"رووتیی سێبه‌ری ده‌كرد بۆی" |
له‌مه‌ڕ دێڕێكی رامبۆوه د. ئه‌حمه‌دی مه‌لا
ده‌مێك له‌م دێڕه شیعره‌ی رامبۆ راده‌مام و هه‌میشه‌ش به ته‌رحێ خۆی بۆ سا‌غ ده‌كردمه‌وه! ئایا ئه‌مه ئاره‌زووی ئه‌و بوو یا ئه‌م دێره له دو‌نیای بێگه‌ردی ئێرۆتیكاوه دێته حزوورمان. "رووتیی" ناوێكه له دامێنی ئاوه‌ڵناوه‌وه هاتۆته خوارێ، هه‌ر وه‌كو "جوانیی"، به‌ڵام ئه‌م زۆر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه! "جوانیی" هه‌روه‌كو رامبۆ خۆشی له شوێنێك په‌نجه ده‌خاته سه‌ری و ده‌ڵێ "تاڵه" ئه‌م تامه به مه‌ڵاشووی شاعیره‌وه ده‌لكێ و سه‌رتاپای هاوكێشه‌كانی رۆنێسانس سه‌رودیو ده‌كات. ئایدیالی شاعیرانی پێشخۆی قڵبودیو ده‌كات و داوه‌تی شه‌هوه‌تمان ده‌كات. شه‌هوه‌تی دونیا رووتیی. ئه‌مه نه ته‌جریده نه خه‌ونی هه‌رزه‌یه‌كه كه خه‌ون به دو‌نیای ته‌سامی و بێگه‌ردیی و پاكی و پاقژبوو له هه‌موو گوناهی ببینێ، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی ئینسانێكی نوێه به دو‌نیای هه‌سته‌كانه‌وه. ئه‌م هاوكێشه‌یه‌یه كه تاكو ئێستا ئه‌ده‌بییاتی ئێمه نه‌یتوانییه‌وه خۆی له قه‌ره‌ی بدات و په‌رده له سه‌ر موحره‌مات لادات و له نێو كه‌رنه‌ڤاله‌كان ( ئه‌م وشه‌یه له بنه‌ڕه‌ت دا ئیتالییه له دوو به‌ش پێكدێت، به واتای " ئیتر گۆشت نا". زۆر پێی ده‌چێ ئه‌م جه‌ژنه پاشماوه‌ی جه‌ژنه ئۆرژییه‌كانی سه‌رده‌می رۆما و یۆنانی كۆن بێت، پاشان له سه‌رده‌می مه‌سیحییه‌ت دا ده‌بێته رۆژی پێش كارێم، واته پێش رۆژووگرتن ئیتر له دوای ئه‌م رۆژه‌وه گۆشتخواردن بۆ ماوه‌ی چل رۆژ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت. به‌شداران به ماسكێك خۆیان له كه‌سێكی دیارییه‌وه ده‌كه‌نه كه‌سێك و به‌س) ئه‌م جه‌ژنه زۆر دا بژێت. بۆیه زۆر جار دو‌نیای ئایدیال له لای هه‌ره زۆربه‌ی شاعیر و نووسه‌رانمان ده‌بێته خه‌ونبینین به دونیایه‌كی دییه‌وه. نه‌ك ئه‌م دونیایه‌ی كه له نێو وشه دا له دایك ببێ، به‌ڵكو له ده‌وه‌ره‌ی ئه‌م دا. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه " رووتی" وه‌ك ناو، هێشتا له زاكیره‌ی ئاوه‌ڵناوه‌كه ده‌ژێت و به ته‌واوی خۆی پاقژ نه‌كردۆته‌وه. "رووتی" زۆر شت ده‌گه‌یه‌نێ : رووتبوونه‌ی ئینسان له‌و ئه‌خلاقه‌ی كه رامبۆ به "ته‌وه‌زه‌لی مێشك" لێكیده‌داته‌وه، مه‌به‌ستی له‌و ئه‌خلاقه‌یه كه له نێوان گوناه و ره‌هایی موتله‌ق دا ده‌ژێت، ئه‌و ئه‌خلاقه‌یه كه به هه‌ققه‌ت به‌رهه‌می مێشكێكی ته‌وه‌زه‌له. یا ئه‌وه‌ته رووتبوونه‌وه‌ی ئینسانه، ئینسانی رووت له هه‌موو پاشماوه‌یه‌ك و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی سروشت نه‌ك به مانا خاووخلێچه رۆمانسیه‌كه‌ی، به‌ڵكو به مانا هه‌ره قووڵه‌كه‌ی. واته پاكبوونه‌وه له هه‌موو ئه‌حكامێكی پێشوه‌خت كه هه‌میشه ده‌یه‌وی ئینسان له نێو چوارچێوه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژی ببینێ. "رووتیی" ئه‌و ئاره‌زووه له بننه‌هاتووه‌یه كه ئینسان به ته‌واوی ئازاد ده‌كات، " ئازادییه‌كی ئازاد" هه‌ر وه‌كو له شوێنێكی دی شاعیر ئاماژه‌ی بۆ كردووه. لای ئه‌خلاقبازان " رووتی" تانها ئاماژه بۆ سێكس و جووتبوون ده‌كات و ده‌یانه‌وێ هه‌رواش بمینێته‌وه. چونكه ئه‌وان نایانه‌وێ دالێك هه‌ڵگری دوو یا سێ مه‌دلوول بێت، ئه‌مه تووشی كاسبوونیان ده‌كات. بۆیه له زمانه ئه‌ورووپییه‌كان له پاڵ وشه‌ی "ئه‌خلاق" وشه‌ی " ئێتیك" هه‌یه كه زه‌حمه‌ته ته‌رجه‌مه‌ی زمانه‌كانی لای ئیمه بكرێ. ئه‌خلاق ده‌چێته ژێر بارستایی سیسته‌مێكی ئاینی، ئایدیۆلۆژێ و سوننه‌تی و ته‌قلیدییه‌وه، وشه‌یه‌كی خه‌للاق و به‌رهه‌مدار نییه، به‌ڵام "ئیتیك" لێپرسراوییه‌كی ئازادانه‌ی ئینسانه به‌رامبه‌ر به چمك و په‌یوه‌ندییه‌كان. ئا له‌م دیده‌نیگایه‌وه رامبۆ " ئه‌خلاق" به ته‌وه‌زلی مێشك لێكده‌د‌اته‌وه، چونكه ئینسان توانای ئه‌وه‌ی نییه ئازادانه شت و چه‌مك و په‌یوه‌ندییه‌كان سا‌غ كاته‌وه و هه‌ڵوێستیان له باره‌یه‌وه وه‌رگرێت. ئایا ئه‌م ئه‌خلاقه بنبه‌سته، ته‌سكه نییه كه به‌شێكی هه‌ره زۆری ئه‌ده‌بییاتی ئێمه‌ی چوارچیوه‌رێژ نه‌كردبێت و نووسین هه‌ند به جیدییه‌وه وه‌رنه‌گیرێت هه‌موو ته‌وژمه ئێرۆتیكاكانی له ده‌ست نه‌دابێت و هه‌ڵنه‌پڕووكابێت، ئه‌وه‌شی مابێته‌وه ته‌نها یاری كردن به وشه نه‌بێت و بانگهێشێكی دیكه نه‌بێت به‌ره و ئه‌خلاقبازیی؟
|