دوو ڕۆحی بریندار

حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن

 

 

ئه‌وه كام گابه‌ردی قین بوو

گۆزه‌ڵه‌ی دڵمانی شكاند؟

ئه‌وه كام چه‌قۆی تۆڵه بوو

خوێنی جه‌سته‌مانی ڕژاند؟

 

به ئاگری شه‌ڕێ سووتاین

به‌ر له ئێمه هه‌ڵگیرسابوو،

به تاوانێ سزا دراین،

ڕووی نه‌دابوو.

 

ده‌ڵێی ته‌یری پێكراوین،

ده‌ڵێی شیعری باڵكراوین،

ده‌ڵێی له لوتكه‌ی به‌رزه‌وه

هه‌ڵدێراوین،

نه ده‌نگمان ده‌گاته كه‌سێ،

نه به هانامانه‌وه دێ،

فریادڕه‌سێ.

 

بڵێی ڕۆحی بریندارمان

له ئاسماندا به یه‌ك بگه‌ن؟

بڵێی په‌ری و فریشته‌كان

له چیرۆكی خۆشه‌ویستیمان تێ بگه‌ن؟

 

مه‌گه‌ر ئاگری ئه‌وینمان

شه‌وه‌زه‌نگی دڵدارێ ڕوون بكاته‌وه،

ئه‌گه‌ر نا هیچ

سه‌بووریمان ناداته‌وه.

 

20. 10. 2004

 

ئه‌نگاوته.  پێكراو:   

 

HOME