به‌ڵێنی
سه‌رخه‌رمان
هه‌ژێن
27/09/2004
کۆمونیزم
ته‌واوکه‌ری
سیستمی چینایه‌تی
نییه، تاوه‌کو
چه‌پ بێت - چه‌پ
و ڕاست، ته‌نیا
له‌یه‌ک جه‌سته‌دا
بوونیان ده‌بێت
یا به‌واتایه‌کی‌تر
له‌به‌رامبه‌ر
ڕاستی جه‌سته‌یه‌کدا
چه‌پ بوونی ده‌بێ،
هه‌ر به‌و پێیه‌ش
چه‌پ و ڕاستی
کۆمه‌ڵگه،
پارت ، پارله‌مان
ته‌واوکه‌ری یه‌کن
– ؛ کۆمونیزم یا
هه‌رناوێکی
تری لێبنێین،
بزوتنه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تییه
بۆ له‌ناوبردنی
کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی،
که ئه‌مه‌ش
ته‌نیا له‌گره‌وی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
پایه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی
چینایه‌تی – مۆڵکایه‌تی
تایبه‌تی،
کاریکرێگرته،
سه‌روه‌ری چینایه‌تی
– مه‌یسه‌ر ده‌بێ
، نه‌ک هه‌وڵێک
بۆ ئارایشدانه‌وه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کۆمه‌ڵگه له‌ژیر
نێوی کارگه‌ر
و گۆڕینی فۆرمی
ده‌سه‌ڵات! مێژووی
خه‌باتی چینایه‌تی
به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ی
داوه‌ته‌ده‌ستمان
و به‌شداری سۆشیال‌دیموکراته‌کان
له‌پارله‌مان
و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی
بۆلشه‌ڤیکه‌کان
له‌ئۆکتۆبه‌ر
و هه‌وڵی پارتی
سۆشتالیست له‌چیلی
بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات
له‌ڕێگه‌ی به‌شداری
له‌هه‌ڵبژاردنی
پارله‌مانیدا،
باشترین
نمونه‌ن بۆ ده‌سه‌لاتخوازی
چه‌پ و ئه‌و
شکستانه‌ی به‌سه‌ر
بزوتنه‌وه‌که‌دا
هێناویانن،
له‌به‌رامبه‌ر
هه‌وڵه‌کانی
چه‌پیشدا، کۆمۆنه‌ی
پاریس، ڕاپه‌ڕینی
1921ی کرۆنشتات و
بزوتنه‌وه‌سۆڤیه‌تی
1918ی ئاڵمان و کۆمیته‌ی
کارخانه‌کانی
ئیتالیا و به‌ڕێوه‌بردنی
کارگه‌ری له‌ناوچه‌ی
که‌تالۆنیا ی ئه‌سپانیا،
نیشانده‌ری
ئامانجی واقیعی
بزوتنه‌وه‌ی
کۆمونیستین.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا،
به‌م پێشه‌کییه‌وه
نیازمه لێوه‌ی
بدوێم ، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که
به‌پاگه‌نده‌و
چه‌واشه‌کارییه‌کانی
(حیکمه‌تیزم)
وه‌ک باڵێکی
مه‌زهه‌بی نێو
چه‌پی ئێران و
عیراق، که به‌دیاریکراوی
له نوسینێکی
(سامان که‌ریم)دا
به‌ناوی (
پاش
دوو ساڵ له‌پلینۆمی
16 له‌په‌راویزی
دوو که‌رت بونی
حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری ئێران‌دا ) خۆی ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشانه
له‌و به‌ڕێزه‌ده‌که‌م،
نه‌ک له‌به‌ر
دروستی و گرنگی
بابه‌ته‌که‌ی،
به‌ڵکو له‌به‌ر
درکاندنی ئه‌و
ڕاستییه‌ی که هه‌میشه
له‌پشت په‌رده‌ی
پاگه‌نده‌ی
چه‌په‌کاندا
خۆی شاردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی که له‌سه‌رده‌می
ئه‌نته‌رناسیوناڵی
یه‌که‌مه‌وه تا
ئێستا سۆشیالیسته‌کان
په‌نجه‌ی بۆ ڕاده‌کێشن
و پارتچییه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان
ده‌یشارنه‌وه،
به‌کارهینانی
نێوی پڕۆلیتاریا
و سۆشیالیزم
وه‌ک دێوجامه بۆ
فریودانی ژێروه‌رانی
کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی
و به‌کارهێنانیان
وه‌ک ئامراێک
بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌لات،
هه‌روه‌ک چۆن
پارته‌کانی‌تر
نه‌ته‌وه‌و
چه‌وسانه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
ده‌که‌نه دێوجامه‌ی
ئامانجه‌کانیان
و به‌ناویانه‌وه
فه‌رمانڕه‌وایی
ده‌که‌ن. ڕێک
به‌وجۆره چه‌په‌کانیش
له‌به‌رامبه‌ر
باڵی ڕاستی کۆمه‌ڵگه‌ی
چینایه‌تدا
ئامانجی پڕۆلیتاریا
ده‌که‌نه ئامرازێک
بۆ سه‌ندنی
کورسی ده‌سه‌ڵات
لێیان !
ئه‌م به‌ڕێزه،
به پێشه‌کییه‌کی
پڕ له ناکۆکییه‌وه
ده‌چێته‌سه‌ر
بابه‌ته‌که،
که من لێره‌دا
به پێوستی
نازانم و خۆم
له داوه‌ری
له‌نێوان
باله‌کانی فێرگه‌ی
حیکمه‌تیزم
ده‌بوێرم، هه‌وڵده‌ده‌م
ڕۆشنایی بخه‌مه‌سه‌ر
ئه‌و باسانه‌ی،
که کۆمه‌ک به
ئه‌ندامه‌خۆشباوه‌ڕه‌کانیان ده‌که‌ن،
له به‌ئاگاهاتنه‌وه‌یان
له سیناریۆی ڕه‌شی
پارتایه‌تی و
حیکمه‌تیزم.
سامان
که‌ریم ده‌ڵێ: من پێم
وابێت ئه‌م
باسه ئه‌گه‌ر
روی عه‌له‌نی
په‌یدا بکات
به‌زه‌ره‌ری
" چه‌په‌کان"
ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده
نه‌ده‌بوو ڕابه‌ری
کارگه‌ران پێیوا‌بێت،
ده‌بوو به‌دڵنیاییه‌وه
له‌به‌ر ڕۆشنایی
حه‌قیقه‌ته‌عیلمیه‌کاندا
پێداگرێ! ده‌کرێ
بپرسین بۆ ؟
ئه‌ی مه‌گه‌ر
ئه‌نگۆ نوێنه‌ر
و پێشڕه‌وی چینی
کارگه‌ر نین،
چۆن باسه‌کانیان
لێده‌شارنه‌وه،
مه‌گه‌ر باسه‌کانی
ئه‌نگۆ وه‌ک خۆتان
پاگه‌نده‌یان
بۆده‌که‌ن،
باس و پرسی ئه‌و
چینه‌نین ؟!
به‌لام
به‌راستی پیم
باسێکی جالب
بوو له‌نێو ئێمه‌دا،
له‌نێو
بزوتنه‌وه‌ی
ئێمه‌دا، هه‌میشه‌له‌باری
"تاکتیک" وه کورتمان
هێناوه، ...
بۆ
ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵپه‌ی
ده‌سه‌ڵاتیانه،
نیشاندانی شه‌قامی
خێرای گه‌یشتنه
ده‌سه‌لات،
شتێکی سه‌رنجڕاکێش
ده‌بێ و هۆیه‌کی
تری ئه‌و سه‌رنجڕاکێشی
و کورتهێنانه‌تان
له تاکتیکدا،
دیکتاتۆرییه‌تی
بێپه‌رده‌ی
سانترالیزمی
دیموکراتیک و
قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاته
له‌لایه‌ن
پارته‌وه،
هه‌روه‌ک قۆرخکردنی
پارت له‌لایه‌ن
لێده‌ر و کۆمیته‌ی
ناوه‌ندییه‌وه!
سامان که‌ریم،
که په‌نجه بۆ
جیاوازییه‌کان
ڕاده‌کێشێ ،
به‌پوختی ده‌یخاته
به‌رده‌ستمان
که جیاوازییه‌کانیان
له‌سه‌ر پرسی
ئه‌وانه نه‌بووه
که به‌ناویانه‌وه
به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات
هه‌نگاو ده‌نێن
و ڕاستوڕه‌وان
دان به‌وه‌دا
ده‌نێ؛ که‌جیاواجییه‌کان
له‌سه‌ر چۆنییه‌تی
گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات
و پله‌وپایه‌ی
پارتایه‌تییه.
ئه‌مه‌ش
ئاشکرایه پرسێکی
پارتییه نه‌ک
پڕۆلیتێری! هه‌روه‌ها
ئه‌و گله‌یی
له‌وه ده‌کات
که رابه‌رایه‌تی
ئه‌مان له باسه‌کانی
دوو ساڵی
رابوردوو
ئاگادار نه‌کراون،
نه‌ک له‌وه‌ی
که بۆ له ماوه‌ی
دوو ساڵی ڕابوردوودا
خودی ئه‌ندامانی
حککا – ئه‌ندامانی
فه‌رمانده‌ر
نا ئه‌ندامانی
فه‌رمانبه‌ر –
ئاگادار نه‌کراون
! هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌ی که ڕابه‌رایه‌تی
ئه‌مان
ئاگادار نه‌کرابێ،
که‌متر ئاوه‌زگیره،
چونکه‌له‌م
مه‌سه‌له‌دا
ته‌نیا گله‌یی
له حیکمه‌تیسته
حه‌میدی‌یه‌کان
ده‌که‌ن، نه‌ک
له‌حیکمه‌تیسته
کۆرشی‌یه‌کان
و لایه‌نگری یه‌ک
شه‌ووڕۆژه‌یان
له جیابووه‌کان،
ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ،
که ئه‌وان پێشتر
له کێشه‌کان
ئاگادار بوون
و ته‌نیا مه‌به‌ستیان
له‌م گاڵته‌جارییه،
ئه‌وه‌بێ که ئه‌ندامانی
خۆیان پێ ڕازی
بکه‌ن و ئه‌و
پرسیاره یه‌خه‌ی
خۆشیان نه‌گرێ!
...
به‌لام لیره‌شدا
حزب وه‌ک هه‌ر
ده‌زگایه‌کی
تر پێویستی به‌لێکۆڵینه‌وه‌و
باس هه‌یه، بۆ
گه‌یشتن به"حه‌قیقه‌ت"
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌لیره‌دا
حه‌قیقه‌تی عیلمی
باس بکه‌م، له‌ده‌زگایه‌کی
لیکۆلینه‌وه‌ی
عیلمی‌دا که‌ئه‌مڕۆ
له‌ئاستی دنیادا
ژماره‌یان زۆر،
ئه‌نواعی تیۆر‌و
ته‌رحی تازه‌دێت،
ئه‌نواعی
تجروبه‌ی مه‌یدانی‌و
موخته‌به‌ری
ده‌کرێت،
تاکو زاناکان
ده‌گه‌نه حه‌قیقه‌تێکی
عیلمی ئه‌وکات
ده‌زگاگه‌یان
رایده‌گه‌یه‌نێت،
که‌تیۆری نۆی یان
دۆزیوه‌ته‌وه.
بۆ حزبیش وایه
پیویسته له‌نێو
خۆیدا پلیمیک
وه‌لێکدانه‌وه
وه‌جه‌له‌سا‌تی
جۆراوجۆری
رابه‌ی هه‌بێت
وه‌رێکبخات،
له‌پلینۆمه‌وه
بگره تاکو کۆبونه‌وه‌کانی
مه‌کته‌بی سیاسی‌و
تاکو کار‌و هه‌لسورانی
لیده‌رو کابینه‌که‌ی،
بۆ گۆرینه‌وه‌ی
نه‌زه‌ره‌جیاوازه‌کان،
......
له‌حزبدا وه‌له‌هه‌موو
حزبێکی سیاسی‌دا
ئامانجی
هاوبه‌ش هه‌یه،
ئامانجی
هاوبه‌ش پێویسته‌لای
هه‌موان،
واته‌لایه‌نی
که‌م لای هه‌موو
ئه‌ندامانی
رابه‌ری و
ستون فه‌قه‌راتی
کادرانی حزب
چه‌سپێک بێت
که نه‌زه‌راتی
جیاواز پیکه‌وه
له‌سه‌ر مێزیک
داده‌نیشێنیت
بۆ گه‌یشتن به‌و
یامانجه. ئه‌وه‌ی
حزب ده‌جولێنیت‌و
حه‌ره‌که‌تی
پیده‌کات‌و
توانای به‌هیز
ده‌کات، ئه‌وه‌یه
که له‌نیو خۆیه‌وه
ده‌یباته ده‌ره‌وه‌و
کاری پیده‌کات،
باس‌و گۆرینه‌وه‌ی
نه‌زه‌رات له‌نیوخۆداو
خۆبه‌خۆ هیچ
ناکات، ئه‌گه‌ر
نه‌بێته وه‌سیله‌و
هۆکاریک بۆ هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی
پراکتیکێکی
ئالۆگۆر به‌خش"
ئه‌رکی ئێمه‌گۆڕینی
دنیایه" ....
حه‌قیقه‌ت،
واته‌شتی نه‌گۆڕ،
بۆ ئه‌وه‌ی له‌حه‌قیقه‌تی
ئه‌م به‌ڕێزه بگه‌ین،
پێویسته له‌سه‌ره‌وه
به‌ره‌و
خوار شۆڕ بینه‌وه،
هه‌روه‌ک خۆیان
که بڕیاره له‌سه‌ره‌وه
دونیا بگۆڕن
و له‌سه‌ره‌وه
ئاگامان که‌نه‌وه.
ئایا سۆشیالیزم
که هه‌موومان
به‌راست و به‌درۆ
بانگه‌وازی بۆ
ده‌که‌ین، ده‌شێ
حه‌قیقه‌ت بێت
؟ لای من نا،
چونکه‌حه‌قیقه‌ت
نه‌گۆڕه‌و سۆشیالیزمیش
وه‌ک سیستمێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی
گه‌ر نه‌گۆڕ بێت،
ئه‌وا زبڵدانی
مێژوو چاوه‌ڕیی
ده‌بێت، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی شتی
نه‌گۆڕ ناکۆک
ده‌بێ به‌گۆڕانی
کۆمه‌ڵ، هه‌ر
به‌م پییه‌ش
ئامانجی چه‌وساوه‌کان
حه‌قیقه‌ت نین
و دروستیان ڕێژه‌ییه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
له‌پستی ده‌سته‌واژه‌ی
"حه‌قیقه‌تی
عیلمی"یه‌وه
خۆی شاردۆته‌وه،
ئه‌وه‌یه که
مه‌به‌ستان په‌نجه
به‌رزکردنه‌وه‌یه
له‌و ئه‌ندامانه‌ی
که ده‌یانه‌وێ
خۆیان له کاروباری
ڕابه‌ر و فه‌رمانده‌رانی
پله‌وپایه به‌رزی
پارت هه‌ڵقورتێنن
و هه‌م پێداگرتنه‌وه‌یه
له‌سه‌ر ئه‌و
بۆچونه بۆرژه‌ازیانه‌یه‌ی
که له‌سایه‌ی
مارکسییه‌کانه‌وه
له‌کۆتایی سه‌ده‌ی
نۆزده‌وه به‌سه‌ر
هزری بزوتنه‌وه‌ی
سۆشیالیستیدا
سێبه‌ری
کردووه‌و ڕێنوێنی
و شوانه‌یی
کارگه‌ران به ورده‌بۆرژوازی
ده‌سپێرێ و پێیوایه،
که ئاگایی سۆشیالیستی
کارگه‌ران له‌ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌م چینه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دا
و ڕابه‌رانێکی
وه‌ک خۆی
ئاسا، پێویسته
ئه‌و زه‌حمه‌ته
بکێشن و بیبه‌نه
ناو چینی
کارگه‌ره‌وه.
وی ده‌یه‌وێ ڕاستی
کرم هه‌ڵهێنانی
جه‌سته‌ی نه‌خۆشی
پارت بشارێته‌وه‌و
له‌وه دڵنیامان
کاته‌وه، که له
ئه‌زمونگه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتخوازیدا
چاره‌سه‌ری بۆ
دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام من پێموایه
به‌پێچه‌وانه‌وه،
پڕۆلیتاریا
له‌م باره‌دا
ته‌نیا شتێک
شکی ده‌بات بۆ
ڕزگاربوونتان
له‌م نه‌خۆشییه
کوشنده‌یه،
ئه‌وا دوا فیشه‌کی
به‌زه‌ییه،
که به‌جه‌سته‌ی
نیوه‌گیانتانه‌وه
بینێ. خۆشتان
ئه‌وه‌باش ده‌زانن
که له‌لایه‌ن
پڕۆلیتاریاوه
کۆمه‌ک به‌م
شێواوییه‌تان
ناکرێ و ته‌نیا
ده‌ربازگه‌یه‌ک
که له‌به‌رده‌متاندا
ماوه‌ته‌وه،
ده‌ستهه‌ڵگرتنه
له بیرۆکه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی قۆرخکراو
لانیکه‌م له ئه‌ورۆکه‌دا
و به‌شداری
حکومه‌ته له‌گه‌ڵ
پاشاخوازه‌کان
بۆ دامه‌زراندنی
سۆشیالیزمی
پاشایانه،
که داهینراوی
حیکمه‌تیزمه‌و
خۆ ناکرێ وه‌ک
چه‌پی کلاسیک
چاوه‌ڕێی
حکومه‌تی ته‌واو
بن ! ئه‌مه گرفتی
ئه‌نگۆیه و ئه‌گه‌ری
هۆیه‌کی تریش
بۆ ئه‌م پێشبرکێیه
هه‌یه، ئه‌ویش
مقۆمقۆی
هاوکاری ئه‌مریکایه
بۆ کورده‌کانی
ئێران دژی کۆماری
ئیسلامی، ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ،
که ئه‌گه‌ر
به‌ختی کۆرشی‌یه‌کان
له‌سایه‌ی حه‌میدی‌یه‌کان‌دا
بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات
له‌ملیاردێکدا
سفر کۆما یه‌ک
بێت، ئه‌وا چ
به له‌ته‌حکومه‌ت
له‌گه‌ڵ
پاشاخوازه‌کان
له‌ئاستی ئێران‌دا
چ به له‌تۆکه
حکومه‌تێک
له کوردستانی
به‌شی ئێران‌دا
به‌ختیان سفر
کۆما ملیۆنێک
ده‌بێت، ئه‌مه
هه‌ڵسه‌نگاندنی
منه بۆ هێز و
جه‌ماوه‌ری
وان چ له ئێران
و چ له کوردستان‌دا،
ئیتر نازانم گه‌ر
چرای سه‌وزیان
پێنیشاندرابێ!
به‌ڵگه‌شم بۆ
سه‌لماندنی یه‌کێ
له ئه‌گه‌ره‌کانم
، هانا هێنانه‌وه‌ی
حککع بۆ پرسی
نه‌ته‌وه‌یی
کورد له کوردستانی
به‌شی عیراق‌دا،
که هاوکاتی جیابوونه‌وه‌ی
کۆرشی‌یه‌کان،
سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندییان
پاش ڕوخانی ڕژێمی
به‌عس، گوایه به‌ڕوخانی
ئه‌و ڕژێمه،
ئه‌م کێشه‌یه‌ش
پایه‌کانی خۆی
له‌ده‌ستداوه‌و
ڕیفراندۆم‌یش
پێویستی خۆی
له‌ده‌ستداوه.
که‌چی له‌پڕیکدا
هێزه سێیه‌مه‌که‌ی
کوردستان و هێزه
بڕیارده‌ره‌که‌ی
سه‌رتاسه‌ری
عیراق، هانای
هێناوه‌ته‌وه‌به‌ر
به‌ڕه‌جادووییه‌که‌ی
ڕیفراندۆم. ئه‌م
هه‌ویره ئاوی
زۆر ده‌کێشێ؛ یان
ئه‌وه‌تا حه‌میدی‌یه‌کان
دوو ساڵه ڕێگربوون
و وازهێنان له
ڕیفراندۆمیان
به‌سه‌ر حککع‌دا
سه‌پاندووه یا
ئه‌وه‌تا له بیناکردنی
عیراقه سکیولاریسته‌که‌یان
دا شکستیان هێناوه،
ئه‌گه‌رێکی‌تریش
که هه‌ردم لۆژیکی
ئه‌مان بووه،
ئه‌وه‌یه‌که ده‌کرێ
پاگه‌نده‌و دێوجامه‌ی
ڕیفراندۆمه‌که‌ی
(ی.ن.ک)یان له ساویکه‌ییانه‌وه
به هه‌ڵوێستێکی
لێبڕاوانه وه‌رگربێ
و ئه‌مانیش به‌و
لۆژیکه دژایه‌تیان
کرد‌و هه‌نوکه‌که
(ی.ن.ک) وازی له‌و
پاگه‌نده‌یه هێناوه،
ئه‌مان جارێکی‌تر
به‌س له‌به‌ر
دژایه‌تی تاڵه‌بانی
نه‌ک له‌به‌ر
دروستی و
نادروستی، مه‌شخه‌ڵه‌یان
بووه‌ته‌وه ڕیفراندۆم.
به‌پێی ئه‌و
شێوازه‌ی که حککع
له تاکتیک گۆڕیندا
ده‌یگرنه‌به‌ر
چ وه‌ک ئه‌وه‌ی
که رابه‌راتییه‌که‌یان
له فێرگه‌ی (ی.ن.ک)دا
په‌روه‌رده‌بوون
و چ له‌به‌ر
کاراکته‌ری
ئه‌نتی تاڵه‌بانیان،
به‌خۆیان هه‌مان
کاراکته‌ریان
هه‌ڵگرتووه.
هه‌میشه ستراتیژ
له حزوری
تاکتیکدا
بووه. ئه‌مه‌ش
سه‌یر نییه،
چونکه ئه‌مانیش
هێنده‌ی تاڵه‌بانی
هه‌ڵه‌وداوان،
هه‌ڵپه‌ی ده‌سه‌ڵاتیانه.
هه‌رده‌م بۆ
شاردنه‌وه‌ی
شکستێک، له‌لایه‌کی‌تره‌وه
گاره‌گارێکیان
به‌ڕێخستووه تاوه‌کو
شکسته‌که له‌به‌ر
چاوی کۆمه‌ڵگه
به‌گشتی و ئه‌ندامه‌کانیان
به‌تایبه‌تی
په‌رده‌پۆش
بکه‌ن، ئاخر
گه‌ر ئه‌ندامانی
پارت به‌پاگه‌نده‌ی
بێ بناخه سه‌رقاڵ
نه‌کرێن،
ناچار بیر ده‌که‌نه‌وه،
له‌وه ده‌چێ
سودیان له‌و
په‌نده بۆگه‌نه
وه‌رگرتبێ"
شه‌ڕ له‌به‌تاڵی
باشتره".
نمونه‌ی ئه‌م
شکست و گاره‌گاره
زۆره، له‌وانه؛
شکستیان له‌به‌رامبه‌ر
به‌ره‌ی
کوردستانی و
هانابردنیان
بۆ کردنه‌وه‌ی
بنکه‌و هه‌ڵکردنی
ئاڵای سوری
مارانه،
شکستیان له کردنه‌وه‌ی
بنکه‌دا و
داخستنه‌وه‌یان
به‌نیازی ڕووکردنه
هه‌نده‌ران، به‌شداری
نه‌کردنیان
له‌هه‌ڵبژاردنی
پارله‌مانی
1992دا ڕه‌خنه له‌خۆگرتنه‌وه‌یان
ساڵێک دواتر،
که‌وڵکردن و
شکستهێنانیان
به ڕێکخراوه‌کانی
بێکاران له کوردستان-
کۆمه‌ڵه‌ی
ئاواره‌کان –
ژنان و
قوتکردنه‌وه‌ی
فیدراسیۆن له‌کوردستان
، به‌شداری له
هه‌ڵبژاردنی
شاره‌وانیه‌کاندا
و شه‌ڕی خۆتڕێنیان
، دواجاریش ڕیفراندۆم
.
ئه‌گه‌ر
ئه‌صلیکی زۆر
ساده قبول
بکه‌ین، ئه‌ویش
ئازادی ره‌ئیه
بۆ هه‌رکه‌سێک،
به‌لام له‌حزبیکدا
مه‌علومه‌که چوارچێوه‌و
قه‌رارو
سوننه‌تی خۆی
هه‌یه له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا،
هه‌لسوراویکی
حزب حه‌ره‌که‌ت
ده‌کات که به‌عنوانی
پراتیک خراوه‌ته‌به‌رده‌می،
ئه‌گه‌ر وانه‌بیت
ده‌بیت ئیتر
موحاکه‌مه‌ی
ره‌ئی بکه‌ین،
وموحاکه‌مه‌ی
نه‌زه‌رات
بکه‌ین، که ئیتر
رۆشنه‌دژایه‌تی
هه‌یه نه‌ک
له‌گه‌ل
مارکس و مه‌نصوری
حکمه‌تدا به‌ڵکو
له‌گه‌ل سه‌ره‌تایتین
مافه‌کانی ئینساندا.
لێره‌دا
جێی خۆیه‌تی
ئه‌م به‌ڕێزه
له‌خوێنه‌ر
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن
ڕاگرین و بڵین
: ئه‌ی ده‌رکردنی
ئه‌ندامه‌کانی
خۆتان پێشتر و
چاوسورکردنه‌وه
لێیان – هه‌ر
له‌و ساته‌دا
که ئه‌م وشانه‌ت
ڕیزکردوون –
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
که به‌لایه‌نگری
له حیکمه‌تیستی
حه‌میدی و وه‌ستانه‌وه‌یان
دژی لایه‌نگری
ئه‌نگۆ له‌حیکمه‌تیسته
کۆرشی‌یه‌کان،
خوازیاری پێکهێنانی
فراکسیۆنێکن
له‌ناو پارته‌که‌یاندا
واته‌پارته‌که‌ی
ئه‌نگۆدا، که‌چی
به‌هه‌ڕه‌شه‌ی
ده‌رکردن وه‌ڵام
دراونه‌ته‌وه،
یان ڕات به‌رامبه‌ر
وه‌ده‌رنانی
به‌همه‌ن‌یه‌کان
له‌لایه‌ن
خودی مه‌نسوره‌وه
چییه؟ ئه‌نگۆ
چونکه به‌خۆتان
له پارتایه‌تی
خۆتاندا گۆشه‌گیر
بوون، پێتانوایه
خوێنه‌رانیش
هه‌ر وه‌ک خۆتان
له‌دونیای ده‌وروبه‌ریان
بێ ئاگان و خه‌ونه‌کانی
خۆیان لێبووه ته‌واقیع
؟! ئاخر پێمان
ناڵێی کاتێک
که مرۆڤ باس
له بنچینه‌یه‌کی
دانپیانراو بۆ
ئازادی ده‌کات،
ئیتر به‌ڵام
شوێنی خۆی له‌ده‌ست
ده‌دات، یا به
واتایه‌کی‌تر
که به‌ڵام له
ئارادا بوو،
ئازادی گیانی
له‌ده‌سه‌ت
ده‌دات. ئایا
نازانی که ئازادی
خرایه چوارچێوه‌وه
ئیتر وه‌ک وێنه‌ی
مردویه‌کی لێدێ
؟ سنوری ده‌ستکرد
بۆ ئازادی، زیندانی
ئازادیه؛ ئازادی یا
بوونی نییه یا
له سروشتی مرۆڤدا
پێناسه‌ده‌کرێ،
به‌واتایه‌کی‌تر
سنوری ئازادی
تۆ، ئازدی منه‌و
سنوری ئازادی
من، ئازادی تۆ.
تۆیه‌ک که بڕیارده‌ر
بی و منێک که بڕیار
جێبه‌جێکه‌ر،
ئیتر قسه‌کردن
له ئازادی له‌وه‌ها
په‌یوه‌ندییه‌کدا
بێ‌مانا نییه؟
پاش ئه‌وه مارکس
و مه‌نسور نه‌داهێنه‌ری
مافی مرۆڤن و
نه‌به‌خشێنه‌ری،
مرۆڤ له‌گه‌ڵ
له‌دایک بوونیدا
ده‌بێته‌خاوه‌نی
ئه‌و مافه،
که ڕابه‌رانێکی
وه‌ک به‌ڕێزتان
لێی زه‌وت ده‌که‌ن
!
... قبول
نه‌کردنی حه‌لقه‌ی
یه‌که‌می
حکومه‌تی کرێکاری"
حکومه‌تی حزبی"،....
باشتره له‌م
به‌ڕیزه بپرسین،
ئایا مه‌به‌ستیان
له حکومه‌تی کارگه‌ری
هه‌مان حکومه‌تی
پارتی له‌یبه‌ری
بریتانی‌یه یا
داهێنراوێکی‌تره؟
ئه‌گه‌ر نا جیاوازیتان
چییه، مه‌گه‌ر
حکومه‌ت هه‌ر
حکومه‌ت نییه‌و
کۆمه‌ڵێک ده‌خاته
سه‌روی کۆمه‌ڵگه‌وه؟
به‌س نه‌ڵێن جیاوازیمان
دنیایه‌کی باشتره،
چونکه دنیا
باشتره‌که‌ی
ئه‌نگۆش هه‌ر
سکیولاریزمه‌که‌ی
ئه‌وانه، له‌و
بڕوایه‌شدا نیم
چاوچڵێسی ئه‌نگۆ
بۆ ده‌سه‌ڵات
له‌گه‌ڵ سکیولاریزمیشدا
بگونجێ ، ئاخر
ده‌بێ کوته‌که
ئاشکراکانتان
فڕیده‌ن و
کوته‌کی شاراوه‌ی
مۆدێرن به‌ده‌سته‌وه
بگرن، ئه‌مه‌ش
بۆ ئه‌نگۆ
دژواره. ئه‌ی
ده‌کرێ پێمان
بڵێی حکومه‌تی
پارتی چۆن چۆنیه،
یا ئه‌وه‌تا شێر
و خه‌ت له‌گه‌ڵ
خوێنه‌ران ده‌که‌ن
و ئه‌و دراوه‌ی
به‌ده‌ستانه‌وه‌یه
هه‌ردوو دیوی
هه‌ر شێره،
به‌واتایه‌کی‌تر
هه‌مان حکومه‌تی
پارت، هه‌مان
ده‌زگه‌ی سه‌رکوتگه‌ری
چینایه‌تی ،
هه‌مان
ئامرازی
پاراستنی سه‌روه‌ری
چینایه‌تی!
...له‌پێشه‌وه با
حوکمێک بده‌م،
نه‌ک ته‌نها
له‌په‌یوه‌ند
به‌بۆچونی خۆمه‌وه
به‌ڵکو ده‌توانم
بلێم زۆربه‌ی
زۆری رابه‌ران‌و
کادرانی حزبی
عیراق، ئه‌م
باسه بۆ ئێمه‌باسێکی
عه‌مه‌لیه.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه
بلێم ئێمه هه‌م
تجروبه‌ی
شورایمان پشت
سه‌رناوه‌و،
هه‌م له‌باری
عه‌مه‌لیه‌وه،
توشی پاشه‌کشه
بوین له به‌رامبه‌ر
دروستکردنی
شورادا، ده‌زانم
وه‌زۆر رۆشنه که
هه‌لومه‌رجی
سیاسی و ناره‌زایه‌تی
خه‌لک له ئیران‌و
عیراق فه‌رقی
هیجگار زۆره،
به‌لام بۆ ئه‌م
باسه فه‌رقی
نیه. ئه‌م
باسه عه‌مه‌لیه
به‌و مانایه‌ی
ئێمه ئێستا
ده‌رگیرین له‌گه‌ل
مه‌سه‌له‌ی
ده‌سه‌لاتگرتنی
حزبدا، له‌گه‌ل
قودره‌تمه‌ندکردنی
حزبدا له‌گه‌ل
تقویه‌تی حزب
به‌بی شورا،
هاورێیانمان
دوای روخاندنی
به‌عس دیسان
ته‌جروبه‌ی
شورا
دروستکردنیان
دوباره‌کرده‌وه،
به‌لام سه‌ره‌ڕای
رۆشنکردنه‌وه‌ی
ئه‌م باسه،
ده‌توانم بلیم،
دیسان به‌عه‌مه‌لی،
گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی
که ئاوا ناڕوات
بۆیه زۆربه‌ی
ئێمه باسه‌که
پێش ئه‌وه‌ی
تێگه‌یشتنی
قولی تیۆری بێت
باسێکی عه‌مه‌لیه،
زیاتر لای ئێمه‌وه
ته‌جروبه‌گه‌رایانه
پێ‌ی گه‌یشتوین،
که ده‌کرێت،
حزب ده‌سه‌لات
بگرێت به‌بێ
شورا وه‌ته‌نانه‌ت
به‌به‌هیچ
ناو‌و پێشگرو
پاشگرێک، وه‌ته‌قویه‌تی
حزب زه‌مینه‌خۆش
ده‌کات بۆ پێکهێنانی
شورا‌و ته‌واوی
ریکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان.
ئه‌مه‌واقیعیه‌تی
حالی ئێمه‌یه.
سۆڤیه‌ته‌کان
له ڕه‌وتی خه‌باتی
بزوتنه‌وه‌که‌دا
و له‌سه‌ر بنه‌مای
وه‌ڵامدانه‌وه
به‌ئاستی پێداویستییه‌کانی
ئه‌و بزوتنه‌وه
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن
، دروست ناکرێن
و هه‌ر هه‌وڵێکی
له‌م جۆره‌ش
له‌لایه‌ن چه‌په‌وه
له‌ناو چینی
کارگه‌ردا،
به‌رئه‌نجامی
چوونی ڤایروسێکی
ده‌بێ بۆ ناو
له‌شی بونه‌وه‌رێک،
که یا ڤایروسه‌که
جه‌سته‌که داگیر
ده‌کاو ده‌یکوژێ
یا به‌رگری جه‌سته‌که
به‌سه‌ر ڤایروسه‌که‌دا
زاڵده‌بێ و تێکی
ده‌شکێنێ. هه‌ر
ئه‌وه‌یه که به‌ڕێزتان
له‌سه‌ره‌وه به‌ناچاری
ده‌رتان بڕیوه،
له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک
هۆ به‌تێکشکانی
چه‌ند جاره‌ی
خۆتان کۆتایی
هاتووه.
ئه‌وه‌سۆڤیه‌ته‌کان
نین، که به‌کرده‌وه
شکستیان هێناوه
یا له ئه‌وڕۆکه‌دا
وه‌ڵامده‌ره‌وه
نین. پێش هه‌موو
شتێک سۆڤیه‌ته‌کان
و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کانی
کارگه‌ران و
زه‌حمه‌تکێشان
له‌ناو جه‌رگه‌ی
خه‌باته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن،
نه‌ک له بڵندگۆی
پارت و دووتوێی
په‌رتوکه زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه
ئه‌نگۆن، که له‌ڕاستیدا
شکست دوای
شکست ته‌نگتان
پێهه‌ڵده‌چنێ
و واتان لێهاتووه،
ئه‌وه‌ی که نه‌تانده‌ویست
ڕووبدا و بیدرکێنن،
درکانتان.
ئاخر گه‌ر
شکست و ته‌نگه‌تاویتان
نه‌بێت، ئه‌نگۆی
به‌ناو شورایی،
چۆن وا به
ساده‌یی
کاراکته‌ری چینایه‌تیتان
ده‌خه‌نه‌ڕوو
؟ هه‌رچه‌نده ئه‌م
شکستانه‌ی ئه‌نگۆ
ناڕاسته‌وخۆ
توێژێک له لاوان
که له‌فێرگه‌ی
ئێوه‌دا ڕاهاتوون،
تووشی سه‌رگێژه‌کردووه،
به‌ڵام له‌ڕاستیدا
له‌گه‌ڵ هه‌ر
شکستێکی
پارته سیاسییه‌کاندا
به‌گشتی و چه‌پ
و به‌ناو
کارگه‌ری و سۆشیالیسته‌کان
به‌تایبه‌تی،
هه‌نگاوێک پڕۆلیتاریا
به‌ره‌و خۆناسین
وه‌ک چینێک که
ڕزگاری یه‌کجاری
ته‌نیا له‌گره‌وی
هاتنه‌مه‌یدانی
خۆیدایه‌تی بۆ
له‌ناوبردنی
خۆی وه‌ک چینێکی
ژێروه‌ر، نزیک
ده‌کاته‌وه!
سه‌یریش نابێ،
گه‌ر شکسته‌کانتان
به‌سه‌رکه‌وتن
بژمێرن،
چونکه له‌لایه‌ک
ئایدۆلۆژیای
پارته‌که‌تان
به‌نگی
کردوون، له‌لایه‌کی
تره‌وه هه‌ر
تێکشکانێکی
بزوتنه‌وه‌ی
پڕۆلیتێری و
بزوتنه‌وه‌ی
سۆڤیه‌تی وه‌ک
هه‌وڵێکی
بزوتنه‌وه‌که
بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
شێوازه‌کانی
به‌ڕێوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی
و خستنه‌ڕووی
شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی
خۆی واته ڕێکخستنی
کۆمه‌ڵگه له‌خواره‌وه‌بۆ
سه‌ره‌وه،
سه‌رکه‌وتن و
گیان وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ی
پارته‌سیاسییه‌کان
و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی
چینایه‌تییه،
هه‌روه‌ک چۆن
ئه‌نگۆ به‌رهه‌می
تێکشکانی ئه‌و
هه‌وڵه شۆڕشگێڕانه‌یه‌ن.
نمونه‌ش ئه‌وه‌تا
تاوه‌کو به‌ته‌واوی
پایه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌راتی
چینایه‌تی له
کوردستان پته‌و
نه‌کرانه‌وه،
نه‌پارته ڕاسته‌کان
توانیان سه‌رکوتگه‌رییه‌کانیان
بکه‌نه به‌رهه‌می
ڕاپه‌ڕین و نه
ئه‌نگۆش توانیتان
پاگه‌نده‌ی
نه‌زۆکی سۆڤیه‌ته‌کان
بکه‌ن. ئه‌مه‌ی
ئه‌وڕۆ ئه‌نگۆ
پاگه‌نده‌ی بۆ
ده‌که‌ن درێژه‌ی
ئه‌و هه‌وڵه‌ی
پارته فه‌رمانڕه‌واکانه،
که له‌درێژایی
سیازده‌ساڵی ڕابوردوودا
هه‌وڵیانداوه‌ده‌سه‌لاتی
ڕه‌شیان بکه‌نه
به‌رهه‌می
راپه‌ڕین. ئه‌نگۆش
ده‌تانه‌وێ
پاوانخوازی و
هه‌وڵه‌کانتان
بۆ ئارایشکردنی
سه‌روه‌ری چینایه‌تی،
بکه‌نه به‌رهه‌می
بزوتنه‌وه‌یه‌ک،
که له‌هیچ سه‌رده‌مێکی
مێژوویدا
ئامانجی که‌متر
له له‌ناوبردنی
سه‌روه‌ری چینایه‌تی
نه‌بووه. به‌ڵام
هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵاتی
بۆرژوازی
کورد له‌سایه‌ی
پارته فه‌رمانڕه‌واکانیدا
به‌رهه‌می
شکستی ڕاپه‌ڕینی
جه‌ماوه‌ریانه‌ی
ئازاری 1991 بوو،
ئاواش ئه‌نگۆ
و هه‌وڵه دژه‌شۆڕشیه‌کانتان
به‌رهه‌می
شکستی بزوتنه‌وه‌ی
سۆڤیه‌تی ناو ڕاپه‌ڕینه
جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی
ئازاری 1991ن! کاتێک
که هه‌ڵسوڕاوانی
کارگه‌ری و جه‌ماوه‌ری
به‌کرده‌وه خه‌ریکی
موتوربه‌کردنی
ئه‌زمونی سۆڤیه‌تی
بوون له‌ناو
بزوتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی
جه‌ماوه‌ردا،
ئه‌نگۆ چه‌په‌کان
یان چاوه‌ڕێی
په‌یامی نه‌وشیروان
موسته‌فا یا
خه‌ریکی باره‌گاکردنه‌وه
بۆ ڕێکخراوه‌کانتان
و که‌وڵکردن و
ده‌سته‌مۆکردنی
بزوتنه‌وه‌که‌بوون
به‌پاگه‌نده‌ی
پێداویستی ڕابه‌ر
و پارتی پێشڕه‌و
و خه‌ریکی چاوشارکێ
بوون له‌گه‌ڵ
به‌ره‌ی
کوردستانی له‌سه‌ر
مۆڵه‌تی بنکه‌ی
شورایی و دانیشتنتان
له‌گه‌ڵدا ده‌کردن.
له‌بری هه‌وڵ
بۆ پێکهێنانی
کۆمیته‌ی
کارخانه‌کان
و سه‌پاندنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کارگه‌ری ،
چاوه‌ڕێی
دادگایی و ده‌رکردنی
به‌ڕێوه‌به‌ره‌به‌عسییه‌کان
بوون ، ئه‌نگۆ
خوازیاری
لابردنیان
بوون له‌به‌ر
به‌عسی بوونیان
نه‌ک له‌به‌ر
پێویست نه‌بوونیان
و مشه‌خۆرییان.
*
ئه‌نگۆ
ئه‌نجامگیری
خۆتان له‌بارودۆخه‌که
کردووه، وه‌خته‌بۆ
کورسی ده‌سه‌ڵات
سوێتان بێته‌وه،
له‌به‌رده‌م ده‌رگه‌ی
ده‌سه‌لاتدان
و ناشکرێ له‌سه‌ر
سه‌رهه‌ڵدان
و پێکهاتنی ڕێکخراوه‌کارگه‌رییه‌کان
بووه‌ستن، ئه‌نگۆ
حکومه‌تێک بۆ
کارگه‌ران و
زه‌حمه‌تکێشان
دروستده‌که‌ن
و دواتر وه‌ک
چه‌پکه‌گوڵێ
پێشکه‌شیان
ده‌که‌ن، هه‌ڵبه‌ته
پاش ئه‌وه‌ی
که ڕێکخراوه‌و
سۆڤیه‌ته‌کانیان
بۆ دروستکردن
! من ده‌ڵێم به‌ڕێزینه،
هیچ شه‌رمی پێ
ناوێ و پێویست
به‌م بیانو هێنانه‌وانه
ناکات، ئاوا
هیچکات پڕۆلیتاریا
له‌سه‌ر
پارته‌سیاسییه‌کان
نه‌وه‌ستاوه،
پێویست ناکات
ئه‌نگۆش له‌سه‌روان
بووه‌ستن. ئه‌نگۆش
وه‌ک هه‌ر
پارتێکی سیاسی‌تر
که بۆ ده‌سه‌ڵات
گرتنه‌ده‌ست
دروستکراوه‌و
له‌وه‌ش زیاتر
به‌که‌ڵکی چیدی
نایێت، مافی بێ
ئه‌ملاو ئه‌ولای
خۆتانه‌چۆنتان
پێخۆشه حکومه‌تی
خۆتان دامه‌زرێنن
و به‌خاتری
چاوی کاڵی مه دوای
نه‌خه‌ن، نه‌ک
جارێکی‌که ئه‌و
هه‌له زیڕینه‌تان
بۆ هه‌ڵنه‌که‌وێته‌وه!
به‌ڵام به‌ناوی
ئێمه- کارگه‌ر
و زه‌حمه‌تکێش
- ه‌وه نا، هه‌ر
ناو زۆره سکیولار،
مۆدێرن و .تد.
ئه‌وه‌ش
بزانه، کارگه‌ران
هێنده گێل نین،
وا به‌ئاسانی
به وه‌عده‌ی
سه‌رخه‌رمانی
ئه‌نگۆ فریو
بخۆن. ئاخر به‌ڕێزم
له ڕوسیه ئه‌وکات
که بۆلشه‌ڤیکه‌کان
له دۆما خه‌ریکی
سازش له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی کاتی
بوون، کۆمیته‌کان
خه‌ریکی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کارخانه‌کان
بوون، سۆڤیه‌ته‌کان
خوازیاری به‌ڕێوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگه‌بوون،
له که‌ته‌لۆنیای
ئه‌سپانیا
کاتێک کارگه‌ران
و زه‌حمه‌تکێشان
به‌ڕێوه‌به‌ری
خۆیان دامه‌زراند،
پرۆ بۆلشه‌ڤیکه‌کان
که‌وتنه هاوکاری
خاوه‌نکار و
به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان.
مه‌گه‌ر ئه‌نگۆ
بۆلشه‌ڤیک نین،
مه‌گه‌ر بڕیار
نییه شوێن پێ‌ی
ئه‌وان هه‌ڵگرنه‌وه؟
ئه‌وان کۆمیته‌و
سۆڤیه‌ته‌کانیان
له‌ناوبرد و
توانه‌وه و
پارتیان خسته جێی
چینی سه‌روه‌ر
و پڕۆلیتاریایان
گێڕایه‌وه سه‌رهه‌مان
ڕێوشوێنی پێش
شۆڕش. تێمان نا‌گه‌یێنی
پارته‌که‌ی
ئه‌نگۆ چۆن به‌خۆی
ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان
و سۆڤیه‌ته‌کان
دروست ده‌کات
بۆ دژایه‌تی خۆی
یا بۆ ئه‌وه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کۆمه‌ڵگه - خۆتان
واته‌نی
حکومه‌ت- به‌وان
ده‌سپێرن ؟ با
له‌وه‌ش گه‌ڕێین
که ئه‌نگۆ نه‌ک
له‌ده‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵات
گرتنه‌ده‌ستدا
نین، به‌ڵکو له
ڕیزی پارته سه‌ره‌گرتووه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدا،
ئه‌نگۆ له‌دوای
دواوه هه‌ر
به‌تێله‌سکۆپیش
دیارنین – ئه‌وه
خه‌ون و خه‌یاڵی
خۆتانه لیتان
بووه‌ته واقیع
– ! با له‌مه‌ش
گه‌ڕێین، ئه‌ی
پێمان ناڵێن سۆشیالیزم
له‌یه‌ک وڵات‌دا
چۆن ده‌بینن،
بێگومان
گونجاوه، وه‌ک
وتم ئه‌نگۆ مه‌به‌ستان
له‌ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌شی پارته که
له‌هه‌موو
شوێنێک که به‌رژه‌وه‌ندی
بۆرژوازی
بخوازێت، مه‌یسه‌ره!
...
به‌ڵکو باسی
هیواو
ئامانج‌و
خواستی ئه‌وانه‌به‌عنوانی
ئینسان، باسی
ئه‌وانه‌به‌عوانی
نه‌مانیان وه‌ک
چینێک‌و پێکهێنانی
کۆمه‌لگایه‌که
که‌هه‌موو
که‌س تیایدا
کارده‌کات به‌پێی
توانای خۆی،
وه‌به‌هره‌مه‌ند
ده‌بێت له‌ته‌واوی
ده‌ستکه‌وت‌و
خیرو بیری کۆمه‌لگا
به‌شێوه‌یه‌کی
یه‌کسان...
ئه‌مه، ئیتر
له زیاده‌ڕه‌وی
تێپه‌ڕی
کردووه‌و له پاگه‌نده‌کانی
ستالین ده‌چن،
کاتێک پارته‌که‌ی
ڕۆژانه قه‌سابی
کارگه‌ران و
زه‌حمه‌تکێشانی
ده‌کرد و زیندانه‌کانی
بۆلشه‌ڤیزم
جمه‌یان ده‌هات
له نه‌یارانی
سیاسی و سیبرا
به دورخراوه‌سیاسییه‌کان
ئاوه‌دان
کرابووه‌وه،
پارت جێگه‌ی بۆرژوازی
پڕکردبووه‌وه‌و
به‌خۆشی خودا
و یه‌کێتی
شوره‌وی‌شی
کردبووه په‌ره‌ستگایه‌کی
گه‌وره، که‌چی
پیاده‌کردن و
پێنانه کۆمونیزمی
ڕاده‌گه‌یاند!
ده‌کرێ
بزانین کاتێک،
که ئه‌نگۆ له‌بری
کارگه‌ران فه‌رمانڕه‌وان،
ئه‌وان به‌خۆیان
چین ؟ که فه‌رمانڕه‌وا
هه‌بوو ، فه‌رمانبه‌ر
کێیه؟ که فه‌رمانڕه‌وا
و فه‌رمانبه‌ر
هه‌بوون، ئیتر
لۆژیکی قسه‌کردن
له‌کۆمه‌ڵگه‌ی
ناچینایه‌تی
له کوێدایه؟
که کارگه‌ر چ
وه‌ک فه‌رمانڕه‌وا
چ وه‌ک نوێنه‌رایه‌تی
کراو له‌لایه‌ن
ئه‌نگۆوه،
بوونی هه‌بوو،
واته هه‌ر ئه‌وه‌ی
که له‌سایه‌ی
ستالین‌دا هه‌بوو،
وه‌ک ئه‌وه‌ش
که خۆتان ده‌ڵێن
(پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌که
که‌هه‌موو
که‌س تییدا
کارده‌کات) که‌واته
هه‌ر هه‌مان
سه‌ره‌نجامی
پێشوو، هه‌مووان
کارگه‌ر و ئه‌نگۆش
مشه‌خۆر. له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا
که فه‌رمانڕه‌وا
و فه‌رمانبه‌ر
هه‌بێ، واته فه‌رمانڕه‌وا
خاوه‌نی
ئامرازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان
و فه‌رمانبه‌ران
(کارگه‌ران)یش
کۆیله‌ی کرێکرته،
که کۆیله‌ی
کرێگرته‌ش
بوونی هه‌بوو،
زێده‌بای‌یش
بووونی هه‌یه،
دیسانه‌وه که‌واته
حکومه‌ته‌که‌ی
ئه‌نگۆ مشه‌خۆره
به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌وه.
ئه‌ی هه‌مووان
به‌شێوه‌یه‌کی
یه‌کسان به‌هره‌مه‌ند
بوون ، یانی چی
؟ ئایا پیتانوایه
که یه‌کسانی
ئابوری، ده‌کاته
ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی.
له‌ڕوسیه تا ڕاده‌یه‌ک
یه‌کسانی
ئابوری له‌نێو
کارگه‌راندا
هه‌بوو، به‌ڵام
ئازادی بوونی
نه‌بوو. با به‌جۆرێکی‌که
بۆتان ڕونکه‌مه‌وه،
ئایا ده‌توانی
بڵێی له‌ناو زیندانێکدا
زیندانییه‌کان
ئازادن، خۆ
خواردن و شوێن
و مامه‌ڵه‌شیان
یه‌کسانه،
له‌ڕوی ئابوریه‌وه‌یه‌کسانن؟
ئا ئه‌مه‌یه
گرێ کوێره‌ی
باسه‌که‌تان،
ده‌تانه‌وێ یه‌کسانی
ئابوری بخه‌نه
جێی
ئازادبوون له‌کۆته
ئابورییه‌کان
که له‌ڕوی سیاسییه‌وه
ده‌کاته سه‌روه‌ری
خۆتان له‌بری
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پڕۆلتێری و پێداویستی
پارتیشتان لێره‌وه
پێناسه‌ده‌کرێ.
ئازادی تاک ته‌نیا
له‌سایه‌ی
ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تیدا
مه‌یسه‌ر ده‌بێ
و ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تیش
ته‌نیا له‌سایه‌ی
ئازادبوون له‌گشت
کۆته ئابوریه‌کان،
که‌ئه‌مه‌ش ته‌نیا
له‌گره‌وی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
موڵکایه‌تی
تایبه‌ت و کاریکرێگرته‌دایه،
له‌وێدا که چینه‌کان
زه‌مینه‌ی
بوونیان وه‌ک
چینی کۆمه‌ڵایه‌تی
له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
و سه‌روه‌ریش
شونێکی بۆ نامێنێته‌وه
له‌م پیناسه‌دا
و بوونیشی له‌ژێر
هه‌ر ناوێک‌دا
بێ ، بوونی پێداویستی
خۆی، که پاراستنی
پێگه‌ی جیاوازی
چینه‌کانه ده‌سه‌لمێنێ
!
ئه‌وه‌تا
خۆشتان ئاگاهانه‌بێ
یان نا، دانی
پێداده‌نێن :
حکومه‌تی
حزبی، وه‌کو
هه‌ر حکومه‌تێکی
نا متعارفی
بورژوازی، ....
ئه‌وان ده‌وڵه‌تێکیان
ده‌وێت که‌حوکمرانی
بکه‌ن که‌تیایدا،
بازار ئازاد بێت،
ده‌خاله‌تی
حکومه‌ت له‌سه‌ر
ئابوری نه‌بیت،
شه‌ریکات‌و کۆمپانیای
ده‌وله‌تی
خصوصی بکه‌نه‌وه،
رۆلی حکومه‌تی
حزبی بۆ ئێمه‌هه‌مان
رۆلی حکومه‌تی
ئینتیقالی بۆرژوازی
ده‌بیت.
ئه‌ی ئه‌نگۆ
چیتان ده‌وێت،
بۆ ناوی نانێن؟
سه‌رمایه‌داری
ده‌وڵه‌تی و
ده‌سه‌ڵاتی
قه‌ره‌قوشی
پارت! لێره‌دا
پێویسته که‌مێک
ڕوو له‌به‌شی
خواره‌وه‌ی
پارت واته فه‌رمانبه‌ره‌کان
بکه‌م، گه‌ر ئه‌ندامه
فریوخواردووه‌کانتان
که‌مێک له‌بڵاوکراوه‌کانتان
-مه‌به‌ست له‌پاگه‌نده‌و
چاپه‌مه‌نی فێرگه
هزرییه‌که‌تانه-
وردبنه‌وه،
زۆر به‌ئاسانی
له ئامانجه‌کانتان
ده‌گه‌ن، ته‌نانه‌ت
گه‌ر کاره‌کته‌ری
پارت به‌گشتی
و پارته‌که‌ی
ئه‌نگۆیان به‌تایبه‌تی
بۆ ده‌رنه‌که‌وێ.
زۆر ڕۆشن
دروشمه‌کانتان
- بروخێ کۆماری
ئیسلامی ،
بروخێ ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌شی به‌عس ،
بروخێ ده‌سه‌ڵاتی
پارته‌نه‌ته‌وه‌په‌سته‌کان
**- ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن،
که‌ئه‌نگۆ
نه‌ک خوازیاری
ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی
بۆرژوازی نین،
نه‌ک نیازیشتان
گۆڕینی فۆرمه‌که‌یتان
نییه، به‌ڵکو
به‌هه‌موو
تواناتانه‌وه
به‌رگری لێده‌که‌ن
و ده‌تانه‌وێ
بۆ خۆتان ده‌ستی
به‌سه‌ردا
بگرن !
بۆ ئه‌و
ئه‌ندامانه‌تان،
که
هێشتا
له‌م وشه
زه‌ق و
شوشه‌ییانه تێناگه‌ن،
چه‌ند پرسیارێکتان
ئاراسته‌ده‌که‌م،
ئه‌نگۆی خاوه‌ن
ئاوه‌زی
گه‌وره
که
بڕیارتان
داوه
له‌بری پڕۆلیتاریا
بیر بکه‌نه‌وه؛
گه‌ر له
ئێران کۆمار
ئیسلامی نه‌بوایه
یان له
عیراق له‌بری
ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی
به‌عسی، ده‌سه‌ڵات
سپی یا سکیولارێکی
وه‌ک سوێدی
بوایه، چیتان
ده‌کرد، وه‌ک
پارته ده‌سته‌خوشکه
به‌ناو
سۆشیالیست و کۆمونیسته‌کانتان
له هۆڵه‌کانی
پارله‌ماندا
به‌خاتری پرۆلیتاریا
له
نوێنه‌رانی
بۆرژوازی ده‌پاڕانه‌وه
تاوه‌کو
جه‌نگه‌ڵیانه
نا، به‌ڵکو
شارستانیانه
به‌هره‌کێشی
به‌رهه‌مهێنه‌رانی
کۆمه‌ڵگه‌بکه‌ن
و سه‌روه‌ری
به‌ئاوه‌ز و
سه‌پێنه‌ری
ده‌سه‌ڵاتی یاسا
بن***؟ ئاخر مه‌گه‌ر
شه‌ڕی چیناتی
پڕۆلیتاریا بۆ
گۆڕینی ناو یا
شێوه‌ی سه‌روه‌ری
چینایه‌تییه یا
بۆ له گۆڕنانی
بۆرژوازی وه‌ک
چینی سه‌روه‌ر
و چه‌وسێنه‌ر
؟ پێشتریش ئه‌م
پرسیاره‌م
ئاراسته‌کردوون
: ئه‌گه‌ر ئێوه
هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌شی بۆلشه‌ڤیکی
و هه‌مان سه‌رمایه‌ی
ده‌وڵه‌تی
ناکه‌نه دیاری
کارگه‌رانێک،
که فریوی چه‌واشه‌کارییه‌کانتان
ده‌خۆن، به‌کامه
میکانیزم ڕێگه
له که‌وڵکردن
و که‌نارخستنی
سۆڤیه‌ت و کۆمیته‌کارگه‌رییه‌کان
ده‌گرن، هه‌روه‌ک
له‌سایه‌ی
ئامۆژگارییه‌کانی
ڕابه‌ر و ئاوه‌زی
گه‌وره‌تان (لینین)دا
ڕویدا؟ کامه‌یه
ئۆلگوی
ئابوریتان،
که له‌بری سه‌قامگیری
سه‌رمایه‌داری
ده‌وڵه‌تی،
ئابوری سۆشیالیستی
جێگیر بکات؟ چ
مسۆگه‌رییه‌کتان
هه‌یه، که لێده‌ره‌کانتان
نه‌بنه ستالین‌ی
سه‌رده‌م ؟ بۆ
که‌سانێک که به‌ئایدیۆلۆژیای
پیرۆزی پارت
به‌نگ نه‌بوون،
ئه‌وه ئاشکرایه،
که هێشتا هیچ
نه‌بووه، له‌ماوه‌ی
سیازده‌ساڵ
ته‌مه‌نی
پارته‌که‌تاندا****
چه‌ندین
فراکسیۆن و ده‌سته‌و
که‌سایه‌تی
به هه‌ڵکێشانی
شمشێر کراونه‌ته
ده‌ره‌وه،
چه‌ندین ڕێکخراوۆکه‌تان
قوتکردۆته‌وه‌و
له‌کاتی پێویستدا
وه‌ک گوێره‌که‌ی
قوربانی
خراونه‌ته به‌رده‌م
ده‌زگه‌کانی
بۆرژوازی، چه‌ندین
تاکتیک و شه‌ڕی
خۆتڕینتان
توشی ئه‌ندامه
فریو خواردووه‌کانتان
کردووه‌و له‌پێناو
هیچ به‌کوشتان
داون، به‌ڵێ هیچ،
له‌پێناو
پارت و ده‌سه‌ڵاتخوازی
ورده‌بۆرژوازیانه‌تان،
هه‌رکه مه‌ترسی
بۆ سه‌رخۆتان
دروستکردبێ ،
به‌بڕیارێکی
فه‌رمی به‌بێ
ئه‌وه‌ی ڕه‌خنۆکه‌یه‌کیش
له خۆتان
بگرن، لێیان
پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه؟
به‌بڕوای
من جێگه‌ی دڵخۆشییه،
که که‌سێکی
وه‌ک ئه‌نگۆ - یه‌کێ
له‌ئاوه‌زه
گه‌وره‌کانی
پڕۆلیتاریا ! -
چ له‌تێکه‌وتن
و چ له ناچاریدا
بێ، بێپه‌رده کاره‌کته‌ری
ورده‌بۆرژوازیانه‌تان
ده‌خه‌یته‌ڕوو
و ئه‌رکیکی گه‌وره‌و
به‌رده‌وام
له کۆڵی ئاژیتاتۆره
سۆشیالیست و
کارگه‌رییه‌کان
ده‌که‌یته‌وه،
که په‌رده‌هه‌ڵماڵینه
له‌سه‌ر
ئامانجی
شاراوه‌ی
پارته سیاسییه‌کان
به‌گشتی و خۆ
به‌سۆشیالیست
و کۆمۆنیست
ناسێنه‌ره‌کان
به‌تایبه‌تی،
که به‌داخێکی
گه‌وره‌وه هه‌ریه‌ک
له ئێمه‌ی تینووی
ئازادی و یه‌کسانی،
ڕۆژگارێک فریومان
پێخواردووه‌و
به‌رده‌وام
کارگه‌ران و
لاوانی که‌م
ئه‌زمون له‌ناو
جاڵجاڵۆکه‌ی
ئایدیۆلۆژیا
و دروشمی زه‌ق
و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی
پارته‌کانتاندا
ده‌سته‌مۆ ده‌بن.
به‌ڕای من نه‌ک
جێگه‌ی دڵخۆشییه،
به‌ڵکو شایانی
ده‌ستخۆشیشه!
به‌رێزتان ڕاست
ده‌که‌ن، که چه‌ندجار
له هه‌وڵه‌کانتاندا
بۆ پێکهێنانی
شورای پاشکۆ
پارت، شکستان
خواردووه و جه‌ماوه‌ری
چه‌وساوه‌و
زه‌حمه‌تکیش
دوای بووکه به‌بارانه‌تان
نه‌که‌وتوون.
ئه‌مه شکستی
ئه‌نگۆیه،
نه‌ک شکستی سۆڤیه‌ت
و ڕێکخراوه‌ی
جه‌ماوه‌ری
وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤی
پڕۆلیتێری.
ئاخر کارگه‌ران
و زه‌حمه‌تکێسان
هێنده بێئاوه‌ز
نین تا چاره‌نوسی
خۆیان بده‌نه‌ده‌ست
ورده‌بۆرژوازی
بازبازێنکه‌ر؛
پڕۆلیتاریا
له‌عیراق و
کوردستان‌دا
ئه‌زمونێکی
فره‌یان له‌مه‌ڕ
پارت پارتێنه هه‌یه
و ئه‌نگۆ نۆبه‌ره
نین تاوه‌کو
کوێرئاسا ڕه‌وتی
بزووتنه‌وه‌یان
به‌چاوساخی
ئه‌نگۆ بسپێرن!
ئه‌زانم
که به‌ڕێزتان،
هه‌ر له‌سه‌ر
ئه‌و بنه‌مایه
بڕیاری خۆتان
له‌مه‌ڕ نه‌زۆکی
سۆڤیه‌ته‌کان
داوه، که پڕۆلیتاریا
پێویستی به‌چاوساخی
و ئاوه‌زی ڕۆشنبیرانی
ورده‌بۆرژوازییه‌و
ده‌بێ به‌ڕێزانێکی
وه‌ک ئه‌نگۆ
له‌ئاو و ئاگر
بمان پارێزن،
بۆیه شکستی خۆتان
و پارت وه‌ک ڕێکخراوێکی
نا پڕۆلیتێری
، به‌شکستی
بزوتنه‌وه‌ی
سۆڤیه‌تی ده‌چوێنن
و وه‌ک کالای
بێکه‌ڵک ده‌یده‌نه‌وه
به‌ناوچه‌وانماندا،
هه‌ر چه‌نده تا
دوێنێ به‌ده‌رکی
ورده‌بۆرژوازییانه‌تانه‌وه
نان و پێوازتان
پێوه ده‌خوارد!
لێره‌دا
ناچمه‌وه سه‌ر
لێکدانه‌وه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی
سۆڤیه‌تی له‌ئازاری
1991ی کوردستان‌دا،
ته‌نیا هێنده به‌سه
که بیرتان
بخه‌مه‌وه،
که ئه‌گه‌ر هۆ
یه‌که‌می
نائاده‌یی و بێ
ئه‌زمونی
کارگه‌ران و
زه‌حمه‌تکێشان
بێ و هۆی سێیه‌می
هێرش و په‌لاماری
خافڵگیرانه‌ی
پارته بۆرژوازییه‌کانی
کورد بێ ، ئه‌وا
هۆی دووه‌می
سکتاریزم و
پاوانخوازی ئێوه
چه‌په‌کان
بوو! گه‌ر که‌مێک
خۆت ماندوو
کردایه، بۆت
ده‌رده‌که‌وت
، که له کاتێکدا
شکستی پڕۆلیتاریا
له ڕوسیه و
ده‌سه‌ڵاتی
قه‌ره‌قوشی بۆلشه‌ڤیکه‌کان
به به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی
سۆڤیه‌ته‌کانی
کارگه‌ران و
زه‌حمه‌تکێشان
ده‌چوێندرا و
سه‌رکه‌وتنی
له‌شکره بۆره‌که‌ی ستالین
به‌سه‌ر هێزه نازییه‌کاندا،
بوو بووه هۆکارێک،
تا کارگه‌ران
و زه‌حمه‌تکێشان
له‌عیراق‌دا
فریوی پڕوپاگه‌نده‌ی
حشع بخۆن ، به‌ڵام
له‌ئه‌وڕۆکه‌دا،
که بۆلشه‌ڤیزم
نه‌ک شکستی
خواردووه،
به‌ڵکو به‌فێرگه‌ی
داپڵۆسینی پڕۆلیتاریا
ناسراوه‌و
ستالین و هیلته‌ریش
له‌یه‌ک خانه‌دا
داده‌نرێن،
ئه‌وا بۆ
کارگه‌رانی سۆشیالیست
و شۆڕشگێڕ که فێربوون
به‌خۆیان بیر
بکه‌نه‌وه‌و
چیدی چاوه‌ڕێی
ئاوه‌زی گه‌روره‌ی
ورده‌بۆرژوازی
نه‌بن، پارت
نه‌ک ڕێکخراوێکی
هه‌ڵقوڵاوی
جه‌رگه‌ی خه‌باتی
پڕۆلیتێری نییه‌و
وه‌ک میکرۆب و
ته‌نێکی نامۆ،
به‌ئامانجی
ده‌سته‌مۆکردنی
بزوتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌و
سۆشیالیستی،
ده‌یه‌وێ خۆی
بکاته پێشڕه‌و
، ئه‌وا به‌خۆشحاڵییه‌وه،
هه‌میشه وه‌ک
ئه‌نگۆ پاشڕه‌و
بووه و پاشڕه‌ویش
ده‌بێ!
ئه‌وه‌ی
ئه‌وڕۆکه له‌ناو
پرسه‌کارگه‌رییه‌کاندا
بژی، ده‌توانێ
ده‌رکی ئه‌وه‌ش
بکات، که پڕۆلیتاریا
به‌گشتی و
کارگه‌ران به‌تایبه‌تی،
پێویستیان به‌ڕێکخراوبوونی
خۆیی خۆیان هه‌یه
و ئه‌مه‌ش وه‌ک
پێداویستی وه‌ڵامدانه‌وه
به‌نیازه‌کانی
خه‌باتی ڕۆژانه‌یان
له‌دایک ده‌بێ.
ڕۆڵی ئاژیتاتۆری
کارگه‌ری نه‌ک
پاگه‌نده‌چی
پارت لێره‌دا
به‌رجه‌سته‌ده‌بێ،
که به له‌به‌رچاوگرتنی
بارودۆخ و هه‌لومه‌رجێک
که بزوتنه‌وه‌که‌ی
پێدا تێده‌په‌ڕێ
و واقیعیه‌تی
خودی خه‌باته‌که،
هه‌ڵسوراوانه
بۆ خستنه‌ڕوی
وه‌ها پێداویستییه‌ک
تێکۆشن. نه‌ک
ئه‌وه‌ی چه‌پێک
له که‌ناری کۆمه‌ڵگه‌وه
ئاگایی ناپڕۆلیتاریانه‌ی
خۆی به به‌یاننامه‌و
فه‌رمی پارتی
به‌رێته ناو
کارگه‌ران.
شکستی ئه‌نگۆ
لێره‌دایه‌و
ئه‌مه ته‌نیا
چاره‌نوسی ئه‌نگۆ
نه‌بووه، که‌م
نه‌بوون ئه‌وانه‌ی
به‌ر له ئه‌نگۆ
هه‌مان هه‌وڵیانداوه،
هه‌مان چاره‌نوسی
ئه‌نگۆیان هه‌بووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
که ئه‌نگۆ له‌وان
جیاده‌کاته‌وه،
ئه‌وه‌یه که ئه‌نگۆ
په‌رده‌تان
له‌سه‌ر کاره‌کته‌ری
ڕاسته‌قینه‌تان
هه‌ڵماڵیوه‌و ئه‌وان
له‌ژێر هه‌مان
کاره‌کته‌ردا
خۆیان هێشته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته‌ئه‌مه
بۆ خۆی دوو هۆی
هه‌یه؛ که یه‌که‌م
جیاوازی
بارودۆخێک که‌ئه‌وان
و ئه‌نگۆ تێیدا
خوازیاری ده‌سه‌ڵاتن
، ئه‌وده‌م قه‌ڵای
سه‌رمایه‌داری
ده‌وڵه‌تی و دیکتاتۆری
پارت هێشتا له
ئارادا بوو،
هۆی دووه‌م ده‌کرێ
به‌پرسیارێک
له‌خۆتان بخرێته‌ڕو
؛ ده‌شێ قه‌ڵای
ده‌سه‌ڵات
دابه‌شکردن
(ئامریکا) چرای سه‌وزی
پێ‌نیشان نه‌دابن*****
خۆ هه‌ر چۆن بێ
دنیا باشتره‌که‌ی
ئه‌نگۆ سکیولاریست‌تر
و که‌م ده‌ردیسه‌رتره
بۆ جیهانگیری
بازار ئازاد
له‌دنیای دواکه‌وتووی
سه‌دری‌یه‌کان!
ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌وه
نه‌بێ، به‌پێی
کامه پێوه‌ر
هاوپارته‌کانتان
له‌ئێران یان خۆتان
له عیراق له‌به‌رده‌م
ده‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵات
وه‌رگرتندان
؟
ئه‌نگۆ
هاتوون قسه له
گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات
ده‌که‌ن، نه‌ک
له ڕوخاندنی
سه‌رمایه‌داری
وه‌ک سیسته‌م
و له‌ناوبردنی
بۆرژوازی وه‌ک
چینی سه‌روه‌ر،
نه‌ک له‌ناوبردنی
په‌یوه‌ندییه
سه‌رمایه‌داریه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان
و له‌ناوبردنی
خودی پڕۆلیتاریا
وه‌ک کۆیله‌ی
کرێگرته، لێره‌شه‌وه
له‌ناوبردنی
زێده‌بایی! ئێوه
شه‌یدایانی
کورسی ده‌سه‌ڵات
له‌وه‌ته‌ی
بوون به‌پارت
چاوتان سوور
هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و
نازانن چۆن ده‌سه‌ڵات
به‌ده‌ست بێنن،
ئه‌وه‌نده هه‌ڵپه‌تانه
لێتان تیکچووه‌و
نازانن شه‌مه‌نده‌فه‌ری
ناسیونالیزمی
عیراق یا هی
کوردستان خێراتر
ده‌تانگه‌یێنێته
سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات
!
ڕابه‌ر
لێره‌دا، خه‌ریکه‌چاوبه‌ستمان
ده‌کاو به‌کۆمه‌ڵێ
قسه‌ی ناکۆک
به‌یه‌ک و ناکۆک
به‌پراکتیکی
پارته‌که‌یان،
خۆڵ بکاته‌چاومان
مه‌گه‌ر
لینین، باسی
ئه‌همیه‌تی دیسپلینی
حزبی و تاعه‌ی
حزبی ناکات بۆ
سه‌رکه‌وتن
وه‌کو محوه‌ریکی
زۆر سه‌ره‌کی
.... کۆمه‌لگا وه‌بزوتنه‌وه‌یه‌کی
سیاسی، تیپی
سه‌مفۆنیا نیه،
که‌هه‌مویان
له‌گه‌ل مایسته‌ردا
به‌پێی
جولانه‌وه‌ی
ئه‌و حه‌ره‌که‌ت
بکه‌ن.
وی له‌لایه‌ک
خوازیاری گوێڕایه‌ڵی
کوێرانه‌یه له
ئه‌ندامه‌کانیان
و له‌لایه‌کی‌تره‌وه
خوازیاری پێکه‌وه‌سازانی
جیاوازییه سیاسییه‌کانه.
ئایا ده‌کرێ
مرۆڤ له‌پارتێکدا
هه‌م گوێرایه‌ڵ
و هه‌م سه‌ربه‌ستیش
بێ له بیرکردنه‌وه‌دا
؟ ئایا ده‌کرێ
مرۆڤ پێچه‌وانه‌ی
ڕوانگه‌ی خۆی ڕوانگه‌یه‌کی
دیکه پراکتیزه
بکات، یا ئه‌وه‌تا
جارێکی‌که ڕووی
ده‌متان له ئه‌ندامه
سه‌رپیچیگه‌ره‌کانتانه‌و
ده‌تانه‌وێ،
به‌نوشته‌کانی
لینین و مه‌نسور
حیکمه‌ت ڕایانگرن،
یا ئه‌وه‌تا
ده‌ته‌وێ ئه‌و
ڕاستییه په‌رده‌پۆش
بکه‌ی که جیابوونه‌وه
به‌رهه‌می سه‌رلێشێواوی
سیاسیتانه،
که کۆچی
ناواده‌ی ڕابه‌ر
توشی کردن، هه‌ر
به‌و شێوه‌یه‌ی
که هه‌له‌ق و
مه‌له‌قی ئه‌نگۆ
له‌جیابونه‌وه‌و
لکاندنی
کوردستان‌دا
به‌رهه‌می هه‌مان
ده‌رده ؟!
له‌کاتێکدا،
که کۆمونیزم
مرۆڤه‌کان فێری
به‌خۆ بیرکردنه‌وه
ده‌کات و پارتیش
به‌پێچه‌وانه‌وه،
چونکه پارت هه‌ڵقوڵاوی
ناو خه‌باتی پڕۆلیتاریا
نییه‌و ته‌نێکی
نامۆیه پێ‌ی، ئه‌ندامه‌کانی
فێری گوێڕایه‌ڵی
کوێرانه‌و خۆسپاردن
به ڕابه‌ر و
شوانه‌کانی
پارت ده‌کات!
گه‌ر به‌خۆشیان
نه‌یانویستبێت
هه‌رده‌م
پارته‌کان ڕۆڵی
دژه‌شۆڕشیان
بینیوه،. هه‌ر
بۆیه‌شه پارت
به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک
ڕێگره له بیرکردنه‌وه‌ی
ئه‌ندامانی و
به‌و شێوه‌یه‌ش
ڕێگره له‌هه‌ر
سه‌رهه‌ڵدانێک
له ده‌ره‌وه‌ی
خۆی‌و ده‌که‌وێته
سه‌رکوتکردنی،
وه‌ک ترۆتسکی
له‌به‌رامبه‌ر
ڕاپه‌ڕینی ده‌ریاوانانی
کڕۆنشتات‌دا
پێ‌ی هه‌ستا!
به‌کورتی
پارت کوپییه‌کی
بچووککراوه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تییه،
که تێیدا فه‌رمانده‌ر
و فه‌رمانبه‌ر
– ڕۆشنبیرانی
ورده‌بۆرژوا
و چه‌وساوه که‌م
ئاگاکان ڕێکخراون-
، ئه‌مه نه ڕێکه‌وته
و نه دیارده‌ی
نه‌خوازراو و نه
تایبه‌ت به پارته‌که‌ی
ئه‌نگۆ، ئه‌مه
له‌و تێڕوانینه
بۆرژوازییانه‌ی
لینینیسته‌کانه‌وه
سه‌چاوه‌ده‌گرێ،
که پێیوایه هوشیاری
چینایه‌تی و بیری
شۆڕشگێڕانه، ڕۆشنبیرانن
موتوربه‌ی خه‌باتی
پڕۆلیتێری ده‌که‌ن؛
هه‌ر له‌سه‌ر
ئه‌م بنمایه‌ش
ڕۆشنبیرانی
ورده‌بۆرژوازی
ده‌کاته مامۆستا
و ڕابه‌ر و پێشڕه‌وی
بزوتنه‌وه‌که‌و
پڕۆلیتاریاش
قوتابی و پاشڕه‌ویان.
پارته‌که‌ی
ئه‌نگۆش له‌م
دوو به‌شه پێکهاتووه-
پێشڕه‌و و
پاشڕه‌و – دونیا
باشتره‌که‌شتان
له‌سه‌ر ئه‌م
بنمایه له قاڵبدانی
کۆمه‌ڵگه‌یه به‌پێی
دابه‌شکارییه‌که‌ی
پارت هه‌ر وه‌ک
ستالین و بۆلشه‌ڤیکه‌کان
پێیهه‌ستان. گشت
پارته سیاسییه‌کان
له‌خاڵگه‌لێکدا
هاوبه‌شن، که
خوازیاری ده‌سه‌ڵاتن
و هه‌ر یه‌که‌ش
پاگه‌نده‌ی
باشتربوونی کۆمه‌ڵگه
ده‌کات له‌سایه‌ی
فه‌رمانڕه‌وایی
وی‌دا. به‌و پێیه‌ش
کاتێک، که ئه‌نگۆ
ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه
ده‌گرن ، هیچ
گرفتێک له‌ئارادا
نابێ ، گه‌ر
ته‌واوی کۆمه‌ڵگه
پێچه‌وانه‌ی
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی
فه‌رمانڕه‌وایی
پارت ببزوێ،
چونکه ئه‌نگۆ
نوێنه‌ری ئه‌وانی
نه‌زان و
نائاگان و گه‌ر
به‌رهه‌ڵستی
جه‌ماوه‌رێک
که ئه‌نگۆ به‌کاڵفامیان
ده‌زانن تێک
بشکێنن، ئه‌وا
له به‌رژه‌وه‌ندی
خودی ئه‌واندا
ده‌بێ – هه‌روه‌ک
بۆلشه‌ڤیکه‌کان
له‌پترۆگراد
و کرۆنشتات و
ئۆکرانیا****** - هه‌روه‌ک
چۆن هه‌نوکه ئه‌نگۆ
سه‌رکوتی ئه‌ندامانی
ناڕازی نێو ڕیزه‌کانی
خۆتان ده‌که‌ن
!
بۆ
هه‌مووان
ئاشکرایه،
هه‌م بۆ خودی
کارگه‌ران و
هه‌م بۆ ئه‌نگۆش
نوێنه‌رانی
ورده‌بۆرژوازی
له‌ژێر نێوی
کارگه‌ر و سۆشیالیزم‌دا،
که ئه‌ورۆکه
له سه‌رتاسه‌ری
جیهاندا، پڕۆلیتاریا
هێشتا پشتی له‌ژێر
تێکشکانێکی
حه‌فتا ساڵه‌که
له‌سه‌ر ده‌ستی
هاوبیره بۆلشه‌ڤیکه‌کانتان
به‌سه‌ریدا
هات، ڕاست نه‌کردۆته‌وه.
له وه‌ها
بارودۆخێکدا،
ئه‌وه ڕێکخراوه‌ی
جه‌ماوه‌رین
وه‌ک ئامرازی
شۆڕشگێڕانه،
پێویسته کارگه‌ران
ده‌ستیان بۆ
به‌رن،
نه‌ک ڕێکخراوه‌ی
سیاسی. وه‌ک
ده‌شزانین له سه‌راپای
مێژووی کۆمه‌ڵگه‌ی
بۆرژوازیدا و
به‌درێژایی
خه‌باتی چینایه‌تی،
پارتی سیاسی
نه وه‌ک پیداویستی
له هه‌ناوی ئه‌م
خه‌باته‌وه
سه‌ری هه‌ڵداوه‌و
نه کارگه‌ران
و زه‌حمه‌تکێشانیش
ده‌ستیان بۆ
وه‌ها کارێک
بردووه، ئه‌مه‌ش
له‌به‌ر ئه‌وه
نه‌بووه که پڕۆلیتاریا
ئاوه‌زی پێ نه‌شکاوه
وه‌ک چه‌په‌کان
پاگه‌نده‌ی بۆ
ده‌که‌ن- یا له‌توانایدا
نه‌بووبێ. به‌ڵکو
له‌به‌ر به‌که‌ڵک
نه‌هاتن و ناکۆک
بووونی بووه به‌خه‌باتی
ژێروه‌رانی کۆمه‌ڵگه
بۆ له‌ناوبردنی
سه‌روه‌رانی
کۆمه‌ڵگه‌و
پارتیش وه‌ک
ده‌بینین
ئامرازێکه بۆ
گه‌ێشتن به‌ده‌سه‌ڵات
و زیاتر ڕه‌گداکوتانی
سه‌روه‌ری چینایه‌تی.
ئه‌وڕۆ چ له‌عیراق
و چ له‌هه‌ر
شوێنێکی که،
هاوسه‌نگی هێز
و له‌قبوونی
پایه‌کانی سه‌روه‌ری
بۆرژوازی، له‌گره‌وی
ڕیزبه‌ندی چینایه‌تی
و په‌ره‌سه‌ندنی
ڕێکخراوه‌ی
واقیعی جه‌ماوه‌ریدایه
نه‌ک له چه‌ندجار
جیڕه‌جیڕی ده‌رگه‌ی
باره‌گای
پارته‌که‌ی
ئه‌نگۆدا!
پڕوپاگه‌نده‌ی
هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه
و بێبناخه،
نه‌ک هیچ کۆمه‌کێک
به‌شۆڕش و ڕزگاری
پڕۆلیتاریا
ناکات، به‌ڵکو
هێزی شۆڕشگێڕ
له پێگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی
داده‌بڕێ. ئه‌وه‌ی
که ئه‌نگۆ
پاگه‌نده‌ی بۆ
ده‌که‌ن، هێزی
پڕۆلیتاریا و ڕێکخراوه
جه‌ماوه‌رییه
چینایه‌تییه‌کانی
و شۆڕش وه‌ک ڕێڕه‌وی
هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ی چیناته‌تی،
له‌م خه‌باته‌دا
بڕیارده‌ر نین،
به‌ڵکو ئه‌وه کوده‌تاچیه‌تی
و ده‌سه‌ڵاتخوازی
پارته‌که‌تانه
که دیاریکه‌ره.
ئه‌مه‌ش هیچ جیاکه‌ره‌وه‌ی
ئه‌نگۆ و بۆلشه‌ڤیکه‌کان
نییه، وه‌ک هیندێک
پاگه‌نده‌ی بۆ
ده‌که‌ن، به‌ڵکو
ته‌نیا جیاوازی
له بارودۆخێکدایه
که هه‌ر یه‌که‌تان
به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات
هه‌نگاوتان بۆ
ناوه‌و ده‌نێن،
واته سه‌رده‌مه‌کانی
هه‌ڵچوون و
داچوونه‌وه‌ی
شه‌پۆلی خه‌باتی
پڕۆلیتاریا. ئه‌وکات،
که شه‌پۆلی
خه‌باتی پڕۆلیتاریا
له هه‌ڵچووندا
بوو، له‌شوێنی
کار و ژیاندا ڕێکخراوه‌ی
چینایه‌تی خۆی
– کۆمیته‌ی
کارخانه‌کان
و سۆڤیه‌ته‌کان
– ی پێکده‌هێنا،
بۆلشه‌ڤیکه‌کان
که راسته‌وخۆ
توانای پاشه‌کشێ
پێکردنیان نه‌بوو،
ناچار بۆ که‌وڵکردنی
که‌وتنه کنه‌کردن
و به‌رزکردنه‌وه‌ی
دروشمه‌کانی
وه‌ک دێوجامه‌یه‌ک
تا ئه‌و کاته‌ی
که ده‌ستیان
له کورسی ده‌سه‌ڵات
گیر بوو، ئیتر
پێویستیان پێیان
نه‌ماو که‌وتنه
سه‌رکوتیان. به‌ڵام
ئه‌وڕۆکه که شه‌پۆله‌کان
له‌داچوونه‌وه‌دان
و له‌عیراق و
ئێران‌ێکی ژێر
پاشماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته
سه‌ربازییه‌کاندا،
ئه‌نگۆ پێویستان
پێیان نییه یا
دروستر به‌ر
به‌دروستبوونیان
ده‌گرن چ به‌که‌مبایه‌خ
نیشاندانیان
و چ به‌قوتکردنه‌وه‌ی
کۆمیتۆکه‌ی
پارتی به‌ناوی
ئه‌وانه‌وه که
له‌م باره‌دا
که‌س شانی به‌شانتان
ناگات، ڕاسته‌وخۆ
له‌خه‌یاڵ
پلاوی خۆتاندا،
به‌ره‌و کورسی
ده‌سه‌ڵات هه‌نگاو
ده‌نێن ! به‌م
پێیه‌ش گه‌ر
ئه‌رکی پڕۆلیتاریای
هوشیار کۆکردنه‌وه‌ی
هێز و ڕێکخستنی
بێ، ئه‌وا ئه‌رکی
ئه‌نگۆ فریودان
و ده‌رهاویشتنی
توخمه‌چالاکه‌کانی
و چاندنی گیانی
سکتاریستانه‌یه
له‌ناو ڕیزه‌کانیدا.
گه‌ر هێشتا
که‌سانێک هه‌ن،
که به‌رگری له‌و
بۆچونه ئاوه‌ژووه
بکه‌ن، که پێیوایه
له‌ده‌ره‌وه‌ی
پارته‌سیاسییه‌کان،
بزوتنه‌وه‌ی پڕۆلیتێری
و شۆڕش بوونی
نییه، با سه‌رنجێ
له‌ئه‌مریکای
لاتین بده‌ن و
له‌خه‌وی
خه‌فڵه‌ت داچڵه‌کین
و خۆیان له‌جادووی
پارته‌سیاسییه‌کان
ده‌ربازکه‌ن !
په‌راوێزه‌کان:
* بڕواننه
ئه‌زمونی
بزوتنه‌وه‌ی
کارگه‌ری له‌ئه‌رژه‌نتین
و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی
کارخانه‌کان،
زانۆن و
بروکمان و هیتر
... که‌له‌کاتێکدا
ئه‌رژه‌نتین
ده‌وڵه‌ته،
حکومه‌تی بۆرژوازی
سه‌قامگیره،
به‌شیکه‌له‌بازار
ئازاد و له‌په‌ناده‌ستی
ئیمپریالیزمی
ئه‌مریکی‌دایه،
که‌چی کارگه‌ران
بێ پارت و بێ ڕابه‌ر
، ده‌ست به‌سه‌ر
کارخانه‌کاندا
ده‌گرن و به‌خۆیان
به‌ڕێوه‌یان
ده‌به‌ن و له‌به‌رامبه‌ر
هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت
و فشاری بانده‌سه‌ربه‌خاوه‌نکاره‌کاندا
ده‌ستیان
داوه‌ته‌چه‌ک
، له‌ولاشه‌وه‌بزوتنه‌وه‌ی
بێکاران شه‌قامه‌گشتی
و خێراکان
داده‌خه‌ن و کۆمیته‌ی
گه‌ره‌که‌کانیش
سیمای سۆشیالیستی
به‌دونیا هه‌ژاره‌که‌یان
ده‌به‌شن. که‌چی
له‌ئازاری
1991دا چه‌په‌کان،
ئاستی بزوتنه‌وه‌که‌یان
له بڕیاردانه‌وه
بۆ گروپیکی
فشارهێنه‌ر هێنایه‌خواره‌وه.
** به‌مه‌به‌سته‌وه
دروشمه‌کانیانم
کردووه به‌کوردی.
*** گه‌ر سه‌رنجی
بلاوکراوه‌و
به‌یاننامه
بێسه‌ر و به‌ره‌کانتان
بده‌ن، پڕن له‌م
ده‌سته‌واژانه.
**** مه‌به‌ست
له‌گشت ئه‌و ڕێکخراوه
سیاسیانه‌یه
که له‌سه‌ر
مۆدێلی هێڵه‌سیاسییه‌که‌تان
دروست بوون .
***** له‌وانه‌یه
که‌سانێکی
نائاگا له پاگه‌نده‌ی
ئه‌ندامه‌کانتان
– که ده‌ڵێن سه‌ربازه
ئه‌مریکیه‌کان
ته‌نیا له بنکه‌کانی
ئێمه‌دا هه‌ست
به ئارامی ده‌که‌ن
یان ده‌ڵێن له‌شه‌ڕی
ئه‌مریکییه‌کان
و سه‌درییه‌کاندا
ئه‌مریکییه‌کان
هانایان بۆ
بنکه‌کانی ئێمه
هێناوه - لۆمه‌م
بکه‌ن .
***** سه‌رکوتی
خۆپێشاندان و
مانگرتنی گشتی
کارگه‌رانی
پترۆگراد،
کوشتوبڕی ڕاپه‌ڕینی
کرۆنشتات، سه‌رکوتی
بزوتنه‌وه‌ی
ماخنۆ له‌ئۆکرانیا
له‌سه‌ر ده‌ستی
ئه‌و له‌شکره‌ڕه‌شه‌ی
که‌ترۆتسکی
بنیاتی نا و
فه‌رمانی سه‌رکوتی
پێ سپارد.