کۆمۆنیزمی شورایی و
ڕه‌خنه له بۆلشه‌ڤیزم
کایۆ برێندل
1999
1
» گه‌ر وای دابنێین ڕابه‌رایه‌تی
ناوه‌ندی بتوانێت ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌مهێنراوه دادپه‌روه‌رانه دابه‌شی بکات، ئه‌م
واقیعیه‌ته هه‌روا ده‌مێنێته‌وه که به‌رهه‌مهێنه‌ران ، خاوه‌نی ئامرازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان نین. ئه‌م ئامرازانه هی ئه‌وان نین ، به‌ڵکو سود له‌م ئامرازانه
وه‌رده‌گیرێ تا ئه‌وانی پێ به کرێ بگیرێ. په‌یامی بێ چه‌ندوچونی ئه‌م پرسه
ئه‌وه‌یه، گروپگه‌لێک که له‌گه‌ڵ ڕابه‌رایه‌تی له ئارادا نه‌یارێتی ده‌که‌ن ،
به ڕێگه‌ی زۆرداری سه‌رکوت ده‌کرێن. ده‌سه‌ڵاتی ئابوری ناوه‌ندی له ده‌ستی
ئه‌وانه‌دایه که هاوکات ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌کارده‌به‌ن. هه‌ر نه‌یارێک که به جۆرێکی جیاواز له
باره‌ی پرسگه‌لی سیاسی و ئابوری بیرکاته‌وه، به هه‌ر ئامرازێکی گونجاو سه‌رکوت
ده‌کرێت. به‌م پێیه له‌بری ، له‌سه‌ر پێناسی مارکس، کۆمه‌ڵه ئازاد و
یه‌کسانه‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ران، (خانه‌ی تۆبه‌پێدادان)ێک له‌ئارادا ده‌بێت که تا
ئێستاکه هیچکه‌س له وێنه‌ی نه‌دیتووه«.
ئه‌م وته گێڕانه‌وه که وه‌رگێڕانی ئازادی به‌شێک له ده‌قێکی حه‌فتا ساڵ
له‌مه‌و‌یه‌ره، ڕونی ده‌کاته‌وه که په‌یوه‌نییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له
ڕوسیه‌ی پاش ئۆکتۆبری 1917 به‌جۆرێک
پێگه‌یین ، که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ده‌رکی مارکس و ئینگلس له
کۆمۆنیزم نه‌بوو. سه‌رده‌مێک که نامیلکه‌یه‌ک که وته‌ی سه‌ره‌وه‌ی لێوه‌رگیراوه
بڵاوبوه‌وه، ترس و تۆقی ده‌هه‌ی سی هێشتا ڕوینه‌دابوو. ئه‌م نامیلکه‌یه
به‌ته‌واوی لایه‌نی پێشبینیکه‌ری هه‌بوو. هیچ ڕوداوێکی سیاسی نه‌بوو بووه هۆی
وه‌ها ڕه‌خنه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگه‌ی سۆڤیه‌تی ، به‌ڵکو ئه‌م ڕه‌خنه‌یه له
شیکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابورییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت. له‌سه‌ر ئه‌م
بنه‌مایه، ستالینیزمێک که له گه‌شه‌سه‌ندندا بوو، به نیشانه‌ی سیاسی سیستمێکی
ئابوری ناسێنرا که په‌یوه‌ست بوو به به‌هره‌کێشی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تییه‌وه،
ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌سه‌ر ستالینیزم ناژمێردرێت.
بایه‌خێکی پته‌و که ئه‌و ده‌قه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسی لێوه‌کرا به‌ده‌ستی
هێنا، به‌رئه‌نجامی کاری گروپێک بوو و نوسه‌رانی سه‌ر به ڕه‌وتێک بوون که له
ساڵه‌کانی پاش شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌م ڕه‌وته به ڕه‌خنه‌ی توند
له سۆشیال‌دیموکراسی و بۆلشه‌ڤیزم ده‌رکه‌وت. ڕه‌وتێک بوو که به وردی
ئه‌زمونگه‌لی ڕۆژانه‌ی چینی کارگه‌ری شیده‌کرده‌وه‌و هه‌ڵده‌سه‌نگاند، له‌م
ڕێگه‌یه‌شه‌وه بۆچونی نوێی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌م ڕه‌وته، سۆشیال‌دیموکراسی و
بۆلشه‌ڤیزمی وه‌ک " بزوتنه‌وه‌ی کارگه‌ری کۆنه" ده‌بینی که دژه‌که‌ی
"بزوتنه‌وه‌یه‌کی نوێی کارگه‌ران" بوو.
له یه‌که‌مین نوێنه‌رانی ئه‌م ڕه‌وته، مارکسیسته ئاڵمانی و
هۆڵه‌ندییه‌کان بوون که هه‌رده‌م له باڵی چه‌پی سۆشیال‌دیموکراسی‌دا بوون. له
ماوه‌ی ساڵانی دورودرێژی خه‌باتی هه‌میشه‌ییان دژی ریفۆرمیزم، له هه‌مووان زیاتر
بوونه ڕه‌خنه‌گر له سۆشیال‌دیموکراسی. به‌ناوبانگترین ئه‌ندامانی ئه‌م ڕه‌وته
دوو که‌سی هۆڵه‌ندی به‌ناوی ئانتۆن پانه کۆک (1872-1960) و هێرمان گۆرته‌ر
(1864-1927) و دوو که‌سی ئاڵمانی به‌ناوی کارل شرۆیده‌ر (1884- 1950) و ئۆتۆ ڕوهله
( 1874- 1943) بوون. دواتر، پاول ماتیک(1904- 1980) زۆر لاوتر بوو به یه‌کێک له
گرنگترین ڕوانگه‌داڕێژه‌رانی ئه‌م ڕه‌وته.
که‌مێک پاش ده‌سپێکردنی سه‌ده،
بۆچوونه‌کانی پانه کۆک به هۆی هه‌ندێ دوباره تیشکهاویشتنه‌وه‌ی
مارکسیستیانه به‌ڕووی فه‌لسه‌فه‌دا که‌وته‌به‌ر سه‌رنجان. وی له ساڵی 1906وه تا
ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م له ئاڵمان کاری ده‌کرد. له سه‌ره‌تا ، ساڵێک
مامۆستای فێرگه‌ی پارتی سۆشیال‌دیموکراتی ئاڵمان (SPD) بوو، پاش هه‌ڕه‌شهلێکردنی به
ده‌رکردنی له ئاڵمان ، له شاری برێمن (Bremen) کاری کرد و وتاری بۆ بڵاوکراوه
جۆراوجۆره چه‌په‌کان نووسی. پانه کوک له کاتی نیشته‌جێبوونیدا له برێمن
مانگرتنێکی نایاسایی و زۆر گرنگی کارگه‌رانی بارکردن‌وداگرتن دیت. ئه‌م ئه‌زمونه
کارایی له‌سه‌ر بۆچونه‌کانی له‌مه‌ڕ خه‌باتی چینایه‌تی و تێگه‌یشتنی وی له
مارکسیزم دانا. له ئه‌نجامدا ، تیئۆرییه بۆلشه‌ڤیکییه‌کانی له‌مه‌ڕ ڕێکخستن،
ستراتیژی و ڕێڕه‌و له هه‌مان
ڕۆژه‌کانی یه‌که‌مه‌وه ڕه‌تکرده‌وه.
ئۆتۆ ڕۆله هیچکات خۆی پابه‌ند به ڕه‌وتێک له ناو بزوتنه‌وه‌ی کارگه‌ری
ئاڵمان نه‌زانی، به‌ڵام هه‌رگیزیش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی چینی کارگه‌ری نادیده
نه‌گرت. ویش وه‌ک پانه کوک بۆلشه‌ڤیزمی له ده‌هه‌ی 1920دا ڕه‌تکرده‌وه و ، له
یه‌که‌مین که‌سانێک بوو که چووه پای ئه‌م باسه که شۆڕشی پرۆلیتاری ته‌واو
جیاوازه له شۆرشی بۆرژوازی و ؛ له‌م ڕوه‌وه، شێوه ڕێکخستنی ته‌واو جیاوازی
پێویسته. به‌م هۆیه‌وه، وی ئه‌و ناڕۆشنییه‌ی که شۆڕشی پڕۆلیتاری ده‌بوو پرسی
پارتێک بێت ڕه‌تکرده‌وه. "شۆڕش" به‌پێی گوته‌کانی وی "پرسێکی پارتی نییه، به‌ڵکو
له‌ڕووی سیاسی و ئابورییه‌وه پرسی گشت چینی کارگه‌ره".
ئه‌م بۆچونانه که به‌ریناییه‌کی زۆرتریان به‌خۆوه‌گرت ، دیمه‌نه‌ی تایبه‌تی ڕه‌وتێک بوون که به
کۆمۆنیزمی شورایی ناسرا. کۆمۆنیزمی شورایی له هه‌مان سه‌ره‌تای ده‌هه‌ی 1920دا
به‌و ئه‌زمونانه‌ی که له شۆڕشه‌کانی ڕوسییه و ئاڵمان که‌وتنه‌وه پشت ئه‌ستور
بوو و پشتیوانی له دیموکراسی
شوراکان کرد و ده‌سه‌ڵاتی پارتی ڕه‌تکرده‌وه. ئه‌م ڕه‌وته به‌دوای ئه‌وه‌وه
بوو که خۆی له بۆلشه‌ڤیزم و
بۆلشه‌ڤیکه‌کان و ئه‌وانه‌ی که به کۆمۆنیست نێو ده‌بران جیاکاته‌وه. له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌شدا ، له سه‌ره‌تادا ، دورییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ ڕوانگه به ئاکام
گه‌یوه‌کانی دواتری خۆی
هه‌بوو.
کۆمۆنیزمی شورایی له‌سه‌ره‌تادا جیاوازییه‌کی وای له‌گه‌ڵ لینینیزم‌دا
نه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ڕوهله پارته‌کانی ئینته‌رناسیونالی سێیه‌می به
کۆمۆنیستی نه‌ده‌زانی. چه‌ند ساڵ دواتر، کۆمۆنیسته شوراییه‌کان ناچاربوون
به‌شیوه‌یه‌کی ڕۆشنتر خۆیان له بۆلشه‌ڤیزم جیاکه‌نه‌وه. به واتای شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ر کۆتایی به تزاریزم هێنا، په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌به‌گییه‌کانی کۆتایی
پێهێناو ڕێگه‌ی بۆ په‌یوه‌ندییه سه‌رمایه‌دارییه‌کان
خۆشکرد.
کۆمۆنیسته شوراییه‌کان له‌مه واوه‌تر چوون. وان په‌نجه‌یان بۆ ئه‌و
واقیعیه‌ته ڕاکێشا که ئابورییه‌ک وه‌ک ئابوری ڕوسییه که له‌سه‌ر پایه‌ی کاری
کرێگرته - واته ئابورییه‌ک که تێیدا هێزی کار کاڵایه- ڕاوه‌ستاوه، بێجگه له
به‌رهه‌مێنانی زێده‌بایی و به‌هره‌کێشی کارگه‌ران، شتێکی د‌ی ناوێت. جیاوازیشی
نییه که ئه‌م زێده‌باییه بۆ سه‌رمایه‌دارانی تایبه‌تی بێت یا به‌ر ده‌وڵه‌ت وه‌ک
خاوه‌نی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان بکه‌وێت. وان په‌نجه‌یان بۆ ئه‌و واقیعیه‌ته
ڕاکێشا که له ڕوسییه ، به‌رهه‌مهێنان له هه‌مان یاساکانی سه‌رمایه‌داری
تاتبه‌تی کلاسیک که له‌ئارادان په‌یڕه‌وی ده‌کات. به‌هره‌کێشی(استثمار)، به‌پێی
وته‌ی مارکس، ته‌نیا کاتێک ده‌توانرێ کۆتایی پێبێت که کاری کرێگرته بوونی نه‌بێ.
کۆمۆنیسته شوراییه‌کان، به په‌نجه‌ڕاکێشانیان بۆ مۆسکۆ ، ڕونیانکرده‌وه که
کۆمۆنیزم شتێکی وا نه‌بوو. به‌مشێوه‌یه، جیاوازی نێوان کۆمۆنیزمی شورایی و
بۆلشه‌ڤیزم ڕۆشنتر و کامڵتر بوو.
نابێت له‌وه‌ی که وترا وه‌ها ئه‌نجامگیرییه‌ک بکرێت که کۆمۆنیزمی شورایی
به‌شیوه‌یه‌کی تا‌یبه‌ت ڕه‌خنه‌لێگری ستالینیزمه ، به‌ڵکو له واقیعدا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕه‌خنه‌لێگری
بۆلشه‌ڤیزمه. کۆمۆنیسته شوراییه‌کان ستالینیزم وه‌ک دژه شۆڕش نابینن که شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ری له به‌ری خۆی بێبه‌ش کردبێ. به‌ڵکو به به‌رهه‌می ئه‌و شۆڕشه‌ی
ده‌زانێ، شۆڕشێک که ده‌رگه‌ی به‌ڕوی سه‌رمایه‌داری له ڕوسییه‌دا کرده‌وه. ستالین
میراتگری بۆلشه‌ڤیزم و شۆڕشی بۆلشه‌ڤیکی بوو. پێگه‌یینی (تکامل) ئه‌م تیئۆرییه
هه‌وه‌ک پێگه‌یینی کۆمه‌ڵایه‌تی به هێواشی ڕویدا. کۆمۆنیسته شوراییه‌کان به
درێژایی ژیانی خۆیان بۆچون و کرده‌ی خۆیان گۆڕی. پارته‌کانی کۆمۆنیستی شورایی
سه‌ره‌تا له ئاڵمان و هۆڵه‌ند پێکهاتن، ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ بۆچونی که‌سانی وه‌ک
ڕوهله هه‌روه‌ک باسکرا، که پێیانوابوو پارته‌کان پرسی چینی کارگه‌ر نین، ناته‌با
بوو. ڕوهله به‌هه‌رحاڵ ئه‌م ڕێکخراوانه‌ی به‌شێوه‌ی پارتگه‌لێک " به ماهییه‌تێکی
ته‌واو نوێی پارتییه‌وه که چیتر پارت نه‌بوو" ده‌دیت.
ڕوهله چوار ساڵ دواتر، له ساڵی 1924دا، به‌جۆرێکی تر ئاخاوت : " پارتێک
به ماهییه‌تێکی شۆڕشگێڕانه‌وه به مانای پڕۆلیتێری وشه‌یه‌کی بێمانایه. ماهییه‌تی
شۆڕشگێڕانه‌ی ته‌نیا به‌مانای بۆرژوازی بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوی کاتێک که
پرسی گؤڕینی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بۆ سه‌رمایه‌داری هاتبێته پێشه‌وه." وی ته‌واو
ڕاستی ده‌گوت و ئه‌م شته بێمانایانه له ماوه‌ی ده ساڵ دا له‌سه‌ر شانۆی
باس‌ولێدوانی پڕۆلیتێریدا دیارنه‌مان. که‌مه هه‌ڵوارده‌یه‌ک (استثناء) هه‌بوون و
که‌مێک پاش شه‌ڕی جیهانی دووه‌م، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه چیتر به‌کار
نه‌هێنرا.
کۆمۆنیسته شوراییه‌کان هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌شه‌یان کرد. وان بۆیان
ده‌رکه‌وت که شۆڕشی ڕوسییه شتێک بێجگه له شۆڕشی بۆرژوازی و، ئابوری ڕوسییه
شتێک زیاتر له سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی به‌ولاوه‌تر نه‌بوو. وان ده‌رکێکی
دیاریکراوتریان هه‌بوو له‌مه‌ڕ پرسگه‌لێکه‌وه، که ئاماده‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی نوێ
بوون. پرسگه‌لێک که پێشتر یه‌کاڵا نه‌کرابوونه‌وه، هه‌نوکه ڕۆشنتر
بوون.
گرنگترین شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه له‌م زه‌مینه‌دا له‌لایه‌ن پانه کۆک
له ساڵی 1938دا ئه‌نجام درا. وی نامیلکه‌یه‌کی له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی لینین‌ه‌وه
بڵاوکرده‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
قوڵتری له‌مه‌ڕ بۆلشه‌ڤیزم خسته‌ڕو. پانه کۆک په‌نجه‌ی بۆ ئه‌م خاڵه ڕاکێشا که
مارکسیزمی لینین له ئه‌فسانه‌یه‌ک به‌ولاوه‌تر نه‌بوو و له‌گه‌ڵ مارکسیزمی
واقیعیدا ناکۆک بوو. وی هۆکه‌ی به‌مجۆره ڕونکرده‌وه : " خه‌بات دژی تزاریزم له
ڕوسیه له زۆر ڕوه‌وه هاوشێوه‌ی خه‌بات
دژی ده‌ره‌به‌گایه‌تی له ئه‌وروپای هه‌ره کۆندا بوو . له ڕوسیه. کلیسا
و مه‌زهه‌ب پشتیوانیان له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وده‌م ده‌کرد. به‌م هۆیه‌وه، خه‌بات دژی
مه‌زهه‌ب به پێداویستییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نرا. " له‌مڕوه‌وه، ئه‌وه‌ی که
لینین به نێوی ماتریالیزمی مێژوویی بۆی ده‌چوو، به ماتریالیزمی بۆرژوازی
فه‌ره‌نسه له سه‌ده‌ی هه‌ژدهه‌مدا، واته ماتریالیزمێک که له‌و کاته‌دا وه‌ک
چه‌کێکی مه‌عنه‌وی له‌دژی کلیسا و مه‌زهه‌ب به‌کارده‌هێنرا، دیاریده‌کرا. ده‌بێت
بوترێت که هه‌ر به‌م ڕێگه‌یه و به په‌نجه‌ڕاکێشان بۆ هاشێوه‌بوونی نێوان
په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ڕوسیه‌ی به‌ر له شۆڕش و په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی فه‌ره‌نسه‌ی پێش شۆڕش
، کۆمۆنیسته شوراییه‌کان په‌نجه‌یان بۆ ئه‌و واقیعیه‌ته ڕاکێشا که لینین
و ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی ناوی ژاکۆبینه‌کانیان له خۆیان ناوه. مه‌به‌ستیان ئه‌وه
بوو که پارته‌که‌یان له شۆڕشی بۆرژوازی ڕوسیه‌دا هه‌مان کارکردی ژاکۆبینه‌کانی
فه‌ره‌نسه‌یان هه‌بوو.
هه‌ر به‌وجۆره‌ی که کۆمۆنیسته شوراییه‌کان گوتیان، ئه‌مه سه‌ره‌نجامی مه‌نتیقی شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ر بوو که بۆلشه‌ڤیزم له مارسی 1918دا واته ته‌نیا پێنج مانگ پاش
ئۆکتۆبه‌ری 1917، ده‌سه‌ڵاتی شوراکان که له ئاستێکی که‌مدا بوو، به‌زۆر له
چنگیان ده‌رهێنرا. شوراکان له‌گه‌ڵ سیستمێک که که سه‌رخانی سیاسی
په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنای سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی بوو، به‌یه‌کیان
نه‌ده‌خوارد.
ئه‌وه‌ی که سه‌رهه‌ڵدانی کۆمۆنیزمی شورایی له کۆمۆنیزم ده‌گات، به‌ته‌واوی
له‌و سیسته‌مه جیاوازه. دیکتاتۆری پارت له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کاریکرێگرته و کۆتاییهێنان به
به‌هره‌کێشی کارگه‌ران پشت ئه‌ستورن، ناگونجێ. کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که تێیدا
به‌رهه‌مهێنه‌ران ئازاد و یه‌کسانن، ناتوانێت شتێکی جیاواز له دیموکراسی
به‌رهه‌مهێنه‌ران بێت.
و. له فارسییه‌وه (هه‌ژێن) mailto:hezhean@spymac.com
*
ئه‌م وتاره له ماڵپه‌ڕی (http://www.kavoshgar.org/)
وه‌رگیراوه