کرۆنشتات
به‌سه‌رهاتی
پرۆلیتێریانه‌ی
شۆڕشی ڕوسیه
کایۆ
برێندل 1971
. ı
لێکدانه‌وه‌ی
ڕوداوێکی
مێژوویی وه‌ک
"ڕاپه‌ڕینی
کرۆنشتات له
1921دا"، که
زیاتر له په‌نجا
ساڵ پێش ئێستا
چووه ناو
تۆمارگه‌ری
مێژووه‌وه
(به‌خێرایی
لێی ده‌رکرایه‌وه)،
به شێوه‌یه‌کی
دانه‌بڕاو،
پابه‌ندی
پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
لێکۆڵه‌ره‌که‌یه‌تی
؛ یا به
واتایه‌کی‌تر،
هه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌ک،
به‌رامبه‌ر
خه‌باتێکی
چینایه‌تی که
له کۆمه‌ڵگه‌دا
ڕوده‌دا، پابه‌ندی
پێگه‌ی نوسه‌ره
و مۆری خۆی
لێده‌دا.
ئه‌وانه‌ی
که شۆڕشی
ڕوسیه له 1917دا
وه‌ک ڕاپه‌ڕینێکی
سۆشیالیستی
لێکده‌ده‌نه‌وه،
که‌سانێک که
حکومه‌تی
پێکهاتووی
بۆلشه‌ڤیکی
له ماوه‌ی شه‌ڕی
نێوخۆی‌دا وه‌ک
ده‌سه‌ڵاتی
پڕۆلیتێری له‌به‌رچاوده‌گرن،
به‌پێی
پێداویستی ده‌بێت
به‌رامبه‌ر
ئه‌وه‌ی که
له‌و دورگه‌یه‌ی
که‌نداوی
فینلانده‌دا
ڕویدا، وه‌ک هه‌وڵێکی
دژه‌شۆڕشانه
بۆ له‌ناوبردنی"ده‌وڵه‌تی
کارگه‌ری"
ساوا دابنێن. به‌پێچه‌وانه‌وه،
ئه‌وانه‌ی که
وه‌ک
کردارێکی
شۆڕشگێڕانه له
ڕاپه‌ڕینی
کرۆنشتات ده‌ڕوانن،
دره‌نگ یا زوو
به ڵێکدانه‌وه‌ی
جه‌مسه‌ر
ناکۆک له‌مه‌ڕ
ئاڵوگۆڕه‌کانی
ڕوسیه و هه‌لومه‌رجی
واقیعی ناو
ڕوسیه ده‌گه‌ن.
ئه‌مانه
گشت ئاسایی
دینه به‌رچاو.
به‌ڵام شتگه‌لێکی
فره‌تر له‌مانه‌دا
هه‌یه. بۆلشه‌ڤیزم
به ساده‌یی
شێوه‌یه‌ک له
ئابور‌ی یا ده‌وڵه‌تی
نه‌بوو، که
بوونی له‌و سه‌رده‌مه‌دا
– نه‌ک ته‌نیا
له کرۆنشتات‌دا،
به‌ڵکو هه‌روا
له
پترۆگراد، ئۆکرانیاو
به‌شێکی
فراوانی خوارووی
ڕوسیه‌دا – له‌سه‌ر
لێواری ده‌مه‌چه‌قۆ
وه‌ستابێ.
بۆلشه‌ڤیزم
هه‌ر به‌و
جۆره که شێوه‌یه‌ک
له
ڕێکخراوبوون
بوو، له خه‌باتی
شۆڕشگێرانه‌ی
ڕوسیه‌دا
پێگه‌یی و بۆ
بارودۆخی
ڕوسیه
داڕ‌ێژرابوو.
پاش سه‌رکه‌وتنی
بۆلشه‌ڤیکه‌کان
له شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا،
ئه‌م شێوه
ڕێکخراوه
به‌سه‌ر
کارگه‌رانی
گشت وڵاتاندا
له‌ڕێگه‌ی
نوێنه‌رانه‌وه
به بابه‌تگه‌لی
سیاسی زۆر
جۆراوجۆره‌وه
سه‌پیندران و
هێشتاکه ده‌سه‌پێنرێت.
کاتێک که دانیشتوانی
کرۆنشتات دژی
بۆلشه‌ڤیکه‌کان
راپه‌ڕین،
هۆکه‌ی ته‌نیا
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات
له‌لایه‌ن
بۆلشه‌ڤیکه‌کانه‌وه
نه‌بوو، به‌ڵکو
هه‌رواش
خستنه‌ژێر
پرسیاری ده‌رکی
سونه‌تی
بۆلشه‌ڤیکان
له‌مه‌ڕ
پارت و پارت
به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی بوو. ئه‌مه
هۆیه‌که‌یه‌تی،
که بۆچی
جیاوازییه
هزرییه‌کان
له‌مه‌ڕ
پرسگه‌لی
ڕێکخراوه‌یی
چینی کارگه‌ر
به‌زۆری
باسێک له‌مه‌ڕ
کرۆنشتات ده‌وروژێنن
و هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه که
هه‌ر باسێک له‌مه‌ڕ
کرۆنشتات به‌ناچار
جیاوازییه‌کان
له‌مه‌ڕ بابه‌تگه‌لی
تاکتیکی و
ڕێکخراوه‌یی
خه‌باتی
چینایه‌تی
پڕۆلیتێری
ئاشکرا ده‌کات.
که‌واته
بۆیه :
ڕاپه‌ڕینی
کرۆنشتات، پاش
زیاتر له نیو
سه‌ده
هێشتاکه
بابه‌تێکی گه‌رم
و جێی مشت‌ومڕ
ماوه‌ته‌وه. گه‌وره‌یی
و گرنگی
مێژووی
کرۆنشتات چه‌ندی
بخوازێ، له‌ژێر
تیشکی گرنگی
کرده‌یی(پراکتیک)دا
بۆ نه‌وه‌کانی
ئه‌رۆکه‌ی
کارگه‌ران
کاراتر ده‌بێ.
بۆ هه‌مووان،
ئه‌وانه‌ی له
خه‌باتی
پڕۆلیتێریدا
به‌شداری ده‌که‌ن.
لیئۆن
ترۆتسکی یه‌کێک
بوو له‌وانه‌ی
که له‌م
گرنگییه‌ی نه‌گه‌یشت.
وی له وتاره‌که‌یدا
له ساڵی 1938 به‌نێوی
" گاره‌گاری
زۆر له‌سه‌ر
کرۆنشتات"
گله‌یی ده‌کرد
که " مرۆڤ وای
بۆ ده‌چی که
یاخیبوونی
کرۆنشتات نه‌ک
له هه‌ڤده
ساڵی
رابوردوودا،
به‌ڵکو دوێکه
ڕویداوه"1 ترۆتسکی
ئه‌مانه‌ی هه‌ر
له‌و کاته‌دا
نوسی که
ڕۆژانه کاری
ده‌کرد تا په‌رده
له‌ڕوی هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی
ستالینیستانه‌ی
مێژوو و ئه‌فسانه‌ی
ستالینی هه‌ڵماڵێ.
ئه‌وه‌ی که
وی هیچکات له
ڕه‌خنه‌یدا
له ستالین تا
ئه‌و دیو
سنوره‌کانی
ئه‌فسانه‌ی
شۆڕشی
لینینستی نه‌ڕۆیشت،
واقیعیه‌تێکه
که لێره‌دا
ده‌توانین به‌سه‌ریدا
تێپه‌ڕین.
. ıı
ڕاپه‌ڕینی
کرۆنشتات ئه‌فسانه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی
له‌ناوبرد: ئه‌م
ئه‌فسانه که
له ده‌وڵه‌تی
بۆلشه‌ڤیکی‌دا
ده‌سه‌لات له‌ده‌ستی
کارگه‌ران
دایه. چونکه
ئه‌م ئه‌فسانه
به شێوه‌یه‌کی
توندوتۆل له‌گه‌ڵ
ئایدیۆلۆژی
بۆلشه‌ڤیکی‌دا
گرێی خواردبوو
(هه‌تا ئه‌ورۆکه‌ش
لێکهه‌ڵپێکراوه)
. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له کرۆنشتات
دیموکراسییه‌کی
واقیعی ساده‌ی
کارگه‌ری چاره‌نوسساز
ده‌ستی
پێ‌کردبوو، بۆیه
راپه‌رینی
کرۆنشتات بوو
بووه مه‌ترسییه‌کی
مه‌رگهینه‌ر
بۆ بۆلشه‌ڤیکه
ده‌سه‌ڵات
پاوانکاره‌کان،
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک
که ته‌نانه‌ت
به‌هێزتر له
هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی‌تر
بوو که له‌لایه‌ن
له‌شکره
داگیرکه‌ره‌کانی
دێنیکین، کۆلچاک،
یودنیتچ، یا ڤرانگای
ده‌کرا.
له‌به‌ر
ئه‌م هۆیه، ڕابه‌رانی
بۆلشه‌ڤیک له
ڕوانگه‌ی
خۆیانه‌وه -
یان ڕاستر: له‌سه‌ر
بنه‌مای پێگه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تییان
( که ئاسایی
کارایی له‌سه‌ر
تێڕوانینیانی
داده‌نا)-
ناچاربوون به‌بێ
هیچ دوودڵییه‌ک
راپه‌ڕینی
کرۆنشتات دامرکێننه‌وه.2 هاوکاتی
ڕاپه‌ڕینه‌که
– به‌و جۆره‌ی
که ترۆتسکی
هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردن،
"وه‌ک په‌له‌وه‌ر
کوژران"- رابه‌رانی
بۆلشه‌ڤیک له
چاپه‌مه‌نییه‌کانیاندا
ڕاپه‌ڕینی
کڕۆنشتاتیان
به دژه‌شۆڕشی
نیشاندا. له‌و
ڕۆژه‌وه،
ئه‌م فریوکارییه
به شێوه‌یه‌کی
ده‌مارگیرانه
ڕه‌وایه‌تی پێده‌درێ‌و
سه‌رسه‌ختانه
له‌لایه‌ن
ترۆتسکیست و
ستالینیسته‌کانه‌وه
بره‌وی پێده‌درێ
و به‌توندی
پێی له‌سه‌ر
داده‌گرن.
ئه‌وه‌ی
که، هه‌م هه‌ندێک
کۆڕوکۆمه‌ڵی
مه‌نشه‌ڤیکی
و هه‌م
کۆڕوکۆمه‌ڵی گارده‌سپییه‌کان
به ئاشکرا له‌گه‌ڵ
کرۆنشتات
هاوده‌رییان
ده‌ربڕی، فریکاری
ترۆتسکیست و
ستالینیستییه‌کانی
به‌هێزتر کرد3. هێنانه‌وه‌ی
بڕوبیانووی
لاواز بۆ ئه‌فسانه‌یه‌کی
ڕه‌سمی که‌مجار
به‌توانا ده‌بێ.
مه‌گه‌ر خودی
ترۆتسکی له
مێژووی شۆڕشی
ڕوسیه‌دا
بۆچونه‌کانی ته‌واو
دروست له‌مه‌ڕ
زانیاری
سیاسی و تێگه‌یشتنی
کۆمه‌ڵایه‌تی
پرۆفیسۆر میلیوکۆڤ
و دڵسۆزی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
بۆ ڕاپه‌ڕینی
کرۆنشتات،
ڕون نه‌کردبووه‌وه
؟ هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ته‌نیا
میلیوکۆڤ و
گشت چاپه‌مه‌نییه‌کانی
گاردی‌سپی
هاوده‌ردییان
له‌گه‌ڵ
کرۆنشتات
دربڕی، ئیتر ڕاپه‌ڕینی
کرۆنشتات ده‌بێ
دژه شۆڕش بێ
؟ به‌پێی ئه‌م
باوه‌ڕه، ئه‌ی
ده‌بێ سیاسه‌تی
ئابور‌ی نوێ
(نپ) که ماوه‌یه‌کی
کورت پاش
کرۆنشتات
جێبه‌جێکرا،
به چ شێوه‌یه‌ک
هه‌ڵسه‌نگێنرێت؟
ئوستریالۆڤ‌ی
بۆرژوا به
ئاشکرا ڕه‌زامه‌ندی
خۆی له‌باره‌ی
ئه‌م سیاسه‌ته
نوێیه‌وه
ڕاگه‌یاند! به‌ڵام
ئه‌مه نه‌بووه
هۆی ئه‌وه‌ی،
که بۆلشه‌ڤیکه‌کان
نپ وه‌ک
کارێکی دژه‌شۆڕشی
ڕسوا بکه‌ن. ئه‌م
واقیعیه‌ته
نیشانده‌ری
گشت شێوه فریوده‌ره‌کانی
ئه‌فسانه هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانه.
خۆمان له‌م
بابه‌ته‌ی
دوایی لاده‌ده‌ین.
له‌ڕاستیدا بابه‌تێکی
سه‌رنجڕاکێشه،
که ته‌نیا
له‌سه‌ر بناخه‌ی
ڕه‌وتی
واقیعی
ڕوداوه‌کان و له‌سه‌ر
بنه‌مای ڕه‌وتی
گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
و تایبه‌تمه‌ندی
کۆمه‌ڵایه‌تی
شۆڕشی ڕوسیه
ده‌توانرێ له
هۆی کارکردی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌فسانه هه‌ڵبه‌ستراوه‌کان
تێبگه‌ین.
. ııı
ڕاپه‌ڕینی
کرۆنشتات له
ساڵی 1921دا به‌رزترین
خاڵی
دیموکراتی شۆڕشێک
به‌رجه‌سته
ده‌کات، که
ده‌بێ ناوه‌ڕۆکی
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی
به شێوه‌یه‌کی
کورت
بۆرژوازی
بناسرێت. ڕاپه‌ڕینه‌که
به‌رهه‌می لایه‌نی
پڕۆلیتێری ئه‌م
شۆڕشه
بۆرژوازییه
بوو، ڕێک به‌وجۆره‌ی
که له‌هه‌لومه‌رجی
تاڕاده‌یه‌ک
یه‌کسانی،
ڕوداوه‌کانی
مانگی ئایاری
1937 له
کاتا‌لۆنیا به‌رجه‌سته‌بونی
به‌رهه‌می
لایه‌نی
پڕۆلیتێری شۆڕشی
ئیسپانیا بوون،
یا ده‌سپێشخه‌ییه‌کانی
بابۆوف له
1796دا ئاراسته‌ی
پرۆلیتێری له
شۆڕشی گه‌وره‌ی
فه‌ره‌نسه‌دا
بوون4.
ئه‌وه‌ی که
هه‌ر سێکیان
له‌گه‌ڵ
تێکشکان ڕوبه‌ڕو
بوون، یه‌ک هۆی
هاوبه‌شیان
هه‌بوو، که
له هه‌ر یه‌ک
له‌م بارانه‌دا،
هه‌لومه‌رج و
پێداویستییه‌کانی
سه‌رکه‌وتنی
پڕۆلیتاریا
له‌ئارادا نه‌بوون.
ڕوسیه‌ی
تزاری وه‌ک
وڵاتێکی
دواکه‌وتوو
له شه‌ڕی
جیهانی یه‌که‌مدا
به‌شداری کرد.
به مه‌به‌ستی
سیاسی و
نیزامی، ده‌ستی
به پیشه‌سازبوون
کرد و به‌م
کاره‌ی یه‌که‌مین
هه‌نگاوه‌کانی
به ئاراسته‌ی
سه‌رمایه‌داری
هه‌ڵگرت؛ به‌ڵام
پڕۆلیتاریا که
له‌م هه‌ناوه‌وه
پێگه‌یشت له
ڕوی چه‌ندایه‌تییه‌وه
له‌به‌رامبه‌ر
ژماره‌ی به‌رفراوانی
دێهاتی ڕوسیه
که‌متر بوو. بێگومان
که‌شی سیاسی
حکومه‌تی سه‌رکوتگه‌ری
تزاری بووه
هۆی، ڕو له
زیادی گیانی
تێکۆشه‌رانه‌ی
کارگه‌رانی
ڕوسی. ئه‌م
پرسه توانای
پێبه‌خشین تا
مۆری
دیاریکراو له
شۆڕشیک بده‌ن
که له‌باری
به‌روپێشه‌وه‌چوندا
بوو، به‌ڵام
نه به‌و ڕاده‌یه‌ی
که ئاراسته‌که‌ی
دیاری بکه‌ن.
سه‌ره‌ڕای
بوونی پیشه‌سازی
پۆتلیڤ،
پاڵافتگه‌ی
نه‌وتی له قه‌وقاز،
کانه خه‌ڵوزی
به‌رد له
ناوچه‌ی دۆنێتزریڤیر
و کارخانه‌کانی
چنین له
مۆسکۆ، پایه‌ی
بنه‌ڕه‌تی
ئابور‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی
ڕوسی
کشتوکاڵی بوو.
گه‌رچی جۆرێک
له له
ئازادی
جوتیاران له
ساڵی 1861دا
ڕویدا، به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
هێشتا پاشماوه‌ی
سیستمی ڕه‌نجبه‌ری(رعیت)
به ته‌واوی
له‌نێو نه‌چوبوو.
په‌یوه‌ندییه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان،
ده‌ره‌به‌گی
و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی
سه‌رخانه
سیاسییه‌که
بوون، خانزاده
و پیاوانی
ئایینی، چینی
سه‌روه‌ر
بوون، که به
هاوکاری
سوپا، پۆلیس و
بیرۆکراسی له
ئیمپراتۆری
گه‌وره‌ی
خاوه‌ن زه‌وییه
گه‌وره‌کاندا
ده‌سه‌ڵاتدارییان
ده‌کرد.
له ئه‌نجامدا،
شۆڕشی ڕوسیه‌ی
سه‌ده‌ی
بیسته‌م به
ئه‌رکێکی
ئابور‌ی ڕوبه‌ڕوی
له‌ناوبردنی
ده‌ره‌به‌گایه‌تی
و گشت به‌شه‌کانی
– له‌وانه،
په‌یوه‌ندییه
ڕه‌نجبه‌رریه‌کان
– بووه‌وه. پێویست
بوو کشتوکاڵ پیشه‌سازی
بکاته‌وه و
بیخاته ژێر
ڕکێفی هه‌لومه‌رجی
به‌رهه‌م‌ینانی
کاڵایی
مۆدێرنه‌وه،
هه‌موو کۆتوبه‌نده‌کانی
ده‌ره‌به‌گایه‌تی(فیوداڵی)
له‌سه‌ر پیشه‌سازی
تێکشکاند.
ئه‌م
شۆڕشه، له‌ڕوی
سیاسییه‌وه ئه‌رکی له‌ناوبردنی
حکومه‌تی سه‌رکوتگه‌ر،
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئیمتیازی خانزاده
و ده‌ره‌به‌گه‌کان،
داهێنانی
جۆرێک له
حکومه‌ت و ده‌زگه‌ی
ده‌وڵه‌تی که
بتوانێت له
ڕوی سیاسییه‌وه
وه‌ڵامی
ئامانجه
ئابورییه‌کانی
شۆڕش مسۆگه‌ر
بکات، له ئه‌ستۆ
بوو. ئه‌وه ئاشکرایه
که ئه‌م ئه‌رکه
ئابور‌ی و
سیاسییانه
گونجاو به‌و
ئه‌رکانه
بوون که له
ڕۆژئاوادا شۆڕشه‌کانی
سه‌ده‌کانی
هه‌ڤده‌هه‌م
و هه‌ژده‌هه‌م
و نۆزده‌هه‌م هێنانیانه‌دی5. به‌ڵام،
شۆڕشی ڕوسییه
- وه‌ک شۆڕشی
دواتری چین-
تایبه‌تمه‌ندی
تایبه‌تی هه‌بوو.
له ئه‌وروپای
ڕۆژئاوایی، به‌ر
له هه‌مووان
له فه‌ره‌نسه،
بۆرژوازی هه‌ڵگری
پێشڕه‌وی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بوو، واته
لایه‌نگری یه‌که‌مین
ڕاپه‌ڕین بوون.
له ڕۆژهه‌ڵاتدا،
له‌به‌ر ئه‌و
هۆیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه
باسکران،
بۆرژوازی
لاواز بوو. له‌به‌ر
ئه‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
به‌شێوه‌یه‌کی
زۆر ته‌نگاوته‌نگ
له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی
تزاریزم‌دا
پێکه‌وه‌به‌سترابوون.
واته، شۆڕشی
بۆرژوازی له
ڕوسییه ده‌بوو
به‌بێ بۆرژوازی‌و
ته‌نانه‌ت
دژی بۆرژوازی
به‌ئه‌نجام
بگات.
.ıv
لینین
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی
شۆڕشی ڕوسییه‌ی
زۆر به وردی
ده‌ستنیشانکرد.
وی نوسی "
مارکسیسته‌کان
به‌ته‌واوی
باوه‌ڕیان به
بۆرژوازیبوونی
که‌ره‌کته‌ر
(خه‌سڵه‌تی)ی
شۆڕشی ڕوسیه
هه‌یه. ئه‌مه
مانای چییه ؟
ئه‌مه به‌و
واتایه دێت
که هه‌ر
ئاڵوگۆڕێکی
دیموکراتییانه‌ی
سیسته‌می
سیاسی و هه‌ر
ئاڵوگۆڕه‌ێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی-
ئابور‌ی که
بۆ ڕوسیه بووه‌ته
پێداویستی، نه‌ک
هه‌ر نا‌بێته
هۆی به
گۆڕسپاردنی سه‌رمایه‌داری،
نه‌ک هه‌ر
ناببێته هۆی به‌گۆڕسپاردنی
سه‌روه‌ری بۆرژوازی،
به‌ڵکو به
پێچه‌وانه‌وه
بۆ یه‌که‌مینجار
زه‌مینه بۆ
گه‌شه‌سه‌ندنێکی
فراوان و خێرای
سه‌مایه‌داری
سازده‌که‌ن... "6 . له شوێنێکی‌که‌دا
نوسی: " سه‌رکه‌وتنی
شۆڕشی
بۆرژوازی وه‌ک
سه‌رکه‌وتنی
بۆرژوازی لای
مه ئه‌سته‌مه.
ئه‌مه ئاوه‌زنه‌گیر
دێته پێشچاو،
به‌ڵام
ئاوایه. کۆمه‌ڵی
گه‌وره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری
جوتیاران و سته‌مێک
که له‌لایه‌ن
زه‌مینداره
گه‌وره نیوه‌ده‌ره‌به‌گه‌کانه‌وه
لێیان ده‌کرێ،
هێز و هوشیاری
پڕۆلیتاریای
ڕێکخراو له
پارتی
سۆشیالیست‌دا–
گشت ئه‌م هه‌لومه‌رجه،
کاره‌کته‌ێکی
تایبه‌ت به
شۆڕشه
بۆرژوازییه‌که‌مان
ده‌به‌خشن. به‌ڵام
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه،
کاره‌کته‌ری
بۆرژوازی
شۆڕش له‌نێو
نابات."7
له‌به‌ر
ئه‌وه لێره‌دا
ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی
ده‌خه‌ینه‌سه‌ر
: پارتێک، که
لینین لێره‌دا
باسی لێوه ده‌کات،
نه
سۆشیالیست
بوو، نه ئه‌وه‌ی
که‌س ده‌توانێ
پاگه‌نده‌ی ئه‌وه
بکات، که
پڕۆلیتاریا
تێیدا
ڕێکخراو بوو.
هه‌ڵبه‌ته
ڕاسته، که خۆی
له پارته
سۆشیال‌دیموکراته‌کانی
ڕۆژئاوا، ئه‌وانه‌ی
که ڕۆڵی به‌رهه‌ڵستکاری
به‌وه‌فایان
له هۆڵه‌کانی
پارله‌مانی
بۆرژوازیدا
گێڕا و به‌گشت
ئامرازه
گونجاوه‌کان
هه‌وڵیاندا
تا ڕێگری له هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ی
سه‌رمایه‌داری
بۆ
سۆشیالیستی
بکه‌ن، له‌هه‌ندێ
شتی لاوه‌کیدا
جیاکرده‌وه.
به‌لام له‌ڕوی
ماهییه‌تی سۆشیالیستییه‌وه
نا.
پارتی
لینین له
ڕوسییه پاش
ئاڵوگۆڕێکی
شۆڕشگێڕانه مناسه‌باته‌کانی
له‌نێو‌برد،
به‌ڵام به‌وجۆره‌ی
که لینین به‌خۆی
دانی پیاده‌نا،
پرسه‌که له‌سه‌ر
شۆڕشێک بوو،
که له شێوه‌گه‌لێکی‌تردا،
ماوه‌یه‌کی
زۆر بوو له
ڕۆژئاوا به‌ئه‌نجام
گه‌یشتبوو.
ئه‌م
واقیعیه‌ته
بۆ سۆشیال‌دیموکراسی
ڕوسی به‌گشتی،
پارتی بۆلشه‌ڤیک
به‌تایبه‌ت،
بێ کارایی نه‌بوو.
لینین و
بۆلشه‌ڤیکه‌کان
پێیانوابوو،
که هێزی بارودۆخی
چینایه‌تی له
ڕوسیه، ڕۆڵی
ژاکۆبینه‌کان*
ده‌داته
پارته‌که‌یان.
بێ هۆ نه‌بوو که
لینین سۆشیال‌دیموکراته‌کانی
وه‌ک "
ژاکۆبینه‌کان
له هاوپه‌یمانی
له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا"پێناسه
ده‌کرد؛ بێ هۆ
نه‌بوو پارته‌که‌ی
وه‌ک کۆمیته‌ی
شۆڕشگێڕه
پیشه‌ییه‌کان
پێکه‌وه‌نا؛
بێ هۆ نه‌بوو،
که وی له نوسینه‌که‌یدا
"چ ده‌بێ بکرێ"دا
ڕایگه‌یاند
که ئه‌رکی
بنه‌ڕه‌تییان
خه‌باته له
دژی خۆبه‌خۆی
(عفویة).
کاتێک
که ڕۆزا لوکزه‌مبورگ
له سه‌ره‌تای
ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا
ڕه‌خنه‌ی له‌م
ده‌رکه گرت،
ڕاستی ده‌کرد،
له‌هه‌مانکاتیشدا
هه‌ڵه بوو،
وی له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی
ڕێکخراوه‌ی
پیلانگێڕی
لینینی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی
به شیوه
سروشتییه‌کانی
ڕێکخراوه‌یی
کارگه‌رانی
تێکۆشه‌ره‌وه
نییه، واته شێوه‌گه‌لێک
که له نێو په‌یوه‌ندییه‌کانی
سه‌رمایه‌داری
و له ململانێ
و خه‌باتی چینایه‌تییه‌وه
گه‌شه‌یانکردووه
و سه‌ریانهه‌ڵداوه،
راستی ده‌کرد.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
که وی نه‌یدیت،
ده‌بوو
بیبینێت، ئه‌وه
بوو که له
ڕوسیه وه‌ها
خه‌باتێکی
پڕۆلیتێری به
ماهییه‌تێکی
مۆدێرنه‌وه یان
له ئاستێکی
زۆر نزمدا بوو
یا هه‌ر له
ئارادا نه‌بوو.
له
ڕوسیه
شوێنێک که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی
سه‌رمایه‌دارانه‌ی
به‌رهه‌مهێنان
و
کاریکرێگرته
له‌به‌رنامه‌ی
کاردا نه‌بوو،
پرسه‌که له‌سه‌ر
خه‌باتێکی تر
بوو. بۆ ئه‌م
خه‌باته،
پارتی بۆلشه‌ڤیک
ته‌واو گونجاو
بوو.
پێداویستییه‌کانی
شۆڕشی به‌ته‌واوی
به‌کرده‌وه دابین
ده‌کرد. ئه‌وه‌ی
که شێوه‌ی
ڕێکخراوه‌یی
ئه‌م پارته -
واته ناوه‌ندێتی
دیموکراتیک –
به
دیکتاتۆری
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی به‌سه‌ر
جه‌ماوه‌ری
ئه‌نداماندا
کۆتایی ده‌هات
( هه‌ر به‌وجۆره‌ی
که
ڕۆزالوکزامبۆرگ
پێشبینی ده‌کرد)،
سه‌لمێنرا که
ته‌واو ڕاسته؛
به‌ته‌واوی
ئه‌و شته بوو
که
پێداویستی ئه‌و
" شۆڕشه
بۆرژوازییه کاره‌کته‌ره
جیاوازه"
بوو.
.v
پارتی
بۆلشه‌ڤیک چه‌که
هزرییه‌کانی
له
مارکسیزمه‌وه
ده‌ده‌رکێشا،
که له‌و کاته‌دا
ته‌نیا تیئۆرییه‌کی
ڕادیکاڵ بوو،
که ده‌یتوانی
ده‌ستی بۆ به‌رێت
و بۆی چاره‌نوسساز
بێت. به‌ڵام
مارکسیزم، ده‌هاویشته‌ی
تیئۆریانه‌ی
خه‌باتێکی
چینایه‌تی
زۆر پێشکه‌وتوو
بوو، که له
ڕوسیه‌دا
نامۆ بوو و هه‌روه‌ها
ده‌رککردنی
دروستی له
ڕوسیه له‌ئارادا
نه‌بوو. ئاوا
شکایه‌وه،
که پێشکه‌وتنی
"مارکسیزم"
له ڕوسیه ته‌نیا
له ناوه‌که‌یدا
له‌گه‌ڵ
مارکسیزم لێکده‌چوو،
له ڕاستیدا فره‌تر
له
ڕادیکالتزمی
ژاکۆبینستی
ئاوگوسته
بلانکی‌یه‌که‌وه
نزیکتر
بوو تا له ده‌رکی
مارکس و
ئینگلس‌ه‌وه.
لینین و
پلیخانۆف‌یش
له‌گه‌ڵ
بلانکی و
تێڕوانینی
ماتریالیزمی
سروشگه‌رایانه
[ naturwissenschaftlischer Matrialismus] هاوبۆچون
بوون، که له
ماتریالیزمی
دیاله‌کتیکه‌وه
زۆر دوور بوو ،
تێڕوانینێک
که سه‌رووه‌ختی
شۆڕشی گه‌وره‌ی
چینایه‌تی فه‌ره‌نسه‌دا،
چه‌کی سه‌ره‌کی
خه‌بات دژی خانزاده‌یی
و مه‌زهه‌ب
بوو . له ڕوسیه‌ش
بارودۆخ
وێکچووی
بارودۆخی پێش
فه‌ره‌نسه‌ی
بۆرژوازی بوو.
مارکسیزم،
به‌و جۆره‌ی
که لینین لێی
تێده‌گه‌یشت
– به‌و
جۆره‌ش که ده‌بوو
لێی تێبگات -
توانای تێڕوانینێکی
قوڵی له
پرسگه‌لی بنه‌ڕه‌تی
شۆڕشی ڕوسیه
بۆ ده‌سه‌به‌ر
ده‌کرد. هه‌مان
مارکسیزم بۆ
پارتی بۆلشه‌ڤیک
ده‌زگه‌ی
تێڕوانینی بۆ
ده‌سته‌به‌ر
کرد، که به
ده‌رکه‌وتووترین
شێوه دژی ئه‌رک
و کارکرده‌کانیشی
وه‌ستایه‌وه
. واته، هه‌ر
به‌وجۆره‌ی
که پریۆبراژنسکی
ساڵی 1925 له
کۆنفرانسێکی
ناوچه‌یی مۆسکۆ
دا به به
ئاشکرا دانی
پیادانا، که
مارکسیزم له
ڕوسیه به‌ته‌واوه‌تی
بووبووه
ئایدیۆلۆژی.
به‌دڵنیایی
کاری
شۆڕشگێڕانه‌ی
چینی کارگه‌ر
ڕوسیه - تا ئه‌و
جێیه‌ی که
وه‌ها کارێک
بونی هه‌بوو –
له‌گه‌ڵ
کارکردی پارتی
بۆلشه‌ڤیک‌دا
هاوئاهه‌نگ
نه‌بوو که به‌گشتی
به‌رژه‌وه‌ندی
شۆڕشی
بۆرژوازی
ڕوسیه‌ی
نوێنه‌رایه‌تی
ده‌کرد. کاتێک
که 1917 کارگه‌رانی
ڕوسی خرۆشان،
به‌پێی
سروشتی
چینایه‌تی
خۆیان، زۆر
واوه‌تر له
سنوره‌کانی
شۆڕشی
بۆرژوازی
چوون. هه‌وڵیاندا
تا چاره‌نوسی
خۆیان بگرنه‌ده‌ست،
به هاوکاری
سۆڤیه‌ته‌کانی
خۆیان ویسته‌کانی
خۆیان وه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌ر
بێننه‌دی،
شوراکانیان
بسه‌پێنن.
پارتێک
که "هه‌میشه
ڕاستی ده‌کرد"
و پێویست بوو ڕێگه
به چینی
کارگه‌ر نیشانبدات
– هه‌ر بۆخۆی، به‌و
جۆره‌ی ڕابه‌رانی
پێیان له‌سه‌ر
داده‌گرت،
پڕۆلیتاریا به‌بێ
وی نه‌یده‌توانی
ڕێگه‌ی دروستی
خۆی بدۆزێته‌وه
- له‌دواوه شه‌له‌شه‌لی
بوو. ناچار کرابوو
، مل به
واقیعیه‌تی
شوراکارگه‌رییه‌کان
بدا، به‌وجۆره‌ی
که هاته‌پێشه‌وه
دان به بوونی
زۆرینه‌ی
جوتیاران‌دا
بنێ . نه شورا
کارگه‌رییه‌کان
و نه زۆری
جوتیاران له‌گه‌ڵ
ڕێڕه‌وی پارت ته‌با
نه‌بوون –
ڕێڕه‌وێک که
دوباره‌کردنه‌وه‌ی
گشت ئه‌زمونه‌کانی
پێشوتری شۆڕشگه‌لێک
بوو، که له
هه‌لومه‌رجی
گه‌شه‌نه‌کردوودا
ئه‌نجام
درابوون. له
ڕوسیه کاری
شۆڕشگێڕانه
چ له‌لایه‌ن
کارگه‌ران و چ
له‌لایه‌ن
جوتیارانه‌وه
نه‌یده‌توانی
ماوه‌یه‌کی
زۆر به‌رده‌وام
بێت. هه‌لومه‌رجی
مادی و بنه‌مای
کۆمه‌ڵایه‌تی
وه‌ها کارێکی
شۆڕشگێڕانه‌ی
به‌رده‌وام
له‌ئارادا نه‌بوو.
. vı
ئه‌وه‌ی
ڕویدا به‌مجۆره
بوو : سه‌رمایه‌داری
(که‌م گه‌شه‌کردوو)
له‌ناو نه‌برا؛
کاریکرێگرته
مایه‌وه؛
مارکس وته‌نی
به‌و جۆره‌ی
که
کاریکرێگرته
به‌یانکه‌ری
سه‌رمایه‌یه،
هه‌روا به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه،
سه‌رمایه به‌یانکه‌ری
کاریکرێگرته‌یه.
کارگه‌رانی
ڕوسی
کۆنتڕۆڵی
ئامرازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنانیان
به‌ده‌ست نه‌هێنا؛
به‌ڵکو ئه‌و
کۆنتڕۆڵکردنه
که‌وته ده‌ستی
پارت (یا ده‌ه‌وڵه‌ت).
له‌ئه‌نجامدا،
کارگه‌رانی
ڕوسی وه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌رانی
زێده‌بایی
مانه‌وه. نه
ئه‌و واقیعیه‌ته‌ی
که زێده‌بایی
نه‌ک له‌لایه‌ن
چینێک له سه‌رمایه‌دارانی
تایبه‌تییه‌وه
، به‌ڵکو له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه،
یا له‌لایه‌ن
که‌سانێکی سه‌ربه
پارت که
کۆنتڕۆڵکه‌ری
ده‌وڵه‌وت
بوون ده‌سبه‌سه‌ر
ده‌کرا، هه‌روه‌ها
نه ئه‌و
واقیعیه‌ته‌ش
که گه‌شه‌ی
ئابور‌ی له
ڕوسیه - به هۆی
له‌ئارادا نه‌بوونی
چینی بۆرژوا –
به ڕێڕه‌وێکی
جیا له‌وه‌ی
ڕۆژئاوادا چووه‌پێش،
هیچ شتێکی له
پێگه‌ی چینی
کارگه‌ر وه‌ک
به‌هره‌کێشکراو
یا کۆیله‌ی
کرێگرته نه‌گۆڕی.
که‌س
ناتوانێت باس
له به‌کاربردنی
ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن
چینی کارگه‌ره‌وه
بکات. ده‌وڵه‌تی
تزاری له‌ڕاستیدا
وردوخاش
کرابوو، به‌ڵام
ده‌سه‌ڵاتی
شورایی جێی نه‌گرته‌وه.
شوراکان که
به شێوه‌یه‌کی
خۆبه‌خۆ له‌لایه‌ن
کارگه‌رانی
ڕوسه‌وه
پێکهاتبوون،
له‌لایه‌ن
حکومه‌تی
بۆلشه‌ڤیکییه‌وه
له سه‌ره‌تای
هاوینی 1918دا ده‌سه‌ڵاتیان
له‌ده‌ست سه‌ندرایه‌وه
و به‌ته‌واوی که‌وڵ
و گۆشه‌گیرکران.
ئیتر پایه‌ی
ئابور‌ی وڵات،
له‌جێی په‌یوه‌ندییه
ڕه‌نجبه‌رییه‌کانی
پێشتر یا په‌یوه‌ندییه‌کانی
بێگاری و شێوه
ده‌ره‌به‌گی،
شێوه‌یه‌ک له
ئابور‌ی کۆیله‌وارانه
به‌خۆوه گرت،
له‌و جۆره‌ی
که ترۆتسکی
له ساڵی 1917دا
له‌باره‌یه‌وه
نوسی " له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
پڕۆلیتاریادا
نایێته‌وه".
ئه‌م تێزه
دروست بوو، به‌ڵام
بۆلشه‌ڤیکه‌کان
– پاش ئه‌وه‌ی
که به‌هه‌ڵه
ڕایانگه‌یاند،
که ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
چینی کارگه‌ره-
به‌ڕواڵه‌ت
بۆ
کۆتاییهێنان
به سته‌می سه‌ر
پڕۆلیتاریای
ڕوسیه، ئه‌مه‌یان
له خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی خۆیان به‌کاردێنا.
به‌ڵام به‌هۆی
نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی
واقیعی کارگه‌ری،
سه‌روه‌ری
سیاسی نه‌ک وه‌ک
ئامرازێک بۆ
ئازادبوون،
به‌ڵکو وه‌ک
ئامرازێکی سه‌رکوتگه‌رایانه
گه‌شه‌یکرد.
له ڕوسیه‌ی
بۆلشه‌ڤیکی‌دا،
هه‌لومه‌رج
له نێوان
ڕودانی شۆڕشی فێبریوه‌ری
و سه‌رکوتی به‌هیزی
کڕۆنشتات و
ناساندنی
سیاسه‌تی
نوێی ئابور‌ی،
وێکچووی
شۆڕشی فێبریوه‌ری
1848ی فه‌ره‌نسه
بوو. مارکس له‌مه‌ڕ
ئه‌م شۆڕشه‌وه
ئاوا بۆچونی
خۆی ده‌رخست: "
له فه‌ره‌نسه
ورده‌بۆرژوازی
ئه‌و کاره ئه‌نجام
ده‌دات که له‌باری
ئاسایدا له‌لایه‌ن
بۆرژوازی
پیشه‌سازییه‌وه
ده‌بێ ئه‌نجام
بدرێت، کارگه‌ر
کارێک کارێک ئه‌نجام
ده‌دات که له‌باری
ئاسایدا ئه‌رکی
ورده
بۆرژوازییه.
ئه‌ی چ که‌سێک
ئه‌رکی کارگه‌ر
به ئه‌نجام
ده‌گه‌یێنێ ؟
ئه‌م ئه‌رکه ئه‌نجام
نه‌دراوه له
فه‌ره‌نسه،
به‌پوختی ڕاگه‌یێندراوه".
له ڕوسیه ئه‌م
ئه‌رکه ڕاگه‌یێندراوه،
ئه‌نجام نه‌دراومایه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا،
به ڕاپه‌ڕینی
کڕۆنشتات، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی
شۆڕشێک – که
تێیدا
ئۆکتۆبه‌ر ته‌نیا
وێستگه‌یه‌ک
بوو –
کۆتاییهات.
کڕۆنشتات ساته‌وه‌ختێکی
شۆڕشگێڕانه
بوو که ڕه‌وڕه‌وه
ناجێگیره‌کانی
شۆڕشی گه‌یانده
به‌رزترین
لوتکه.
له
چوارساڵی یه‌که‌می
چاره‌نوسسازدا،
دوو به‌ره‌کییه‌کی
قوڵ دیاربوو :
له‌لایه‌ک،
پارتی بۆلشه‌ڤیک
و حکومه‌تی
بۆلشه‌ڤیکی،
له‌لایه‌کی‌تره‌وه
چینی کارگه‌ر
ڕوسی. ئه‌م
دوو به‌ره‌ییه
به ده‌رکه‌وتنی
ناکۆکی نێوان
حکومه‌ت و
جوتیاران،
فره‌تر ده‌رکه‌وت.
سه‌ره‌ڕای،
ناکۆکی هه‌بوونی
نێوان کارگه‌ران
و جوتیاران، که
ئیسمیتشکا –
واته هاوپه‌یمانی
چینایه‌تی ئه‌م
دوانه - پرده‌پۆشی
کردبوو. له
ڕوانگه‌ی
ئێمه‌وه، ده‌کرێ
ناکۆکی نێوان
جوتیاران و
حکومه‌تی
بۆلشه‌ڤیکی
وه‌لا بنرێت.
ته‌نیا به‌سه‌رپێیی
په‌نجه‌ی بۆ
ڕاده‌کێشین،
چونکه چه‌ند لایه‌نی
ناکۆکی نێوان
کارگه‌ران،
حکومه‌تی
بۆلشه‌ڤیکی و
جوتیاران،
پێداویستی
دیکتاتۆری
پارتی ڕونده‌کاته‌وه.
.vıı
له‌ماوه‌ی
نێوان ڕودانی
شۆڕش و ڕوداوه‌کانی
ساڵی 1921دا،
چینی کارگه‌ری
ڕوسیه سه‌رقاڵی
خه‌باتێکی به‌رده‌وام
بوو. له ساڵی
1917دا ئه‌م خه‌باته
زۆر واوه‌تر
له‌وه‌ی که
بۆلشه‌ڤیکه‌کان
له‌به‌رچاویان
گرتبوو، چووبووه
پێش. ساڵی 1917، له‌نێوان
مانگی مارس و
کۆتایی سێپته‌مبه‌ر‌دا،
365 مانگرتن، 38
جار ده‌ست به‌سه‌راگرتنی
کارخانه، 111 جار
ده‌رکردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی
کارخانه
ڕویدا8.
دروشمی بۆلشه‌ڤیکی
" کۆنترۆڵی به‌رهه‌مهێنان
له‌لایه‌ن
کارگه‌رانه‌وه"
له وه‌ها
بارودۆخێکدا به‌درۆ
خرایه‌وه. کارگه‌ران
ئامرازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنانیان
به ده‌ستپێشخه‌ری
خۆیان گرته‌ده‌ست،
واته تا سه‌روه‌ختی
14 نۆڤه‌مبه‌ری
1917 که بڕیاری
کۆنترۆڵی
کارگه‌ری ده‌رچوو
و ڕێگری بۆ ئه‌م
چالاکییانه
هێنایه‌پێش،
واته ته‌نیا
هه‌فته‌یه‌ک
پاش ده‌سه‌ڵات
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی
بۆلشه‌ڤیکه‌کان!
پاش مانگی
ئایاری 1918، "
میلیکردنه‌کان"
ته‌نیا له
لایه‌ن شورای
ناوه‌ندی
ئابورییه‌وه
ده‌توانرا ئه‌نجام
بدرێن. ماوه‌یه‌کی
کورت پاش ئه‌م
تاریخه، له
مانگی ئه‌پریڵی
1918دا،
لێپرسراوه‌تی
تاکه‌که‌سی
به‌رێوه‌به‌رانی
کارخانه سه‌رله‌نوێ
بووه‌وه باو،
ئه‌وانه
چیتر نه‌ده‌بوو
بۆ بڕیاره‌کانیان
بڕوبیانوو بۆ
کارگه‌ره‌کان"یان"
بێننه‌وه. شوراکانی
کارخانه له
جانیوه‌ری
1918دا پاکژ و
سڕکرابوون. له‌وه
به‌دواوه، له‌گه‌ڵ
سه‌رکه‌وتنی
کۆمونیزمی جه‌نگی،
یاسا
ئابورییه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
به‌رهه‌مهێنانی
کاڵایی خۆیان
په‌رده‌یان
له‌سه‌ر
خۆیان ڕاماڵی.
لینین ئه‌فسوسی
ده‌خوارد که :
" جڵه‌وی
ڕێنوێنیکردن خه‌ریکه
له‌ده‌ست ده‌ر‌چێت
... فارگۆنه‌که
به باشی وا ناچێته
پێشه‌وه،
زۆرجار به‌ته‌واوی
و هه‌ندێجاریش
وه‌ک ته‌سه‌وری
ئه‌و که‌سه
نا له پشت
سکانه‌وه
دانیشتووه".
ڕۆژنامه‌ی یه‌کێتییه‌کی
کارگه‌ری
ڕوسی رایگه‌یاند،
که له ساڵی
1921دا، 447 مانگرتن
به به‌شداری
184000 که‌س
ڕویانداوه.
هه‌ندێ ژماره‌ی‌تر
به‌مجۆره‌ن : 505
مانگرتن به
به‌شداری 154000 که‌س
له ساڵی 1922دا؛
267 مانگرتن له
1924دا، که 151
جاریان له
کارخانه‌ی ده‌وڵه‌تیدا
ئه‌نجامدران؛
199 مانگرتن له
ساڵی 1925دا، که 99
جاریان له
کارخانه‌ی ده‌وڵه‌تیدا
بوون9.
ژماره‌کان،
ڕوله‌که‌می
له‌سه‌رخۆی
ناره‌زایه‌تییه
کارگه‌رییه‌کان
نیشان ده‌ده‌ن.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه
له 1921دا به
ڕاپه‌ڕینی
کڕۆنشتات گه‌یشته
لوتکه. له 24ی فێبریوه‌ری
1921دا کارگه‌ران
پترۆگراد
مانیانگرت.
داخوازییه‌کانیان
ئه‌مانه
بوون : ئازادی بۆ
گشت کارگه‌ران؛
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
بڕیاره
تایبه‌ته‌کان؛
هه‌ڵبژاردنی
ئازادانه‌ی سۆڤیه‌ته‌کان.
ئه‌مانه هه‌مان
ئه‌و
داخوازییانه
بوون، که چه‌ند
ڕۆژ دواتر له
کڕۆنشتات به‌رزکرانه‌وه.
ناره‌زایه‌تی
گشتی وڵاتی
گرته‌وه. له‌کاتی
سه‌ری ساڵی
1920-1921، ڕوسیه‌ی
بۆلشه‌ڤیکی
شانۆی
ناکۆکییه‌کی
قوڵ بوو. ئه‌م
بارودۆخه،
ده‌ستبه‌جێ " ئۆپۆزسیۆنی"
کارگه‌ری هێنایه‌ده‌ره‌وه،
که له‌لایه‌ن
دووکه‌س له
کارگه‌رانی
پێشوتری
پۆڵاوه ڕابه‌ری
ده‌کرا. ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه
خوازیاری ده‌ستکۆتاکردنی
پارت، هه‌ڵوه‌ساندنه‌وه‌ی
دیکتاتۆری
پارت و
جێگرتنه‌وه‌ی
له‌لایه‌ن حکومه‌تی
خۆیی جه‌ماوه‌ری
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه.
به کورتی: خوازیاری
دیموکراسی
شورایی و
کۆمئنیزم بوو!
ماوه‌یه‌کی
کورت پاش ئه‌وه،
بارودۆخی
گشتی ڕوسیه، وه‌ل
له‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی
کڕۆنشتات‌دا
که باسکرا ،
به‌مجۆره
کورت و پوخت
به دروستی
ڕونیکرده‌وه
: " له ڕێگه‌ی
پاگه‌نده‌ی
فریوده‌رانه‌وه،
ڕۆڵه‌کانی خه‌ڵکی
کارگه‌ر به‌ره‌و
پارت
ڕاکێشران و خرانه‌ژێر
کۆت‌وبه‌ندی دیپلینێکی
تونده‌وه.
کاتێک که کۆمونیسته‌کان
هه‌ستیانکرد،
که به‌ڕاده‌ی
پێویست به‌هێزن،
سۆشیالیسته
سه‌ر به هێڵه
جیاوازه‌کانی‌تریان
هه‌نگاو به
هه‌نگاو ده‌ستکۆتا
کرد و دوجار
خودی کارگه‌ران
و جوتیارانیان
له‌سه‌ر
کورسیگه‌لی
که‌شتی ده‌وڵه‌ت
وه‌ده‌رنا،به‌ڵام
هاوکات به‌ناوی
ئه‌وانه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی
وڵاتیان ده‌کرد"10.
فێبریوه‌ری
1921 له
پترۆگراددا
ناڕه‌زایه‌تی
گه‌لی
ڕویاندا.
خۆپیشانده‌رانی
پڕۆلیتێری له
شوێنی دوور له
ناوه‌ندی
شاره‌وه
ڕێپێوانیانکرد.
سوپای سور فه‌رمانی
درایێ تا ئه‌م
خۆپیشاندانانه
په‌رشوبڵاو
بکات. سه‌ربازان
سه‌رپێجیانکرد
له‌وه‌ی ته‌قه
له کارگه‌ران
بکه‌ن. دروشم
ئه‌مه بوو؛
مانگرتنی
گشتی! له 27ی
فێبریوه‌ری‌دا
واقیعییه. له
28ی فێبریوه‌ری‌دا
سه‌ربازانی جێمتمانه
و وه‌فادار به
حکومه‌ت له
پترۆگراد به‌سیجبوون.
ڕابه‌رانی
مانگرتن ده‌ستگیرکران؛
کارگه‌ران ڕه‌وانه‌ی
کارخانه‌کان
کرانه‌وه. هه‌ستانه‌وه
تێکشکا. به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
هه‌مان ڕۆژ، مه‌له‌وانانی
که‌شتی جه‌نگی
پێترۆپاڤلۆڤسک
(Petropavlovsk)
که له
کڕۆنشتات له‌نگه‌ری
خستبوو،
خوازیاری هه‌ڵبژاردنی
ئازادانه‌ی سۆڤیه‌ته‌کان
و ئازادی چاپه‌مه‌نی
و کۆبوونه‌وه
بۆ کارگه‌ران
بوو! مه‌له‌وانانی
که‌شتی جه‌نگی
سێڤاستۆپۆل (Sewastopol ) به‌م
داخوازییانه‌وه
په‌یوه‌ستبوو.
ڕۆژی دواتر 16000 که‌س له
به‌نده‌ری
کڕۆنشتات ئاماده‌بوون
تا
هاوپشتییان
بۆ
مانگرتوانی
پێترۆگراد ڕاگه‌یێنن.
.vııı
دژواره
بتوانرێت
گرنگی یاخیبونی
کرۆنشتات به‌ڕاده‌ی
پێویست هه‌ڵسه‌نگێنرێت.
وه‌ک فانۆس
(ڕێنما)ی ده‌ریا
تیشک ده‌هاوێ.
ڕاپه‌ڕیوان
له ڕۆژنامه‌که‌یاندا
نوسییان: " له‌پێناو
چی ئێمه خه‌بات
ده‌که‌ین ؟
چینی کارگه‌ر
به‌هیوا بوو له
شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ردا،
سه‌رکه‌وتن
به‌ده‌ست بێنێت.
به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی
ته‌نانه‌ت سه‌رکوتی
زیاتر بوو.
حکومه‌تی
بۆلشه‌ڤیکی
بۆ پاراستنی
ژیانێکی
ئاسوده بۆ
کۆمیسار و
بیروکراته‌کان،
سیمبولی به‌ناوبانگی
کارگه‌ری – چه‌کوش
و داس– ی گۆڕی
به سیاچاڵ و
سه‌ره‌نێزه ."
گشت ئه‌مانه
به‌و مانایه
بوون، که له
کڕۆنشتات
ساته‌وه‌ختی
ڕاستی بۆ
حکومه‌تی
بۆلشه‌ڤیکی هاتبووه
پێشه‌وه،
دروست به‌و
جۆره‌ی که له
ڕۆژه‌کانی
حوزه‌یرانی
1848دا، یاخیبوونی
پڕۆلیتاریای
فه‌ره‌نسا،
ساته‌وه‌ختی
ڕاستی بوو بۆ
کۆماری ڕادیکاڵی
فه‌ره‌نسه.
لێره‌ش، وه‌ک
ئه‌وێ، مه‌یدانی
سه‌رکوتی
پڕۆلیتاریا
بووه زادگه‌ی
له‌دایبوونی
سه‌رمایه‌داری.
پڕۆلیتاریا
له فه‌ره‌نسه
کۆماری
بۆرژوازی
ناچارکرد
تاوه‌کو
سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی
خۆی وه‌ک ده‌وڵه‌ت،
که ئامانجی
بڕیاردراوی
که هه‌میشه‌ییکردنی
ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رمایه
بوو بخاته‌ڕوو.
به‌هه‌مان
شێوه، له
کڕۆنشتات
کارگه‌ران و مه‌له‌وانان
پارتی بۆلشه‌ڤیکییان
– که ته‌نیا
ئامانجی
جێگیرکردنی
سه‌رمایه‌داری
ده‌وڵه‌تی
بوو – به‌هه‌مان
شێوه ناچارکرد
تاوه‌کو
سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی
خۆی : وه‌ک
دامه‌زراوه‌یه‌کی
ئاشکرای
دژایه‌تی
کارگه‌ران
بخاته‌ڕو. که
له‌گه‌ڵ
تێکشکانی ڕاپه‌ڕین‌دا
ڕێگه‌ی بۆ
ئاوه‌ڵا بوو.
له
شه‌قامه‌کانی
پاریس ژه‌نرال
کاڤایناک (Cavaignac)
هیواکانی
کارگه‌رانی
له خوێندا گه‌وزاند.
شۆڕشی
کرۆنشتات له‌لایه‌ن
لیئۆن
ترۆتسکی‌یه‌وه
سه‌رکوتکرا.
ترۆتسکی له
مانگی مارسی
1921دا بوو به
کاڤایناک، گوستاڤ
نۆسکه**ی
شۆڕش ڕوسیه.
وی، که به‌ناوبانگترین
و ده‌رکه‌وتووترین
نوێنه‌ری
تیئۆری شۆڕشی
به‌رده‌وام، -
گاڵته‌جاری
مێژوو- به
سه‌رکوتی
کرۆنشتات، به‌ری
به په‌یگیرترین
هه‌وڵ به‌ره‌و
به‌رده‌وامی
شۆڕش له‌پاش
ئۆکتۆبه‌ری
1917وه گرت.
به‌ڵام خۆلادان
له‌م به‌سه‌رهاته
له‌توانادا نه‌بوو.
پێشمه‌رجه‌کانی
سه‌رکه‌وتنی
پڕۆلیتاریا
له کڕۆنشتات‌دا
له‌ئارادا نه‌بوون.
ته‌نیا شتێک
که ده‌یتوانی
یارمه‌تییان
بدات به‌ته‌واوی
هه‌ر هه‌مان
به‌رده‌وامی
شۆڕش بوو، که
په‌نجه‌مان
بۆ ڕاکێشا.
کارگه‌رانی
کڕۆنشتات به‌خۆیان
ئه‌مه‌یان ده‌زانی
و لێی تێگه‌یشتن.
هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه به‌رده‌وام
تێله‌گرامیان
بۆ
هاوڕێکانیان
له‌سه‌ر زه‌مینی
سه‌رکی ڕوسیا
ده‌نارد و
خوازیاری
پاڵپشتی
چالاکانه‌بوون
لێیان.
کارگه‌رانی
کڕۆنشتات
چاوی هیوایان
بڕیبووه "
شۆڕشی سێیه‌م"،
هه‌ر به‌وجۆره‌ی
که هه‌زاران
پڕۆلیتار له
ڕوسیه به‌و
شۆڕشه سێیه‌مه‌ی
کڕۆنشتات
هیوادار بوون.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
له ڕوسیه‌ی
دێهاتی ئه‌و
سه‌رده‌مه
له‌گه‌ڵ چینه
کارگه‌ره تا
ڕاده‌یه‌ک
گچکه‌که‌ی و
ئابورییه گه‌شه‌نه‌کردووه‌که‌ی
به "شۆڕشی
سێیه‌م" نێو
ده‌برا، شتێک
بێجگه له
خۆشخه‌یاڵی
به‌ولاوه‌تر بوو.
کاتێک که ئه‌فسانه‌ی
کڕۆنشتات
تازه ده‌ستی
پێ‌کردبوو،
لینین وتی که
" له
کڕۆنشتات، ئه‌وانه
ده‌سه‌ڵاتی گارده
سپییه‌کانیان
ناوێت ، ئه‌وانه
ده‌سه‌ڵاتی
ئێمه‌شیان
ناوێت. به‌لام
ده‌سه‌ڵاتێکی‌تر
بوونی نییه."11
لینین تا ئه‌و
جێیه‌ی که له‌و
ساته دیاریکراوه‌دا
ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته – لانی که‌م
له ڕوسیه -
نه‌بوو، ڕاستی
ده‌کرد. به‌ڵام
کارگه‌رانی
کڕۆنشتات وه‌ک
کارگه‌رانی
ئاڵمان له‌توانادابوونی
شێوه‌یه‌کی‌تر
له‌ده‌سه‌ڵاتیان
خستبووه‌ڕو.
کارگه‌ران نه‌ک
بۆلشه‌ڤیکه‌کان،
به کۆمۆنه‌کانیان
و به سۆڤیه‌ته
ئازادانه هه‌ڵبژێردراوه‌کانیان،
ئۆلگویه‌ک له
شۆڕشی
پڕۆلیتێری و
ده‌سه‌ڵاتی
کارگه‌رییان
خستبووه ڕوو.
نابێت
له دروشمی "
شوراکان به‌بێ
کۆمونیسته‌کان
سه‌رمان سوڕ
بمێنێ. بێبه‌زه‌ییه‌کان
به‌ناوی
"کۆمونیسته‌کان"
وه خۆیان ده‌ناساند
، ئه‌وانه‌ی
که ئه‌وڕۆکه‌ش
– به‌هه‌ڵه -
ئاوا خۆیان ده‌ناسێنن:
بۆلشه‌ڤیکه
لایه‌نگره‌کانی
سه‌رمایه‌داری
ده‌وڵه‌تی،
ئه‌وانه‌ی که
ئه‌وکات
مانگرتنی
کارگه‌رانی
پێترۆگرادیان
سه‌رکوتکرد.
نێوی
"کۆمونیست"
بۆ کارگه‌رانی
کرۆنشتات له
ساڵی 1921دا، هه‌روه‌ک
بۆ کارگه‌رانی
ئاڵمانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
له 1953دا و
کارگه‌رانی هه‌نگاریا
له ساڵی 1956دا،
نه‌فره‌تاوی
بوو. به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
کارگه‌رانی
کڕۆنشتات، وه‌ک
کارگه‌رانی‌تر به‌رژه‌وه‌ندی
چینایه‌تییان
بۆیان گرنگ
بوو. به‌مجۆره،
شێوازه‌کانی
خه‌باتی
پڕۆلیتێریانه‌یان
ئه‌وڕۆکه‌ش هێشتا
گرنگییه‌کی
فراوانیان بۆ
گشت هاوڕێ
چینایه‌تییه‌کانیان
هه‌یه، ئه‌وانه‌ی
– که له هه‌رکوێیه‌کی
ئه‌م جیهانه
بن - خه‌باتی
خۆیان ده‌به‌نه
پێشه‌وه و له ئه‌زمونه‌کانیان
ئه‌وه
فێربوون که
ئازادبوونیان
ته‌نیا له
گره‌وی
تێکۆشانی
خۆیاندایه.
په‌راوێز:
[
کایۆ برێندل (Cajo Brendel) یه‌کێک
له کۆنترین
کۆمۆنیسته
شوراییه‌کانی
هۆڵه‌ندایه
که سه‌ره‌تای
ده‌هه‌ی 1930 به
دابڕانی
ئێجگاری له
ترۆتسکیزم،
په‌یوه‌ست
بووه به گروپی
کۆمۆنیسته
ئینته‌رناسیونالیسته‌کانی
هۆڵه‌ند (GIK).-م] ئه‌م
نوسینه سه‌ره‌تا
به شێوه‌ی
قسه‌کردن له
زانستگه‌ی ته‌کنیکی
بێرلین، ساڵی
1971 له په‌نجاهه‌مین
ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینی
کرۆنشتات‌داپێشکه‌شکرا.
ده‌قی ڕه‌سه‌نه‌کی
ئه‌م
وتاردانه به
ئاڵمانی ده‌توانرێت
له‌م سه‌رجاوه‌ی
خواره‌وه په‌یداکرێت:
http://www.members.partisan.net/brandel/crnstat.html
in: Agnoli,
Johannes;Brandel,Cajo;mett,Ida:Die revolutionären Aktionen der russischen
Arbeiter und Bauern : Die Kommune von Kronstat, Berlin: Karin Kramer Verlag,
Berlin 1974 94 pages.
1- نوسینه‌که‌ی
ترۆتسکی به
ئینگلیزی به‌ناوی
" گاره‌گار له‌سه‌ر
کرۆنشتات، به‌ره‌یه‌کی
خه‌ڵکانی
تاوانبار" له
New International, April 1938,p. 104
بڵاوکرایه‌وه.
ئه‌م ناونیشانه‌م
له
بڵاوکراوه‌یه‌کی
ترۆتسکیستی
هۆڵه‌ندی که
تێیدا ئه‌و
وتاره پاش
ماوه‌یه‌کی
کورت دوای
بڵاوبوونه‌وه‌ی
به ئینگلیزی
بڵاوبووه‌وه،
جارێکی‌تر وه‌رمگێڕا.
2- ترۆتسکی
له
بیۆگرافییه‌که‌یدا
له‌باره‌ی
ستالین‌ه‌وه
له
پێداویستبوونی
ئه‌م سه‌رکوتکردنه
ده‌دوێ. له‌وێدا
ده‌ڵێ " ئه‌وه‌ی
که حکومه‌تی
سۆڤیه‌تی به
پێچه‌وانه‌ی
ئاره‌زوی له کڕۆنشتات‌دا
ئه‌نجامی دا،
پێداویستییه‌کی
تراژیدی بوو"
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
له ڕسته‌ی
دواتردا ڕه‌خنه
و هاوئاهه‌نگی
له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌دا،
سه‌رله‌نوێ
باس له "
مشتێک لادێی
کۆنه‌په‌رست و
سه‌ربازی
یاخی" ده‌کات.
بڕواننه :
English edition: Stalin:An Appraisal of the Man and His Influence,
edition and annotated from the Russian by Charles Malamuth,
3- له
کۆڕوکۆمه‌ڵگه‌لێکی
دیاریکراوی
مه‌نشه‌ڤیکه‌کان
وگارده
سپییه‌کان‌دا،
واته نه‌ک هه‌موویان.
وتبوویان که
ئه‌وانه به‌زۆری
ئه‌وانه
بوون که له‌و
سه‌رده‌مه‌دا
له‌ده‌ره‌ی
ڕوسییه په‌یدا
ده‌بوون. له
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا،
په‌نجه بۆ ئه‌وه
ڕاکێشراوه
که چۆن
پاشماوه‌ی
تێکشکاوه‌کانی
گاردی سپی، که
هه‌نوکه له
ڕوسیه‌دا په‌یدان،
به هه‌ستێکی
وا ورده‌وه
هه‌ڕه‌شه‌ی
پێشڕه‌وی
پرۆلیتێرییان
له کڕۆنشتات‌دا
ده‌ستنیشان
دیاری کرد و
به‌شێوه‌یه‌کی
بێبه‌ندومه‌رج
خوازیاری
خزمه‌تکردن
له کاروانی
رابه‌رانی
بۆلشه‌ڤیکی‌دا
بوون بۆ سه‌رکوتی
یاخیبوان.
بڕواننه :
`Die Warheit über Kronstadt` , 1921. Comlete
reprinting of this work in German translation in Dokumente der Weltrevolution,
vol. 2, Arbeiterdemokratie oder Parteidiktatur, Olten, 1967, p. 297ff
4- ئه‌م
نمونانه ده‌توانرێت
بێ‌کۆتایی
درێژه‌یان
بدرێتێ، ده‌توانرێت
ئه‌مانه له‌گه‌ڵ
بزوتنه‌وه‌ی
یاکسانیخوازان
(Levellers) له
شۆڕشی
بریتانیای سه‌ده‌ی
هه‌ڤده‌هه‌م
به‌راورد
بکرێن.
5- به‌راوردی
که‌ره‌کته‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی
شۆڕسی ڕوسیه
له 1917دا ده‌توانرێت
له‌م سه‌رجاوه‌ی
خواره‌وه‌دا
ببینی :
in `Thesen über den
Bolschewismus` , first published in Rätekorrespondenz, no 3, August 1934;
reprint in Kollektiv Verlag, Berlin, n.d.–
6- I. Lenin , `Zwei Taktike der Sozialdemokratie in
der demokratischen Revolution `, in Ausgewählte Werke, vol. 1, Berlin, Dietz
Verlag, 1964, p.558
7-
ئه‌م وته
گێڕانه‌وه
ناڕاسته‌وخۆیه
له لینین
له وتارێکی N. Insarovه‌وه‌یه
که له سێپته‌مبه‌ری
1926دا له
ژورنال Proletariiدا
بڵاوکرایه‌وه.
ئینسارۆڤ له
نوسخه‌ی ڕوسی
گشتی به‌رهه‌مه‌کانی
لینین که له‌لایه‌ن
Russian
State Publishing House بڵاوکراوه
سودی وه‌رگرتووه.
ئه‌م ده‌ربڕینه
له به‌رگی 11ی
به‌شی یه‌ک
لاپه‌ڕه 28 په‌یدا
ده‌بێ.
*
ژاکۆبینه‌کان
نازناوی ئه‌ندامانی
یانه‌ی
ژاکۆبین بوو
له شۆڕشی فه‌ره‌نسه‌دا.
ژاکۆبینه‌کان
ڕادیکاڵترین
به‌شی
بۆرزوازی فه‌ره‌نسه
بوون, که به
ڕابه‌ری
ڕۆبسپیر له
ساڵی 1793 به
کوده‌تا
حکومه‌تی ژیروندن‌ه‌کانیان
ڕوخاند و
حکومه‌تی تروریان
دامه‌زراند.
ساڵێک دواتر
به ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتنی
ناپلیۆن
ڕوبسپیر له
سێداره درا.
–و.ف
8 - TheThese figures were taken from F. Pollock (Die
planwirtschaftlichen Versuche in der Sowjetunion 1917-1927, Leipzig, 1929, p. 25) and from the work of Y. G. Kotelnikov and
V. L. Melier, Die Bauernbewegung 1917 (which also contains
facts concerning strikes and workers’ political actions).
9-
ئامار له‌مه‌ڕ
مانگرتن و
مانگرتوانه‌وه
له‌لایه‌ن
ڕۆژنامه‌ی یه‌کێتی
روسی Voprosy Truda, 1924, no 7/ 8
ئاماده‌کراوه.
تۆمارگه‌ران په‌نجه
بۆ ناته‌واوی
ئه‌م ژمارانه
ڕاده‌کێشن.
ئێمه جارێکی‌تر
له پۆلاک (
وته‌ی سه‌ره‌وه،
تێبینی ژماره
9) ده‌گێڕینه‌وه.
له‌به‌شی
یه‌که‌می
(مێژوویی) په‌رتوکی Labour Disputes in Soviet Russia, 1957-1965 (Oxford, 1969, p.15)
Mary McAuley یشدا
زانیاریگه‌لێک
له‌باره‌ی
ژماره‌ی
مانگرتنه‌کان
له ڕوسیه له
ساڵه یه‌که‌مه‌کانی
پاش شۆڕش ده‌خاته‌ڕوو.
وی بۆ زانیارییه‌کانی
پشت به Revzin inVestnik Truda, 1924, no 5-6, pp. 154-160
ده‌بسێ. ئه‌م
ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه
له‌گه‌ڵ
ژامره‌کانی
پۆلاک دا ده‌گونجێن.
10- ‘Die Wahrheit über Kronstadt
1921’, Dokumente der Weltrevolution, op. cit., vol. 2, p. 288.
** Gustav Noske سیاسه‌تمه‌داری
سۆشیال‌دیموکرات،
نوێنه‌ری
سۆشیال‌دیموکراته‌کان
له ڕایشتاک‌دا،
فه‌رمانده‌ی
سوپا پاش
شۆڕشی نۆڤه‌مبه‌ری
1918ی ئاڵمان،
شالیاری به‌رگری
له‌نێوان
ساڵانی 1919-1920 . وی
لێپرسراو و فه‌رمانده‌ی
سه‌رکوت و
کوشتاری
دڕندانه‌ی
ڕاپه‌ڕین له
ئاڵمان بوو. –
و.ف
11- Dokumente der
Weltrevolution, op. cit., vol. 2, p. 288.
(و.ک.
)بۆ خوێنه‌رانێک
که له‌مباره‌وه
خوازیاری
زانیاری
زیاترن ، ده‌توانن
بڕواننه سه‌رچاوانه
:
1- Der Aufstand von Kronstadt , Volin, ISBN 3-89771
-900 -2
2- Die
Geschichte der Machno Bewegung, Peter A. Arschinoff, ISBN 3-928300-68-7
3- Emma
Goldman : Niedergang der russischen Revolution, Kramer Verlag.
وه‌رگێرانی
له فارسی‌یه‌وه
: هه‌ژێن hezhean@spymac.com
له
ماڵپه‌ری
کاوشگر :www.kaveshger.org
وه‌رگیراوه،
هه‌روه‌ها ده‌توانن
ده‌قه
ئاڵمانییه‌که‌ی
له‌م ئادره‌سه‌ی
خواره‌وه به‌ده‌ست
بێنن : http://www.members.partisan.net/brandel/crnstat.html
( له‌به‌ر
هه‌ندێ جیاوازی
له‌نێوان ده‌قه
ئاڵمانی و وه‌رگێڕانه
فارسییه‌که‌دا،
جارێکی‌تر له‌به‌ر
ده‌قه ئاڵمانی‌ه‌که‌وه
پێیداچوومه‌ته‌وه
)