وا ده‌نگ ده‌ده‌ین گوێتان لێمان بێت |
ئاسۆ بیاره‌یی 13-12-2005 سوێد
ئه‌ی کوردوستانیانی قاره‌مان! بڕۆن ئاپوره ببستن، ده‌نگتان بکه‌ن به‌قه‌ڵا و له پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری کوردستاندا(به‌غدا), خۆتان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه مات بده‌ن! بڕۆن خیرا خۆتان فیری عه‌ره‌بی بکه‌نه‌وه، هاکا له و دونیاش ته‌نها عه‌ره‌بی بێت زمانی گه‌لان. ڕابکه‌ن، ده‌نگ بده‌ن ! نه‌با ته‌خته‌ی حه‌مامیشتان بۆ نه‌مێنێ له سه‌ری دانیشن. هه‌ڵمه‌ت به‌رن، وا فیدرالیه‌ت وه‌کو بناغه‌ی سنگی کیژێکی نازدار، ده‌نگی ئێوه‌ی ده‌وێ، شان و بازوتانی پێویسته بۆ دروستکردنه‌وه‌ی شوراکانی عێراق.
ماشا الله له‌و باڵایه ئه‌ڵێی ئاڵایه، خاوه‌نه‌که‌ی بۆ ده‌نگدان به‌ڵایه. لاوان و بێژنان، گه‌وره کچان! ده‌نگدانی ئێوه، ڕزگارکردنتانه له گه‌وره‌ترین کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی، شه‌رت بێ دوای ده‌نگدان ئاواتتان بهێنینه دی، هه‌ر له ئێسته‌وه سه‌رینی ده‌بڵ بکڕن، به‌یانیه‌کی نیزیک، ئامێزتان به به‌ره‌که‌تی ده‌نگدان گه‌رم ده‌بێته‌وه. جوتیارانی بێ زه‌وی و تراکتۆر ! به‌شداری ئێوه، هاتنه‌دی خه‌وی سه‌وزتانه، خه‌وی دانه‌وێڵه و خورمای به‌سرایه، توتنی پله یه‌کی شاره‌زووره. مامۆستایانی به‌ڕێز و بێ موچه! ئێوه زێڕ و فریشته‌ی سه‌ر زه‌وین، بێ ئێوه قوتابخانه‌کان دۆزه‌خن. به‌ده‌نگدانتان گه‌وره‌ترین قازانجتان پێ ده‌گات، له سواربونی پاسی پۆڵونی نه‌جاتان ده‌بێ! ئه‌ی ئاین په‌وره‌رانی کورد! ئێوه‌ش بێ به‌ری ناکه‌ین، هه‌رچه‌ند ئێمه به مولحد داده‌نێن، شه‌رتبێت له سه‌ر هه‌موو ته‌پۆڵکه‌یه‌ک ماڵێک بۆ موسڵمانان و خوا دروست بکه‌ین.
مندالانی ده‌م به خه‌نده! ئێوه دواڕۆژی نێرگزی به‌خته‌وه‌ری ده‌نگدان ده‌چێژن، ئه‌وسا که گه‌وره‌بوون، له جیاتی مزراح و هه‌ڵمات، له ناو دوکه‌ڵی نه‌وته‌که‌ی بابا گوڕگوڕدا چاو شارکێ ده‌که‌ن.
ئه‌ی کیژان! ئێوه به له‌نجه‌و لار بکه‌ونه ڕێ، مه‌مکتان بکه‌نه بۆمبی ده‌نگ و داگیرکه‌رانی پێ که‌ڕبکه‌ن! گه‌رده‌لوله، گه‌رده‌لوولی شاری هه‌ولێر و سلێمانییه، گڤه‌ی به‌فری دهۆک و کێوی شیرینه، زریانی شاخانی هه‌ورامانه، له سنوره‌وه به‌ره‌و جه‌رگه‌ی دوژمن ده‌گرمێنێ، ده‌نگدانه ده‌نگدان، ڕۆژی حه‌شره له ده‌شت و باخان.
کوردستانیانی وه‌فادار! ئه‌وه‌نده په‌رۆشی ده‌نگدان بن، به هه‌ورامی، به سۆرانی. به بادینی و به زازایی ده‌نگ بده‌ن، تا ده‌نگی زۆر بهێنن قازانجمانه. خۆشبه‌ختانه دوژمنانی کورد ته‌نها زمانێک ده‌زانن. له کۆتاییدا پێشنیار ده‌که‌م که هه‌موو کاندیتێکی کورد، دۆشه‌کڵه‌یه‌ک له گه‌ڵ خۆیدا به‌رێ بۆ به‌رله‌مانی عێراق، نه‌با کورسیه‌کان هه‌موویان گیرابن.
وا لوتکه‌ی خۆشی عیراقی هیوا و فیدراڵ دیاره، ڕابن به‌شی یه‌ک دوو په‌لاماره* کێ دانی تیژه خێرا قه‌پی پیاکا کێ ده‌نگی زله بڵند هاوارکا نه‌کا شیعه و سوننه هه‌مووی بگرن دڵتان ئه‌ڵێ نه‌ک زمانتان خۆشتان ئه‌وێ عیراقتان عیراقی ته‌عریب و ئه‌نفالستان
پایز چوو به‌فر هاته‌وه ، زستانیش ده‌چێت به‌هار دێته‌وه، ماڵی کورد هێشتا یه‌کناگرێته‌وه.
هۆنراوه‌ی سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران 1979 وا لوتکه‌ی هیوا دیاره،، به‌شی یه‌ک دوو په‌لاماره |