ئێمه له‌به‌رده‌م چ قه‌ده‌ر و ئاینده‌یه‌کداین |
یاسین بانیخێڵانی
ئه‌گه‌ر ئه‌و
هه‌واڵه‌ی سه‌باره‌ت به حوکمدانی د.که‌مال سه‌ید قادر*
ڕاست بێت یا نا هیچ بایه‌خێک له له ناوه‌ڕۆکی
ئه‌م نووسینه که‌م ناکاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه
زیاتر خوێندنه‌وه‌یه‌که بۆ چاره‌نووسی گه‌لی
کورد پاش جێگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی پارتی له‌کوردستاندا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر د.که‌مال بڵاوبۆته‌وه
ڕاست بێت یا درۆ، پارتی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی
په‌شیمان بێته‌وه یا نا، ناتوانێت ئه‌و متمانه‌یه‌ی
له لایه‌ن ڕۆشنبیرانه‌وه له ده‌ستی داوه بگه‌ڕێنێته‌وه
بۆ خۆی، ناتوانێت وه‌ک 31 ئاب ئه‌و په‌ڵه له‌ناوچه‌وانی
سپی بکاته‌وه، د.که‌مال ئازاد بکرێت یا نا، بکوژرێت
یا نا، بۆ هه‌تا هه‌تایی له زینداندا به‌ند
بکرێت بۆ ئێمه‌ی ڕۆشنبیران و نووسه‌ران
له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌رمه‌زاریی و مێژوویه‌کی
ڕه‌ش بۆ پارتی هیچ مانایه‌کی تری
نابێت.
بێ سه‌رو
شوێنکردنی*1 د.که‌مال سه‌ید قادر ترسناکترین ئاماژه‌یه
پارتی به‌خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و نووسه‌ران و
ڕوناکبیران به‌تایبه‌تی ده‌دا، به‌وه‌ی
هێڵێک هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له
شێوه‌کان نه‌ک جێگای ڕه‌خنه‌لێگرتن
نییه، به‌ڵکو پیرۆزییه‌که باس کردن
لێیه‌وه، سزای گه‌وره‌ی به‌دوادا دێت.
دروستکردنی جه‌مسه‌ری پیرۆز له سیاسه‌تدا هه‌نگاوه
سه‌ره‌تاییه‌کانی دکتاتۆرییه، که پاشان
شۆڕده‌بێته‌وه بۆ ناو زه‌لکاوی فاشییه‌ت،
ئه‌م جه‌مسه‌ره چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن هه‌ردوو زلحیزبه‌وه
کاری بۆ کراوه، به‌ڵام وا له‌لای پارتی له ته‌واوکردنی
سوڕی ژیانی خۆیدایه. خه‌سڵه‌تێکی
تری سیاسه‌تی پارتی، که ده‌یباته‌وه بۆ ناو
ئه‌و سیاسه‌ته ڕه‌شه‌ی ئاینده‌ی کوردستان چاوه‌ڕوانی
ده‌کات، خوڵقاندنی ئه‌فسانه‌یه، ئه‌فسانه له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی، که ئه‌مه‌یان زۆر ترسناکتره له سیاسه‌تی
پێشوو، چونکه کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی
له ڕووه سۆسیۆلۆژییه‌که‌یه‌وه،
کۆمه‌ڵگایه‌که به‌رده‌وام له‌ناو ئه‌فسانه‌دا ده‌ژین و
ئه‌فسانه به‌شێکی گه‌وره له ژیانیان پێک ده‌هێنێت،
یان به‌شێوه‌یه‌کی تر له‌کۆمه‌ڵگای
ڕۆژهه‌ڵاتیدا ئه‌فسانه بۆ خۆی ده‌بێته
به‌شێکی گه‌وره‌ی واقیعی ژیان. له‌م
ڕووه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای سیاسه‌تی پارتی به‌درێژایی
ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین بکه‌ین
ده‌بینین پارتی چۆن و چه‌نێک کاری بۆ
ئه‌فسانه کردووه!.
ئیش‌کردن
له ئه‌فسانه‌دا بۆ به ئه‌فسانه‌کردنی که‌سایه‌تی له‌ناو
هه‌ر گروپ، هۆزو خێڵێکدا بۆ خۆی
ئیشکردنه بۆ پیرۆزایه‌تی ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ی
له‌سه‌ره‌وه باسمکرد، که پاشان له ناو که‌سایه‌تییه‌کانی
هۆز، خێڵ و بنه‌ماڵه‌دا
له شێوه‌ی که‌سی ئه‌فسانه‌یی یان
خێزانێکی پیرۆز فۆرموله ده‌بێت، ئه‌و
خێزانه به شێوه‌یه‌کی
ئه‌زه‌لی ده‌بێته به‌رهه‌مهێنه‌ری قاره‌مانی ئه‌فسانه‌یی.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو
مێژووی ئه‌تنه کۆنه‌کانیش ده‌بینین چه‌نێک
له ئه‌فسانه‌کان ڕه‌گی پێرۆزایه‌تییان
له‌ناو کۆمه‌ڵگادا داکوتاوه، بۆیه من وای ده‌بینم
له‌میژووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی سیاسه‌تی
پارتیدا به‌شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک کار
بۆ ئه‌م به ئه‌فسانه‌کردنه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی
کراوه بۆ خولقاندنی خیزانێکی پیرۆزی
وه‌ک خێزانی بارزانی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خێزانه
له کائنێکی فیزیکییه‌وه
بگۆڕێت بۆ کائینێکی
میتافیزیکی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خێزانه
له بوونه‌وه‌رێکی سه‌ر زه‌وییه‌وه بگوازێته‌وه
بۆ خوداوه‌ندێکی ئاسمان وه‌ک ئه‌و خوداوه‌ندانه‌ی
پێنج هه‌زار ساڵ پێش ئێستا هۆمیرۆس
باسی لێوه‌کردووه. ئه‌وه‌ی له‌م هاوکێشه‌دا باسکردنی
گرنگه‌و ڕۆڵی گه‌وره ده‌گێڕێت، هه‌میشه
خوێنده‌واره‌کانن، چونکه ته‌نها نه‌خوێنده‌واره‌کان
پێویستیان به خه‌ڵکی خوێنه‌واره، به‌ڵگه‌ش
بۆ ئه‌م قسه‌یه نه‌خوێنه‌وارترین خێزان له‌کوردستاندا
سه‌روکاری له‌گه‌ڵ دونیای سیاسه‌تدا هه‌بێت
خێزانی بارزانییه، وه له زانستی
سیاسی ئه‌مڕۆشدا هیچ شه‌رمه‌زارییه‌ک
ئه‌وه‌ندی ئه‌وه گه‌وره نییه ووڵاتێک سه‌رکرده‌یه‌کی
نه‌خوێنه‌واری هه‌بێت، چ جای بگره نه‌ته‌وه‌یه‌کی
بنده‌ست بێت و چاوه‌ڕوانی له‌دایک بوونی سه‌رکرده‌یه‌کی
هوشیار بکات له‌و بنده‌ستییه ڕزگاری بکات و
ئازادی به تاکه‌کانی ببه‌خشێت، نه‌ک وه‌ک ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ی
تا ئێستا زه‌بری ڕۆژگارکردوونی به‌سه‌رکرده‌ی
کورد‌و نه‌ک هه‌ر نه‌یانتوانیوه ڕزگارت بکه‌ن و ئازادیت
پێ ببه‌خشن به‌ڵکو کوردستانیان کردووه به
بازاڕێکی گه‌وره‌ی کۆیلایه‌تی
بۆ کوردوهه‌ر ڕۆژه‌ی به پێی بازاڕ و
گیرفانی خۆیان مامه‌ڵه‌و سه‌ودای پێوه
ده‌که‌ن.
دیاره
پیرۆزکردنی خێزانی بارزانی و کردنیان
به ئه‌فسانه‌یه‌کی گه‌وره، له ڕێگای ئه‌و
درۆگه‌ورانه‌وه خوێنه‌واره‌کان ده‌یانکه‌ن و ده‌یاننووسنه‌وه،
ته‌نها بۆ ئه‌وه نییه وه‌ک که‌سێکی باڵا‌و
خوداوه‌ند سیفه‌ت نیشانیان بده‌ن، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌شه
په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵک و ئه‌وان بکه‌نه په‌یوه‌نییه‌کی
سه‌ردارو کۆیله، خودا‌و ئاده‌میزاد، ئه‌مه مه‌ترسییه
گه‌وره‌که‌یه، که ئاینده به‌ره‌و تاریکستانێکی
قوڵ ده‌بات و هه‌ریه‌کێک له ئێمه سبه‌ینێ ئه‌گه‌ر
خوڵامێکی ملکه‌چ نه‌بین ده‌بینه که‌مال سه‌ید
قادرێکی تر، ئاینده‌ی ئێمه به‌هه‌مان
مێژوودا گوزه‌ر ده‌کاته‌وه، 30 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی
به‌عس حوکمی تیا کرد، ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه‌ی پیاوه خوێنه‌واره ده‌رباره‌کانی
ئه‌مڕۆ کارمه‌ندی گه‌وره‌ن له کۆشکی
بارزانیدا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه‌ی عه‌قڵه‌کانی،
ئه‌مڕۆ هه‌مان عه‌قڵی کۆشکی
بارزانییه‌و له‌وێوه بڕیاره‌کان ده‌رده‌که‌ن، ئه‌و
سیاسه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ پارتی به‌ڕێوه ده‌بات
هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته‌یه دوێنێ به‌عسی به‌ڕێوه
ده‌برد و ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی دوێنێ ئه‌فسانه‌ی گه‌وره‌ی
له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تکریتییه‌کان ده‌نووسیه‌وه
هه‌مان قه‌ڵه‌مه ئه‌فسانه بۆ بارزانییه‌کان ده‌نووسێته‌وه.
نه‌خوێنه‌واری خێزانی بارزانی گه‌شتۆته
ئاستێک هه‌ر کۆلکه قه‌ڵه‌مێک و هه‌ر زڕه‌نووسه‌رێک
دوو درۆی بۆ بنه‌ماڵه‌که‌یان نووسی، یه‌کسه‌ر
له کۆشک و ته‌لاره‌کانیاندا خوانیان بۆ ڕاده‌خرێت.
ئه‌و که‌سانه‌ی به شێوه‌یه‌کی ئۆرگانی
تادوێنێ هه‌موو ناوه‌نده ئه‌کادیمی و
ڕۆشنبیرییه‌کانیان کردبووه
شوێنی سیخوڕی و زیندانی گه‌وره‌ی
بیرکردنه‌وه له‌ناو ده‌زگاکانی به‌عسدا، ئه‌مڕۆ به هه‌مان
ڕۆح و میتۆد له‌ناو ده‌زگاکانی پارتیدا کارده‌که‌ن.
ئه‌و پۆلیسی ڕۆشنبیرییانه‌ی
تا دوێنێ ڕاپۆرتی سیخوڕییان
له‌سه‌ر ڕۆشنبیرانی ئازادیخواز بۆ ده‌زگا
داپڵۆسێنه‌ره‌کانی به‌عس ده‌نووسی و شانامه‌یان
له‌سه‌ر قاره‌مانێتی سه‌دام ده‌هۆنده‌وه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن ئه‌مڕۆ
کاریان ڕاپۆرت و شانامه نووسینه له سه‌ر
بارزانی. ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ عه‌قڵی
میدیاکانی به‌عس بوون، هه‌ر ئه‌وانه‌ن ئه‌مڕۆ
میدیاکانی پارتی به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌و
یاسایانه‌ی تا دوێنێ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ک
نووسین بڕیاری له‌سێداره‌دان و
زیندانیکردنی هه‌تا هه‌تایی بۆ خه‌ڵکانی
ئازادیخواز‌و شۆڕشگێڕ ده‌ر‌ده‌کرد، هه‌ر ئه‌و
یاسایه له‌سه‌ر چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک نووسین،
بۆ که‌سێکی وه‌ک که‌مالی سه‌ید قادر 30 ساڵ
زیندانی ده‌بڕێته‌وه، ئه‌ڵبه‌ته کاتێک
ناوی که‌مال سه‌ید قادر ده‌هێنم مه‌به‌ستم به‌رگری کردن
نییه له که‌سێک، که ناوی که‌مال سه‌یدقادره، به‌ڵکو
که‌مال سه‌ید قادر بۆ من ئێستا که‌سێکه هه‌ڵگری
ناسنامه‌ی (ئازادی ڕاده‌ربڕینه) هه‌ڵگری
(بیرکردنه‌وه‌ی ئازاده) بۆ من نووسینه‌کانی که‌مال
سه‌یدقادر هیچ بایه‌خیان نییه، ئه‌وه‌نده‌ی
زیندانیکردنه‌که‌ی له‌سه‌ر ئازادی بیروڕاده‌ربڕین
بایه‌خی هه‌یه، بۆ من ئه‌وه که‌سێک
نییه ناوی که‌مال سه‌یدقادره دادگای پارتی
بڕیاری 30 ساڵ زیندانی بۆ ده‌بڕێته‌وه،
به‌ڵکو ئه‌وه زمانێکه سبه‌ینێ ده‌یه‌وێت
ئازادانه قسه بکات، ئه‌وه سه‌رێکه سبه‌ینێ ده‌یه‌وێت
ئازادانه بیر بکاته‌وه، ئه‌وه خۆمم سبه‌ینێ ده‌مه‌وێت
ئازادانه بیربکه‌مه‌وه‌و به بێ ترس ڕای خۆم ده‌رببڕم.
په‌راوێزه‌کان
* مه‌به‌ست له‌و
هه‌واڵه‌یه: د.که‌مال له‌سه‌ر نووسینه‌کانی له
لایه‌ن دادگای پارتییه‌وه، که دادگایه‌کی
نا شه‌رعییه 30 ساڵ حوکم دراوه.
*1 من
لێره‌دا بۆیه بێ سه‌روشوێنکردن له بری گرتن
به‌کارده‌هێنم، چونکه مه‌به‌ستی پارتی ئه‌مه بوو نه‌ک گرتن،
وه که‌سی تاوانبارکراو وه‌ک که‌سی تاوانبار نییه،
بۆ تا ئێستا هه‌موو ده‌زگاکانی پارتی خۆیان
له‌م مه‌سه‌له ده‌دزنه‌وه؟. ئایا پیاوێکی هێنده‌ی
سه‌دام تاوانباره، که له‌به‌رچاو جیهان دادگایی ده‌کرێت؟
ئایا پیاوێکی هێنده‌ی ته‌حسین شاوه‌یس
تاوانباره، که به‌شۆڕشگێڕ ناوی ده‌به‌ن....تد
02/09/2015