شه‌ماڵ عه‌لی له ته‌نگه‌تاوی و هه‌ناسه‌كورتیدا ده‌ست بۆ چه‌كی ژه‌نگاوی ده‌بات!

هۆشه‌نگ

 

له‌وه‌ڵامی هاوڕێ ئه‌حمه‌د موعین كه وتارێكی نووسی و له سایتی ده‌نگه‌كان و یه‌كێتی كۆمۆنیسته‌كنیش بڵاو بوویه‌وه له ژێر ناوی (شه‌ڕی هاوڕێ یان سه‌باره‌ت به تازه‌ترین جیایی له ڕیزی كۆمۆنیزمی كرێكاری) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیسی حككاشه‌ماڵ عه‌لی هه‌راسان كردووه.

له وه‌زیفه‌یه‌ك كه بۆی دیاری كراوه له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌ی په‌نای بۆ چه‌كێكی ژه‌نگاوی ده‌ستی ناسیۆنالیسته‌كانی سه‌رده‌می هه‌شتاكان بروده كه ئه‌و چه‌كه په‌نجه‌كانی شه‌ماڵ خۆیشی نابڕێت هێنده كۆن و له كار كه‌وتووه! بابه‌ته‌كه‌ی شه‌ماڵیش به‌ناوی ( له‌ وه‌ڵامی جه‌مال عبدولله و ئه‌حمه‌د موعیندا).

 

وه‌ڵا‌م دانه‌وه‌ی هاوڕێ ئه‌حمه‌د و له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه شه‌ماڵ خۆی باسی كار و كرده‌وه‌كانیشی كردووه، جگه له دانانی هاوڕی ئه‌حمه‌د له تای هه‌مان ته‌رازوو كه جه‌مالی تیایه هیچی تر ناگه‌یه‌نێت و  به‌ڕاستی جێی شه‌رمه‌زاری یه بۆ شه‌ماڵ و هاوڕێكانیشی ئه‌گه‌ر لێی بێده‌نگ بن!

 

شه‌ماڵ زۆر به زۆری ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی حیزبه‌كه‌ی ده‌نازێت و خه‌ریكه ئه‌وه‌ی له بیربچێته‌وه كه چۆن یه‌كێتی شووره‌وی به‌و هه‌موو هێزه زۆره‌ی ڕووخا! ئاخر كه سۆفیه‌ت ڕووخا دار و دیواره‌كه‌ی به‌سه‌ر كرێكاران و كۆمۆنیسته‌كانی جیهان په‌رژ و بڵاو بوویه‌وه، به‌ڵام كه كۆمۆنیزمی كه‌سه‌كانی مه‌نسووری حیكمه‌ت ڕووخا جگه له‌ ته‌پ و تۆزیكی كه‌می له ناو چه‌پی كوردستان به‌ولاوه دروست نه‌كرد! ئه‌م هه‌موو له خۆبایی بوونه‌ی ئێوه به‌م ڕۆژه ڕه‌شه‌ی گه‌یاندن و وادیاره هێشتاش ده‌رستان لێ وه‌رنه‌گرتووه!!

 

ڕاستی یه‌كه‌ی كۆمۆنیزمه‌كه‌ی ئێوه ده‌مێكه به بنبه‌ستی سیاسی گه‌یشتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌م دوایی یه ڕووی دا ئاخرین نیشانه‌ی بنبه‌ستی ڕێكخراوه‌ییتان بوو.

 

به‌ڵ‌م ئێوه‌یه‌ك كه چاوتان به‌رایی نادا هیچ هێزێكی سیاسی ڕێكخراو ببینن باس له كۆمۆنیزم بكات

له عێراق و ئێران، ده‌لیلی یه‌ك شته، ئه‌ویش ترسیكی گه‌وره‌یه كه به‌یه‌كجاری ناوتان ڕه‌ش بێته‌وه له‌ ڕیزه‌كانی چه‌پی عێراقی! به‌ڵا‌م من تۆ و هاوڕێكانیشت دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه نیگه‌ران مه‌بن و ناویشتان هه‌ر ده‌مێنێت چونكه لایه‌نی كه‌م ئێوه‌ی ڕابه‌ری ناتانه‌وێت قه‌ت ده‌ستبه‌رداری كورسی ڕابه‌ری حیزبه‌كه‌تان بن! ئه‌وێش باشه مرۆڤ ئه‌گه‌ر نه‌توانێت به خه‌ونی گه‌شتن به‌ده‌سه‌ڵا‌تی سیاسیش بگات خۆ ده‌توانێت ده‌توانێت ببێت به ڕابه‌ری حیزبه‌كه‌ی خۆی و ده‌سه‌ڵاتداره‌تی به‌سه‌ر ئه‌ندامه به‌سته‌زمانه‌كی دا بكات.

 

من وه‌كو خۆم هیچ چاوه‌ڕوانی یه‌كی وا م نه‌بوو كه شه‌ماڵ به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك كه ئاراسته‌یان كرابێت ئسوڵیانه و به پرنسیپی سیاسیانه‌ش وه‌ڵام بداته‌وه، چونكه فاكتی هێنده زۆر هه‌یه له‌وه‌یه گه‌ر ته‌نها ئه‌مانه‌یان بۆ رێزبكرێت كه چۆن به‌رامبه‌ر هاوڕێ كۆنه‌كانیان كه له حیزبه‌كه‌ی ئه‌وان نه‌ماون و نه‌یان ویستوه هه‌لهۆله بۆ حیزبی لیده‌ر بڵێن، پیاوی كۆماری ئیسلامی و ناسینالیستن!!

 

با له‌وه گه‌ڕێاین، ئه‌مه ته‌نها بۆ به‌رچایی بوو!

بابزانین  حیزبه‌كه‌ی شه‌ماڵ بۆچی هه‌راسانه؟

هه‌رچه‌ند شه‌ماڵ و حیزبه‌كه‌ی به ئاشكرا ڕایان گه‌یاندووه كه ئه‌وان (حكومه‌تی شوورایی و كرێكاری

ئاوها دانامه‌زرێنن كه كرێكاران ده‌ستیان له دامه‌مه‌زراندنی هه‌بێت!  ڕاستی یه‌كه‌یشی پێویستیان به به‌شداری چینی كرێكار نی یه له دامه‌زراندنی ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئه‌وان له خه‌یاڵیانه.  باشیش ده‌زانن

كه ئه‌وان ناتوانن حیزبی كرێكاران بن و كرێكارانیش به دوای سیاسه‌ته چه‌پڕه‌وی یه‌كانیان ناكه‌وێت، هه‌ربۆیه له‌دوای زۆر هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی زۆره‌وه، دروستكردنی چه‌ندین حیزب و به‌چێ هێسشتنیان بۆ باڵی زاڵی ته‌ك خۆیان و پێك هێنانی حیزبێكی تازه و نه‌جات دانی قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان! و

له‌دوایین داهینانیشیان له مێژووی خۆیانه‌وه، موعجیزه‌ی (ده‌سه‌ڵاتی حیزبی) و  (حیزبی كه‌سه‌كانیان)

ده‌بێت! ئه‌میش هه‌ر باشه له وه‌ی به ده‌ست به‌تاڵی لێی ده‌رچن و هیچ نه‌ڵێن!

 

شه‌ماڵ وه‌كو كادیرێكی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌بوا باش  مێژووی خه‌باتی كۆمۆنیسته‌كانی خوێندبا‌یه‌وه‌و چاویشی به خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ی چه‌په‌كانی دونیا بخشاندایه كه چیان كردووه‌و چۆن كاریان كردووه ئینجا عه‌زیه‌تی خۆی بدایه ده‌ست بۆ تایپی ئه‌ندێشه‌كانی ببات! به‌ڵا‌م له‌وه‌یه ئه‌مان وه‌عیان بۆ بێت 

و پێویست نه‌بێت بزانن كه ماركس و ئه‌نگس له گه‌ڵ كێ ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمیان پێك هێنا! و هاوڕێ لێنین چۆن له دژی چه‌پڕه‌وی منداڵانه كاری كردووه، چۆن گرینگی خه‌باتی فینلاندی و پۆلاندی یه‌كانی بۆ گرینگ بوو بۆ ڕزگاری! له‌وه‌ش نه‌ده‌ترسا پێی بڵێن ناسیۆنالیسته!

 

به‌شداری كردنی چه‌ند هاوڕێ یه‌كی ئێمه‌ش له بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم جێگه‌ی ترس نه‌بووه له‌وه‌ی كاسانێكی ئێوه ئاسا پێیان بڵێن ناسیۆنالیستن!  ڕیفراندۆم ڕێگه‌ چاره‌‌ره‌یه‌كی سیاسی بووه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گرێیه‌كی سیاسی، كۆمه‌ڵا‌یه‌تی، له زۆر شوێنی دونیاش ئه‌مڕۆ پیاده ده‌كرێت!

ڕیفراندۆم گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕای كۆمه‌ڵا‌نی خه‌ڵك بڕیاردان له مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌ڵا‌یه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی

به دوعاكانی ئێوه نه‌ڵێت ئامین ئه‌هلی قوره‌یشه وكافره‌و! ئه‌وكات به‌ناسیۆنالیس له‌قه‌ڵه‌م دانی، ته‌نانه‌ت گه‌ر ده‌سه‌ڵا‌تتان بویه زۆر شتی تریشتان لێ چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت!

 

چه‌په‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ ڕێگری له هاتنه سه‌ركاری حیزبه راسیسته‌كه‌ی (لێپێن)ی ناچار بوون ده‌نگبده‌ن به جاك شیراك، له‌وه‌ش نه‌ترسان ئێوه ئاساكان ئه‌گه‌ر هه‌بن له قسه‌یه‌كیان پی بڵێن!

 

له شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌فغانستان و عێراق دا له هه‌موو دوونیا ئاڵای نا بۆ شه‌ڕ به‌رز كرایه‌وه، هه‌ڵگرانی ئه‌م یاڵایه‌ش له‌وه‌ش نه‌ترسان كه‌سێك پێیان بڵێت ئێوه پشتیوانی له سه‌ددام دكه‌ن! به‌ڵام له وه‌ده‌چوو له‌وه ترسابن كه‌سانێك ڕاست ببنه‌وه‌و به ئێوه بڵێن پشتیوانی له تالیبانه‌كان ده‌كه‌ن! بۆیه له دژی شه‌ر نه‌بوون له ئه‌فغانستان!

به‌ڕاستی ئه‌وه‌بوو یان ئه‌فغانیه‌كان له‌جیاتی خوێن ئاویان له‌به‌ر ده‌ڕۆیشت و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا له جیاتی پۆمب و گولله گوڵبارانی ئه‌فغانی یه‌كانیان ده‌كرد؟؟؟

 

دیاره له‌مێژوو زۆر جار به‌رژه‌وه‌ندی دوو هێزی سیسی دژ به یه‌ك یان دوو چینی دژ به‌یه‌كی كۆمه‌ڵ له به‌رامبه‌ر دیارده‌یه‌كی دیاریكراو، یه‌ك هه‌ڵوێستین ببێت‌، جا ئه‌م دیارده‌یه یه‌كگرتنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ڕۆژئاوابێت به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هێتله‌ر و مۆسۆلینی، یه‌ك هه‌ڵوێست چه‌په‌كان و مرۆڤ دۆسته‌كان وله لایه‌ك و باڵیك له زلهێزه‌كانی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا(دیاره له‌ڕوانگه‌ی جیاواز و به به‌رژه‌وه‌ندی جیاوزه‌وه) له دژی شه‌ڕی كۆنه‌‌په‌ردتانه‌ی عێراق له لا‌كه‌ی تره‌وه، ده‌كرێت بۆ چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا، زیادكردن و یان كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی باج، چاككردنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیش دوو حیزبی سیاسی دژ به‌یه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێستیان ببێت. به‌ڵام نازانم شه‌ماڵ بێ ئاگایه یان

ئه‌وان پێویستیان به كاری هاوبه‌ش نی یه. با ئه‌وه له‌شه‌ماڵ بپرسین كه ئه‌گه‌ر ئه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان حیسابێكی بۆ حككا كردبوا و پێشنیاری كاری هاوبه‌شی بۆ وه‌ستانه‌وه له دژی ئیسلامی یه‌كان

كردبا له نه‌وه‌ده‌كان و ئێستاش، ئه‌وكاتیش ڕه‌فزتان ده‌كرده‌وه كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن؟! ئایا به‌م كاره‌تان ئێوه‌ش نه‌ده‌بوون به‌ ناسیۆنالیست كافر نه‌ده‌بوون؟؟ یان له‌وه ده‌ترسان پێتان بڵێن حككا چۆته ڕیزی ناسیۆنالیزمه‌وه؟!! 

 

30/10/2004

 

HOME