په‌یڤ
ئه‌ڵقه‌ی
37
30 ساڵ زیندانی بۆ پرۆسه‌ی
دیموکراسیه‌ت
نووسینی:
ڤینۆس فایه‌ق
ئه‌و دۆزه‌ی
ئه‌مڕۆ ناوی "دۆزی د. که‌مالی سه‌ید
قادر"ی هه‌ڵگرتووه گه‌لێ باس و خواس و
لێکۆڵینه‌وه و تاوتوێ کردن هه‌ڵده‌گرێ
و له گه‌لێ رووه‌وه ئه‌توانرێ سه‌یر بکرێ ، مه‌سه‌له‌که
ته‌نها ئه‌وه نیه که‌سێک جه‌سوورانه به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتێکدا
وه‌ستایه‌وه ، ئه‌گه‌رچی من بۆخۆم سه‌رنجێکی
زۆرم له‌سه‌ر ئه‌و جۆره جه‌سووریه هه‌یه ، هه‌روه‌ها
مه‌سه‌له‌که‌ش ته‌نها بوێری نووسه‌رێک نیه ره‌خنه‌ی
له ده‌سه‌ڵاتێکی حیزبی و سیاسی
گرتبێ ، ئه‌گه‌رچی من بۆخۆم سه‌رنجێکی
زۆری ترم له‌سه‌ر ئه‌و جۆره بوێریه‌ش هه‌یه
، مه‌سه‌له‌که له‌وه ده‌رچوو رۆشنبیرێک یان نووسه‌رێک
جه‌سوور و بوێرانه به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتێکی
حیزبی‌دا وه‌ستایه‌وه ، چونکه ئه‌گه‌ر گریمانی ئه‌وه‌ش
هه‌بووبێت د. که‌مال به هه‌ڵه بۆ مه‌سه‌له‌کان چووبێت ،
یان شێواز یان رێگه‌یه‌کی چه‌وت و هه‌ڵه‌ی
گرته به‌ر ، ئه‌وا به‌و سزایه‌ی بۆی
بڕێندرایه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی
حیزبیه‌وه ئه‌و هه‌ڵه و ئه‌و چه‌وتیه‌شی
سڕیه‌وه ، چونکه ئه‌و کاته‌ی تاکه‌کان وه‌ک تاک هه‌ڵه
ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بکه‌ن ، ئه‌وا ئه‌وان ، واتا تاکه‌کان ، گوزارشت ته‌نها له
خۆیان ئه‌که‌ن ، به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی
حیزبی که خۆی به پێشه‌وا و سه‌رکرده‌ی سه‌رتاپای
میلله‌تێک ئه‌زانێت و به‌و جۆره‌ش خۆی به ده‌روه‌ی
حیزبه‌که‌ی ئه‌ناسێنێت ، و سه‌رکردایه‌تی
حکومه‌تێک ئه‌کات هه‌موو هیواو ئامانج و ئاواته‌کانمان ئه‌هێنێته
دی ، ئه‌و کاته‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به هه‌ڵه چاره‌سه‌ری
هه‌ڵوێستێکی له‌و جۆره ئه‌کات ، ئه‌وا ئه‌و کاته
ته‌نها ژیانی تاکه مرۆڤێک ناکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه
، به‌ڵکو ژیانی سه‌رتاپای میلله‌تێک ئه‌که‌وێته
مه‌ترسیه‌وه و سه‌رجه‌می دروشمه‌کانی دیموکراتیه‌ت
ته‌نک ئه‌بنه‌وه و ئه‌دڕێن و هه‌نجن هه‌نجن ئه‌بن و خودی
پرۆسه‌ی دیموکراتیه‌ت ئه‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه
و هیچ جێگایه‌ک بۆ متمانه نامێنێت له ویژدانی
میلله‌تدا به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته ، ئه‌و کاته ده‌سه‌ڵاتی
یاسا له‌و وڵامدا ئه‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه ، چاره‌نووسی
بزووتنه‌وه‌ی سیاسی ئه‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه ، په‌یوه‌ندی
نێوان میلله‌ت و ئه‌و حیزبه کاڵ ئه‌بێته‌وه و
دواتر مه‌ودایه‌کی گه‌لێ قووڵ ئه‌که‌وێته
نێوان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه و میلله‌ته‌وه ، ئه‌و کاته
میلله‌ت ئاماده نیه چاره‌نووس و دواڕۆژی
خۆی بخاته ده‌ستی دیکتاتۆرێکی تر له
جۆرێکی تر..
هه‌تا ئه‌م ساته‌ی
نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش هیواخوازم هه‌واڵی
سزای 30 ساڵ زیندانی بۆ د. که‌مالی سه‌ید
قادر هه‌واڵێکی درۆ بێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی
ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رکردووه به‌درۆی بخاته‌وه ، و
له جێگه‌یدا هه‌واڵی ئازاد کردنی د. که‌مالمان
پێ راگه‌یه‌نێت..
ئه‌وه‌تا له هۆڵه‌ندا رۆژانه شرت و شوێ له‌به‌ر شاژنی هۆڵه‌ندا و بنه‌ماڵه‌ی شاژنی هۆڵه‌ندی ئه‌بڕدرێ له رۆژنامه‌کان و بڵاوکراوه‌کاندا و له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و ته‌نانه‌ت شه‌وانه ئه‌بنه چه‌ره‌س و مه‌زه‌ی به‌رنامه‌کان و بینه‌ران ، و ئه‌شیان که‌ن به بووکه‌شووشه و ئابڕووشیان ئه‌برێت ، شاژنیش و بنه‌ماڵه‌ی شاژنیش بێزیشیان نایه‌ت ته‌نها ورته‌شیان لێوه‌بێت ، له هیچه‌وه نا ، له‌وه‌وه باوه‌ڕی ته‌واویان به دیموکراتیه‌ت هه‌یه ، له باوه‌ڕیانه‌وه به سه‌ربه‌ستی تاکه‌که‌سی و هه‌موو ئازادیه‌کانی راده‌ربڕین و ئازادی وشه و ئازادی رۆژنامه‌وانی ..
یان ئه‌وه‌تا به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه
دیکتاتۆرێکی وه‌کوو سه‌ددام به‌و هه‌موو دڕنده‌یی
و خوێنڕێژیه‌وه به‌وپه‌ڕی
دیموکراتی دادگایی ئه‌کرێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ستێت
و ره‌خنه‌ش ئه‌گرێ و گوێشی لێ ئه‌گیرێت و وه‌ڵامیشی
ئه‌درێته‌وه ، نازانم ئه‌و دادگایه‌ی کوردستان چی بوو وا
به‌و هه‌موو نهێنیه و به‌و کتوپڕیه ئه‌و
بڕیاره‌ی ده‌رگرد به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س به‌که‌س
بزانێت ، ئه‌ی داخوا د. که‌مال له سه‌ددام تاوانبارتر بوو وا به‌و
شێوه‌یه دادگایی کرا؟ ئه‌ی داخوا سه‌رکردایه‌تی
سیاسی کوردی هه‌ر ئه‌وه‌نده له وشه‌ی
دیموکراتیه‌ت تێگه‌یشتوون ، ئه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده
له مانای سه‌ربه‌ستی و ئازادیه‌کان تێگه‌یشتوون ،
ئه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده سوودیان له 15 ساڵ سه‌ربه‌خۆیی
و ئه‌زموونی دیموکراتی دوای که‌وتنی سه‌ددامی
خوێن‌ڕێژ بینی؟؟ ..
یۆیه به جه‌خته‌وه ئه‌ڵێم 30
ساڵ زیندانی ته‌نها بۆ د. که‌مالی سه‌ید قادر
نیه ، به‌ڵکه 30 ساڵ زیندانیه بۆ هه‌موو
پڕۆسه‌ی دیموکراتیه‌ت له کوردستانی ئازاد‌دا
، 30 ساڵ گه‌ڕاینه‌وه دواوه ، پڕۆژی
دیموکراتیه‌ت له کوردستاندا 30 ساڵ راگیرا. ئه‌وه‌ی
من ئاگادار بم رۆژانه چه‌ندین هه‌ڵمه‌ت رێکخراوه له
رێی که‌ناڵه جیاجیاکانی راگه‌یاندنه‌وه
له‌لایه‌ن رۆشنبیران و دڵسۆزانی میلله‌تی
کورده‌وه بۆ ئازاد کردنی د. که‌مالی سه‌ید قادر که ئه‌وه‌ش
خۆی له خۆیدا به هێندی ئه‌وه‌نده‌ی
جاڕ و داواکاریه بۆ ئازاد کردنی ئه‌و زاته ، له‌هه‌مان
کاتدا جاڕ و داواکریه بۆ رزگار کردنی پڕۆسه‌ی
دیموکراتیه‌ت و فریاکه‌وتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی
خوێنمان بۆ رشت ، هه‌وڵ و هاواره بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری
یاسا و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری تاکه‌که‌سی و سه‌ربه‌ستی
و ئازادیه‌کان ، مه‌به‌ست له‌و هاوار و داخاوازیانه ئه‌وه‌یه
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حیزبیه‌ی پێشه‌نگی ئه‌و
بڕیاره‌بوو فریای خۆی که‌وێت و به‌و هه‌ڵه‌یه‌یدا
بچێته‌وه که له‌وانه‌یه له دواڕۆژدا باجه‌که‌ی
زۆر گه‌وره بداته‌وه ، بۆیه ئه‌ڵێم ئیستاش
هیشتا تیاماوه فریاکه‌وین ئه‌وه‌ی ماوه نه‌جاتی
بده‌ین و ئه‌وه‌ی نه‌خنکاوه له په‌ل و پۆی
دیموکراتیه‌ت فریای که‌وین نه‌خنکێت..