بژی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

   

 

هه‌ڵوێستنامه‌ی  پشتگیریکردن له‌ ( راپه‌ڕینی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان)

ئێمه‌ی بلاگنووسانی کورد، وه‌ک نیشانه‌ی هاوده‌نگی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و دژ به كوشتاری دڕندانه‌ی هاونیشتمانییه‌کانمان، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 16ی گه‌لاوێژ، هاوكات ده‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتیی شاره‌كانی كوردستان ، ناوی بلاگه‌كانمان ده‌گۆڕین بۆ (بژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان).
داخوازییه‌كانیشمان ئه‌وانه‌ن:‌
- ئازادیی بێمه‌رجی ئه‌وانه‌ی له ڕووداوه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستاندا به‌ندكراون.
- ناساندن و دادگاییكردنی تاوانباران.
- چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کان، كه تاوانبارانی سه‌ره‌كیی نائارامی و سه‌ركووتكردنه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستانن.
-به‌ ره‌سمی داوای لێبوردنكردن، له لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه‌، له خه‌ڵكی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووه‌‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماڵیی خه‌ڵكی بێتاوان.

- وه‌بیر هه‌موولایه‌کیشی دێنینه‌وه ، كه خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد، نابێ به‌ هیچ بیانوویه‌که‌وه‌ سه‌رکوتبکرێ ، ده‌نگهه‌ڵبڕین و مانگرتنیش، مافی یاساییی هه‌ر مرۆڤێكه.

 

.....................................................................................................................................

بلاگنووسه‌کان :

 

* کانی /

www.kaniaw.blogspot.com

 

* هێمن عه‌بدوڵڵا /

www.hemnabdulla.blogspot.com

 

* که‌زوان /

www.kezwan.blogspot.com

 

* ملوانکه‌ی شین /

www.melwankey-shin.blogspot.com

 

* هه‌رێمی هیچ /

www.nothing-land.blogspot.com

 

*دورگه‌ی  ئالان په‌ری /

www.01alan.blogspot.com

 

* کابان /

www.kurdishcooking.blogspot.com

 

 

تێبینی : ئه‌م هه‌ڵوێستنامه‌یه‌ ، رۆژی شه‌ممه‌ 15ی گه‌لاوێژ ، کاتژمێر 15،00 به‌ کاتی ناوه‌ندیی ئه‌وروپا ، بۆ بڵاوکراوه‌ کوردییه‌کان نێردراوه‌ ، بۆیه‌ ره‌نگه‌ دواتر ناوی بلاگنووسی تریشی بێته‌ سه‌ر .