تورکیا‌و
یه‌کێتی ئه‌وروپا
وکورد |
سه‌ردار
عه‌زیز-کۆلێژی
به‌رێوبردنی
حکومه‌ت
ماگی
رۆناین، له
زانکۆی گالوه‌ی
له کۆماری
ئایرله‌ند
پرۆفسۆری
ئارکیولۆژیه(شوێنه‌وارناسی)،
دۆستێکی راسته‌قینه‌ی
گه‌لی کورده،
هاورێیه‌کی
نزیکی منیشه.
ماگی بۆ چه‌ندین
ساڵه له بواری
ناساندن و
داکۆکیکردن
له کێشه‌ی
کورد له رووی
سیاسی و
رۆژنامه‌نوسیه‌وه
چالاکه. له چه‌ند
هه‌فته‌ی
پێشودا ماگی
له‌لایه‌ن
زانکۆکه‌یه‌وه
نێردرا(جێی
ئاماژه‌پێکردنه
زانکۆی گالوه‌ی
گرنگیه‌کی
تایبه‌تی هه‌یه
چونکه یه‌کێک
له کۆلێژه
ناسراوه‌کانی
تیایه بۆ
خوێندنی مافی
مرۆڤ که له سه‌رانسه‌ر
ئه‌وروپاو
دونیاوه
قوتابی دێن بۆ
وه ده‌ستهێنانی
بروانامه،
ئاماده بوونی
کێشه‌ی کورد
له‌و ناوه‌نده‌دا
رۆڵێکی گرنگی
هه‌یه، به‌ڵام
جێی داخه ئه‌وه‌ی
من ئاگاداربم
له‌و زانکۆیه‌دا
ته‌نها یه‌ک
کوردیش چیه
نیه)، بۆ
کوردوستانی(باکور)
تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی
راپۆرتێک ده‌رباره‌ی
بارودۆخی ئه‌وێ
بنوسێ، به‌تایبه‌ت
ده‌رباره‌ی
کورد و کێشه‌ی
ئافره‌تی
کورد. ماگی چه‌ندین
جار سه‌ردانی
کوردوستانی
تورکیای
کردوه به‌تایبه‌تی
ناوچه‌ی حه‌سه‌ن
کێف وه‌ک
شوێنه‌وارناسێک
بۆ گه‌ران به‌دوای
شوێنه‌وارداو
هه‌روه‌ها هه‌وڵدان
بۆ وه‌ستانی
پرۆژه‌ی به‌نداوه‌کانی
تورکیا، که
زیاتر پرۆژه‌یه‌کی
سیاسیه تا هه‌رچیه‌کی
تر. له‌م سه‌ردانه‌ی
دوایه‌دا
ماگی له
رۆژنامه‌ی
ئایرشتایم،
که رۆژنامه‌یه‌کی
سه‌رانسه‌ری
وڵاته‌و له هه‌موو
رۆژنامه‌کانی
تر زیاتر
خوێنراوه‌یه،
بابه‌تێکی ده‌رباره‌ی
سه‌ردانه‌که‌ی
بڵاوکرده‌وه،
پاش بڵاو بونه‌وه‌ی
ووتاره‌که‌ی
ماگی به
ئیمێڵێ داوای
لێکردم که
پێخۆش ده‌بێ
ئه‌گه‌ر
نوسینه‌که‌ی
بکرێته
کوردی. به‌ڵام
چونکه ووتاره‌که
بۆ خه‌ڵکی
ئایره‌له‌ندی
نوسراوه، هه‌ندێ
لایه‌نی به‌لای
خوێنه‌ری
کورده‌وه
گرنگ نیه،
بۆیه به‌باشم
زانی ده‌رباره‌ی
بنوسم و له‌هه‌مانکاتدا
ده‌رباره‌ی
ئه‌و وه‌ڵامه‌ش
قسه‌بکه‌م که
باڵوێزی
تورکیا ده‌رباره‌ی
نوسینه‌که‌ی
ماگی له هه‌مان
رۆژنامه‌دا
بڵاوی کردبوه‌وه.
ماگی له سه‌ره‌تای
ووتاره‌که‌یدا
ره‌خنه له
ووڵاته‌که‌ی
ئایره‌له‌ندا
ئه‌گرێ که
بێگوێدانه
کێشه‌ی کورد
پاڵپشتی به ئه‌ندام
وه‌رگرتنی
تورکیا ئه‌کات.
(شایه‌نی باسه
بۆ ئه‌م بابه‌ته
ئێستا ئێمه له
زانکۆ،
زانکۆی کۆرک
که ژماره‌ی
کورد تیایا ته‌نها
دووانه، نوسه‌ری
ئه‌م ووتاره‌وه
هاوه‌ڵێکی تر
له
کوردوستانی
تورکیا، له
کاتێکا زیاتر
له پانزه هه‌زار
قوتابی دێته
ئه‌م زانکۆیه
له زۆربه‌ی
زۆری ووڵاتانی
دونیاوه،
ئێمه کۆمه‌ڵه‌یه‌کمان
هه‌یه بۆ
ناساندنی که‌لتوری
کورد که‌ناوی
میسۆپۆتامیایه،
له رێی کۆمه‌ڵه‌که‌مانه‌وه
ئێستا خه‌ریکی
کامپه‌ینێکین
له ژێرناوی به‌ڵێ
بۆ ئه‌ندام
بوونی تورکیا
نا بۆ له
بیرکردنی
کێشه‌ی کورد،
که نزیکه‌ی سێ
سه‌د
ئیمزامان بۆ
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
کۆکردوه‌ته‌وه).
له پاشاندا
ماگی باسی سه‌ردانه‌که‌ی
ده‌کا که بۆ
چه‌ند شارێک
بوه له
کوردستانی
تورکیا، ماگی
ده‌ڵێ ره‌نگه
تورکیا
گۆرانی
کردبێت به‌ڵام
زۆرینه‌ی ئه‌م
گۆرانانه ته‌نها
له سه‌ر رووی
کاغه‌زه‌و
هیچ گه‌ره‌نتیه‌ک
نیه که پیاده
ئه‌کرێن. جێی
ئاماژه
پێکردنه هه‌ر
له‌م روه‌وه
دوێنێ شه‌شی
ئه‌م مانگه
کاتێ یه‌کێتی
ئه‌وروپا
گڵۆپی سه‌وزی
به تورکیادا
بۆ ئه‌وه‌ی له
داهاتودا که
ره‌نگه زیاتر
له پانزه‌ساڵی
تر بێت، له گه‌ڵ
ئه‌و ووڵاته‌دا
بکه‌وێته
گفتوگۆ، له گه‌ڵ
ئه‌مه‌دا یه‌کێتی
ئه‌وروپا ئه‌وه‌ی
دوپاتکرده‌وه
که هه‌ر وه‌ستانێ
له پیاده‌کردنی
ریفۆرمه‌کانا
چانسی تورکیا
ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
که له خۆیدا
نیشانه‌ی نه‌بوونی
بروایه به
تورکیا، له هه‌مانکاتا
ئه‌م رێگایه
هێنده سه‌خت
و درێژه له به‌رده‌م
تورکیادا، بۆ
نموونه ئه‌ڵمانیا
که یه‌کێکه له‌و
ووڵاتانه‌ی
پاڵپشتی به ئه‌ندام
بوونی تورکیا
ئه‌کات به‌ڵام
حکومه‌ته‌که‌ی
شرۆده‌ر هیچ
هیوایه‌کی
نیه له هه‌ڵبژاردنی
داهاتودا ده‌رچێ
وه ئه‌وانه‌ی
که چاوه‌روان
ئه‌کرێ بێنه
سه‌ر حوکم
کریسچیان
دیموکراته‌کانن
که دژی به ئه‌ندام
بوونی
تورکیان. هه‌روه‌ها
فه‌ره‌نسا
بیر له‌وه ئه‌کاته‌وه
که به ئه‌ندام
بوونی تورکیا
له رێی
ریفراندؤمێکی
سه‌رانسه‌ریه‌وه
بێت، که
تورکیا پێی
خۆش نیه چونکه
تورکیا وه‌ک
موسوڵمان سه‌یر
ده‌کرێ و
موسوڵمانان
ناوناتۆره‌یه‌کی
باشیان نیه له
فه‌ره‌نسا.
ماگی
داکۆکی له‌وه
ده‌کات که
هێشتا له به‌ندیخانه‌کانی
تورکیادا به‌شێوه‌یه‌کی
به‌رده‌وام و
رێک (
سیسته‌ماتیک)
ئازاردانی به‌ندکراوان
ئه‌درێت به‌تایبه‌تی
به‌ندکراوه
سیاسیه‌کان.
هه‌بوونی
روناکیه‌کی
زۆر له ژووره‌کاندا
که ببێته هۆی
نه‌خه‌وتنی
به‌ندکراوه‌که،
بوونی ژاوه‌ژاوێکی
زۆر، به‌ندکردن
به‌ته‌نها،
رووت بوونه‌وه،
ناچارکردن بۆ
به پێوه‌وه‌ستان
بۆ کاتێکی
زۆر، چاوبه‌ستن
و ترساندن به
لاقه کردن یان
کوشتن، (هه‌ر
ئه‌م
شێوازانه بوو
له ئه‌بوغرێب
به کار ئه‌هات
هه‌رایه‌کی
له سه‌رانسه‌ری
دونیا نایه‌وه
که‌چی هه‌موو
دونیا بێده‌نگه
له به‌رامبه‌ر
کورددا). ماگی
زیاتر روناکی
خستوه‌ته سه‌ر
کێشه‌ی ئافره‌ت،
چونکه خۆی
ئافره‌ته، ده‌ڵێ،
ئافره‌تانی
کورد له
تورکیا پێیان
ووتم، ئێمه
ئاگامان لێیه
که ئافره‌تان
له
کوردوستانی
عێراق
رزگاربوون،
به‌ڵام ژن له
تورکیا به
تایبه‌تی
ژنانی کورد له
ژێر ترسی
ئازاردان و
لاقه‌کردندان.
ماگی ده‌ڵێ سه‌ردانی
گوندێکم کرد
که هه‌ر 10رۆژ
بوو
چۆڵکرابوو و
خه‌ڵکه‌که‌ی
ده‌رکرابوو،
ژنه‌کانیان
له‌لایه‌ن جه‌ندمه‌ی
تورکه‌وه
سوکایه‌تیان
پێئه‌کرا.
شایانی باسه
سوکایه‌تی
کردن به‌ئافره‌ت
شێوازێکه که
له شه‌ره ناوخۆ‌و
رژێمه درنده‌کاندا
ئه‌گرێته به‌ر
چونکه ئافره‌ت
ئاسانه
سوکایه‌تی
پێ‌بکرێ و
کاریگه‌ری زۆرده‌بێ
له سه‌ر که‌س
و کۆمه‌ڵگای
سوکایه‌تی
پێکراو.
هه‌ر
دوورۆژ پاش
بڵاو بوونه‌وه‌ی
ووتاره‌که
باڵوێزی
تورکیا له
دۆبلنی پایته‌خت
نامه‌یه‌کی
له هه‌مان
رۆژنامه‌دا
بڵاوکرده‌وه
(ئایرش تایم)،
له نامه‌که‌دا
که که‌سێک به‌ناوی
گولسیرین
چیلیک
نوسیویه‌تی
ده‌ڵێ، ماگی
له نوسینه‌که‌یا
درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی
بۆ نازناوی
حکومه‌تی
تورکیا هه‌ڵواسیوه،
هه‌روه‌ها به‌رد‌وام
ده‌بێ و ده‌ڵێ
که گوایه له
تورکیا شتێک
نیه به ناوی
ئازاردانی به‌ندیان.
ئه‌وه‌ی له هه‌مووی
جێی سه‌رنج
تره که
باڵوێزی
تورکیا له
نامه‌که‌یا
ناوی کوردی به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک نه
هێناوه، که
پلانێکی
سیاسیه له
لایه‌ن حکومه‌تی
تورکیاوه که
نابێ به هیچ
شێوه‌یه‌ک
ناوی کورد
بوترێ، وه‌ک
ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر
نه‌یڵێن ئیتر
نیه. نامه‌که‌ی
باڵوێزی
تورکیا باس له
ریفۆرم ئه‌کات
له تورکیا له
سێ ساڵی
پێشودا،
شایانی باسه
یاسای سزادان
له ده‌وڵه‌تی
تورکیا ده‌گه‌رایه‌وه
بۆ نزیکه‌ی هه‌شتا
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
که هه‌ندێ له
به‌نده‌کانی
له یاسای سزای
ده‌وڵه‌ته
فاشیه‌که‌ی
مۆسۆلۆنیه‌وه
وه‌رگیرابوو
له ئیتالیا.
وه‌ئه‌م
دارشتنه‌وه
تازه‌یه هه‌ر
له‌سه‌ر هه‌مان
رێتمه‌که‌ی
پێش‌و به‌رده‌وام
ئه‌بێ که ده‌وڵه‌ت
و حکومه‌ت و
هه‌موو
سیمبوله‌کانی
تورکیا
پیرۆزن و که‌س
بۆی نیه ره‌خنه‌ی
لێبگرێ وه ئه‌وه‌ش
ناشارێته‌وه
که ره‌خنه‌گرتن
سزادانی لێئه‌که‌وێته‌وه،
بۆ نموونه
سوتاندنی
ئاڵای تورکیا
یان هه‌ر شتێک
سیمبوڵی
تورکیای پێوه
بێت ده‌بێته
هۆی به‌دنکردن
بۆ ماوه‌ی سێ
ساڵ، به‌ندی
ژماره 301له
یاسا کۆنه‌که‌دا
و ژماره 145له
یاسا نوێیه‌که‌دا،
زۆری تر له‌م
جۆره
یاسایانه که
مه‌به‌ست لێی
ته‌نها ئه‌وانه‌یه
که ره‌خنه‌یان
له تورکیا، که
به زۆری
کوردن.
دیاره
رازیبوونی یه‌کێتی
ئه‌وروپا
چاوه‌روان
کراوبوو،
چونکه هه‌موو
لێپرسراوه ئه‌وروپیه‌کان
له‌و بروای‌دا
بوون که
تورکیا وه‌ک
ووڵاتێک له
دوو
ریانێکدایه ،
یان به‌ره‌و
فه‌نده‌مێنتالیزم
یان به‌ره‌و
دیموکراسیه‌ت،
وه یه‌کێتی ئه‌وروپا
له‌و بروایه‌دان
به رێگه‌دان
به تورکیا،
تورکیا به‌ره‌و
دیموکراتیزه
بوون ئه‌به‌ن،
که به‌لایه‌نه‌وه
مه‌به‌سته
چونکه تورکیا
ووڵاتێکه
ژماره‌ی
دانیشتوانی
زۆره وه هه‌روه‌ها
له رووی
جوگرافیه‌وه
له ده‌روازه‌ی
یه‌کێتی ئه‌وروپادایه،
هه‌ندێ تر
زیاد له‌وه ئه‌رۆن
و بروایان
وایه به رێگه‌دان
به تورکیا ئه‌وروپا
ده‌یسه‌لمێنێ
که هیج دژایه‌تیه‌کی
نیه له گه‌ڵ
ئیسلامدا وه
له هه‌مانکاتدا
یه‌کێتی ئه‌وروپا
یانه‌یه‌کی
مه‌سیحی نیه
وه‌ک هه‌ندێ
بروایان
وایه.
من له‌و
بروایه‌دام
به ئه‌ندام
بوونی تورکیا
له کۆتایدا
کارێکی باشه وه
له قازانجی
کورددایه ، هه‌تا
کورد له
باشوری کوردوستانیش،
چونکه
بڵاوبوونه‌وه‌ی
که‌لتوری
دیموکراسیه‌ت
و مافی مرۆڤ
له به‌رژه‌وه‌ندی
کورددایه، ئه‌گه‌ر
نه‌ته‌وه گه‌وره‌کان
له رووی هێزه‌وه
له دونیا ئه‌روانن
ئه‌وا نه‌ته‌وه
بچوکه‌کان ته‌نها
یاسایان هه‌یه
بیانپارێزێ.
له روویه‌کی
تره‌وه ئه‌گه‌ر
تورکیا له
رووی
ئابووریه‌وه
ببوژێته‌وه ،
( له یه‌کێتی
ئه‌وروپا
سیسته‌مێک هه‌یه
بۆ یارمه‌تیدان
که له سه‌ر
بنه‌مای
ناوچه‌ییه نه‌ک
ووڵات، نوێنه‌ری
ناوچه‌کان له
په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا به
شێوه‌یه‌کی
راسته‌وخۆ ده‌توانن
داکۆکی له
ناوچه‌که‌یان
بکه‌ن، که
کوردوستان به‌بێ
دوودڵێ هه‌ژارترین
به‌شه‌کانی
ووڵاتی
تورکیایه). هه‌روه‌ها
بوژانه‌وه‌ی
ئابووری هه‌ستی
ده‌مارگیری و
توندره‌وی که‌م
ئه‌کاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه
مانای ئه‌وه
نیه واز له فشارهێنان
بێنین بۆ یه‌کێتی
ئه‌وروپا.