڕاماڵینی
بیروکراسی و ڕێگرین
له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌بوونی
ئۆرۆستۆکراسیدا.
به‌درێژایی مێژووی
خه‌باتی
پرۆلیتاریا، هه‌رده‌م
سه‌روه‌رانی
کۆمه‌ڵگه و
ئه‌وانه‌ی که
چاویان له
کورسی ده‌سه‌ڵای
بڕیوه، هه‌وڵیان
له‌پێناو ئه‌وه‌دا
بووه، که
ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه
به‌رهه‌ڵستکاره‌کان،
بخه‌نه ژێر
سێبه‌ری
شێوازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان.
بۆیه مه‌رجێکی
سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتن
به‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی
سه‌روه‌ری
چینایه‌تیدا،
به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی
شێوازی هه‌ڵسوڕانی
ئاراسته و
پارته
سیاسیه‌کانه
له‌خودی
سۆڤیه‌ته‌کاندا،
تاڕاده‌ی سفر
و هێنانه‌خواره‌وه‌ی
تا ئاستی
ئازادی به‌شداری
و هه‌ڵسوڕانی
تاک و ئازادی
له په‌یڕوکردنی
بیروڕای
جیاواز له
چوارچێوه‌ی
په‌یڕه‌و و
پرۆگرامی
سۆڤیه‌ته‌کاندا،
بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌ترسی
پوکانه‌وه و
ده‌سته‌مۆکردنی
ڕێکخراوه‌کان
له لایه‌ن پارته
سیاسییه
ئۆپۆزسیۆن و
فه‌رمانڕه‌واکانه‌وه،
دوربخرێته‌وه.
بهواتایهکیتر
ئه‌ندامبوونی
ئه‌ندامانی
توێژه
پرۆلیتیریهکان
له هه‌ر
پارتێکی
سیاسی‌دا و
دارابوونی
بیروباوه‌ڕی
جیاوازیان
نابێته ڕێگر
بۆ ئه‌ندامه‌تی
له سۆڤیه‌ته‌کاندا
– ئه‌مه بۆ
ڕێکخراوه جهماوهرییهکانیتر؛
کۆمیته‌ی
کارخانه و سه‌ندیکاش
هه‌ر دروسته-
و ئه‌ندامان
ده‌توانن
بۆچونی پارته‌کانیان
له‌مه‌ڕ هه‌ر
پرسێکی
ڕێکخراوه‌یی
و کارکرده‌کانی
بخاته‌ڕوو،
به‌ڵام به ده‌ربڕین
و ڕونکردنه‌وه‌ی
که‌سی خۆی، نه‌ک
بڵاوکردنه‌وه‌ی
به‌یاننامه
و
گۆڕینی
ڕێکخراو به
بنکه‌ی پارت و
بڵاوکراوه‌کانی
ڕێکخراو به
بڵندگۆی
پارت، وه‌ک ئه‌وه‌ی
که تائێستا
له سۆشیال‌دیموکراتی
ڕاست و چه‌پ و
پاشڕه‌وه‌کانیان
بینیومانه‌و
ده‌بینین و به‌ره‌نجامه‌کانی
وه‌ک ئه‌زمونی
مێژوویی له‌به‌رده‌ستدان.
به‌کورتی ئه‌وه
(ناو)ی
ڕێکخراو نییه،
که
شۆڕشگێڕیه‌تی
و جه‌ماوه‌ری
بوون به
ڕێکخراوه‌کان
ده‌به‌خشێت،
به‌ڵکو ئه‌وه
شێواز و به‌رنامه
و ئامانجه‌کانن،
ئه‌و ناسنامه‌یه
به ڕێکخراوه‌کان
ده‌به‌خشن. له‌مێژووی
بزوتنه‌وه‌که‌دا
زۆرجار هه‌وڵی
نه‌زۆکی
پارته
سیاسیه‌کانمان
دیتووه، که
به قوتکردنه‌وه‌ی
ڕێکخراوه له‌سه‌ر
ڕێسا (سونه‌ت)ی
سه‌ندکایی و
له‌ژێر نێوی
سۆڤیه‌ت(شورا)ی‌دا،
ویستویانه
سواری ملی
بزوتنه‌وه‌که
ببن. ده‌کرێ
له ئه‌ورۆدا
سه‌ندیکا له‌سه‌ر
ڕێسای سۆڤیه‌تی
ڕێکبخرێت و
شۆڕشگێڕانه
پێشڕه‌وایه‌تی
خه‌بات بکات،
به‌ڵام ناکرێ
و ناتوانرێ
سۆڤیه‌تێک له‌سه‌ر
ڕێسای سه‌ندکایی،
به‌بێ ده‌سته‌مۆکردن
و به‌لارێدابردنی
بزوتنه‌وه‌که
سه‌رهه‌ڵبدات
و ببێته
ڕێکخراوه‌ی
جه‌ماوه‌ری. چونکه
وه‌ک دیتمان
ئه‌وه ڕێسای
بڕیاردان و
جێبه‌جێکردن
له خواره‌وه
بۆ سه‌ره‌وه‌یه‌ی
سۆڤیه‌ته‌کانه
که به‌ر به
بیروکراسی و
ئۆرستۆکراسی
ده‌گرێ و ده‌یانکاته
ڕێکخراوه‌ی
جه‌ماوه‌ری
شۆڕشگێڕ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
ئه‌وه
کوپیکردنهوهی
ڕێسا باوه‌کانی
سیسته‌می
چینایه‌تین –
ڕێکخستن و
بڕیاردان له‌سه‌ره‌وه
- ڕێکخراوه‌کان
نه‌خۆش و
دواجار له
کاراکته‌ری
چینایه‌تیان
خاڵی ده‌که‌ن
و ده‌یانکه‌نه
پاشڕه‌وی
ئامانجه‌کانی
سه‌روه‌ران.
بۆیه سه‌رهه‌ڵدان
و سه‌رکه‌وتنی
سۆڤیه‌ته‌کان،
له گره‌وی ده‌ستکۆتاکردنی
پارت و ده‌زگه
ده‌وڵه‌تییه‌کانه
له ده‌ستێوه‌ردان
له کاروباری
ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان
و هوشیارکردنه‌وه
و هێنانه‌مه‌یدانی
ئه‌ندامانییه‌تی
به خستنه‌ڕووی
پیگه‌ی کۆیلهوارانهی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و خواست و
توانای یه‌کیتی
چینایهتیهتی.
سۆڤیه‌ته‌کان
وه‌ک ئامرازی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی،
له‌سه‌ر ئه‌و
بنمایه‌ی که
فراوانترین
مه‌ودا بۆ
هاتنه‌مه‌یدانی
ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵگه و
به‌شداریکردنیان
له
دیاریکردنی
چاره‌نوسی
کۆمه‌ڵگه‌دا
دابین ده‌کات،
ئه‌وه‌ی
خستۆته‌ڕوو
که واوه‌تر
له
دیموکراسیترینی
سیسته‌مه
دیموکراته‌کان،
له
دابینکردنی
ئازادی دا بۆ
هه‌مووان
تێپه‌ڕ ده‌کات.
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی که
له سیسته‌می
سۆڤیه‌تیدا
به پێچه‌وانه‌ی
سیسته‌می
پارله‌مانییه‌وه،
زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵگه ته‌نیا
ده‌نگده‌ری بێ
بڕیار نین، ئه‌وان
ده‌نگ به
پارت یا که‌سانی
هه‌ڵکه‌وته
ناده‌ن، به‌ڵکو
ڕاسته‌وخۆ له
شوێنی کار و
ژیانه‌وه هه‌م
ده‌توانن
خۆیان کاندید
بکه‌ن و هه‌م
هاوکاران و دڵسۆزانی
خۆیان به‌نوێنه‌ر
هه‌ڵدبژێرن،
کاتێکیش که
ده‌نگپێدراو
نه‌یتوانی
نوێنه‌رایه‌تیه‌که
به‌جێ بگه‌یێنێ
یا له دووی
خواستی که‌سی
خۆیه‌وه
بوو، ئه‌وا
پێویست ناکات
چوارساڵ له
چاوه‌ڕانیدا
بمێننه‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی بێ
کارایی و له
ناچاریدا ده‌نگ
به که‌سێکیتر
بده‌نه‌وه.
به‌ڵکو له
سیسته‌می
سۆڤیه‌تیدا، ئه‌و
که‌سه چ
نوێنه‌ری
شوێنی کار یا
ژیان بێ یا
نوێنه‌ری شار
و وڵات بێ، به‌بێ
گرفتی یاسایی
وه‌لانێن و
نوێنهرێکیکه
هه‌ڵبژێرنه‌وه،
هه‌روه‌ها ئه‌و
ئه‌رکانه‌ی
که بڕیاره
نوێنه‌ران ئه‌نجامیان
بده‌ن، ده‌توانن
چاودێری
ڕاسته‌وخۆ
بکرێن- به‌تایبه‌ت
له ئه‌وڕۆکه‌دا
که ئامرازه‌کانی
په‌یوه‌ندی
ئه‌و شتانه‌ی
چه‌ند ساڵێک
له‌وه‌وبه‌ر
به خه‌یاڵ دههاتنهبهرچاو،
له
چاوترکانێکدا
ده‌سته‌به‌ریان
ده‌که‌ن- بۆ نمونه
بڕیاردان له‌سه‌ر
پرسێک له‌سه‌ر
ئاستی گه‌ڕه‌ک
، شاڕ، هه‌رێم،
وڵات، که له
سیسته‌می
پارله‌مانتاریدا
به‌بێ
گوێدانه ڕای
گشتی، که‌سانی
ده‌نگپێدراو،
بڕیاری له‌سه‌ر
ده‌ده‌ن. له‌م
باره‌وه
نمونه زۆرن و
هینده به‌سه
که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنه‌که
بگۆڕینه سه‌ر
ده‌نگوباس یا
لاپه‌ڕه‌ی
ڕۆژنامه‌کان
هه‌ڵده‌ینه‌وه
و له‌گه‌ڵ ڕای
سه‌ر شه‌قام
به‌راوردی
بکه‌ین،
بڕیاری هێرشی
هیزه هاوپه‌یمانه‌کان
بۆ سه‌ر عیراق
و ناڕه‌زایه‌تی
دانیشتوانه‌که‌یان
و وڵاتانی
تری دونیا له‌به‌رچاو
بگرن، ئه‌وسا
ئازادی و ڕۆڵی
تاک له سیسته‌می
پارله‌مانیدا
ده‌رده‌کوێ.
جیاوازی
سیسته‌مه
دیکتاتۆرییه‌کان
و پارله‌مانییه‌کان
ته‌نیا له‌وه‌دایه،
که له یه‌که‌مدا
بۆ شه‌ڕ یا هه‌ر
شێکیتر، ڕای
گشتی بۆی نییه
ده‌رببڕدرێت
و له دووه‌مدا
بۆی هه‌یه و
به‌ڵام گوێی
لێناگیرێ. به‌ڵام
له سیسته‌می
سۆڤیه‌تیدا
ئه‌وه جه‌ماوه‌ر
و ڕێکخراوه‌کانییه‌تی
بڕیار له‌سه‌ر
پرسه‌کانی
کۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن،
که ده‌ڵێم
سیسته‌می
سۆڤیه‌تی مه‌به‌ستم
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌که،
که سه‌روه‌ری
چینایه‌تی
بوونی نییه و
پارته
سیاسییه‌کان
ناتوانن
ڕاسته‌وخۆ به‌شداری
له به‌ڕێوه‌بردنی
کاروباری
کۆمه‌ڵگه‌دا
بکه‌ن، چونکه
له سیسته‌می
سۆڤیه‌تیدا
جه‌ماوه‌ر و
هه‌ڵبژێر و جه‌ماوه‌ر
بڕیارده‌ر و
جه‌ماوه‌ر
جێبه‌جێکه‌ره
و پێویستی به
ئامرازێک یا
ده‌سته‌یه‌کی
دیاریکراو
نییه تا
نوێنه‌رایه‌تی
بکه‌ن و ببنه
سه‌روه‌ری.
چونکه له
سیسته‌می
سۆڤیه‌تیدا
ده‌سه‌ڵات و
حکومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه
و پارتیش وه‌ک
ئامرازی به‌ده‌ستهێنانی
ده‌سه‌ڵات،
ڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست
ده‌دات، له‌بری
ئه‌م هه‌مووه
ده‌زگه سه‌رو
خه‌ڵکییه،
ڕێکخستن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کۆمه‌ڵگه
دێته‌ئاراوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که
سۆشیالیزم و
سیسته‌می سۆڤیه‌تی
ناکرێ به‌سه‌ر
جه‌ماوه‌ردا
بسهپینریت
و ته‌نیا
ده‌کرێ له‌سه‌ر
ویست و توانا
و ئاماده‌یی
جه‌ماوه‌ر له
شار یا هه‌رێم
یا وڵاتێک‌دا
بینا بکرێ،
پێویسته
سیسته‌می
سۆڤیه‌تی
پشتئه‌ستور
بێ به
فیدرالیزم و
یه‌کگرتنی
ئازادانه‌ی
دانیشتوانی
دوو شار یا
دوو هه‌رێم یا
دوو وڵات...تد.
به
کورتی سیسته‌می
سۆڤیه‌تی و
سیسته‌می
پارله‌مانی –
له
دیموکراترین
شێوه‌یدا-
دوو سیسته‌می
دژ به‌یه‌ک و
هیچ خاڵێکی
هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا
نییه، نه له
ڕابوردو و نه
له ئێستا و
نه له
داهاتووشدا.
چونکه ئه‌لته‌رناتیڤی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
دوو چینی کۆمه‌ڵایه‌تی
دژ به‌یه‌ک –
پرۆلیتاریا و
سه‌رمایه‌دار-
ن بۆ ڕێکخستنی
کۆمه‌ڵگه،
یه‌که‌م؛ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی
ناچینایه‌تی
بۆ
ئازادکردنی
مرۆڤ له
کۆیله‌تی خوا
ده‌ستکرده‌کانی
خۆی، به‌رهه‌مه
ده‌ستکرده‌کانی
خۆی، ده‌وڵه‌ته
ده‌ستکرده‌کانی
خۆی، به‌مه‌ش
مرۆڤایه‌تی
ڕزگار ده‌کاو
ده‌گه‌یێنێته
قۆناخێک که
شیاویه‌تی،
دووه‌م؛
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
بۆ کۆیله
ڕاگرتنی مرۆڤ
و سه‌پاندنی
سه‌روه‌ری که‌مایه‌تییه‌کی
مشه‌خۆر به‌سه‌ر
زۆرینه‌یه‌کی
بهرههمهینهر
و زه‌حمه‌تکێش،
بۆ
بێنرخکردنی
مرۆڤ له
بازاری سودپهرستیاندا
تا ئاستی که‌متر
له کاڵاکانی
ده‌ستی خۆی،
وه‌ک چۆن
ڕۆژانه هه‌موومان
له‌به‌رده‌م
ده‌ستکرده‌کانی
خۆامان – خودا
، ده‌وڵه‌ت ،
یاسا –دا به‌چۆکدا
دێین و له
ئێسکوپروسکی
هاوچینه‌کانمان
کۆشک بۆ چه‌وسێنه‌رانمان
سازده‌که‌ین،
به بۆمبا و
ته‌قه‌مه‌نی
شه‌ڕگه‌کانیان
بۆ گهردهکهین
و به هه‌راجکردنی
ژیان و جه‌سته‌مان
سفره و حه‌ره‌مسه‌راکانیان
بۆ دهڕزێنینهوه.
پردوسهڵاتی
نێوان ئه‌م
دوو دونیایه،
له‌سه‌ر نه‌زانی
و گه‌مژه‌یی
ئێمه خۆی
ڕاگرتووه و
سڕینه‌وه‌ی
ئه‌م هه‌مووه
نادادوه‌رییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه،
له گره‌وی ئاماده‌یی
ئێمه‌دایه
بۆ
هۆشیاربوونه‌وه
و هاتنه کۆڕی
خه‌باتی نه‌پساوه‌ی
چینایه‌تیمان
و پێکهێنانی
ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کانمان
وه‌ک تاقانه
چه‌کی چینایه‌تیمان.
مێژووی
ململانێ و خه‌باتمان
پێداویستی
بێچه‌ندوچونی
ئه‌م چه‌که
شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی
خستۆته‌ڕوو .
په‌راوێز:
* خۆڕسک
به‌و مانایه‌ی
که له ڕه‌وتی
خه‌باتی
چینایه‌تیدا
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن
و هه‌ڵگری
سروشتی کارگه‌رین،
دوور له
خۆتێهه‌ڵقورتاندنی
پارته
سیاسیه‌کان و
ئولگوسازییان،
له هه‌ناوی
بزوتنه‌وه‌ی
کارگه‌رییه‌وه
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن
و هاورده‌ی ده‌ره‌کی
هه‌ڵکه‌وتووه
سیاسییه‌کان
نین.
**
گونجاوترین
ناو له زمانی
کوردی‌دا بۆ
سۆڤیه‌ته‌کان،
به‌ڕای من (ئه‌نجومه‌نه‌کان)ه،
واته ( سۆڤیه‌ت
– ئه‌نجومه‌ن)،
چونکه وشه‌ی
شورا که له
فارسی‌دا بۆ
سۆڤیه‌ت به‌کاردێ،
له کوردی‌دا
له مانای
شورای
ئیسلامییه‌وه
نزیکه و وه‌ک
ده‌زانین، له
شورای ئیسلامی‌دا
هه‌ر وه‌ک
پارله‌مان،
ڕۆڵی جه‌ماوه‌ر
ته‌نیا له ده‌نگدانی
کات
دیاریکراودا،
به‌رته‌سککراوه‌ته‌وه،
به پێچه‌وانه‌ی
سۆڤیه‌ته‌وه
که جه‌ماوه‌ر
ده‌نگده‌ر و
بڕیارده‌ره
و هه‌رکات
پێویست بێ، له
کۆبونه‌وه‌ی
گشتیدا،
نوێنه‌ران وه‌لا
ده‌نرێن و بڕیاره‌کان
هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه.