زانۆن ، ‌ئه‌رژه‌نتین

                                               

                                                                                      Marie Trigona 20.03.2004

 

   له‌ته‌مومژی به‌یانییه‌کی ساردی زستاندا کارگه‌رانی زانۆن بۆ کارخانه‌که‌یان ده‌چن . ئه‌مه‌یه‌که‌م شیشت (وه‌جبه‌)ی کاتژمێر 6 – 13یه‌. زانۆن کارخانه‌یه‌کی کیرامیک(فه‌خفوری)سازییه ‌که کارگه‌ران‌ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. له‌ده‌رگه‌ی کارخانه‌ کارگه‌ره‌کان سڵاو له‌و پیاوانه ‌ده‌که‌ن، که‌ بۆ پاسه‌وانی‌و تۆماری هاتنه‌ژووره‌وه‌ی کارگه‌ره‌کان دانراون. ‌له‌مارسی 2002ه‌وه‌ ‌کارگه‌رانی زانۆن بێ خاوه‌نکار، بێ به‌ڕێوه‌به‌ر، بێ چاودێریکه‌ر به‌رهه‌م دێنن. کارخانه‌که ‌که‌وتۆته ‌چۆڵه‌وانییه‌کی گردۆڵکه‌یی ئه‌رژه‌نتین، خوارووی ناوچه‌ی نیوکوێن Neuquén. گه‌وره‌ترین کارخانه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌یه‌. پاش ململانێیه‌کی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌کانی له‌سه‌ر کرێی نه‌دراوی چه‌ند مانگه‌ی کارگه‌ره‌کان و داخستنی له‌ناکاوی کارخانه‌که‌، کارگه‌ره‌کان له‌پاییزی 2001دا بڕیاریاندا ده‌ست به‌سه‌ر کارخاکه‌یاندا بگرن. به‌مه‌ مۆرکی دژه‌سه‌رمایه‌یی ڕاپه‌ڕنیان نیشانی گشت کارگه‌رانی جیهان دا : مرۆڤه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره خۆ ڕێکخه‌ر و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌‌کان باشتر به‌رهه‌مدێنن. "ئێمه‌ ئه‌م دووڕیانه‌مان له‌به‌رده‌مدا بوو، لێره‌ بمێنینه‌وه‌و خه‌بات بکه‌ین یا بڕۆینه‌وه‌ ماله‌وه‌. من ده‌متوانی بڕۆمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، به‌ڵام بڕیارمدا، لێره‌ له‌کارخانه‌دا بمێنمه‌وه‌و خه‌بات بکه‌م. له‌و 15‌ساڵه‌ی، که‌من له‌م کارخانه‌دا کارم کردووه‌، فێربووم به‌رگری بکه‌م، خه‌بات بکه‌م"، ڕۆزا  ڕیڤێرا Rosa Rivera ئاوا خۆڕاگری کردووه‌. وی یه‌کێکه ‌له‌و 15‌ ژنه‌ی ناو ‌300 کارگه‌ر‌ی کارخانه‌که‌‌. "خاوه‌نکار هیچکات باجیان نه‌داوه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری پێشوو  Raul Menem دا ملیۆنه‌ها دۆلاریان وه‌ک پشتیوانی مالی وه‌رده‌گرت. چه‌وسانه‌وه‌ی کارگه‌ران زۆر توندوتیژ بوو. شیرکه‌ت Mapucheی وڵاتی دزی، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی خاو بۆ کارخانه‌ی کیرامیک به‌ده‌ست بێنێ". ‌ساڵی 2001کاتێک ئابوری ئه‌رژه‌نتین تاڵانکرا (سنوره‌کان خرانه‌ ژێر پێی مۆنۆپۆله‌کانی بازاری ئازاد kollabierte)- نه‌ک یه‌کگرتنی شیرکه‌ته‌ سه‌ربه‌خۆکان - کۆمه‌کی سۆشیال زیاتر ڕژا، خاوه‌نانی زانۆن بڕیاریاندا کارخانه‌کان داخه‌ن و کارگه‌ره‌کان وه‌ده‌رنێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی کرێی دواخراوی چه‌ند مانگه‌یان قه‌ره‌بوو بکه‌ن. له‌ئۆکتۆبه‌ری 2001دا 266 که‌س له‌کۆی 331 کارگه‌ر بڕیاریاندا، به‌رده‌وام بڕۆنه کارخانه ‌بۆ ‌سه‌رکار – بۆ سه‌ر شوێنکاره‌کانی خۆیان. کارگه‌ره‌کان چوار مانگ له‌به‌رده‌م ده‌رگه‌ی کارخانه‌که‌دا مۆڵیان خوارد، به‌یاننامه‌یان بڵاوده‌کرده‌وه‌و به‌شێکی جاده‌یه‌کی گشتی (Autobah)ێکیان داده‌خست، ئه‌وه‌ی که‌ ده‌چووه ‌پایته‌ختی ناوچه‌ی نۆیکوین. بڕیاره‌که‌یان، به‌رده‌وام بوون له‌ژێر چاوه‌دێری کارگه‌ریدا ‌، له‌و کاته‌دا که‌وتبووه‌ ژێرکارایی ڕوداوه‌کانی وڵات – ‌کارایی خرۆشانی گه‌ل له‌19/20ی دێسه‌مبه‌ری 2001دا، که ‌ماوه‌یه‌کی که‌م پاش ئه‌وه ‌شه‌پۆلی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی کارخانه‌کان و کۆبونه‌وه‌ی گه‌لی و یه‌کگرتنی بێکاران و ڕێکخراوبوونیان به‌دوایدا هات.

 

   Fransisco Mollinas ئاوای گێڕایه‌وه ‌" کاتێک که‌ ئێمه ‌گه‌ڕاینه‌وه‌ ناو کارخانه‌، له ‌سنورێکی دیاریکرادا، ده‌ستمانکرد به‌فرۆشتنی به‌رهه‌مه ‌ئاماده‌کراوه‌کان. به‌ڵام کاتێک که‌ گشتی فرۆشرا، له‌خۆمان پرسی، چی بکه‌ین، خه‌بات بکه‌ین بۆ کۆمه‌کی بێکارییه‌کی 150 پێزۆ (Peso)یی  (که‌نزیکه‌ی 50 دۆلاری ئه‌مریکییه‌) یان کارخانه‌که‌ بخه‌ینه‌وه‌گه‌ڕ؟" . له‌مارسی 2002دا کارگه‌رانی زانۆن گه‌ڕانه‌وه ‌ناو کارخانه‌که‌یان‌و به‌رهه‌مهێنانیان خسته‌وه‌گه‌ڕ. "ئه‌مه ‌شه‌ڕه‌ له‌ دژی دووره‌په‌رێزی -ده‌ست به‌کڵاوه‌وه‌گرتن- ، دژی هه‌موو شتێک، دژی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان له‌ سه‌ره‌وه‌ ئێمه ‌ناچار ده‌که‌ن. لێرۆکانه‌، له‌م کارخانه‌یه‌، خه‌بات بۆ مرۆڤی ‌نوێ ده‌که‌ین". کاتێک که ‌به‌بێ خاوه‌نکار ، بێ به‌ڕێوه‌به‌ر، ده‌ست به‌رهه‌مهێنان کرا، له چوارچێوه‌ی کارخانه‌که‌دا په‌ی به‌په‌یوه‌ندی و هه‌ڵسوکه‌وتی نوێ برا. له‌گه‌ڵ تێکشاندنی پله‌به‌ندی ڕێکخستن، به‌هره‌کێشی‌و دابڕانیش له‌نێوچوون. کارگه‌ره‌کان چۆنیه‌تی کۆنتۆڵکردنی کارگه‌رانیان پێشتر له‌لایه‌ن کارخانه‌وه ده‌گێڕایه‌وه‌، بۆ نمونه‌ ده‌بوو یونیفۆرم(جلوبه‌رگی تایبه‌ت) به‌ڕه‌نگی دیاریکراوه‌وه ‌بپۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ، دیاربێ، کارگه‌ره‌کان هی کامه‌ به‌شن. قسه‌کردن له‌گه‌ڵ کارگه‌ری به‌شێکی‌تر قه‌ده‌خه‌بوو. له‌نوسینگه‌ی کارخانه‌که‌ کیرامیکێک که ‌وێنه‌ی پیاوێکی گه‌نج Daniel ی تیا نه‌خشێنرابوو، هه‌ڵواسرابوو. ‌نوسینه‌کانی یاداوه‌رییه‌ک بوون بۆ وی. Daniel هاوکارێک بوو، که ‌له‌ناو کارخانه‌دا مرد. جاران به‌رهه‌مهێنان وا دامه‌زرابوو، که‌ گرنگ ئه‌وه‌بوو قازانجی خاوه‌نکار زیاد بکات. تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ‌بۆیان ده‌لوا، مانگانه‌‌یان له ‌نزمترین ئاستدا ڕاده‌گرت، ئاسایش و پاراستن بۆ کارگه‌ران له ‌ئارادا نه‌بوون. کارگه‌ران له‌ژێر فشاردا بوون، هه‌رده‌م ده‌بوو زیاتر به‌رهه‌م بهێنن ئاوا له خێرایدا‌ که‌سیان پاشه‌که‌وت ده‌کرد . هه‌لومه‌رجی کار، پێش ئه‌وه‌ی کارگه‌ران ده‌ست به‌سه‌ر کارخانه‌که‌دا بگرن، به‌ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی 25 -30 ڕوداوو له‌مانگێکدا ڕویانده‌دا، به‌ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی له‌ساڵێکدا که‌سێک گیانی له‌ده‌ست ده‌دا. له‌و کاته‌وه‌ی له‌زانۆن‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به‌گشتی 14 که‌س کارگه‌ر مردوون. له‌و کاته‌وه‌ش که‌ کارگه‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر کارخانه‌که‌دا گرتووه‌، ته‌نیا ڕوداوێکیش ڕوی نه‌داوه‌. کارگه‌رێک ئاوا ده‌ڵێ "کاتێک که ‌خاوه‌نکارێکت هه‌بێ، توشی شله‌ژان ده‌بی و ده‌که‌ویته‌ژێر فشاره‌وه‌. به‌بێ خاوه‌نکار باشتر کار ده‌که‌یت، ئاگاهانه‌ گشت لێپرسراوه‌تییه‌ک له ‌ئه‌ستۆ ده‌گری". ئه‌وڕۆکه ‌ڕێکخستنی کارخانه‌ به‌باڵاترین دیموکراتی ڕاسته‌وخۆ خۆی ڕێکده‌خات، ڕۆشنترین ئاسۆ و به‌ هاوئاهه‌نگی. بڕیاره‌کان له‌'کۆبونه‌وه‌'دا ده‌درێن. نه سه‌رۆک هه‌یه‌و نه‌به‌ڕێوه‌رایه‌تی. هه‌ر به‌شێک Fliessband گواستنه‌وه‌، فرۆشتن، به‌رنامه‌ڕێژی به‌رهه‌مهێنان، به‌شی چاپ و نه‌خشاندن، تد...- لێژنه‌یه‌ک هه‌ڵده‌بژێرێت، بۆ دانانی ڕێکخه‌ر. هه‌ر ڕێکخه‌رێک له‌سه‌ر ' مێزی نوێنه‌رایه‌تی' له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی شتی نوێ و کێشه‌کان، زانیاری ده‌دات. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ‌له‌باره‌ی چۆنیه‌تی کاروبار له‌ به‌شه‌کانی‌تر زانیاری وه‌ده‌گرێ. هه‌نووکه ‌300 که‌س له ‌زانۆن ده‌ستیان به‌کارکردن کردۆته‌وه‌. شوێنکاری‌تر له‌ به‌رنامه‌ڕێژیدان. له‌کاتی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی کارخانه‌وه‌ زیاتر له ‌70 که‌سی تازه‌ دامه‌زراون. له‌ کۆبونه‌وه‌ی کارگه‌ره‌کاندا بڕیار درا، زۆر گرنگه‌، که‌ که‌سانێک له‌ ڕێکخراوه‌ی بێکارانه‌وه ‌بخرێنه ‌‌سه‌رکار. له‌به‌رئه‌وه‌ زۆربه‌ی کارگه‌ره‌تازه‌کان ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی کارگه‌رانی بێکار MTD ن. هه‌موو کارگه‌رێک له‌ مانگێکدا 800 پێزۆ وه‌رده‌گرێت به‌پێی پێداویستییه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی‌خێزانێک "canasta familiar". زانۆن له‌4 بلۆک پێکهاتووه‌. کارخانه‌که ‌18 به‌شی به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه‌، له‌مانه‌، ئێستاکه ‌ته‌نیا 3یان وه‌گه‌ڕ خراون. ته‌نیا 10- 15% تواناییه‌کان به‌کارهاتوون. به‌هره‌کێشی کارگه‌ران که‌مبۆته‌وه ‌(به‌هۆی کورتی ماوه‌ی کار ، زیادی کرێ) . که ‌هێشتاکه ‌له‌توانادا هه‌یه‌، که‌سی تازه‌دامه‌زرێن. یه‌کێ له‌هۆیه‌کانی سه‌رکه‌وتنی زانۆن، جێخستنی خه‌باتی کارگه‌ران بوو له‌ناوچه‌که‌ Gemeinde دا. له‌به‌رده‌م‌ ده‌رگه‌ی سه‌ره‌کی کارخانه‌که‌دا کارگه‌ره‌کان دیوارێکیان له ‌کیرامیکی شکاو دروستکردووه‌، که ‌به‌سه‌رهاتی خه‌باتی کارخانه‌که ‌ده‌گێڕێته‌وه‌. ئه‌مه‌ هه‌مووی له‌ چه‌ند ژن و پیاوێکه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد، که ‌له ‌چوارده‌وری مه‌نجه‌ڵێکی گه‌وره ‌دانیشتبوون، که ‌له‌سه‌ر ئاگرێک ده‌کوڵا. هه‌موو مانگێک، کاتێک که ‌له‌به‌رده‌م کارخانه‌که ‌ده‌وه‌ستان، ئه‌مانه‌ ڕۆڵیان ده‌گێڕا : دراوسێکان، خوێندکاران و کارگه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی Pekuetero هاوپشتی خۆیان ده‌رده‌بڕی، به‌وه‌ی که ‌به‌پاره‌و خوارده‌مه‌نی کۆمه‌کیان به ‌که‌مپه‌ینگه‌رانی کارگه‌رانی زانۆن ده‌کرد. له‌ پشته‌وه‌ی کارخانه‌ی زانۆن زیندانێک هه‌یه‌. که‌ زیندانییه‌کانی ناوی به‌شه‌خۆراکه‌که‌ی خۆیان به‌ کارگه‌ره‌کانی زانۆن ده‌به‌خشی. هه‌روه‌ها ڕێکخراوه ‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ نمونه‌ دایکانی پلازا دێ مایۆ (Mütter der Plaza de Mayo) هاوپشتییان کردن. دایکان ده‌یانگێڕایه‌وه‌، که‌ هه‌روه‌ها ئه‌وانیش ویستویانه به‌گیانیان کارخانه‌که‌ بپارێزن. هه‌ندێک له‌ ژنه‌کان له ‌سه‌روبه‌ندی 70 ساڵیدان. به‌ڵام بڕبڕه‌ی کارخانه‌که ‌ئاسایش و نه‌خشه‌ی به‌رگری له‌خۆ کردنه‌‌. حکومه‌ت به‌توندوتیژی وه‌ڵامی زانۆنی ده‌دایه‌وه‌. به‌هۆی شێواز و تاکتیکی جۆراوجۆره‌وه‌ هه‌وڵیدا، کارخانه‌که ‌داخات. به‌گشتی ده‌بوو پێنج جاران کارخانه‌که ‌له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ‌داخرایه‌. به‌ڵام هه‌موو جارێک هه‌زاران ئه‌ندامی ناوچه‌که‌ ‌Gemeinde‌ ده‌هاتن، تاوه‌کو به‌رگری له‌کارخانه‌که‌ بکه‌ن. له ‌مه‌ترسی داخراندا هه‌مووان شوێن کاره‌که‌یان به‌جێ ده‌هێشت و پێکرا به‌رپرسی ئاسایش بوون. له‌به‌رده‌م کارخانه‌که‌دا ڕێکخراوه‌کانی بێکاران ڕیزبه‌ندی به‌رگرییان ڕێکده‌خست، کارگه‌ره‌کان له‌ناوه‌وه‌ خۆیان له‌سه‌ربانی کارخانه‌که‌ سه‌نگه‌ریان ده‌گرت و به‌رگری له‌خۆ کردنیان ڕێکده‌خست بۆ نمونه‌به‌چه‌ک.

 

   زیندانی ژماره‌11 که‌وتۆته‌ پشته‌وه‌ی کارخانه‌که‌. شه‌وێک له‌گه‌ڵ کارگه‌ره‌کان، ئه‌وانه‌ی که‌ شه‌وانه ‌پاسه‌وانییان ده‌کرد، له‌سوڕێکدا به‌ده‌وری کارخانه‌که‌دا. که‌ له‌زیندانه‌که ‌نزیک بووینه‌وه‌. یه‌کسه‌ر ده‌نگه‌ده‌گێکمان بیست : " شراق-شراق" زیندانه‌وانێک، که‌ ئێمه ‌به‌لایدا تێپه‌ڕین، چه‌که‌که‌ی سوار (فیشه‌ک بردنه‌لووله‌) کرد. له کارخانه ‌شێوازی تایبه‌تی پاراستن داهێنران، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین، که ‌هیچکه‌س ده‌ست به‌سه‌ر کارخانه‌که‌دا ناگرێ. هه‌موو کارگه‌رێک ده‌بێ ده‌ست به‌کاتژمێری تۆمارکردندا بنێ نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی، بتوانرێت سزا بدرێن، ئه‌گه‌ر دره‌نگ هاتنه‌ سه‌رکار، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه ‌دیاربێ ‌کێ دێته‌ ناو ‌کارخانه‌وه‌. پێشتر ئه‌رکی پاراستن بۆ ئه‌وه‌  پێویست بوو، ئه‌گه‌ر کارگه‌ره‌کان که‌ره‌سته‌ی کارخانه‌که‌یان بدزیایه‌. ئه‌وڕۆکه ‌کارگه‌ره‌کان له‌ خه‌می ‌ئه‌رکی پاسه‌وانیدان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ کارخانه‌که‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ،  بۆیه‌ پێویسته‌ که ‌هه‌مووان چه‌که‌کانیان بۆ کارکردن له‌ته‌ک خۆیان بێنن.

 

   له‌25 نۆڤێمبه‌ری 2003دا کارگه‌رانی زانۆن له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی بیکاران له Neuquén دژی به‌ڵگه‌ی ئه‌ندامه‌تی (Kundenkarte) بۆ بێکاران خۆپیشاندانیان کرد (حکومه‌ت ده‌یه‌وێت بڕه‌پاره‌ی 150 پێزۆ یارمه‌تی بێکاری welfare to work له‌ڕێگه‌ی کارتێکی بانکییه‌وه‌ بدات. به‌مجۆره‌ بێکاران له‌ڕێگه‌ی ئه‌م کارته‌وه ‌ته‌نیا که‌مێکی ئه‌م بڕه‌پاره‌یه‌یان ‌پێده‌درێ. به‌مجۆره‌ ته‌نیا مافی ئه‌وه‌یان ده‌بێ، که‌ شتگه‌لێکی دیاریکراو له‌ سوپه‌رمارکێته‌کاندا‌ بکڕن که cimmercial networks''  ناسراون. خۆپشاندانه‌که‌ به‌ هێرشی توندوتیژی پۆلیسی کۆتایی هات. زیاتر له‌ 22 که‌س بریندار بوون، له‌وانه‌ 10 که‌سیان به‌ گوله بریندار بوون. Andrés - یه‌کێکه‌ له‌و کارگه‌رانه‌ی که‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر کارخانه‌ی کیرامیکی زانۆن‌دا گرتووه‌ و ئه‌ندامی ڕێکخراوی کارگه‌رانی بێکار ‌MTD - لانیکه‌م 64 گوله‌ی پلاستیکی به‌رکه‌وتبوو. پۆلیس 8 سه‌عات له‌ زینداندا رایگرت‌، ئه‌شکه‌نجه‌یان دابوو و بواری تیمارکردنیان نه‌دابوو. Andrés چاوی چه‌پی له‌ده‌ستدا. له‌ 2ی دێسه‌مبه‌ری 2003دا 7 چه‌کداری ده‌مامک به‌سه‌ر خۆیان ده‌خزێننه‌ ناو کارخانه‌ی زانۆن و 32 هه‌زار پێزۆ ده‌دزن. پێشتر له‌ نۆڤێمبه‌ردا،  هێرشی دڕندانه‌یان کرده‌ سه‌ر ڕێکخراوه‌کانی Nuequén. کارگه‌ران و هه‌ڵسوراوانی MTD له‌ناو  ماڵه‌کانی خۆیاندا هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرا. Raul Godoy کارگه‌رێکی زانۆن، به‌مجۆره‌ ده‌یگێڕایه‌وه‌ " ئێمه‌ گشت ئه‌مانه‌ به‌ زنجیره‌یه‌ک پیلان ده‌بینین، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانێک له‌ ئێمه‌ی پێ بخه‌نه‌ ژێر فشاره‌وه‌، ئه‌وانه‌ی که‌ بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ خه‌بات ده‌که‌ن"، له‌ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی چاپه‌مه‌نی کارگه‌ره‌کاندا ئاوا هاتووه، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ته‌کان پاره‌که‌ی کارخانه‌یان دزی. حکومه‌ت شێوه‌ هاریکارییه‌کی بۆ ئه‌وه‌ به‌کار ده‌هێنێ، تاوه‌کو له‌و کارخانه‌گه‌له‌دا که‌ له‌ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارگه‌راندان به‌شداربێ. بێجگه‌ له‌ زانۆن ته‌نیا یه‌ک شیرکه‌ت هاریکاری ده‌وڵه‌تی ڕه‌تکرده‌وه‌ :ئه‌ویش Tigre-Supermarkt  له‌  Rosario بوو. " حکومه‌ت به‌ ڕێگه‌ی جۆراوجۆر خۆی ده‌خزانده‌ ناو بزوتنه‌وه‌که‌وه‌. به‌م شێوه‌ ده‌وڵه‌ت هاریکاریت ده‌کات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت واز له‌ خه‌بات بێنیت".

 

   کارگه‌رانی Brukman، که‌ کارخانه‌یه‌کی جلوبه‌رگ ئاماده‌کردنه‌ له‌ Buenos Aires - له‌ 18ی ئاپریلی 2003ه‌وه‌ داخرابوو-،  توانییان پێش ماوه‌یه‌کی کورت بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌رکار، به‌ڵام به‌ هاریکاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت. به‌پێی ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک، که‌ ده‌وڵه‌ت خستییه‌ به‌رده‌م کارگه‌ره‌کان، ته‌نیا دوو ساڵ ماوه‌یان ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی چواردیواری و ئامێره‌کانی چنین بکڕن. له‌ کاتی داخستنی Brukman ه‌وه‌ سیاسییه‌ چه‌په‌کان به‌‌ خۆتێهه‌ڵقورتاندنی شێوێنه‌رانه‌ له‌م پرسه‌دا له‌ بنبه‌ستی ڕه‌خنه‌دا گیریان کردووه‌. به‌ڕاستی شه‌رمه‌زارییه‌ ‌( هاوکاتی 16 مانگ ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی کارخانه‌که‌ پاش داخستنی، کاتێک که‌ کارگه‌ران هه‌وڵیاندا بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌رکار، ئه‌مان ویستیان به‌وه‌ رازییان بکه‌ن ، که‌ تاکتیکه‌کانی به‌رگری له‌خۆکردن پێویست نین). له‌و کاته‌دا کارخانه‌که‌ پاسه‌وانی تایبه‌تی هه‌بوو(!)  مرۆڤ بیر‌ له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌‌، له‌سه‌ره‌تاوه‌ بۆ کارخانه‌که‌ دانراوه‌.

 

   Rosa Rivera 15 ساڵه‌ له‌ زانۆن کارده‌کات؛ وتی ، زانۆن - ته‌نیا خه‌بات نییه‌ بۆ 300 کارگه‌ر له‌ کارخانه‌که‌دا، به‌ڵکو خه‌باتیشه‌ بۆ ناوچه‌که‌ و بۆ شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی. " کاتێک کارخانه‌کان دابخرێن و له‌ ته‌نگانه‌دا به‌جێهێڵرێن، کارگه‌ران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌، به‌کاریان بهێنن، دوباره‌ بیانخه‌نه‌وه‌ گه‌ڕ و به‌ژیانیان به‌رگرییان لێبکه‌ن". له‌ ئاسۆی بزوتنه‌وه‌ی له‌تله‌تکراوی ئه‌رژه‌نتین‌دا زانۆن هێشتاکه‌ سیمبۆلێکی به‌هێزی هه‌ستانه‌وه‌یه‌ دژی سه‌رمایه‌داری. پرسێکی‌ کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ له‌م کارخانه‌دا ڕوده‌دا، سروش (په‌یام)ێکه‌ ‌بۆ کارگه‌ران له‌ کارخانه‌ ده‌سبه‌سه‌رداگیراوه‌کانی‌تر و بۆ چینی کارگه‌ر له‌ هه‌موو گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌ - سروشیان ده‌داتێ، ‘patrón, به‌ڕیوه‌به‌ر(Boss)ه‌کان تێکبشکێنن.

 

Marie Trigona ژورنالیست و هه‌ڵسوڕاێکی سه‌ربه‌خۆیه‌. له‌ته‌ک گروپی Alavío کارده‌کا‌ ، Video- und Direct-Action-Kollektiv، ده‌توان به‌م ڕێگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌ته‌کدا بگرن :

mailto:mmtrigona@riseup.net  www.revolutionvideo.org/alavio

 

وه‌رگێڕانی له‌ ئاڵمانییه‌وه‌ : هه‌ژێن

mailto:hezhean@spymac.com

 

سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو : http://www.zmag.org/sustainers/content/2004-03/18trigona.cfm