لهم روژانهی دادی دهستووری وولاتییک به ناوی عیراقی نوی خهریکه دهگاته قوناغی کوتای، دهستوری سهپاوه و بهسهریاندا ئهم پهلهقاژانه تهنها بو رازی کردنی لایهنگرانیانه..زالمای دهسنوسی ئهمریکایه له عیراقدا..ههرکهسی هیلی سوور بپسینی له ریزی تیروریستانه.ئهمریکا ستراتیژی دیاریکراوی خوی ههیه..ئهم ستراتیژه تهنها هیزی جهماوهر دهتوانی کاری لیبکات.. ئهگینا ههر وادهبی... .ئهگهر خودی سهرانی لایهنهکانی توافق و نا موفهق ئازادبن له گفتوگیهکانیان ئهوا ههرجی زیاتر لهیهک دووردهکهونهوه له جیاتی یهک بگرن.. گیرانهوهی کومهلگا بودابهش بوون به شیعه و سووننه و کورد که له واقعدا به به زور بهیهکهوه لکینرابوون، ئیستا میژووخوی دووباره دهبیتهوه..یانی کومهلگای عیراق بو دواوه بهبازدان ههنگاو دهنی...
خهلکی له عیراق دووای ئهم ههموو رابردووه له خهباتی هاوبهش دژی ئیمپریالیزم و خهبات له پیناوی ئازادی و توانهوه له نیو بزوتنهوه چینایهتیهکان و پارتی سیاسی و ریکخراوهی جهماوهری و فهرههنگی و کهلتووری.. دوینی ناسیونالیزمی شوفیزمی عهرهبی و پالهوانی عروبه توی دووبهرهکایهتی و جیاوازی گهلانی کردبووه پیشهی بهردهوامی بو مانهوهی دهسهلاتی بوگهنی، ئیستا حاکمانی دیموکراسی و مافی مروف له جیهاندا بانگهوازی بودهکهن..بو گهیشتن به ئامانجه سیاسی و ئابووریهکانیان... ههموو گهلانی عیراق قوربانی ئهم ستراتیژه سهرمایهداریهن که ئهمرو رولی دهولهتی دونیا دهبینی، یان دهیهوی ببینی...! خهلکی کوردستان قوربانی قوربانیان....ههردهم ههر نارازیه بهم ههموو سیناریویانه که بوی دهکیشن.. خهلکی کوردستان له خهباتی بهردهوامی بو ئازادی گهلهکهی ههر بهردهوام دهبی..نهوه دوای نهوه وهکو ههر گهلیکی تری دونیا مافی شهرعی خویهتی..تهمهنی گهل له تهمهنی سهرکردهکانی ئهمرو گهورهتره..ئهگهرچی دهستوور بنوسری و نهنوسری ناتوانی ههموو ئاواتهکانی گهلی کورد بهینیته دی، چ جای ئهوهی خهلکه کریکارو زهحمهتکیشهکهی ئهگهر ههزار دهستوور ههبی و نهبی ئهوا ههموو کارمهندان دهبی بهیانی دوای دهستوور ههر بهردهوام کاربکهن بو دهولهت و سهرمایهداران......
دهستوور کیشهکانی گهلانی عیراق چارهسهر ناکات بهلکو قوولتریان دهکاتهوه..نهسیستهمی فدرالیزم و نه کوماری ناتوانی له نموونهی یوغسلافیا چاکتربی... لهگهل ههموو ئهمانه.. سهرکردایهتی سیاسی کورد دهکری راستگوتر لهگهل کومهلانی خهلکی کوردستان بدوین..بهلام وادیاره پیویستیان بهکهس نهماوه..ئهگهرچی میللهتی کورد نوینهرهکانی نوینهری پارتی سیاسی دیاریکراون و به زورکراون به دکتور، چون خهلکی کوردستان به ناچاری بهرگریان لیدهکهن.. بو لهبهین چونی ئهم ههموو بهزم ورهزمه که خوشیان دهزانن به هیچ ناگهن..باتوزیا گوی نهک ههر له کومهلانی خهلکی کوردستان بگرن، با گوی له ئهندامانی خویان بگرن...که ناگرن..
بو ریگا چارهی ئهم وهزعه له کوردستان تا که ریگا گهرانهوهیه بو رای گشتی کومهلانی خهلکی کوردستان، جا چ به رفراندوم یان کوبوونهوهی گشتیهکان له گشت ئاستهکاندا.. مهنبهری ئهمانهش ریکخراوه پیشهیی و حزبیهکانی ههموو کومهلگایه..به گشت پارت و لایهنهکانی ئوپوزیسیون و دهسهلات.. باشترین نموونه بو ئهم وهزعه دهنگدانی گهلی هولهندا بو دهستووری ئهوروپا،خودی ئهندامانی حزبی حاکم دهنگیان دژی رای حزبی دهسهلات بوو.. دهبی خهلکی کوردستان لهکاتی دهنگدان بو دهستوور بیر له قازانجی نهتهوهیی بکاتهوه، نهک سهرکردهی حزبهکانیان.. ئهگهرچی له واقع دهستوور یهک زهرره له قورسایی ژیان و گوزهرانی مروفهکانی ئهو وولاته کهم ناکاتهوه.. هاتنه مهیدانی ریکخراوه کانی پیشهی له کوردستان بو سهحنهی سیاسی دهبی جیاوازی بیروباوهر لهلایهکی تر دابنی... سهندیکاو نقابهکریکاریهکانی گشت رشتهکان ههر له سهندیکای روژنامهنوسان تا پزیشکان و کاسبکاران به کورتی ههموویان ئهرکیکی میژویان لهسهر شانه بودهخالهتی راستهوخو تا بهر بهم ههموو وهزعانه بگرن.. ئیستا رهزالهتیهکانی نهبوونی فدراسیونی سهراسهری کریکارانی کوردستان ههست پیدهکهین..زهروورهتی ئهم فدراسیون له نان و ئاو پیویستتره..ئهم فدراسیونه دهبی خوی به لیپرسراو یان بهشی له لیپرسراو و بهریوهبهری کومهلگا بزانی و دهخالهتی جدی بکا له ئالوگورهکان... ههر ئهمرۆ دهکری کار بۆ کوبوونهوهی گشتیهکانی خهلکی کوردستان بکری بۆ مهسهله چارهنووس سازهکان..گهلی کورد نایهوی بهرهو دواوه بیگیرننهوه..بۆ دواوه کارهساتیکی گهورهتره له بۆپێشهوهو ناخۆشیهکانی.
|