هه‌ڵوێستی
ژماره‌یه‌ک چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگیی کورد له
ئاست کردار‌ی نا ڕه‌وای حکوومه‌تی ئێران دژی
چالاکانی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تیی
کورد
زه‌خت و زۆری حکوومه‌تی ئێران دژی چالاکانی فه‌رهه‌نگی - کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد مه‌حکوومه
ئازادیی
بێ‌مه‌رجی تێکۆشانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
مافی هه‌ر ئینسانێکه له کۆمه‌ڵگه‌دا .
مافێک که له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی
ئیسلامیی ئێران‌دا نه‌ک هه‌ر له‌به‌رچاو
ناگیرێت به‌ڵکه به بوونی یاسا کۆن و
کۆنه‌په‌رستانه‌کانی و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی
ده‌ورانی به‌رد، باسکردنیان تاوانه. ئه‌م حکوومه‌ته سه‌ره‌ڕای
نه‌سه‌لماندنی بوونی ئێران وه‌ک وڵاتێکی فره
نه‌ته‌وه ، پێش به چالاکی و چالاکانی دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و ناحکومه‌تییه‌کانی
وه‌ک بواری رۆژنامه‌وانی
، مافه‌کانی منداڵ ، مافی ژن و مافی مر‌ۆڤ و ... ده‌گرێ . به
شێوه‌ی جۆربه‌جۆری وه‌ک داخستنی
بڵاوکراوه ، بانگکردن بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی و
ئیتڵاعاتییه‌کان ، دادگایی‌کردن و
بڕینه‌وه‌ی حوکمی ناعادڵانه و سه‌ره‌نجام
مۆله‌ت نه‌دان به چالاکی به شێوه‌ی
"قانوونی" و ره‌دکردنه‌وه‌ی " سه‌ڵاحییه‌تی"
!! داواکاران ، هه‌وڵ بۆ ترساندن و دامرکان و بێده‌نگ‌کردنیان
ده‌دات.نه‌وه‌ک ئارامشی ئه‌منییه‌ته "
گۆڕستانی"یه‌که‌ی تێک‌بچێت .
له‌م بواره‌دا حکوومه‌تی
ئێران له کوردستان به ده‌ستێکی ئاواڵه‌تر له به‌شه‌کانی
دیکه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هاتووه‌ته مه‌یدان و
به‌مه‌به‌ستی ترساندن و پاشه‌کشه‌کردن به چالاکانی
رۆشنبیر و پێشره‌وانی هه‌ڵسووڕی
کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری، و هه‌روه‌ها چاوه‌ترسێن‌کردنی
جه‌ماوه‌ر ،ئه‌وه ماوه‌یه‌که به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو
قۆڵی له سه‌رکوت و ده‌مکوت‌کردنی که‌سانی
چالاکی بواره‌جۆربه‌جۆره‌کانی فه‌رهه‌نگی و
کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵماڵیوه . که
داخستنی بڵاوکراوه‌کانی خوێندکاران ، بڵاوکراوه‌ی
په‌یامی مه‌ردوم (کوردستان) و بانگ‌کردنی به‌رێوه‌به‌ر و
نووسه‌رانی ئه‌م بڵاوکراوانه بۆ دادگا، بانگ‌کردنی
چالاکانی بواری مافه‌کانی ژن ،مافی منداڵ
و مافه‌کانی مر‌ۆڤ بۆ دادگا یا ناوه‌نده
ئیتڵاعاتییه‌کان و ئه‌گه‌ری گرتن و
زیندانیکردنیان له داهاتوویه‌کی نزیکدا و ره‌د
کردنه‌وه‌ی داخوازی موڵه‌ت بۆ ڕێکخراوی
ژنانی کوردی پارێزه‌ری ئاشتی و مافی
مر‌ۆڤ و بانگ‌کردنی خاتوو رویا تلووعی (ئه‌ندامی
ئه‌م رێکخراوه) له لایه‌ن ناوه‌ندێکی
ئیتڵاعاتییه‌وه، نموونه‌ی ئه‌م هه‌ڵس‌وکه‌وته‌ن.
ئێمه
چالاکانی سیاسی –فه‌رهه‌نگیی کورد سه‌رنجی هه‌موو
خه‌ڵکی کوردستان، هێزه سیاسییه‌کان ، ناوه‌نده‌کانی
جیهانیی
مافی مر‌ۆڤ و گشت ئازادیخوازان بۆ ئه‌م
پێشێل کردنه‌ی سه‌ره‌تایی‌ترین مافی ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵ و تاوانه‌کانی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێران ڕاده‌کێشین و وێرای مه‌حکووم
کردنی حکوومه‌ت و کرداره‌کانی ، هاوده‌نگیی خۆمان
له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که به‌هۆی هه‌وڵدان
بۆ ئامانجێکی ئینسانی و مه‌ده‌نی به‌چه‌شنێک
له ژێر گیر وگازی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌دان
ده‌رده‌بڕین .
ئێمه سه‌رنجی
ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌به کورده‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی بۆ ئه‌و راستییه راده‌کێشین
که به بێده‌نگیی خۆیان له ئاست سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی
حکوومه‌ت و به‌تایبه‌ت کردار‌ی ئه‌م‌دوایانه‌ی ، نیشان
ده‌ده‌ن که هیچ پێوه‌ندیه‌کیان به گه‌لی کورد و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانییه‌وه نییه و "به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
نیزام" له پێشه‌وه‌ی ئامانجه‌کانیاندایه.
بۆیه دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
سه‌رۆک‌کۆماریدا وه‌ڵامی شیاوی
خۆیان له جه‌ماوه‌ری کوردستان وه‌رده‌گرنه‌وه.
به بڕوای
ئێمه‌هه‌لومه‌رجی ناوچه و به‌تایبه‌ت باشووری کوردستان
،ترسی خستووه‌ته دڵی هه‌موو داگیرکه‌ران و له‌وانه ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامیی ئێرانه‌وه و توند و تیژیه‌کانی
ئه‌م‌دوایانه‌ش ده‌بێ هه‌ر له‌و بواره‌دا پێناسه
بکرێن. که بیگومان هیچ ده‌سکه‌وتێکی ( بێجگه
له بێ‌ئابروویی زۆرتر) بۆ حاکمانی
ئێران نابێ .و ناتوانن پێش به ره‌وندی رووله‌گه‌شه‌ی
وشیاریی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و
بێداریی نه‌ته‌وه‌یی بگرن .
له هه‌لومه‌رجی
ئیمرۆی جیهاندا ، ده‌ورانی سه‌ره‌رۆیی
و کێشانی دیواری بێخه‌به‌ری به‌ده‌وری
وڵاتاندا له لایه‌ن حاکمانی دیکتاتۆره‌وه
تێپه‌ڕیوه . ئیمرۆ هه‌ر ئه‌ندامێکی
کۆمه‌ڵگه بۆی هه‌یه و ده‌توانی دادی
خۆی دژی بێدادگه‌ران ،بباته به‌ر ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه.
کارێک که که‌مترن کاردانه‌وه‌ی زه‌ختی زۆرتری
کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی و ناوه‌نده‌کانی
مافی مر‌ۆڤ و کۆڕ وکۆمه‌ڵه
ئینساندۆسته‌کان بۆ سه‌ر حاکمانی ئازادی کوژی
ئێران ده‌بێ .
باهه‌موومان به پشتیوانیکردن له چالاکانی فه‌رهه‌نگی- کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌قاودانی تاوانکاریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له ئاستی ناوخۆ و نیونه‌ته‌وه‌ییدا ، به حاکمانی ئێران نیشان بده‌ین
که چیدیکه ناتوانن به خواستی خۆیان درێژه به سته‌م و تاوان بده‌ن.
دوکتۆر گوڵمورادی مورادی (ئاڵمان ) نووسه‌ر وتوێژه‌ر و ئه‌ندامی "کانوون نووسه‌ران له
تاراوگه"
دوکتور
حوسێن خه‌لیقی ( سوید) چالاکی سیاسی
،نووسه‌ر وتوێژه و به‌رپرسی ئه‌نستیتوی کورد له
سوید
سه‌عیدی
کاوه (کوێستانی) (سوید) نووسه‌ر و چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
فایه‌ق
به‌همه‌نی (سوید) چالاکی سیاسی
هیوا
گۆڵموحه‌مه‌دی (سوید) رۆشنبیر و
چالاکی سیاسی
عه‌لی
مه‌حموود موحه‌ممه‌د(هوله‌ند) نووسه‌ر و چالاکی مافی
مر‌ۆڤ
ره‌حمه‌تی
ئیبراهیمی (سویس) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
سه‌لام
عه‌بدوڵا ئیبراهیم
(ئاڵمان) چالاکی سیاسی ،
نووسه‌ر و وه‌رگێڕ
حه‌مید
به‌هرامی (ئامریکا) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
مریه‌م
عه‌لی‌پوور ( نورو‌ێژ) چالاکی سیاسی و
تێکۆشه‌ری مافی ژن
شێرکۆ عاله‌می
(کوردستان) چالاکی
فه‌رهه‌نگی ، چیرۆک نووس
ئیبراهیمی کووشا (تاران)
خوێندکار و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی
قادر ئه‌لیاسی (نورو‌ێژ) گۆرانی بێژ و چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
فه‌ریبا ساله‌ح‌زاده ( کرماشان) خوێندکار
و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی
ره‌حیمی په‌روا (ئاڵمان) چالاکی سیاسی
حێشمه‌ت
خوسره‌وی ( سوید) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
ڕه‌سوول
عه‌بدوڵا (باشووری کوردستان-ڕانیه) چالاکی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی
گۆران
عه‌لی (سوید)
چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
عه‌بدولواحێدی
خه‌نده‌ڕه‌ش
( نیوزله‌ند) خوێندکار و چالاکی
سیاسی فه‌رهه‌نگی
که‌ماڵی
عیزه‌تی (نورو‌ێژ) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
شه‌هاب
گوڵاڵان (سوید) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
موحه‌مه‌د
حوسێن (باشووری کوردستان-که‌لار) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
خالید
عه‌زیزی ( ئوسترالیا) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
موحه‌ممه‌د خادمیانی ( کانادا) رۆژنامه‌وان و چالاکی سیاسی
قاسم ره‌یانی ( سوئێد) چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی نووسه‌ر
موحه‌مه‌دی جه‌هانگیری (سوئێد) چالاکی سیاسی
ئاکامی ئه‌حمدی ( کانادا)
چالاکی
سیاسی ، فه‌رهه‌نگی
شه‌ریفی
بێهروز ( کانادا)
چالاکی
سیاسی ، فه‌رهه‌نگی
ئیبراهیم فه‌رشی (ئالمان) چالاکی سیاسی ، ده‌رهێنه‌ر(تاتر)
ونووسه‌ر
نادری فه‌تحی (ئالمان)
چالاکی
سیاسی - فه‌رهه‌نگی
هێمن عه‌بدوڵا (هوله‌ند) نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی
سه‌ربه‌خۆ
خه‌لیل
غه‌زه‌ڵی (هوله‌ند) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
مه‌نسووری سۆفی (نروێژ) چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی
که‌یوانی فه‌تحی (نروێژ) چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی
هووشه‌نگ یووسفی (نروێژ) چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی
مه‌جید
حه‌قی ( فێنلاند) چالاکی سیاسی و توێژه‌ر
دوکتور کامران
ئه‌میناو چالاکی
سیاسی ، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ
شۆڕش وره‌مه ( ئیتالیا) رۆژنامه‌وان و چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی
عارف باوه‌جانی
( نورو‌ێژ) نووسه‌ر و
چالاکی سیاسی ،هه‌ڵوسووڕی بواری
مافی مر‌ۆڤ
بورهان
رۆحانی( سوید) چالاکی
سیاسی
گۆواری کورد (وانکۆڤر- کانادا)
گۆڤارێ سیاسی – فه‌رهه‌نگی
ڕادیو زریان رادیویه‌کی سیاسی فه‌رهه‌نگیی ئینتێرنێتی www.zryan.com
ماڵپه‌ڕی (
سیاسی - ئه‌ده‌بی)
کوردستانز
www.kurdistanz.com
ماڵپه‌ڕی (
سیاسی خه‌به‌ری ) برووسکه
www.hemid.com
ماڵپه‌ڕی (
سیاسی خه‌به‌ری ) کاک
هیوا www.kak-hiwa.tk
ماڵپه‌ڕی (
سیاسی خه‌به‌ری) خانه په‌ناهجوو
www.panahjoo.co
وێبلاگی کوردستان kurdstan.blogspot.com
ماڵپه‌ڕی کوردستان
سایت (
سیاسی خه‌به‌ری) www.kurdistansite.com
ماڵپه‌ڕی( بۆکان) ڕۆژهه‌ڵات ( سیاسی -ئه‌ده‌بی) www.rojhalat.de
ماڵپه‌ڕی (
سیاسی خه‌به‌ری ) هه‌ڵوێست
www.helwist.com
ماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری) ده‌نگی
کورد
www.dengekurd.com
ماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری) کوردستان
میدیا www.kurdistanmedia.org
ماڵپه‌ڕی
کوردی - ئیتالیایی هه‌تاوی کوردستان www.hetawikurdistan.it
نامه‌ی پشتیوانیی ژماره‌یه‌ک
خوێندکار له کوردستانه‌وه:
ئێمه
جه‌ند که‌س خوێندکار له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، له هه‌ڵوێستی
به‌جێگه و ئوسولیتان له‌سه‌ر فشار و شه‌ڕی ره‌وانی
حکوومه‌تی ئێران دژی گه‌لی کورد و به‌تایبه‌ت
چالاکانی مه‌تبووعاتی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، و هه‌روه‌ها ئیشاره‌ی واقعیتان
به نه‌خشی ئیسڵاح ته‌ڵه‌به‌کانی سه‌ر به حکوومه‌ت ، پشتیوانی ئه‌که‌ین
. دڵنیاشتان ئه‌که‌ین ئه‌م کارانه‌ی ده‌سه‌ڵتداران
،هیچکه‌س ناترسێنێ .
سه‌رکه‌وتووبن
له رێگه‌ی خزمه‌ت به گه‌له ژێرده‌سته‌که‌ماندا .
ئازاد .
ش ، سیروس . م ، دڵشاد . ک
، ره‌حمان . ح ، علی . گ ، هیوا .ع ، به‌هرام . د
، بێستوون . ق
ئادره‌سی پرسیار و پشتیوانی: pshtiwani@yahoo.com