ڕادیۆی هاوپشتی پیویستی به په‌یامنێره
رادیۆى هاوپشتى ده‌نگیكى ئازادیخواز‌و یه‌كسانیخوازو پیشكه‌وتوانه‌و سكولاره له سوید، له‌سه‌ر تۆرى ئه‌نته‌رنیت. ده‌نگى ئازادى و
راستى و حه‌قیقه‌ته. به به‌رنامه جۆراوجۆره‌كانى خۆى به‌رگرى ده‌كات له ئازادى، له مافه‌كانى خه‌لكى كوردستان، له مافى ژنان و كریكاران و مندالان و ئاوات و ئاره‌زوه‌كانى لاوان.رادیۆ هاوپشتى له پیناو ئازادى و ئینسانیه‌ت و حه‌قیقه‌تدا، دژى هه‌موو جۆریكى كۆنه‌په‌رستى و دواكه‌وتویى و خورافات و هه‌لاواردن و سته‌م راده‌وه‌ستیت، له خۆشى و ناخۆشیدا هاوبه‌شى خه‌لك و گویگرانى ده‌كات. هه‌والى خه‌بات و خواست و ناره‌زایه‌تیه‌كانى خه‌لكى عیراق و كوردستان و ژنان و كریكاران به گوێى گویگرانى ده‌گه‌یه‌نێ.
ئیستا رادیۆ هاوپشتى به مه‌به‌ستى هه‌ولى زیاتر له پیناو ئه‌و ئامانجانه‌و پیشكه‌ش كردنى به‌رنامه‌و خزمه‌تى زیاتر به گویگران، هه‌ول ئه‌دات بۆ باشکردنی به‌رنامه‌کان
و زیادکردنی کاتی په‌خشی ڕادیۆ و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی خۆی بۆ سه‌ر سه‌ته‌لایت و شاره‌کانی کوردستان...هه‌روه‌ها بۆ وه‌لامدانه‌وه به نیازی ئه‌و ئامانجانه و ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌رکه پیویستمان به تۆڕی فراوان و به‌ربڵاوی په‌یامنیره‌کانیه‌تی به گشتی له سه‌رتاسه‌ری دونیا و به‌تایبه‌تی له شاره‌کانی کوردستان و عیراق.
ئێمه له ئێستادا له هه‌ولی ڕێکخستنی ئه‌و تۆڕه فراوانه‌ی په‌یامنیره‌کانی ڕادیۆی هاوپشتی داین، بانگه‌وازی سه‌رجه‌م که‌سانی ئازادیخواز، یه‌کسانیخواز، پیشکه‌وتووخواز، ڕۆشنبیر و سکۆلار ئه‌که‌ین، که ئه‌یانه‌وی و نیازمه‌ندن به گه‌یاندنی راستییه‌کان و زانیاری به گوێی خه‌لک. هاوکاریمان بکه‌ن و وه‌لاممان لیبگیرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به یه‌که‌وه ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه به کۆمه‌ڵگای کوردستان بگه‌یه‌نین.
هه‌روه‌ها بۆ ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که نیازمه‌ندن و هه‌ولئه‌ده‌ن بۆ گه‌یاندنی زانست، زانیاری و ده‌نگ و ویسته‌کانی خه‌لک به‌رزتر و به‌رزتر به گویی هه‌موو لایه‌ک بگه‌یه‌نین. ئیمه بۆ کار و په‌یامنێره‌کانمان هیچ به‌ند و مه‌رجێکمان نییه. ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ئێمه ته‌ئکید له‌سه‌ر بێلایه‌نی و ڕاستی و دروستی په‌یام و هه‌واڵه‌کان ئه‌که‌ینه‌وه. هه‌ر که‌سیک بیه‌ویت به‌شداری بکات له‌گه‌لمان بۆ گه‌یاندنی راستیه‌کان، ئه‌توانیت ئه‌و کاره بکات و ئیمه‌ش به ئامیزیکی گه‌رم و فراوان پێشوازی لی ئه‌که‌ین. ئیتر چاوه‌ڕوانی هاوکاری و وه‌ڵامه‌کانتاین.
ئارام عه‌لی
به‌رێوه‌به‌ری ڕادیۆی هاوپشتی
004631129990
0046704126418
aramali1@yahoo.com
www.hawpshti.com
02/09/2015