من له‌ته‌ک زه‌مانی تۆدا ،ئه‌ی مه‌خلووقی په‌شمه و ناسکله کۆتری ئێوارانی چامه‌یه‌کی پڕ ختووکه‌م وه‌رن بنوا له گمه وخوێندنم چه‌ن گۆرانی ده‌فڕێ و له فڕینم چرۆی چه‌ن شعر ده‌وه‌رێ ! من له ته‌ک زه‌مانی تۆدا ، ئه‌ی مه‌خلووقی په‌شمه و ناسک له نێرگزی به‌هارێکی ڕووت وقووتی ناو سه‌ته‌نی ساڵی سه‌وزم وه‌رن بنوا ژێر زمانم ماڵی چه‌ن گوڵاڵه‌ی ڕووت و ماڵی چه‌ن ئاگری هه‌وه‌س بازن ! ڕۆژی عیشقه و ئاده‌ی یاران ، کوا شۆڕشی خونچه‌کانتان کوا خاو بوونه‌وه‌و ڕووتبوونه‌وه‌ی چڵه گۆشته‌کانتان کوا سوێنی به ماسی بوونتان له شه‌قاما کوا سوێنی به‌ڕۆشناییتان ، له‌سه‌ر سیله‌ی کووچه‌تاره‌کانی عیشقا کوا سوێنی هه‌ناره‌کانتان ، به‌ر په‌نجه‌ره‌ی په‌نجه زبره‌کان پڕکه‌نه‌وه ! کوانێ و کوانێ و کوانێ کوا سوێنتان وه‌ک من ده‌سووتێ و وه‌ک من ڕه‌نگتان قوڵپی عیشق ده‌دا ! خۆتان بڵێن ئه‌ی مه‌خلووقی وورد و ناسک خۆتان بڵێن کامتان له‌ژێر تاڵه قژی خۆتان بۆنی شامپۆی شیعرم ناکه‌ن ! کامتان له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی سێوه‌کانتان گوێتان له جووکه وجریوه‌ی شیعرم نابێ ! خۆتان بڵێن ئه‌ی مه‌خلووقی ناسک خۆتان بڵێن له‌به‌ر پێڵووی داگیرساوی کامه‌تاندا فه‌رشی ده‌شتێ گۆرانیم ڕانه‌خستوووه ! له‌سێبه‌ری چڵه گیای کامه‌تاندا من من په‌روانه‌ی شیعرێکم لێ نه‌نواندوووه ! له‌سه‌ر قووبه‌و له‌سه‌ر گردی کامه‌تاندا هه‌زران وهه‌زارانی وه‌ک خۆم ، له‌زه‌تیان له‌سه‌ته‌نی ئه‌لف وبێ ی من نه‌بردبێ له‌به‌رتانا ! خۆتان بڵێن ئه‌ی مه‌خلووقی ووردو ناسک خۆتان بڵێن ! ڕۆژی عیشقه و من دڵێکم و من نیشتیمانێکم له دڵ ! من دڵێکم و ئاسمانێکم هه‌ساره‌م دڵ ! وه‌ره ئه‌ی یار ،ئه‌ی مه‌حبووبه‌ی نالی به‌یته‌کانم ئه‌ی مێ ی خوڵقاو له ترێ ونارنج ولیمۆ ئه‌ی مێ ی خوڵقاو له‌هه‌ناری ، سه‌ره‌ڕێ میخۆشه‌کانی ژیان ! با جاجمی ئه‌و ڕۆژانه بته‌کێنین نه‌ده‌لوا و نه‌ده‌بوو تۆ بڕژێته ناو منه‌وه‌و منیش بڕژێمه ناو تۆوه ! وه‌ره ئه‌ی یار ، تۆ له دۆستایه‌تی مردن گه‌ڕێ قسه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ژیاندا بکه ، بۆ کوێ ده‌ڕۆی ؟ به‌خه‌رمه‌نی ئه‌و هه‌مووشکستییه‌وه بۆکوێ ده‌ڕۆی ؟ به‌سه‌فه‌ر و ترانزێتی ئه‌وهه‌مووموحیبه‌ته‌دا بۆ کوێ ده‌ڕۆی ؟ لێره به لێره له‌وێوه ، ده‌نگی خه‌رابستانێک دێ بۆکوێ ده‌ڕۆی ؟ دنیا گرد خه‌رابستانه دنیا ته‌ڕه به خوڕه‌می پرسه بۆ کوێ ده‌رۆی ؟ ده‌شتێ نه‌ماوه بۆخه‌وی په‌روانه وگوڵ بۆ کوێ ده‌ڕۆی ؟ باخێک نه‌ماوه بۆ جووکه وجریوه‌ی چۆله‌که‌کان بۆ کوی ده‌ڕۆی ؟ ماڵێک نه‌ماوه بۆعیشق و ، ئاوێک نه‌ماوه بۆ مه‌له و تاقه گۆیژێ نه‌ماوه بۆ هاوه‌ڵی مه‌مۆڵه‌کانی لای ئێوه ئیتر بۆ کوێ ؟ بۆ کوێ ده‌ڕۆی ؟ ئه‌ی ناسک ترین مه‌خلووقی نێوان گووڵه‌کانی عه‌تر و ، عه‌تری سپیده گوڵ بۆکوێ ده‌ڕۆی ، تۆ که له‌نێوان دووچاوی خۆتا له‌ترسی یار ونه‌یاردا وه‌کوو ماسی خۆت ده‌کوتیته ، ماڵه‌کانی بن به‌ردانی شیعر ئه‌و ماڵانه‌ی ته‌نگ ترن له‌کۆڵانی دووددانی خۆتان ! ته‌نگ ترن له‌سێبه‌ر وجوگرافیای قه‌یسییه‌کانی خۆتان ! بۆکوێ ده‌ڕۆن ؟ ئه‌ی سوورترین سکڵ ، بۆکوێ ده‌ڕۆن که ئێوه پێشتان به‌چاوی حه‌رامه‌وه ده‌تانبینن ! به‌سه‌ری حه‌رام وله‌شی حه‌رامه‌وه داتانبینن ! بۆکوێ ده‌ڕۆن ؟ ئاسمان شلۆقه به‌فڕین زه‌وی شلۆقه به تاعوون ده‌ریا شلۆقه به تۆفان بۆکوێ ده‌ڕۆن ئه‌ی مه‌خلووقی وورد و ناسک بۆکوێ ده‌رۆن ؟ تاقه مه‌نزڵێ له تۆف وفڕین وتاعوون به دوور بێههنووکه هه‌ر ، هه‌ر هه‌رێمی شیعره بۆ کوێ ده‌ڕۆن ؟ تاقه مه‌نزڵێ خه‌یاڵی ئێوه پڕکاته‌وه و چاوتان له قاچاخچیانی ژن وعه‌تر چۆڵ کا هه‌رئه‌وێیه ! چاوتان له‌قاچاخچیانی دوڕ و تلیاک وپه‌روانه چۆڵکا هه‌ر ئه‌وێیه ئیتر بۆ کوێ ، بۆ کوێ ده‌ڕۆی ؟ ئه‌ی مه‌خلووقی وورد و ناسک بۆ کوێ ده‌ڕۆی ؟ تۆ که‌خۆت له تووتڕکی خۆت نابیته‌وه تۆ که خۆت له ماکاوی حوزن چۆڵ ناکه‌ی ئیتر بۆ کوێ ئه‌ی تاقانه‌ترین عاشق تۆ به عه‌ماری ئه‌و هه‌مووتۆمه‌ته‌وه بۆ کوێ ؟ تۆ به جنسی ئه‌و هه‌موو په‌روانه سه‌وزه‌وه بۆ کوێ ؟ بۆ کوێ ده‌ڕۆی که ڕێیه‌ک بۆ موغامه‌ره و ڕێیه‌ک بۆ عیشق نه‌ماوه ! بۆ کوێ ده‌ڕۆی که چاڵێکت وه‌چنگ نایه لیستی ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی تیا بسووتێنی که‌ڵبه‌ی ئه‌وهه‌مووغه‌درانه‌ی ڕۆکه‌یته ناو ! بۆ کوێ ده‌ڕۆی ؟ به‌و چارۆکه گوڵگوڵینه‌ی به‌رائه‌ت و به‌وبه‌رچنه هه‌نجیرانه‌ی جوانیته‌وه ئاسمان کڵۆمه به ژه‌نگ و زه‌مین کڵۆمه به غه‌در ئیتر بۆ کوێ ئه‌ی سواره سپیکه‌له‌که‌ی ژیان ئه‌ی باعیسی وه‌سڵی عیشق و نهێنی شه‌و ، به نهێنی ئیتر بۆ کوێ وه‌به‌ر خوڕه‌می ئه‌و هه‌مووگوولله گرداره‌دا تۆیه‌ک که چه‌تری ئاسنت پێناکڕێ ! تۆیه‌ک که‌نانی تاریکیت پێ قووت ناچێ ! ئیتر بۆ کوێ ئه‌ی مه‌خلووقی غه‌ریب به‌ژه‌هرو به ئاسن بۆ کوێ منی خدر هه‌ر جارێ تر ده‌ڵێم : تاقه هه‌رێمێ له‌ده‌س ژه‌نگ لات دا و له ده‌س تۆفانی پیاوه‌کان لات ده‌ن هه‌ر هه‌رێمی ئه‌و شیعرانه‌ن مزرای به مه‌خلووق ده‌ده‌ن ئینسانه‌کان به مێخۆشی ، به یه‌ک ده‌ناسێنن ! بگه‌ڕێوه ئه‌ی سپی ترین ده‌ریاوان بگه‌ڕێوه شه‌پۆلاو سه‌ری له ئاسمان گیر کردوووه نه‌ده‌گه‌ی به جێ و نه ڕی ده‌ر ده‌به‌ی به‌و به‌له‌مه ونجڕ ونجڕه‌وه ناگه‌ی به هیچ بگه‌ڕێوه ! بگه‌ڕێوه ئه‌ی مه‌خلووقی وورد و ناسک بگه‌ڕێوه سبه‌ی ڕۆژی خۆشه‌ویستی و ڕۆژی خۆته پرسه به هه‌ریمی شیعر مه‌ده و مه‌ڕۆ ئاگر به خه‌رمه‌نی جوانی مه‌ده و مه‌ڕۆ با گڵۆڵه به‌نی ژیان نه‌ئاڵۆسکێ ئێمه کێین ؟ کێین وه‌بێ ئێوه ! وه‌بێ ئێوه ئێمه کێین ؟ به‌هارێکین له‌سه‌ر ده‌می داس و ڕووبارێکین وه پڵپڵه‌ی مردنه‌وه ئیتر بۆ کوێ گه‌ر عاشقی بگه‌ڕێوه گه‌ر عاشقی به‌زه‌ییت به گریانی ئه‌و هه‌مووگۆزه شه‌رابه‌دا بێته‌وه به و بۆڵه ترێ یانه‌دا که‌ده‌کووژرێن بۆ مه‌ستایه‌تی من وتۆ ! بگه‌ڕێوه ئه‌ی مه‌خلووقی وورد و ناسک بگه‌ڕێوه باپێکه‌وه سفره‌ی ئه‌وینێکی تازه‌ڕاخه‌ین کلیلی شیعرێکی تازه به شاعیر به‌ین شیعڕێ ماڵی له‌ودیو قه‌ومه‌کانی شه‌هر یار و ماڵی له‌ودیو قه‌ومه‌کانی جه‌هله‌وه بێ ! وای خودایه چ زه‌حمه‌ته هه‌ڵکردن له نێو قه‌ومێکدا ئیملای عیشق ، وسروودی عیشق نه‌زانن ! وای خودایه چ زه‌حمه‌ته هه‌ڵکردن له‌ته‌ک خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبانه‌ی له عیشق دوورن ! په‌ڕێنه‌وه به‌و چه‌مه ووشکه‌ڵانه‌دا ئاوی پێی که‌نیشکێکیان نه‌دیوه ! نزا ڕشتن له‌به‌رحه‌وشه‌ی ئه‌و حوجرانه‌ی ده‌ستی مێ و که‌مه‌ری مێیان لێ نه‌خشاوه ! بگه‌ڕێوه با له خوڕه‌می برین هه‌ڵێن با شه‌ڕی کڵۆڵیمان که‌ین به یه‌که‌وه باسپیده‌یه‌ک پێکه‌وه بچینه‌وه به‌ر دووشه‌کانی لای عه‌تر و با ئێواره‌یه‌ک پێکه‌وه بڕوانینه شه‌ڕی نارنجه‌کان ! با شه‌وێکیش گه‌مه‌یه‌کی نوێ و نوێ تر بخوڵقێنین جودا له هه‌موو گه‌مه‌کانی شه‌و پڕت که‌م ولێوانم که‌ی ! وه‌ره ترێ ئه‌ی ماڵی هه‌مووشه‌رابه‌کانی دنیا ئه‌ی مه‌خلووقی ئاشنا ، به جوگرافییای حوزنه‌کانم با پێکه‌وه سه‌کۆیه‌ک له سێبه‌ری ئه‌م به‌ردخانه‌یه به قه‌ڵاکه‌ین ! قه‌ڵاچکه‌یه‌ک له ڕێحانه‌کانی شیعر ، گوڵ ڕیژی که‌ین ! له ڕیحانه‌ی ئه‌و شیعرانه‌ی په‌ناو پاساری ختووکه وجنسن ! په‌ناو پاساری جریوه وڕه‌نگن ! ئه‌و شیعرانه‌ی ئاوێزانی ئێمه و ئێوه ئێوه و ئێمه ده‌بن ! وه‌ره ترێ بۆ کوێ ده‌ڕۆی ؟ ئه‌ی شه‌ریکی بوون و نه‌بوون بۆکوێ ده‌ڕۆی ؟ باران به‌و باران ، کوچه‌کان ، هه‌ر به‌به‌هار داپۆشه تۆ ! تووتنی پایپێک به له گوێز له په‌لکی دره‌خته‌کانی موحیبه‌ت و هه‌ر دوکه‌ڵ و دوکه‌ڵی خۆشه‌ویستیمان به‌سه‌رداکه ! بۆ کوێ ده‌ڕۆی ؟ ئه‌و هه‌مووده‌ریا له کرنووشی ئێوه دان ئه‌و هه‌موو بێشه له کڕنووشی ئێوه دان ئێوه نه‌بن کێ قه‌ره‌بووی ئه‌و نوێژانه ده‌که‌نه‌وه ! کێ به ڕووی ئه‌و هه‌موو شه‌هر یاره‌دا ده‌وه‌ستێته‌وه ! ئیتر بۆ کوێ ، بۆ کوێ ده‌ڕۆی ئێمه ته‌نها به ئاوی ئه‌م عیشقه خوواییه له‌م هه‌موو گوناهه‌ی کۆڵمان وه پاک ده‌چین ! هه‌ر به‌م ڕێیه ، ده‌چینه‌وه ، سه‌ر سه‌ره‌ڕێی هه‌ناره‌کان ! ئیتر بۆ کوێ ڕۆژی عه‌شقه وبفه‌رمه تۆ با پێکه‌وه خوڕه‌مێ له‌خۆشه‌ویستی و لێزمه‌یه‌ک له به‌ربوونه‌وه‌ی شه‌کره سێوه‌کان داکه‌ین ! له کۆچ گه‌ڕێ با ترێ گیان تافێ به‌لای بۆڵه ترێکانه‌وه به‌ین ! ئه‌و بۆڵانه‌ی له ستیانی ڕه‌زێکی که‌سک و قه‌رسیلا هارمان ده‌که‌ن ! وه‌ره ئه‌ی یار ، له‌گه‌ڵ باران خه‌تـمێ له ڕه‌ز بۆ ئه‌مڕۆکه‌ین ! له‌گه‌ڵ باران خه‌تمێ له گوڵ بۆ ئه‌مڕۆ که‌ین ! وه‌ره ئه‌ی یار تێکه‌ڵم به هه‌ڵپرژێ به‌ڕووی نا ئومێدیما نمه‌یه‌ک تێکه‌ڵم به و شارای ماچم قه‌ڵاتر که سه‌رده‌مێکه من له قوووه‌ی عیشق نایه‌م تۆ ببینه چه‌ن به مه‌حروومی ده‌ڕۆمه کۆڵانی گۆرانی و سرووده‌کان چ به مه‌حزوونی له دوێنێ ی خۆم ده‌روانم ! وه‌ره ئه‌ی یار ئه‌ی به‌رامه‌ی مه‌غریبی ته‌ڕ تێکه‌ڵم به ئه‌ی شه‌پۆلی ئیوارانی نێرگز ومێ تێکه‌ڵم به با له‌شکری ئه‌م دابڕانه بشکێنم با بێمه‌وه ناو ئاونگ و با بێمه‌وه ناو شیعری عاشقانه‌ی جاران با به‌ر له مردن هه‌ر جارێ بێمه‌وه ناو به‌ر هه‌یوانی ئه‌و ماچانه‌ی لێی هه‌ڵده‌فڕین ! با بێمه‌وه ناو جووتبوونی ئه‌و شه‌وانه‌ی به یه‌که‌وه ئاگرمان ڕووت ده‌کرده‌وه و به یه‌که‌وه له پایزی رووتبوونه‌وه‌ی یه‌کمان هه‌ڵده‌روانی ! تۆ له‌ناو چیمه‌نی چامه‌دا سه‌مایه‌کی فیرده‌وسییانه‌ت به من ده‌دا و منیش له چیمه‌نی له‌شتا هه‌ر به زمان دۆزه‌خێکم هه‌ڵدگیرسان ! یه‌که‌م جار بوو دۆزه‌خت هێنده خۆش بوی و یه‌که‌م جار بوو ڕووتبوونه‌وه‌ی پایزێکی ئیسماعیلت به قیسمه‌ت بێ ! یه‌که‌م جار بوو ده‌سته‌کانت پڕبن له شه‌مامه‌ی ئاگر ! یه‌که‌م جار بوو هه‌مووگیانت ببن به لێو ! وه‌ره ئه‌ی یار وه‌فات هه‌بێ با بێمه‌وه و وه‌کوجاران له باوه‌شی تریفه‌دا له تریفه‌یه‌کی تۆدا له دوای ماچێ ، گوێ له ده‌نگی هه‌ناره‌کان بگرین! له دوای ماچێ ، به پاڵ هه‌رمێ کانی تۆوه گوێ له خوڕه‌ی ئاگره‌کانی هه‌وه‌س بگرین ! له ڕۆژێکی وادا ، ئه‌ی( شیرین )ی غه‌وار به نیشتیمان شیرین ترین تاف و شه‌تاو شڵپه‌ی ماچه به که‌ناره‌کانی یه‌کا ! هه‌ڵفرینه به‌ره‌و به‌هاره‌کانی یه‌ک ! وه‌ره ئه‌ی یار له ڕۆژێکی وادا له‌بن ئه‌رخه‌وانه‌کانی سه‌یوانی له‌ش گۆڕیچه‌یه‌کم پێ به تۆ کچێ نامرم ترسی ماڵاوایی یه‌ک جاره‌کیت نه‌بێ مردن له خاوبوونه‌وه‌دا مردن له ڕووت بوونه‌وه‌دا هه‌ستانه‌وه‌ی هه‌موو وه‌نه‌وشه‌کانی دۆزه‌خی بایه و جووتبوونه‌وه‌ی هه‌مووپارچه‌کانی مانگه‌شه‌وه له داخی هه‌ور و با هه‌ور ! وه‌ره ئه‌ی یار له ڕۆژێکی وادا دڵم مه‌یلی دره‌ختێکی پایزه ده‌با گه‌ڵاو لاسکی ، گه‌ڵاو پرژی ، هه‌ر له دڵ بن ! هه‌تا ده‌می وه‌رین وپایز هه‌ر به باوه سه‌ره‌ڕێی هه‌مووعاشقه‌کان پڕکه‌م له‌گه‌ڵای دڵ پڕکه‌م له سوورمه‌ی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی چی ده‌بێ ، خودا فه‌سڵێکی جوودا به شاعیر با ! چی ده‌بوو ، خوێن وکوشتار ی سه‌رده‌مه‌کان به ماچی په‌رونه‌یه‌کی عه‌یار کۆتا بوایه و چی ده‌بوو ، خودا فه‌سڵێکی جودا به شاعیربا و عیشقیش به ئاینی هه‌مووسه‌رده‌مه‌کان بچووبایه چی ده‌بوو چی چی چی چی ده‌بوو چی !!
زستانی 2005 /ئه‌ڵمانی
|