ئایا راسته کۆتایی مرۆڤه؟! |
نزار جاف
کاتێک فه‌ره‌نسا که‌وته ژێرده‌ستی نازییه‌کان، هیتله‌ر له‌سه‌ر گۆڕی ناپلیۆن وه‌ستا و، به سه‌رسامییه‌وه وتی: ده‌بووایه فه‌ره‌نسییه‌کان گۆڕێکیان له ئاسمان بۆ ناپلیۆن هه‌ڵببستایه." ئه‌م وته‌یه‌ی هیتله‌ر، که‌سانێکی زۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌یاندا که به چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر شیبکه‌نه‌وه و، به چه‌ندین ئاراسته‌یدا ببه‌ن، به‌ڵام له راستیشدا، ته‌نها یه‌ک مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ده‌گرته خۆی، ئه‌ویش، تێنه‌ده‌په‌ڕی، له شه‌یدابوونی ئه‌و رابه‌ره نازییه، به‌و سه‌رکرده فه‌ره‌نسییه ناوداره‌ی، که سنووری فه‌ره‌نسا به‌س نه‌بوو بۆ تێرکردنی ئاره‌زووه‌کانی، به‌ڵکو داگیرکردنی خودی ئه‌وروپای به ئامانج و خه‌ونێک ده‌بینی، که ده‌توانێت ده‌سته‌به‌ری بکات. ئاساییش بوو بۆ که‌سێکی وه‌ک هیتله‌ر، که که‌سایه‌تی ناپلیۆن کاری تێبکات، چونکه هه‌ردووکیان سوودیان له کۆمه‌ڵێک درووشم و پره‌نسیپی بریقه‌دار وه‌رده‌گرت، بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئاره‌زووه تایبه‌تییه‌کانی خۆیان، هه‌ربۆیه خه‌ڵکیان پاڵ پێوه ده‌نا بۆ راکردن بۆ گۆڕه‌پانه‌کانی جه‌نگ به پاساوی ئه‌وه‌ی که ناوبانگێک بۆ وڵاته‌کانیان دروست ده‌که‌ن و، راستییه‌که‌یشی له‌وه تێنه‌ده‌په‌ڕی که ئه‌م جۆره که‌سانه ئاره‌زووه تایبه‌تییه‌کانی خۆیان کربووه به‌رنامه‌کارێکی سیاسی ـ ئابووری ـ کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ وڵاته‌کانیان. ئه‌مڕۆ ئه‌وروپا، خاکه‌که‌ی تاقه‌تی ئه‌و نموونانه نییه، که ده‌خوازن ناوبانگ و ئاره‌زووه تایبه‌تییه‌کانی خۆیان به خوێن و، هه‌وڵی گه‌ل، دروست بکه‌ن. ئه‌و جۆره که‌سانه ئه‌مڕۆ له ئه‌وروپا ته‌نها له هزری نه‌خۆشه ده‌روونییه‌کاندا بوونیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌وروپییه‌کان و، رۆژاوا به گشتی باجێکی گرانیان به‌خشی، تا لاپه‌ڕه‌ی رابردووه پڕ له کینه و رق و جه‌نگه‌کاولکه‌ره‌کان هه‌ڵبده‌نه‌وه، ئه‌وا ئه‌مڕۆش باجێکی قورست تر ده‌ده‌ن، که ناکرێت هه‌رگیز به که‌م ته‌ماشای بکرێت. باجێک که به‌رجه‌سته نابێت له گیزه‌ی گولله، یان ناڵه‌ی فڕۆکه و بۆمبارانکردن، یان چاوه‌ڕوانی کۆتایی ئه‌و جه‌نگانه‌ی که هه‌ندێکیان نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌کیان ده‌خایاند، به‌ڵکو باجێکه له مۆرکی مرۆییان وه‌رده‌گیریت و، په‌یتا په‌یتا پاڵ به به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان ده‌نرێت که پتر گۆشه‌گیربێت له سوچێکی ئابلووقه‌دراو به شارستانییه‌تێک که به‌بێ بایه‌خ دان به هیچ شتێک مل ده‌نێت به‌ره‌و پێشه‌وه و، گوێ ناداته دواکه‌وتنی ئه‌و به‌هاکۆمه‌ڵایه‌تییانه له هاوته‌ریب بوون له‌گه‌ڵ کاروانی پێشکه‌وتنی زانستیدا که هه‌موو سوچ و قوژبنێکی مرۆیی کردۆته‌وه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه، راپۆرتی هه‌واڵی زانستی و، دوا ئه‌زموونه‌کانی زاناکان له بواره جیاوازه‌کاندا، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و شیکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه چڕانه‌ی که سه‌باره‌ت به ئاسۆی داهاتووی مرۆیی له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشکه‌وتنه زانستییه به‌ربڵاوه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی، ئه‌نجام ده‌درێت، زۆر به ره‌شبینی و نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و کۆششه زانستییانه‌ی مرۆڤ، که له زۆر لایه‌نیدا خه‌ریکه رووکه‌شه مرۆییه‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و، ده‌بێته شتێکی بێ ئه‌و هه‌ست و سۆزه مرۆڤایه‌تییه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی له‌ژێر سایه‌یدا ژیانی بردۆته‌سه‌ر. دۆزینه‌وه‌ی زۆرینه‌ی نهێنییه‌کانی ئه‌ندازه‌ی بۆماوه‌یی مرۆڤ و، په‌رده‌لابردن له‌سه‌ر بابه‌تی کۆپیکردنی مرۆڤ و، ده‌ستتێوه‌ردان نه‌ک له پێکهاته‌ی بایۆلۆجییه‌که‌ی، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت کارکردن له‌سه‌ر توانا هزری و ده‌روونییه‌کانی مرۆڤ، ئه‌و راستییه گرنگه راده‌گه‌یه‌نێت که مرۆڤ گه‌یشتۆته قۆناغێک هه‌موو ئه‌و هێڵه سوور و قه‌ده‌غه‌کراوانه‌ی که زاناکانی کۆمه‌ڵناسی و پیاوانی ئایین پێیان له‌سه‌ر داده‌گرت، له پشت خۆیه‌وه به‌جێهێشتووه. به‌ر له چه‌ند ساڵێک، کاتێک زانای به‌ناوبانگی ئه‌مریکی"هاوکینگ"که به ده‌ست نه‌خۆشییه‌کی مه‌ترسیداره‌وه ده‌ناڵێنێت و، ته‌واوی له‌شی ئیفلیجه،قسه‌ی کرد، چه‌ند رسته‌یه‌کی درکاند هه‌رچه‌نده مایه‌ی نیگه‌رانی رادیکاله‌کان بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه‌نده جێگه‌ی باوه‌ڕ نه‌بوو تا له ده‌ره‌نجامه‌کانی بترسن. هاوکینگ که له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی له رێگه‌ی تاکه په‌نجه‌یه‌کی ده‌ستییه‌وه به هۆی سیسته‌مێکی کۆمبیوته‌رییه‌وه بۆچوونه‌کانی ده‌رده‌بڕی، وتبووی: تیۆری ریژه‌یی ده‌بێت بخرێته موزه‌خانه و، ئه‌وه‌ی که ئاینشتاین باسی لێده‌کرد، زاناکان به‌جێیان هێشت. کاتێکیش رۆژنامه‌نووسان ده‌رباره‌ی ئاسۆی ئایینده، پرسیاریان لێکرد، هاوکینگ به راشکاوانه وتی:ماوه‌ی په‌نجا ساڵ پتر تێناپه‌ڕێت و، مرۆڤ هه‌موو نهێنییه‌کانی گه‌ردوون ده‌زانێ و، ئیدی پێویستی به دوعا و نزا و پاڕانه‌وه نابێت تا ئه‌و نهێنییانه بزانێت که لێی شاراونه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ته رۆژنامه‌نووسان فشاری پرسیاری زۆرتریان خسته سه‌ر ئه‌و زانا ئه‌مریکییه‌ی که خاوه‌نی تیۆری"چوار ماتریاله"که‌یه، تا هۆی ئه‌و توانا مرۆییه بزانن و، ده‌ره‌نجام ناچاریانکرد زۆر به ئاشکرا بلێت: ئێمه ئه‌و کاته له‌ناو ئاوه‌زی یه‌زداندا ده‌بین!"ئه‌م ئاماژه به‌هێزه و، خاوه‌ن چه‌ندین واتا و ره‌هه‌ندی جیاواز، هانمان ده‌دات که ده‌ربڕینه‌کانی ئه‌م زانایه به شێوه‌یه‌کی جدیتر له ده‌ربڕینی فه‌یله‌سوف یان بیرمه‌ندێکی دیاریکراو سه‌باره‌ت به مه‌زه‌نده‌کردنی پێشهاته‌کانی ئایینده‌وه‌وه، بخوێنینه‌وه. ئه‌مڕۆ، جیهان هه‌مووی ده‌زانێت، که زانست به رێگه‌ی خۆیدا ده‌ڕوات و، هیچ شتێک ناتوانێت رێگری بێت و، ئه‌وه‌ی که له گالیلۆ روویدا، لاپه‌ڕه‌یه‌ک بوو و، رۆژگار لوولیدا و، ئیدی هه‌رگیز دووباره نابێته‌وه، هه‌رچه‌نده هاوار و هه‌ڵپه‌ی پیاوانی ئایین و زانا کۆمه‌ڵناسه رادیکاله‌کان، سیاسه‌تمه‌داران و، به‌تایبه‌تی سه‌رۆک جۆرج بوش هان ده‌ده‌ن که، کۆسپ و بنه‌مای ئه‌خلاقی له به‌رده‌م لێکۆڵینه‌وه و ئه‌زموونه‌کانی زانایان دابنرێت. به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه نائاساییه‌ی که له ده‌ره‌نجامی سیسته‌می گلۆبالیزم"جیهانگه‌رایی" که‌وتۆته ئاراوه و، ئه‌و ململانێکردنه ئابوورییه به‌هێزه‌ی نێوان وڵاتان رۆژاوا، جێبه‌جێ نه‌کردنی داواکارییه‌کانی پیاوانی ئایین و کۆمه‌ڵناسه‌کان نه‌ک ته‌نها سه‌خت ده‌کات، به‌ڵکو به‌ره‌و قۆناغێکی ئالۆزتریشی ده‌بات تا سیاسه‌تمه‌داره لیبرالیزمه‌کان بتوانن زانست و زاناکان له قه‌واره‌یه‌کی دیاریکراودا حه‌شاربده‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که خودی سه‌لیقه و سروشتی مرۆیی مل ده‌نێت بۆ زانین و درکاندنی نهێنییه‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆی و جیهان. هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه، دوا کتێبی بیرمه‌ندی ئه‌مریکی ناسراو"فرانسیسکۆ فۆکۆیاما" که له ژێر ناونیشانی"ئایینده‌مان دوای ئاده‌میزاد"، که له‌وه‌وپێش خاوه‌نی تیۆری"کۆتایی مێژوو"بوو، روونترین نیگه‌رانی مرۆییه له ئاینده‌ی شارستانییه‌تی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشکه‌وتنه زانستییه بێ وچانه. فۆکۆیامایه‌ک که کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی دڵنیاکرده‌وه به‌وه‌ی که پاشگه‌زبووه‌وه له تیۆری"کۆتایی مێژوو"، ئه‌مڕۆ، ده‌گه‌ڕێته‌وه به تیۆرێکی ره‌شبینتر و ره‌قتر له"کۆتایی مێژوو"، تیۆرێک پوخته‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئاده‌میزادێک که شارستانییه‌تێکی بنیاتناوه له سه‌ره‌تای پێکهاتنی ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی و، تا سه‌ره‌تاکانی هه‌زاره‌ی سێیه‌می دوای زایین، له میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کانی خۆیه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مان و له‌ناوچوونی لێده‌کرێت. فۆکۆیاما، نیگه‌رانی خۆی ئاشکرا ده‌کات له دوا په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌زموونه‌کانی زانسته بایۆلۆجییه‌کان و، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی که سه‌باره‌ت به زانستی ده‌مارگیری و مێشکه، بیرمه‌ندی ئه‌مریکی ناوبراو وتویه‌تی که ئه‌و وێنه بایۆلۆجی ـ ته‌کنه‌لۆجییه‌ی ئێستا، له‌وانه‌یه به‌سه‌ر مرۆڤدا پیاده بکرێت و، ده‌بێته هۆی گۆڕانی بنه‌ما سروشتییه‌کانی و، ئه‌مه‌ش به جۆرێکی راسته‌وخۆ کارده‌کاته سه‌ر خودی سیسته‌می سیاسی. ئه‌م بیرمه‌نده ناوداره‌ی که هه‌میشه قسه‌کانی ناوه‌نده جیاوازه‌کانی ورووژاندووه، له‌لایه‌کی تری ئه‌و کتێبه‌یدا که له سێ به‌ش پێکهاتووه، به هه‌ناسه‌یه‌کی پڕ له ره‌شبینی و نیگه‌رانییه‌وه، ده‌ڵێت: "مرۆڤ، ئه‌گه‌ر کار به‌م شێوازه‌ی ئێستا به‌رده‌وامبوو، به‌م روواڵه‌ته‌ی که ئێستا ده‌یناسین، پاش بیست یان سی ساڵ، له‌ناو ده‌چێت، چونکه زانستی بۆماوه‌یی خه‌ریکی ده‌ستتێوه‌ردانه له سروشت و پێکهاته ناوخۆییه‌کانی و، له‌بری ئه‌و، مرۆڤێکی نوێی به‌خته‌ورتر دێته ئاراوه، که به هۆی داوده‌رمانی پزیشکییه‌وه، که رۆژانه ده‌یخوات، پتر باوه‌ڕی به خۆی ده‌بێت و، زێتر ده‌توانێت ته‌رکیزبکات و، زیره‌کتر و، که‌م نه‌خۆشیتر و، ته‌مه‌نێکی دریژتر ده‌باته‌سه‌ر." به‌ڵام، فۆکۆیاما به وریاییه‌وه ده‌ڵێت: "گرفه‌ته‌که له‌وه‌دایه که مرۆڤێکی تره و، ده‌ستکرد ده‌بێت نه‌ک سروشتی". ئه‌م بۆچوونه‌ی فۆکۆیاما که له‌سه‌ر دوا ئه‌زموون و تیۆره زانستییه‌کانه‌وه هه‌ڵیچنیوه، کاریگه‌رییه‌کی یه‌کجار ئه‌وتۆی له‌سه‌ر هه‌موو ناوه‌نده جیاوازه‌کانی جیهان ده‌بێت و، دووباره زه‌نگێکی یه‌کجار مه‌ترسیدار بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی لێده‌دات. به‌ڵام، ئه‌وه‌ی که گومانی تێدا نییه، ئه‌و راستییه‌یه که ئیدی هیچ هێز و توانایه‌ک له‌سه‌ر گۆی زه‌وی نییه که بتوانێت جڵه‌وی ئه‌م پێشکه‌وتنه زانستییه نائاساییه بگرێته‌وه و، هه‌موو ئه‌و هاتوهوریا و ده‌نگه ده‌نگه‌ی پیاوانی ئایین و کۆه‌ڵناسه‌کان و، لایه‌نگرانیان له چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌کی چاپکراو له‌سه‌ر کاغه‌ز و تۆڕه‌کانی ئه‌نته‌رنێت ناچیت به‌ولاوه و، هیچ هێز و توانایه‌کی له‌سه‌ر زه‌وی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵمه‌تی زانست و زاناکاندا له به‌ره‌ده‌ستدا نییه! به‌ڵام ئایا ئه‌و مرۆڤه‌ی که نهێنییه‌کی ئه‌م گه‌ردوونه بوو، به ته‌واوه‌تی ئاشکرابوو؟ ئایا ئه‌و مرۆڤه‌ی که زانای سویدی ئه‌لکسیس کاریل له کتێبه به پێزه‌که‌یدا"مرۆڤ ئه‌و نه‌ناسراوه"، به ته‌واوی ناسرایه‌وه؟! ئایا ئه‌ولایه‌نه شاراوانه‌ی که کاریل له‌و کتێبه‌یدا باسی لێوه ده‌کرد خرانه‌ڕوو؟ یان ئایا ئه‌و مرۆڤه‌ی که زانای پاراسایکیۆلۆجی ئه‌مریکی جۆزیڤ مۆرفی له کتیبی"توانای هزر"له‌باره‌وه‌ی ده‌دوێت، بێ توانا و دۆش داماوه له به‌رده‌م ئه‌م پێشهاته زانستییه نائاساییانه‌دا و، خه‌ریکه به هه‌موو رابردوو و، به‌ها فیکرییه‌کانی و، شارستانییه‌تی له‌ناو گه‌رده‌لوولی ئه‌م بازه زانستییانه‌دا قوت ده‌درێت. مۆرفی، که هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر توانا شاراوه‌کانی مرۆڤ ده‌کرد و، پشتی به بابه‌تی ته‌رکیز و، خۆراهێنان ده‌به‌سته‌وه، ده‌بێت له به‌رامبه‌ر بۆچوونه‌کانی هاوکینگ و فۆکۆیامادا چی بڵێت؟ ئه‌مانه پرسیارن و، زۆر به په‌رۆشه‌وه له بازنه‌ی هزری مرۆڤدا ده‌سوڕێنه‌وه و، سه‌باره‌ت به‌و پێشبینییه مه‌ترسیدارانه‌ی که له ئارادان، به دوای وه‌ڵامدا وێڵن. خۆئه‌گه‌ر هات و کار هه‌ر وه‌ک خۆی به‌رده‌وام بوو به‌بێ هه‌ڵوێستێکی جدی مرۆڤ، ئه‌وا چاره نییه که سه‌ره‌نجام، هه‌موو ئاده‌میزادی سه‌ر گۆی زه‌وی وه‌ک شۆبنهاوه‌ر ره‌شبین بن! |