لەودیوی خەیاڵی تۆدا
نەوزاد مەدحەت


   dangakan@yahoo.ca
 

                                                                      
 خەیاڵ و نەرمە بارانێ،
لە گەڵ وردە هەنگاوێ شل..
ئەمبەن بەرەو ئەوڕۆژانەی،
گەردنەی ماچم ئەکردنە مل

ڕۆژانێ بووئالێرەدا ....
ئالێرەداو هەر لەم جێیە
لە سەرپەرەی گوڵی لێوت،
دەنکەی باران
حەزی پڕ سۆز
بەلێوانم دەچنییەوە..
ڕۆژانی تاڵی غوربەتیم
 لە پای عیشقت ئەسڕییەوە

ئێستاش تەنها،
وەک تەنهایی..
بەتەنهایی هەنگاو دەنێم..
هەرچی دەکەم، هەنگاوەکان
پەی بە ڕێگای ماڵت نابەن
هەرچی دەکەم ئەم حەسرەتە....
بۆ دیدەنیت هەناسەیەو
بە مەرگ نەبێ تەواو نابێ ..

 

HOME