ئامنێستی داکۆکی له‌ ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی مه‌هاباد ده‌کات

10

ئامنێستی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی بڵاوکرده‌وه‌ له‌ مه‌ڕ‌ ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی مه‌هاباد داوای کۆمه‌ک و پشتگیری هه‌موو لایه‌ک ئه‌کات.

فه‌رموون ده‌قی وه‌ڕگێردراو له‌ زمانی ئینگلیزیه‌وه‌.

 

ئامنێستی نێوده‌وڵه‌تی

 

   MDE 13/039/2005 بڵاوکراوه‌ی گشتی ژماره‌

 UA 194/05 ئێران: گرتن به‌ بێ تۆمه‌ت / مه‌ترسی ئه‌شکه‌نجه‌

22/07/2005

 

ناسر حه‌مه‌لاوی

به‌هرۆز ئه‌حمه‌دی

سه‌ردار موحه‌مه‌دی

ئارمش خوجه‌سته‌

ئافشین خۆدام

فه‌رهاد خۆدام

هیوا مه‌حمودی

کاظم نه‌وجه‌وانی

یوسف چاپاشی

ئه‌نوه‌ر چاپاشی

جه‌عفه‌ر جه‌باری

حوسه‌ین ڕه‌سولی

سوله‌یمان ئه‌بوبه‌کری

یونس ئه‌حمه‌زاده‌

11111

که‌سێکی زۆر، له‌گه‌ڵ ئه‌م پانزه ناوه‌وه‌ی لای سه‌ره‌وه‌، هه‌موویان کوردن و گیراون به‌ بێ تاوان له‌ نێوان 9 و 15 حه‌وتی 2005 ، مه‌ترسی ئه‌شکه‌نجه‌ و گوزه‌رانی خراپیان لێ ده‌کرێت. ئه‌و پانزه‌ پیاوه‌ی ناویان هاتووه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ هه‌ر هه‌موویان له‌ شاری مه‌هاباد گیراون دوای خۆپیشاندانکانی مه‌هاباد له‌ ئاکامی کوشتنی ( سه‌ید که‌مال ئه‌سته‌م )، ناسراو به‌ (شوان قادر).ئه‌م گیراوانه‌ بۆیان نیه‌ داکۆکیان له‌ سه‌ر بکرێ، نه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی‌ فه‌رمی نه‌ له‌لایه‌ن که‌س وکاریانه‌وه‌  وه‌ نه ڕێپێدان به‌‌ جاره‌سه‌رکردنی پزیشکی.

شوان قادر به‌ ‌ به‌رهه‌ڵستکارێکی ناوداری نێو لاوانی کورد ناسراوه‌ ڕۆڵیکی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ده‌ڕبڕینی ناڕه‌زاییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ دژ به‌ حکومه‌تی ئێران له‌ کاتی خۆهه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له‌ مانگی شه‌شی ئه‌م ساڵدا. به‌ پێی هه‌واڵه‌کان له‌ 9 ی مانگی حه‌وتی 2005 هێزی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت به‌ هاوکاری کورد هێزی پاسه‌وانی لادێکان‌ ته‌قه‌یان له‌ شوان قادر و دوو پیاوی کوردی تر کردوه‌ له‌ شاری مه‌هاباد. له‌ وانه‌ بوبێ شوان قادرله‌هه‌وڵی ده‌ربازبووندا بوبێت به‌ڵام

جارێکی تر ته‌قه‌ی لێکراوه‌ و کوژراوه‌. پاش ئه‌وه‌ هێزاکانی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت لاشه‌ی شوان قادریان به‌ دوای جیبێکی جۆری تویۆتا به‌ستووه‌ وڕایان کێشاوه‌ به‌ شه‌قامه‌کاندا تا ئورومیه‌. دوای ئه‌وه‌ شوان قادریان بردوه‌ته‌وه‌ بۆ که‌سو کاری له‌ تابوتێکدا. وێنه‌کانی ته‌رمی شوان قادر له‌وکاته‌وه‌ به‌ربڵاو به‌ ئینته‌رنێت داپیشانی ڕای گشتی جیهان دراوه‌. ده‌سه‌ڵاتدارانی  ناوخۆی ئێرانی ئه‌و هه‌واڵه‌یان دووپات کرده‌وه‌ که ڕاسته‌‌ شوان قادرکوژراوه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه‌، وه‌ دوای ئه‌وه‌یش که‌ هه‌وڵی ڕاکردنی داوه‌ له‌ گرتن‌هه‌رته‌قه‌ی لێکراوه‌.

پاش جه‌ند ڕۆژێک له‌م ڕوداوه‌ی کوشتنی شوان قادر هه‌زاران هاوڵاتی مه‌هاباد، که‌ زۆربه‌یان گه‌نج بوون، ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی. له‌ 15 هه‌مان مانگدا، هێزاکانی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران کردوه‌ و زۆریان بریندار کردوه‌ که‌ له‌ نێوانیاندا منداڵێک بووه‌. خۆپیشاندانه‌کانی دژ ده‌وڵه‌ت و نائارامیه‌کی مه‌زن روی کرده‌ چه‌ند شارێکی تری کوردستان وله‌ئه‌نجامدا خه‌ڵکێکی زۆر گیراوه‌ له‌ لایه‌ن هێزی ئاسایشی ده‌وڵه‌ته‌وه‌. له‌ 18 ی هه‌مان مانگدا ئه‌فسه‌رێکی ( امدادی نضامی ) کوژرا له‌کاتی خۆپیشاندانه‌کانی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌کانی ته‌رمی شێوێنراوی شوان قادر له‌ سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت.

له‌ 19 ی مانگیشدا وه‌زاره‌تی ناوخۆ تیمێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی نارد بۆ مه‌هاباد له‌ سه‌ر داوای پارێزگار. له‌ بڵاوکراوه‌یه‌کی ( هه‌واڵگه‌ری قوتابیانی ئێرانی ) له‌ هه‌مان ڕۆژدا هاتوه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتداری مه‌هاباد وتویه‌تی که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ خۆپیشانده‌رانی ئه‌م دوایانه‌ گیراون، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌کی تری ئاشکرا نه‌ کرد بوو.

 

زانیاری له‌ په‌راوێزی رووداوه‌کاندا

 

کورد یه‌کێکه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ناو ئێران. زۆربه‌یان له‌ پارێزگای کوردستان و سنوره‌کانی تورکیا و عێراق نیشته‌ جێن.

له‌ 6/07/2005 ، نوێنه‌رانی سوونه‌ و کورده‌کان له‌ په‌رله‌مانی ئێران نامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی تازه‌ هه‌ڵبژێردراو (موحه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) کردوه‌ جه‌ختیان له‌ سه‌ر مافی ڕه‌واو داواکاریه‌کنی کورد و سوونه‌ کردوه . ئیمزاکردوانی ئه‌و نامه‌یه‌ ئه‌مان وه‌ک داوایه‌ک ناساند  بۆ ده‌ست به‌کاربوونیان له‌ په‌رله‌مانی نوێدا. هه‌روه‌گا داوایان له‌ سه‌رۆکی تازه‌ کرد که‌ داکۆک بێ له‌سه‌ر مافی سیڤیلی هاوڵاتیان و لێبوردنی ئاینی ، به‌شداری له‌ ده‌سه‌ڵات و کار و سه‌رمایه‌.

له‌ پاش ئه‌م نائارامیانه‌ی ئه‌م دواییانه‌ کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ خه‌ڵکان گیراون به‌ بێ تۆمه‌تی دیاری کراو.له‌ نیسانی 2005 ، ڕه‌شبگیرێکی زۆر له‌ خۆپیشاندانه‌کانی پارێزگاکانی  خوزستان، ئه‌هواز و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ریان ڕوی دا. هێزه‌کانی پۆلیس توندو تیژیه‌کی زۆریان به‌کارهێنا بوو به‌ بێ هیچ گوێدانه‌ ڕێ و ڕێسایه‌کی مرۆڤانه‌ پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران حه‌وت له‌ پۆلیس یان هیزه‌کانی ئاسایشیان کوشت بوو.

 

کاردانه‌وه‌ی پێویست

 

داوا له‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین که‌ سکاڵا به‌ زووترین کات بنووسن ، به‌ ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، فارسی، یان به‌ زمانی خۆت:

 

گرنگی پیدانت به‌ سه‌لامه‌تی ئه‌و پانزه‌ پیاوه‌ی که‌ گیراون ناوه‌کانیان له‌ سه‌ره‌وه‌ هاتون و ئه‌وانه‌ی تریش که‌ له‌ نێوان 9-15/07/2005 دا گیراون له‌ مه‌هاباد.

داوا بکه‌ن چی هاتوه‌  به‌ سه‌ر ئه‌و پانزه‌ پیاوه‌ی که‌ گیراون ناوه‌کانیان له‌ سه‌ره‌وه‌ هاتون و ئه‌وانه‌ی تریش که‌ گیراون، ئه‌گه‌ر تاوانبارن بۆ به‌ فه‌رمی بڵاوی ناکه‌نه‌وه‌ و له‌ سه‌ر جی یه‌؟

داوا بکه‌ن که‌ ڕێ بده‌ن به‌ سه‌ر دانی پاریزه‌ر( گه‌ر پێوست بوو) ، که‌س وکاریان، چاره‌سه‌رکردنی پێویست و هتد.

داکۆکی بکه‌ن که‌ هێزيکانی ئاسایش با په‌یوه‌ست بن به‌ بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و جاڕی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و به‌ تایبه‌تی بنه‌مای چواره‌م، که‌ داوا له‌ ده‌سه‌ڵات داران ئه‌کات که‌ توندوتیژی و ‌هێز به‌ کار نه‌هێنن ، وه‌ بنه‌مای نۆیه‌م که‌ ده‌بێت به‌ ئه‌ندازه‌ هێز به‌ کار بهێنرێ و ته‌نها بۆکاتی خۆ پاراستنه‌.

داوا له‌ به‌رپرسان بکه‌ن که‌ تیمێکی بێ لایه‌ن ده‌ست نیشان بکه‌ن بۆ به‌ دوا چوونی ڕاستیه‌کان و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆکاری نائارامیه‌کان.

 

ناردنی داواکاریه‌کان

 

بۆ:

 

 ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی

ئایه‌توڵا سه‌ید علی خامنئی

سه‌ رۆکایه‌تی، جاده‌ی فه‌له‌ستین، چوار ڕیانی ئازه‌ربایجان، تاران

کۆماری ئیسلامی ئێران

ژماره‌ی فاکس: 0098 21 649 5880 ( بگات به‌ ئۆفیسی ئایه‌توڵا سه‌ید علی خامنئی )

info@wilayah.org ئیمایڵ:

 ئاخاوتن به‌: ڕێزدار.

 

سه‌رۆکی دادگای باڵا

رێزدار ئایه‌توڵا محمود هاشمی شاهرودی

وه‌زاره‌تی داد، پارکی شه‌ هر، تاران

کۆماری ئیسلامی ئێران

ئاخاوتن به‌: ڕێزدار.

 

کۆپی بۆ به‌رده‌م:

 

وته‌بێژی په‌رله‌مان

غۆلامالی حداد عادل

(مجلسی شورای ئیسلامی )(په‌رله‌مان)

جاده‌ی ئیمام خمینی

تاران

کۆماری ئیسلامی ئێران

ژماره‌ی فاکس:  0098216461746

 

هه‌روه‌ها

نوێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له‌و شوێنه‌ی لێی نیشته‌ جێ ی یان نزیک لێته‌وه‌.

 

تکایه‌ سکاڵا نامه‌کانتان به‌ خێرایی بنێرن.

 

*************************************************************************** بۆ زیاتر زانیاری:

                                                                           

www.amnesty.org                                      سایتی ئامنێستی

 

بۆ بینینی ده‌قی ئینگلیزی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه له‌ سایتی ئامنێستی ئه‌توانی کلیکی ئێرا بکه‌یت: 

 

http://web.amnesty.org/library/index/engmde130392005

 

له‌ گه‌ڵ ڕیزی براتان کاروان ئه‌حمه‌وه‌گی.

 

k.haider@wanadoo.nl بۆ هه‌ر سه‌رنجێک: