ئه‌رێ هه‌ڵبژاردن ئه‌م شایی و لۆغانه‌ی بۆچی یه؟؟!!! ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا له‌وه‌تی کوردستانم به‌جێهێشتووه ، سێ هه‌ڵبژاردنی گه‌وره‌م بینیووه. لهئهڵمانیاساڵی 1998 گێرهارد شرۆده‌ر توانی هیلمه‌ت کۆڵ پاش 16 ساڵ له حکوم کردن ، ده‌ربکات . پاشان ساڵی 2002 جارێکی تر توانی حوکمی ئه‌ڵمانیا بکات ، لێ ساڵی 2005 به ویستی خۆی داوای هه‌ڵبژاردنی نوێی کرد و وازی له‌حوکم هێنا. ساڵی 1996 سه‌رۆکی ره‌زاگرانی ئه‌مه‌ریکی کلینتۆن جارێکی تر بوویه‌وه به سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا .ساڵی2000 جۆرج بۆش پاش چه‌ند کارێکی ساخته‌ی هه‌ڵبژاردن، توانی ببێت به‌سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا . ساڵی 2004 یش توانی بۆ دووه‌م جار ببێته‌وه به‌سه‌رۆک. ئه‌م دوو ووڵاته گه‌وره‌و به‌هێزه‌ی جیهان ، سێ ههلبژرادنیان کرد و چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌وره‌م بینی که‌زۆر ئاسایی کورسی حوکمیان هێمنانه به‌جێهێشت وکلیلی کۆشکهکانیشیان ته‌سلیم به‌خه‌ڵکی تر کرد . لێ له‌هه‌موو هه‌لبژاردنه‌کاندا هیچ شه‌ڕو پێکدادان یان شایی و لۆغانم نه‌بینی ، هیچ کاتیش به‌و که‌سیانه‌یان نه‌ووت خائین چونكه ده‌نگیان نه‌داوه یان به‌شداریان نه‌کردووه . له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا له‌کوردستان جگه له‌شه‌رو برا کوژی ، هیچی ترم نه‌بینی . پاش داگیرکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ، بۆ جوانکردنی ده‌مووچاوی ئه‌مه‌ریکا و شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌کانی ، به‌زۆر سێ جاران هه‌ڵبژاردنی به‌خه‌ڵکی عێراق و کوردستان کرد . لێ له هه‌ر سێ جاره‌که‌دا ( ئه‌وه‌ی به‌شداری نه‌کردوو دژ بوو، به‌خائین و پیاوی به‌عس ناویان برد . هه‌ر له‌ده‌ستپێکه‌وه تا کۆتاییش بهشایی و لۆغانێکی بێ تامان بینی . ) به بۆچوونی من ئه‌م شایی و لۆغانه بۆ زۆر هۆ ده‌گه‌رێته‌وه : / ناخۆشی و جهرمهسهری زۆری ژیانی کورد به‌پێ مێژوو. / نه‌بوونی خۆشی و که‌می کاتی شادی و به‌ختیاری . / ساده‌یی و نارۆشنبیری به‌شێکی زۆری خه‌لکی و گوێرایه‌لی کوێرانه بۆ سه‌رکرده‌کانی .( کۆسره‌ت ره‌سووڵ ووتی : با رۆژی ده‌نگدان بکه‌ینه رۆژی شایی!) . جاران بهئهفهریکیهکانیان ده‌ووت ( دوو دۆلکه بده‌یت له‌یه‌ک هه‌ڵده‌په‌ڕن) . لێ ئه‌مڕۆ خه‌ریکه حیزبه‌کان لهوهخراپترمان پێ بکه‌ن. / به‌هۆی نه‌بوونی جێگای تایبه‌ت به گه‌نج و لاوان ، بڤه‌کردنی تێکه‌ڵاوی کورو کچان ، که‌ته‌نها له‌شایی و هه‌ڵپه‌ركێ ئه‌م تێکه‌ڵاویه ئاساییه . هه‌ر له به‌ر ئهوهبهشێکی زۆری گه‌نجه‌کان بۆ دڵداری وخۆشی تایبه‌تی خۆیان چوون بۆده‌نگدان. / ته‌له‌ڤزیۆن و خۆده‌رخستن . به‌حوکمی ئه‌وه‌ی هه‌موو میدیاکان له‌لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه داگیرکراوه . خه‌ڵکی عه‌وام ته‌نها جه‌ژناوجه‌ژن ! له‌ته‌له‌ڤزیۆن ده‌رده‌که‌وێت . کاتێک سه‌یری دیمه‌نه‌کانم ده‌کرد ، خه‌ڵکێکی زۆرم بینی به تهلهفوونهدهستیهکانیان قسه‌یان له‌گه‌ڵ خزم و که‌سوکاریان ده‌کرد و ئاگاداریان ده‌کردنه‌وه که‌وا سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆن بکه‌ن ئه‌وه‌تا دیارن! . ئه مه به‌کوردی پێیان ده‌ڵین خێڵی ( نه‌دیوو بدی) . به‌راستی ئهمهدیاردهیهکی جوانیش نییه که‌وا خه‌ریکه ده‌بێته دیارده‌یه‌کی گشتی، سه‌یر ده‌که‌یت کابرایه‌ک قه‌فی سمێڵی به‌قه‌د ده‌سکه کهوهرێک ده‌بێت ، که‌چی پاڵه پاڵیهتی بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌له‌ڤزیۆن ده‌ربکه‌وێت . / دیماگۆگیه‌ت . ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان لێکردووینه‌ته جه‌ژنی نه‌ورۆز ، هه‌موو به‌جلی کوردیه‌وه دێن ده‌نگ به په‌رله‌مانی عێراق!) ده‌ده‌ن. واته ئه‌مان خۆویستانه خۆیان ده‌که‌ن به‌عێراقی . که‌چی حیزبه‌کان ده‌نگدانیشیان کردۆته ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی! . هیچ کات باسکه‌کان شایی و لۆغانیان بۆ په‌رله‌مانی ئیسپانی نه‌کردووه . شیشانیهکان بایکۆتی هه‌ڵبژاردنی رووسیایان کرد . هیچ کات فه‌له‌ستینیه‌کان چۆپی بۆ په‌رله‌مانی ئیسرائیل ناکه‌ن . که‌چی ئه‌م براده‌رانه‌ش بۆ ده‌نگدان به په‌رله‌مانی عێراق، داوای شایی و هه‌ڵپه‌رکێمان لێ ده‌که‌ن . به‌راستی ئه‌م شایی و لۆغانه جگه له‌ساده‌یی و نه‌زانین ، هیچی تر ناگه‌یه‌نێت . جا تکایه واز له‌م به‌زمه ناشرینه بهێنن . ئه‌ڵمانیا / مانهایم |