یاسا رۆشنبیر ده‌سه‌ڵات |
د. ئه‌حمه‌دی مه‌لا
ئه‌م سێكوچكه‌یه ده‌كرێ ببێته ناونیشانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه بارودۆخی ئێمه بكاته نموونه و به شێلگیرییه‌وه بیخاته ژێر تیشك، چونكه بارودۆخێ ئێمه ره‌نگبێ هاوتای نه‌بێ له‌سه‌ر گۆیزه‌مین. خۆی ده‌بوایه ناونیشانه‌كه " ده‌سه‌ڵات رۆشنبیر یاسا" بوایه، به‌ڵام ئه‌م رێكخستنه‌م ته‌نها ته‌عبیر له هیوایه‌ك ده‌كات و هیچی تر! ئه‌م چه‌ند دێڕه له‌مه‌ڕ كێشه‌كه‌ی د. كه‌مال سه‌ید قادره‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌و و سه‌رتاپای وه‌زعه‌كه ده‌گرێته‌وه. زۆرجار بۆ پۆڵینكردنی رۆشنبیر په‌نامان بردۆته سه‌ر گه‌لێ بیردۆزه و بۆچوون كه له كولتووره جیاوازه‌كانی دونیا په‌یا بوونه، بۆ ئه‌وه‌ی له خۆمان تێبگه‌ین، به‌ڵام ئێمه حاله‌تێكی ته‌واو تایبه‌تین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند ئه‌گینا بۆ رۆژمان ده‌گه‌یشته ئه‌مڕۆ. ئایا هه‌موو خه‌تاكان هی هیترانن، نه‌خێر!! خه‌تای سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی خۆمان به‌س. ئێمه میلله‌تێكین رۆشنبیریی زۆر به زه‌حمه‌ت هه‌رس ده‌كه‌ین. هه‌میشه كاتێ میلله‌تانی دیكه له دیارده‌یه‌كی كولتووری بوونه‌ته‌وه ئینجا ئێمه خۆمانمان پێوه‌هه‌ڵواسییه‌وه. زه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌مێك بوو ئارام ببووه وه ئینجا ئێمه گوێمان لێی بوو، ده‌مێك بوو میلله‌تان پشتیان له لینینیه‌ت و ماركسییه‌ت كردبوو، ئینجا ئێمه كتێبۆكه‌كه‌ی ماومان ته‌رجه‌مه كرد، ده‌مێك بوو كه‌س گوێی له كێشه‌كانی ئیلتیزام نه‌ده‌گرت ئه‌وه‌ی ئێمه چل ساڵه به هه‌ڵه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه. له شه‌سته‌كان بنه‌ماگه‌رایی گه‌یشتبووه ترۆپكی خۆی، ئێمه هێشتا لێی تێنه‌گه‌یشتووین. حه‌داسه‌ت و مۆدێرنیته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ندی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، ئێمه هێشتا كاره‌با و ئاوێكی خاوین ناخۆینه‌وه. دوای رووخانی دیواره رزیوه‌كه‌ی به‌رلینیش دیموكراسییه‌ت هاته ناوان و ئێمه وه‌كو تووتی دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه و بێده‌گترین شوێنیش شك به‌رین په‌رله‌مانه به‌سزمانه‌كه‌مانه كه تاكو ئێستا بڕوا ده‌كه‌م كه‌م كه‌س هه‌یه له رووی زمانه‌وانییه‌وه بزانێ یانی چی! ( هه‌ر بۆ زانین و به‌س له فرمانی په‌رله‌مانتێ/وه هاتوو واته قسه‌كردن!) ده‌یان به‌ڵكو نیوسه‌ده زیاتر سه‌رتاپای كاره هونه‌ریی و دا‌هێنانه‌كانمان ته‌نها و به‌س به قه‌ڵه‌می هه‌ڵوێستابازان و ئایدیۆلۆژیخازان ده‌پێودرێت. سه‌ره‌تاكان، واته سه‌ره‌تای قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان، سه‌ره‌تا به هورووژم و ته‌كانی داهێنه‌رانه ده‌ست پێده‌كه‌ن و پاشان له باوه‌شی ده‌سه‌ڵات، یا له سه‌ر كۆشی ده‌سه‌ڵاتۆكه پاڵی لێی ده‌دنه‌وه، چونكه كاری دا‌هێنان ماندووبوونی ده‌و‌ێ و ته‌واو له كاره‌كانی دی جوداوازه. لێره و له‌وه‌ێ چه‌ندین قه‌ڵه‌م له‌مه‌ڕ كێشه‌ی ئه‌و كابرایه ( د. كه‌مال) به‌رز بووه. هۆكارێكی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كانی خۆمانمان له رێگه‌یه‌وه بڵێن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نده‌ی دی خۆمان له به‌ره‌یه‌ك یا له به‌ره‌یه‌كی دی نزیك كه‌ینه‌وه. تاقمی بچووك دروست ده‌بن و برووسكه له‌مه‌وه ده‌گاته ئه‌و. قافڵه‌ی برووسكه و هانا بردن و پاڕانه‌وه و تكاكردن ده‌گاته باره‌گای سه‌ره‌كوه‌زیران. خێرا ئه‌وه‌مان له بیر ده‌چێته‌وه كه ئێمه له وڵاتێكی دیموكراسین و ته‌مه‌نی دیموكراسییه‌كه‌مان وا خۆی له پانزه ساڵ ده‌دات. ( ئیسپانیا له پانزه ساڵ هه‌موو بنه‌ما و بنه‌چه‌كانی دیموكراسی داكووتی). ئه‌م فه‌وزایه سێ شت كه‌شف ده‌كات : ١- ئیجرائاتی قه‌زا سه‌ربه‌خۆ نییه و په‌كی كه‌وتووه. ٢- وه‌زاره‌تی یاسا هیچی به‌ده‌ست نییه و ناوێری به بێ ئیزنی ده‌سه‌ڵات شتی تایبه‌تی خۆی بڵێ. ٣- رۆشنبیران به ناوی داكۆكیكردن له قه‌ڵه‌م، هه‌موو چمكه بنه‌ڕه‌تییه‌كان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ سه‌رده‌می كۆن زیندوو بكه‌نه‌وه. لێره ده‌بێ ئه‌وه دووپات بكه‌ینه‌وه : گرینگ نییه رۆشنبیر سه‌ر به كێیه، به‌ڵكو چییه‌تی كاره‌كه گرینگه. ده‌بوایه و ده‌بێ رۆشنبیران، مه‌به‌ستم له‌وانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ به كاری وا هه‌ڵسن، یه‌كسه‌ر و یه‌كسه‌ر یه‌خه‌ی قه‌زا بگرن و ئا له‌وێ سه‌رتاپای گه‌مه‌كانی دیموكراسی كه‌شف ده‌بێت ئه‌گینا با به ده‌رزه‌كانی مۆنتیسكیۆ دا بچنه‌وه كه وا دوو سه‌د ساڵی به‌سه‌را تێپه‌ڕی! ئه‌گینا هه‌ر وا به ساوایی ده‌مینێینه‌وه. بۆچی كێشه‌یه‌كی قه‌زایی ده‌بێ هه‌میشه سه‌ره‌كوه‌زیران لێی بێته ئاگا و ئه‌و رێگاچاره‌ی بۆ بدۆزێته‌وه. ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها له‌و وڵاتانه به‌رقه‌رار ده‌بێت كه سوڵته‌ی تاك باڵاده‌سته‌وه و هه‌ر سه‌رۆكی وه‌زیران ده‌بێ ببێته ناوبژیكه‌ر و ئاگر ته‌نها هه‌ر به ئه‌و ده‌بێ بكووژێته‌وه. ئه‌ی باشه ئه‌مانه كێن كه ده‌یان ساڵه ده‌هۆڵوزورنای دیموكراسی لێ ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ وه‌كو نموونه خۆیان بۆ ناوچه‌كانی دیش ساغكه‌نه‌وه؟ ئه‌ی بۆ هه‌ر ماوه‌وه و جارێك، له رێگای دیارده‌یه‌كه‌وه دێینه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر پله‌ی سفری واقیعی دیموكراسی ( داوای لێبوردی له رۆلان بارت ده‌كه‌م) و دیكتاتۆره نووستووه‌كه‌ی تیامان دێته‌وه ئاگا. ئه‌مه له پێناو چێ ؟ ده‌سه‌ڵات بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و رۆشنبیریش بۆ ده‌سه‌ڵات په‌یاكردن چونكه ده‌مێكه شتێكی ئه‌تۆی پێنه‌ماوه پێشكه‌شی خوێنه‌رانی بكات. ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده زیانمه‌نده ته‌نها هه‌ر رۆشنبیرییه. ئایا مه‌حكه‌مه‌كردنه‌وه‌ی د، كه‌مال سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ هیتران، مه‌به‌ست بۆ ئه‌وانه‌ی كه پاش وی دێن و ده‌یانه‌وێ چه‌قۆیه‌ك بكه‌نه دڵی هه‌موو موحره‌ماتێك و به ده‌نگی به‌رز هاوار بكه‌ن " پاشا رووته" یا ئه‌مه‌ش جۆر گه‌مه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاته بۆ مانه‌وه و شوێنپێ قایمكردن؟ بۆ كۆتایی هێنان، ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه به‌رقه‌راكردنی دیموكراسییه‌ت كارێك جیدییه و ئاسانیش نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌وه ئێمه‌ش هه‌موو ساڵێك كاژ فڕێ ده‌دین و هه‌راش ده‌بین، ئه‌گینا به ساوایی له دایك ده‌بین و به ساوایی ده‌مرین. رۆشنبیر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاری رۆشنبیریی و ئه‌گه‌ر ویستیشی قسه‌یه‌كی ماقووڵ بكات، ئه‌وه ده‌بێ گوێ نه‌داته ئه‌وه‌ی كه فڵانه دیارده له چ به‌ره‌یه‌ك دایه! وه‌كو پێی ده‌چی به تێپه‌ڕینی كات رۆشنبیرانی لای ئێمه ده‌بنه‌وه پیاوی ماقووڵ زیاتر وه‌ك له پیاوی قه‌ڵه‌م.
|
|
04/07/2007 |