چه‌مێك له پشكۆ
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
(ئه‌و ده‌رسه‌ی پێویسته فێری بین، ده‌رسێكه سه‌باره‌ت به ئه‌وین، ئه‌وینێ نه كۆت و نه مه‌رج و نه سنوور بناسێ،)* ئه‌وینێ باڵاتر له ئه‌شقی نێوانی مه‌م و زین.
من بۆیه تامه‌زرۆی ژیانم تا فێری ڤیان بم، من بۆیه هۆگری ڤیانم تا فێری ژیان بم.
گه‌ر ئه‌وین نه‌بووایه نه هه‌ستم به بوونی خۆم ده‌كرد، نه ژینم خۆش ده‌ویست، گه‌ر ئه‌وین نه‌بووایه چی دیكه من و تۆی یه‌ك ده‌خست؟
وه‌ره با به چاوی پر وشه یه‌كتری بدوێنین، وه‌ره با وشه‌ی پڕ له سۆز به‌ختیاری بۆ یه‌كدی بهێنین.
به‌رهه‌می ئه‌وین بوون ئه‌و ساته خۆشانه‌ی بینیمان، به‌رهه‌می ئه‌وین بوون ئه‌و شته جوانانه‌ی به‌خشیمان.
ئه‌وین بوو وه‌های كرد شتگه‌لێ ببینین، بینینیان بۆ هیچ كه‌س نه‌لوابێ، ئه‌وین بوو وه‌های كرد وا بدوێین كه‌س پێشتر به‌و جۆره نه‌دوابێ.
ئه‌وینی من و تۆ نه گڕی مۆمێكه، زوو ون بێ نه كوێره كانییه، لیخن بێ، چه‌مێكه له پشكۆ.
28. 10. 2004
* ئێلیسابێت كوبله‌ر ڕۆس.
|