کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵواسراوی ناسنامه‌ی وڵاتییه‌تی، دیارنه‌مانی پێناسه‌ی حقوقی تاکه‌کانیه‌تی، نه‌ک حکومه‌تی هاوبه‌ش!!
عبدالله مه‌حمود
7ی کانونی دووه‌می ئه‌م مانگه، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکه‌وتنی نێوان یه‌کێتی وپارتی سه‌باره‌ت به‌یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌رێمءپێکهێنانی حکومه‌تێکی هاوبه‌شی یه‌کێتی وپارتی ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی که گومان هه‌ڵنه‌گره ئه‌وه‌یه که‌وه‌لانانی هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره‌ی شه‌ڕو سازکردنی فه‌زای سالم له‌نێوان سه‌رجه‌م حزبءلایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستاندا، هه‌میشه خواستی خه‌ڵکء به‌ره‌ی پێشکه‌وتنخوازی کوردستان بووه.
ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م فه‌زا سالمه له‌مێژووی دوور‌و نزیکی کوردستاندا سه‌قامگیر نه‌بووه، یه‌کێتی وپارتی هۆکاره ئه‌سڵیه‌که‌ی بوون، ئه‌وه ئه‌وان بوون خواستی خه‌ڵکی کوردستانیان به‌هه‌ند نه‌گرتووه، ئه‌وان بوون که کێشمه‌کێشی خۆیانیان کێشاوه‌ته ئاستی به‌یه‌کدادانی چه‌کداری و شوێنی کار‌و ژیانی خه‌ڵکیان شێواندووه، له جه‌وله‌کانی شه‌ڕی ناوخۆدا گه‌وره‌ترین مه‌ئسات و ڕۆژ ڕه‌شیان به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی کوردستان هێناوه.
یه‌کێتی وپارتی چ ئه‌وکاته‌ی که‌شه‌ڕی ناوخۆیان کرده دێوه‌زمه‌ی سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی کوردستان، هیچ ئیعتبارێکیان بۆ خواستی خه‌ڵک دانه‌نا، وه چ ئه‌وکاته‌ش که رێکه‌وتنی ناوبه‌ناویان کردووه، هه‌ر له‌سه‌روی ئیراده‌ی خه‌ڵکء له‌ژێر گوشاری ووڵاتانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که‌و ئه‌مریکادا بۆ به‌رژوه‌ندی حزبی خۆیانء ده‌سه‌ڵاتی حزبیان ملیان پێداوه.
ڕێکه‌وتنامه‌ی ئه‌مجاره‌ش، به‌جیاله‌وه‌ی چه‌ند بڕ ده‌کاتء له‌کوێ کۆتایی پێدێت، له‌هه‌لومه‌رجێکدا ده‌ستی بۆبراوه، که باگراوه‌ندی پشتی ئه‌م ڕێکه‌وتنامه‌یه نیشانی ئه‌دات که ئه‌م رێکه‌وتنامه‌یه نه‌ک ناتوانێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بێت، به‌ڵکه هه‌ڵگری زۆر سیمای قیزه‌ونه.
ڕێکه‌وتنامه‌یه‌ک که‌به‌دوای سیناریوکانی هه‌ڵبژارن و گێژاوێک له‌بنبه‌سته‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا مۆرکراوه‌و نزیک به‌مانگێکه ناتوانن ئاکامه‌کانی ئه‌م گاڵته‌جاریه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ناوخۆیاندا دیزه‌به‌ده‌رخۆنه بکه‌ن، ودیسانیش له ژێر گوشاری ئه‌مریکاو به‌ناوبژیوانی نوێنه‌ری ئه‌وان کراوه، به‌ر له‌هه‌موو شت دیمه‌نی ناکۆکیه تازه‌کانی سه‌رساحه‌ی سیاسی عیراق و کوردستانی پێوه‌یه، دیمه‌نێک که له‌لایه‌که‌وه پارتی و یه‌کێتی ده‌یانه‌وێ درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان به‌سه‌رخه‌ڵکی کوردستاندا درێژه پێبده‌ن و به‌رگێکی یاسایی به باڵای ئه‌م ده‌سه‌ڵاتیه حزبیه‌یان بببڕن، وماشینی سه‌رکوتی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک یه‌کبخه‌ن، له‌لایه‌کی تریشه‌وه یه‌کده‌ست له‌م ده‌ورانه‌دا بچنه پای ته‌وافوقات له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی و سه‌همی به‌شه ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد له حکومه‌تی ناوه‌ندیدا بهێڵنه‌وه.
هیچ کام له‌م دووئامانجه‌ی که له‌پشت ئه‌م ڕێکه‌وتنامه‌یه‌وه‌یه، ته‌عبیر له‌هیچ کام له به‌رژوه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کورستان ناکات، به‌جیا له‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان ته‌جروبه‌ی یه‌ک ئیداره‌ی و یه‌ک حکومه‌تی و پارتی و یه‌کێتیان هه‌یه‌و ئه‌م ته‌جروبه‌یه‌ش خوێن مژین و به تاڵانبردنی پاروی ده‌می خه‌ڵک و داهاته‌کانی کوردستان، شه‌ڕی فه‌زای نیمچه ئاوه‌ڵای سیاسی کوردستان، به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی سیاسیه‌کان، خۆشخزمه‌تی به وڵاتانی ناوچه‌که، به‌هێزکردنی ڕه‌وته ئیسلامیه‌کان، تیرۆری ئۆپۆزیسیۆنی ووڵاتانی ناوچه‌که، به‌رگری کردن له‌یاساکانی به‌عس و... کارپێکردنیانی به‌دواوه بووه، سه‌رکوتی ناره‌زایه‌تی و خواسته‌کانی خه‌ڵکی به شوێنه‌وه بووه.
هاوکات درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی یه‌کێتیءپارتی له‌کوردستان خواستی خه‌ڵکی کوردستان نی یه، خه‌ڵکی کوردستان توره‌ی و نه‌فره‌تیان له ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیتی وپارتی به‌دژی دزی و تالانی، فه‌سادی ئیداری، پیشیلکردنی مافه‌فه‌ردی مه‌ده‌نیه‌کان، به‌دژی یاساکانی به‌عس، به‌دژی نه‌هجی په‌روه‌ره‌ده‌و فیرکردن، به‌دژی پیشیلکردنی ئازادیه سیاسیه‌کان، وه‌به‌دژی دیکتاتۆریه‌تی بازار، به‌دژی تیرۆری ئابوری کۆمه‌ڵگا، لێواو لێو بووه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌شه‌وه یه‌کێتی و پارتی له‌سه‌ر بورکانێک له‌ڕق و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک وه‌ستاون و له‌وه‌ڵامدانه‌وه به‌سه‌ره‌تاییترین خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌وانه ئاووکاره‌با، چاککردنی ڕێگاوبان، سنوردانان بۆدزی و هه‌ڵوشینی داهاتی کۆمه‌ڵگاو به‌تاڵانبردنی، ڕێزگرتن له ئازادیه سیاسیه‌کان و مافه فه‌ردی مه‌ده‌نیه‌کان، ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌کارکردن به‌یاساکانی به‌عس، ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌کۆمه‌ک به‌ره‌وتءده‌سته‌وتاقمه ئیسلامیه‌کان، وازهێنان له‌خۆشخزمه‌تی به‌ووڵاتانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که....تاد، به پێی ماهیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیتی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بنبه‌ستن و هه‌رچاوه‌ڕوانیه‌ک له‌م بزوتنه‌وه‌یه بۆ هه‌رکام له‌م خواستانه‌ی خه‌ڵک بێسه‌مه‌ره.
سازش و سات وسه‌وداشیان له‌گه‌ڵ شیعه‌ی سیاسی و هێزه قه‌ومی و تایفیه‌کانی عیراق، به‌هه‌مان ئه‌ندازه له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه جێگه‌ی نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تیه‌و ڕاسته‌وخۆ پیلانێکه له دژی خه‌ڵکی کوردستان. پیلانێکه له‌به‌رامبه‌ر به‌خواستی به‌رپاکردنی ڕیفراندۆم بۆجیاکردنه‌وه‌ی کوردستانءپێکهینانی ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ، وه هه‌وڵێکه بۆلکاندنه‌وه‌ی کوردستان به عێراقێکی عه‌ره‌بی- ئیسلامی.
کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نه‌بونی حکومه‌تی هاوبه‌ش نیه، بونی دووئیداره‌یی نیه، هه‌تا کێشه‌که‌ی ئه‌وه‌نیه په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌یه یان نا، به‌ڵکه کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌جیا له کێشه‌ی دزی وتاڵانی، فه‌سادی ئیداری و گه‌نده‌ڵی، نه‌بونی ئازادیه سیاسیه‌کان، به‌ره‌سمی نه‌ناسینی مافه فه‌ردی مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، ... هه‌ڵواسراوی ناسنامه‌ی وڵاتیه‌تی، دیارنه‌مانی پێناسه‌ی حقوقی تاکه‌کانیه‌تی، ئه‌مه کێشه‌ی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگای کوردستانه.
ته‌نانه‌ت حکومه‌ت و یه‌رله‌مانی 1992 ش له‌ئاکامی هه‌مان واقعیه‌تدا، به‌هه‌وادا چوو، ڕێکه‌وتنی ئه‌مجاره‌شیان به مانه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌م کێشانه نه‌ک ناتوانی وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت. به‌ڵکه به‌پێی خودی ئه‌م ڕێکه‌وتنامه، یان باشتر بڵێم" هدنه نوێکردنه‌وه" راگه‌یه‌نراوه‌ی خۆشیان ناتوانێ کێشه‌ی له‌مێژینه‌ی نێوانیان به‌وێنه‌وی دووده‌سه‌ڵاتی میلیشیایش چاره‌سه‌ربکات، ڕێکه‌نه‌که‌وتنی ئه‌مانه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک " هێزی پێشمه‌رگه، ناوخۆ، داد‌و دارایی" به‌رۆشنترێن شێوه نیشانی ئه‌دات، که ئه‌م ڕێکه‌وتنامه‌یه ته‌نها درۆیه‌کی مێژوویه‌کی تره‌ء ڕوپۆشێکی ساخته‌یه بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاییء برابه‌شکردنی داهاته‌کانی کوردستانء ژێرپێنانی هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی یاسایی و متمه‌دن، و به‌رده‌وامیدانه به‌جه‌نگی ساردی نێوانیان بۆ ده‌وره‌یه‌کی تر. وه‌هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی تێکچونی ئه‌م ڕێکه‌وتنامه شکڵیه‌و دوباره ده‌سپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی گه‌رمءچه‌وریان له ئاراداده‌مێنێ، تائه‌وکاته‌ش کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی به‌ڕه‌سمی ناسراودا پێناسه نه‌کرێته‌وه‌و قیافه‌یه‌کی سیاسی و حقوقی له نه‌خشه‌ی سیاسی دنیادا وه‌رنه‌گرێت، باسکردن له ڕێکه‌وتنی یه‌کێتی وپارتی و کۆتاییهێنان به‌قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی له‌وه‌همێک زیاتر شتێکی تر نابێت.
بۆیه خه‌ڵکی کوردستان نه‌ک نابێت هیچ خۆشباوه‌ریه‌کیان به‌ڕێکه‌وتنی یه‌کێتی و پارتی هه‌بێت، به‌ڵکه ده‌بێ به‌ربگرن له‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی به‌وه‌ڕێخستنی هه‌راواهۆریای حکومه‌تی هاوبه‌ش ناڕه‌زایه‌تیه به‌رحه‌قه‌کانیان ئیحتیوا بکات.
هه‌وڵی به‌کرده‌وه‌ی یه‌کێتی وپارتی بۆ لکاندنه‌وه‌ی کوردستان به عێراقی عه‌ره‌بی وئیسلامیه‌وه له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وندی ئێستای خۆیاندا، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر چاره‌نووسی سیاسی کوردستان، چاره‌نوسێک که به‌تێپه‌ربوونی کات، و له‌گه‌ڵ قوتبی بونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌مه‌رکه‌زدا، به‌ره‌و هه‌مان چاره‌نووس ده‌ڕوات که خه‌ڵکی کوردستان چه‌ندین ده‌هه‌ی رابردوو قوربانیه‌که‌ی بوون.
ڕێگای به‌رگرتنیش به‌م چاره‌نووسء ئاینده ترسناکه، له‌ده‌ستی یه‌کێتی وپارتیء بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا نیه، به‌ڵکه ئه‌مان خۆیان هۆکارێکی بنه‌ره‌تی خوڵقاندنی ئه‌م چاره‌نووسه‌ن، یه‌کێتی و پارتی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڕێکه‌وتنی ته‌واوه‌تیش بگه‌ن، په‌یوه‌ندیه‌کی به‌چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نیه، ئه‌مان که‌نزیک به 15 ساڵه له‌کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتیان پاوانکردووه، به باشترین شێوه په‌یامی به‌کرده‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیان، به‌حاڵه‌تی ته‌بایی و به‌حاڵه‌تی شه‌ڕه‌وه، نیشانی خه‌ڵکی کوردستان و به‌ره‌ی پێشکه‌وتنخواز داوه، له حاڵه‌تی هدنه و نه‌بونی شه‌ڕدا خوێن مژین و برسێتی و تاڵانی و شه‌ڕی ئازادی سیاسی وماف و خواسته‌کانی خه‌ڵک ...له‌حاڵه‌تی شه‌ڕیشدا سه‌رباری هه‌مووئه‌مانه‌خوێن ڕشتن و ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی تائێستا ئاسه‌واره‌کانی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ماوه نیشانداوه.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان له کاتێکدا که‌ده‌بێ که‌مه‌ری خه‌باتکارانه‌یان له‌دژی برسێتی و گرانی، له‌دژی دزی و تالانی و فه‌سادی ئیداری، له‌دژی بریاره هه‌مه‌جیه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی جه‌عفه‌ری تاڵه‌بانی توند بکه‌نه‌وه‌و په‌ره‌بده‌ن به‌خه‌بات و ناره‌زایه‌تیه‌کانیان، هاوکات ده‌بێت ئه‌م خه‌باته‌یان لێکهه‌ڵپێکن بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی سیاسی کوردستان و به‌رگرتن له‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌رژوه‌ندیه‌کانی خۆیان به‌ده‌ست به‌ستراوی ته‌سلیمی ئه‌و تۆپه‌له له به‌چکه سدام حسین و ئوسامه و زه‌رقاویه‌کان بکه‌نه‌وه.
خه‌ڵکی کوردستان له هه‌لومه‌رجی ئێستادا سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌ده‌بێ درێژه به‌خه‌بات و ناره‌زایه‌تیه‌کانی خۆیان بۆ خواسته به‌رهه‌قه هه‌نوکه‌یه‌کانیان بده‌ن و لێکی هه‌ڵپێکن و سه‌راسه‌ری بکه‌نه‌وه، هاوکات ده‌بێ به‌وه‌رێخستنی بزوتنه‌وه‌ی به‌رینی جه‌ماوه‌ری به‌مه‌به‌ستی به‌رپاکردنی ڕیفراندۆمێکی ئازاد که‌تیایدا ، ده‌نگ به جیابونه‌وه‌ی کوردستان له عێراق و پێکهێنانی وڵاتێکی سکولاری غه‌یره قه‌ومی بده‌ن، ده‌بێ ئه‌و ئاسۆ سیاسیه بێت، که هه‌موو ناره‌زایه‌تیء خواسته‌کانی ئێستایان سه‌رئه‌نجام گرێبخواته‌وه به‌و قیبله‌نوماسیاسیه، قبله‌نومایه‌ک که‌به‌رده‌گرێت له‌وه‌ی ئاینده‌ی سیاسی کوردستان دوباره ببێته‌وه به‌سه‌کۆی مه‌رگه‌ساته‌کانی ڕابردووی. خه‌ڵکی کوردستان له‌خه‌باتیاندا بۆ داسه‌پاندنی خواسته‌کانی ئێستایان و بۆ دیاریکردنی ئاینده‌ی سیاسی دڵخوازیان به ئیراده‌ی راسته‌وخۆی خۆیان بۆ ڕزگاری یه‌کجاری که ئه‌ویش جیابونه‌وه‌ی کوردستان له عێراقی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و "که‌خه‌ریکن ده‌یکه‌نه واقعیه‌تێکی داسه‌پاو" پێکهێنانی ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی سکولاری غه‌یره قه‌ومی، ته‌نها نین و به‌ره‌ی مته‌مه‌دینی دنیا نه‌ک هێزی پشتیوان به‌ڵکه ده‌وری چاره‌نووسیان ده‌بێت بۆ به‌رگری و وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه به‌رهه‌قه‌ی خه‌ڵکی کوردستان.
12-1-2006
|
04/07/2007 |