نه‌جیب مه‌حفوز داوای رازیی بوونی ئه‌زهه‌رده‌کات
بۆ چاپکردنه‌وه‌ی رۆمانی اولاد حارتنا

                                                                                              ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا

 

نه‌جیب مه‌حفوز یه‌که‌مین نووسه‌ری عه‌ره‌بیه‌ که‌ شۆره‌تێکی گه‌وره‌ی جیهانی هه‌یه‌ ، ساڵی 1989

خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت . مه‌حفوز باشترین رۆمان نووسی عه‌ره‌بییه و توانیوویه‌تی رۆمانی عه‌ره‌بی به‌ره‌و پێش به‌رێت . زۆربه‌ی رۆمانه‌کانی به‌ زمانێکی ئاسان نووسیوویه‌تی هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت رۆمانه‌کانی بخوێنێته‌وه .رۆمان و چیرۆکه‌کانیشی هه‌موو باسی کۆمه‌ڵگای میسری ده‌کات . من خۆم زۆر حه‌زم له‌رۆمانه‌کانیه‌تی و به‌شیکی زۆری کاره‌ئه‌ده‌بیه‌کانی ئه‌م که‌ڵه‌ نووسه‌ره‌م خوێندۆته‌وه . به‌راستی هه‌ر کاتێک زۆرهیلاک بم یان بێتاقه‌ت بم ، هانا بۆ کتێبه‌کانی ئه‌م نووسه‌ره مه‌زنه‌ ده‌به‌م. یه‌کێک له‌کاره‌ ئه‌ دبیه‌ مه‌زنه‌کانی رۆمانی ( اولادحارتنا) یه‌ . ئه‌م رۆمانه‌ی که‌ له‌ ساڵێ 1959 له‌ رۆژنامه‌ی (اهرام) رۆژانه‌ بڵاوده‌کرایه‌وه ، بووه هۆی ناره‌زایی ئه‌زهه‌ر و نه‌یانهێشت وه‌کوو کتێب بڵاوبکرێته‌وه1 . له‌ساڵی 1994 یش ئیسلامیه‌کی توندره‌و به‌ چه‌قۆ په‌لاماری نه‌جیب مه‌حفوزی داو برینداری کرد . کاتێک دادوه‌ر له‌کوره‌که‌ی پرسی  ، ئایا رۆمانه‌که‌ت خوێندۆته‌وه‌؟ ئه‌ویش ووتی نه‌خێر !،ئه‌ی باشه بۆ ئه‌م کاره‌ت کرد ؟! ووتی ئه‌میر ( واته‌ سه‌رۆکی ئیسلامیه‌کان ) فتوای کوشتنی داوه‌ . پاشان پێیان ووت ئه‌گه‌ر رۆمانه‌که‌ت بۆ بهێنین ده‌یخوێنیته‌وه ؟ له‌وه‌ڵامدا ووتی نه‌خێر 2   . له‌هه‌شتاکان کاتێک که‌ خومه‌ینی فتوای کوشتنی بۆ سه‌لمان روشدی ده‌رکرد ، مه‌لا عومه‌رعبدول الرحمن  ووتی ( گه‌ر نه‌جیب مه‌حفوزمان بکوشتایه‌ ، سه‌لمان روشدیش دروست نه‌ده‌بوو 3) . من زۆر به‌دوای ئه‌م رۆمانه‌دا ده‌گه‌رام ، هه‌تا لێره‌ ده‌ستم که‌وت زۆر سووپاسی ئه‌ وبه‌رێزه‌ش ده‌که‌م که‌ بۆی په‌یداکردم .رۆمانه‌که له‌5 چیرۆک پێک هاتووه . که‌هه‌ر چیرۆکه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی گرنگ و جوان دارێژراوون .باسی چه‌ند که‌ سێکی و کات و شوێنی جیاواز ده‌کات . هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ ووتارێکی تردا به‌درێژی باسی ئه‌م رۆمانه‌بکه‌م . من دڵنیام که‌ هیچ ئیسلامیه‌ک یان مه‌لایه‌ک ئه‌م رۆمانه‌ی نه‌خوێندۆته‌وه ، چونکه‌ ئه‌م رۆمانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سووکایه‌تی به‌ ئیسلام ناکات. به‌ڵکه ئه‌م رۆمانه به‌ شێوه‌ی چیرۆک هاتووه باسی پێخه‌مبه‌ره‌کان ده‌کات. نه‌جیب مه‌حفوز له‌ رۆمانه‌کانی تریدا زیاتر باسی ئایین و ده‌سه‌لاتی ئایین ده‌کات به‌تایبه‌ت له رۆمانی ( السکریة) .  

دار الهلال له‌م رۆژانه‌دا داوای کردووه ، که‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ ووڵاتی میسر ئه‌م رۆمانه‌ چاپ بکرێت . چونک‌ رۆمانه‌که‌ پێشتر له‌ لوبنان چاپکراوه و هیچ کات له‌ میسر چاپ نه‌کراوه. لێ له‌ هه‌ڵوێستێکی زۆر سه‌یردا نه‌جیب مه‌حفوز داوای کردووه ، پێش ئه‌وه‌ی رۆمانه‌که‌ له‌ میسر چاپ بکرێت ، پێویسته‌ ئه‌زهه‌ر ڕازی بێت ، پێشتریش داوای کردبوو که‌ شێخی ئه‌ زهه‌ر و شێخی ئیخوان موسلمین پێشه‌کی بۆ ئه‌م رۆمانه‌ی بنووسن . به‌ڵام هه‌ردوو شێخ ئه‌م داوایه‌ی مه‌حفوزیان ڕه‌تکردۆته‌وه‌ 4. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی نه‌جیب مه‌فوز بۆته‌ هۆی ناڕ‌ه‌زایی لای زۆربه‌ی نووسه‌رو رووناکبیرانی میسر و عه‌ره‌بی . چونکه‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌مین جاره که‌ نووسه‌رێک ، شه‌رعیه‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاتێکی ئایینی بدات. هه‌روه‌ک زۆربه‌ی نووسه‌ران دووپاتیان کردۆته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ ترسێکی گه‌وره‌یه بۆ ( نووسه‌رو بیرو داهێنان ) ، چونکه‌ له‌مه‌ولا خه‌ڵکی ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێک بنووسێت ، ده‌بێت ئه‌زهه‌رو حیزبه ئاینیه‌کان ره‌زامه‌ندی خۆیانی له‌سه‌ر بدده‌ن . به‌راستی وه‌ک هۆگرێکی نه‌جیب مه‌حفوز ، زۆرم پێناخۆش بوو که‌ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌نووسه‌رێکی وه‌کوو  نه‌جیب مه‌حفوز ببینم . ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێشیش نووسه‌رو رووناکبیرێکی گه‌وره‌ی تری میسر ( سید محمود القمنی ) یش ناچارکرا واز له‌نووسین بهێنێت . به‌راستی ئه‌م هه‌ڵوێست و رووداوانه‌ ترسێکی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر میسر و کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی هه‌یه‌. میسر هه‌موو کات له‌رۆژهه‌ڵات دا مه‌ڵبه‌ندی بیری رۆشنگه‌ری بووه. ئه‌م رووداوانه‌ رۆڵی له‌ناوچه‌که‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌. له‌لایه‌کی تره‌وه من پێم وایه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی نه‌جیب مه‌حفوز زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ پیربوونی نووسه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ . هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و پیربوونه‌شی رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ له‌م هه‌ڵوێسته‌ سسته‌یدا. ئێستا زیاتر له‌ 75 نووسه‌ری گه‌وره‌ی میسر ، خه‌ریکی په‌شیمان کردنه‌وه‌ی نه‌جیب مه‌حفوزن . منیش هیوادارم که‌ئه‌م به‌رێزانه‌ بتوانن له‌م هه‌ڵوێسته‌ی په‌شیمانی بکه‌نه‌وه‌ .

 

1 الشرق الاوسط ، 17.01،2006 ، العدد 9912 ، حمدی عابدین

2 بانۆراما ، قناة العربیة ، 17،01،2005

3 هه‌مان سه‌رچاوه‌

4 الشرق الاوسط ، 17.01،2006، العدد 9912 ، حمدی عابدین

  

 

           

 

04/07/2007