ده وله تى كوردی
خه‌ونيكی
راست !!
ساقی بارزانی كات زۆر دره‌نگه و دوژمنانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌وه ، هه‌موو هێز و هزری خۆیان خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی بگرن و ڕۆژانه به نهێنی و ئاشكرا كۆ ده‌بنه‌وه و دزه ده‌كه‌نه نێو عێراق و گروپه ده‌ستكرده‌كانیان به بیانووی گه‌ره‌لاوێژی عێراق و زوڵم و زۆر له توركو‌مان و كه‌مایه‌تی‌یه‌كان و كارتێگه‌ری ده‌وڵه‌تی كوردی له ووڵاتانی دراوسێ . ئه‌م ووڵاتانه كه به هۆی كێشه‌ی نێوان خۆیان له مێژ بوو په‌یوه‌ندیان كاڵ ببووه‌وه، بۆ كێشه‌ی كورد و ترس له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاماده بوون چاوپۆشی له كێشه له مێژینه‌كانیان بكه‌ن و دژ به كورد یه‌كگرن و په‌یوه‌ندیان توند و توڵتر بكه‌ن و ڕۆژانه سه‌ردانی یه‌كتری بكه‌ن . ئه‌م دیاردانه بوونه‌ته هۆكاری خوڵقاندنی سێ كۆچكه‌یه‌كی شووم و تۆقێنه‌ر كه ده‌توانین ناوی بنێین سێ كۆچكه‌ی دژه كورد.... ئه‌م ته‌راتێن و هات و هاوار و تۆقانی ئه‌و سێ كوچكه‌ی دوو جار كراوه كه سێ كۆچكه‌ی - فه‌لوجه‌و ته‌له‌عفه‌ر و توركیایه و سێ كوچكه‌ی ئێران و توركیا و سوریایه، ڕاستیه‌كی زۆر گرنگترمان بۆ ده‌رده‌خات ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی كوردی نامومكین نیه ، ئه‌گه‌رنا دوژمنانمان بۆ وا په‌شۆكاون و هه‌موو دوژمنانیش ئه‌و ڕا‌ستیه به شیاوی پراكتیك ده‌زانن كورد نه‌بێت ! سه‌رباری ئه‌م هه‌موو سیناریویانه، ده‌سته‌ڵاتدارانی كورد بۆ لای دوژمنانی دێرینی كورد ده‌چن و به برای خۆیان ده‌چوێنن ! ئه‌وانه‌ی كه تێنووی خوێنی كوردن ! ناحه‌زانی كورد كه زه‌قترینیان ووڵاته دراوسێكانی عێراقن ! زۆر به ئاشكرا‌و به توند‌و تێژییه‌كی به‌رچاو و دوژمنكارانه له جڤینه‌كانیان و میدیاكانی جیهانه‌وه هه‌ڕه‌شه له بوونی كورد و ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن ! ڕاگه‌یاندنی عه‌ڕبه‌بیش به درۆ و ده‌له‌سه كورد به هاوپه‌یمانی ئیسرائیل و دوژمنی نه‌ته‌وه‌ی عاره‌ب ده‌زانن ! جێی داخه كه هێشتا ده‌سته‌لاتداره كورده‌كان له ئاست پرۆپا‌گه‌نده‌ی عه‌ڕه‌ب و دراوسێكانی بێده‌نگن !! سه‌ره‌كی‌ترین فاكته‌ریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كنه‌گرتنی ماڵی كوردی.تێكڕ‌ای ڕووداوه‌كانی ئێستای ئێراق ، ئه‌ناركیسمێكی ڕوونه ! ئێستا ته‌نانه‌ت شیعه‌كانیش كه‌وتوونه‌ته سه‌رخۆیان بۆ پێكهێنانی فیدرالیه‌تی شیعه !! ئه‌و خاڵانه‌ی كه له‌م كاته ناسكه‌دا پێویسته ڕه‌چاو بكرێن :_ * یه‌كگرتنه‌وه‌ی ماڵی كوردی له ژێر یه‌ك دروشم و یه‌ك ئاڵا ئه‌ویش كورد و كوردایه‌تی‌یه نه‌ك حیزبایه‌تی !!* وه‌ڵام دانه‌وه‌وی ئه‌و به‌ناو دۆستانه‌ی كه له ژێره‌وه سه‌رقاڵی شه‌ڕی سیاسی و تیرۆریستین !* وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن و نووسه‌ره شۆڤینیه‌كانی عه‌رب و تورك و فارس به نووسین* به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی دوژمنانی خوڵقێنراوی نو‌ێی گه‌لی كورد ---- چابوك سۆنبول و موقته‌داو تیرۆریسته ئیسلامیه‌كان - به هه‌موو هێز و توانای فیكری و ڕامیاری ! ئێستا دوژمنانی كورد پتر ده‌مامكدارن و له ژێر ده‌واری برایه‌تی كورد و عه‌ڕه‌ب و توركه‌مان دژایه‌تی كورد ده‌كه‌ن !* كه‌ركوك كێشه یاخود شارێكی حیزبێك یان ده‌سته‌و تاقمه‌یه‌ك نی‌یه ! خاوه‌ندارێتی كه‌ركووك گه‌لێكه و كه‌س ناتوانێت به بێ مۆڵه‌ت له پرسی گه‌ل بڕواته ووڵاتێكی تائێستقان دژ به كورد بۆ نواندنی پرۆسه‌یه‌كی به‌لژیكئاسایی بۆ چه‌واشه‌كردنی پتری كێشه‌ی ڕه‌وای كورد !!! له بری ده‌بێت به‌و ووڵاته فاشیسته بگووترێت كه ئه‌گه‌ر به ڕاستی باسی مافی مرۆڤ و مافی نه‌ته‌وه‌كانی تر له عێراق ده‌كه‌یت و هیپوكراتییانه ڕه‌فتار ناكه‌یت، كێشه‌ی كورده‌كانی باكوور چاره‌سه‌ر كه‌ن ! * عه‌بدولا گوڵ و داروده‌سته‌كه‌ی چۆن به بێ مۆڵه‌ت ده‌ڕۆنه ته‌له‌عفه‌ر ؟ نه‌ك ئه‌مه‌ش به‌ر‌پرسه‌كانی تورك له عێراق دایم له ته‌راتێندان له به‌ینی كه‌ركوك و فه‌لوجه و توركیا بۆ پلاندانان دژ به كورد.* به‌ره‌ی تورك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌من، بوونه‌ته مه‌گناتێك بۆ وه‌رگرتنی تیرۆریسته‌كانی ئیسلامی تا بتوانن هاوسه‌نگ بن به‌رامبه‌ر به كورد. ئه‌م دیارده‌یه تازه نیه ، له به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ره‌ی توركمانی له گه‌ل به‌عس دژ به كورد بوو ، ئێستاش له‌گه‌ل گروپه توندڕه‌وه‌كاندان كه كوردی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكای به كافر ده‌زانن.* پێویسته بزانین كه هیچ كوردێك نابێت داكۆكی له سێداره نه‌دانی سه‌ددام بكات. ئه‌گه‌ر سه‌ددام له سێداره نه‌درێت. نه‌ترسین له كۆمه‌لكوژی كورد ده‌بێته نه‌ریتێكی باو. ده‌بێت سه‌ددام ببێته نموونه‌یه‌ك بۆ شۆڤینیسته‌كانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس.* ده‌بێت نه‌هێلین توركیا ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ش به ناردنی ناڕه‌زایی‌نامه و به‌ڵگه‌كانی نه‌پاراستنی مافی مرۆف بۆ په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌ورپا ده‌كرێت !! و با توركیا باش بزانێت بێ ڕه‌چاو كردنی ئازادیه‌كانی مرۆڤی كورد ناتوانێت ئه‌و پرده ببڕێت و ڕه‌وا نی‌یه باس له دیموكراسی و مافی مرۆڤ بكات !* پێویسته به كاك عجیل یاوه‌ر بووترێت كه كورد به‌شێك له عه‌ره‌ب یان كوردستان به‌شێك له‌ئیمپریالیستی عه‌ره‌بی نی‌یه! ئه‌گه‌ر سیستمی حوكمرانی هه‌ڵه‌ی ئه‌و كاته و به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپریالیسته‌كانی كۆن و نوێ كوردستانی كردۆته به‌شێك له عێراق، مه‌رج نی‌یه ئێستا ببێته فاكته‌ر و ئستانداردی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ . گه‌لی كورد وه‌ك گه‌لانی تر مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه، ریفراندۆم وهه‌مه‌پرسی مافی گشت نه‌ته‌وه‌یه‌كه و نه‌ك تۆ به‌ڵكو هه‌موو««عجیل»»ه‌كان و ««گووله‌كان»» ی تر ناتوانن ئه‌م مافه‌ی لێ زه‌وت كه‌ن. ئه‌گه‌ر زلحیزبه‌كانی كوردستان ئێستا بڕوایان به جیابوونه‌وه نی‌یه ، میلیۆنان كورد به‌و ئاواته ده‌ژین و ئه‌گه‌ر باسی دیموكراسی و ئازادی ده‌كه‌ن بۆ بو كورد بڤه‌یه.؟بۆ وه‌ڵام دانه‌و‌ی ئه‌و ته‌وه‌ره‌ش پێویسته سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كان ، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئازادی‌یه بۆ كورد ڕه‌وا نابینن، بخرێنه ژێر پرسیاره‌وه. ساقی بارزانی ڤیرجینیا - ئه‌مریكا www.klawrojna.com |