له سالی 2000ی زاینیدا، ره وتێکی فکری راست ئاژۆ له له ژێر کاریگه ری ئاڵو گۆر و سیاسه ت گه لی ده ولی و ناوچه یی و کوردستانی و ته ماح به رنانی نزیکانیان و ڵیک دانه وه ی ساویلکانه ی ره وتی روداو و هه ل و مه رجه کان و چه ر خشی پاش ملانه ی تئوریسینه کانیان، له کۆمه ڵه و حیزبی کۆمونیستی ئیران ئینشعابی کرد.
جیا بونه وه له کۆمه له، جیابونه و دابرانی پراکتیکی و یه کجاره کی ئه م ره وته له گشت سونه ت، سیاسه ت و ئامانج و ئارمانی کۆ مه له و کۆمونیسم بوو. رابه ری ئه م رێکخراوه که دوایه ناوی خۆیان نا" سازمانی زه حمه تکێشانی کوردستانی ئێران" و به رده وامیش نا وی کۆ مه له به دوای خۆیاندا خێشک ده که ن، خۆی له مه قام وجێگای عه بدوڵا ئۆجه لان خۆش کردبو وه ده یویست به هه ر له ونو رێگایه ک دا بیت خۆی بکات به سواری مه یدانی کوردایه تی و به ته پو تۆزو مانۆر دان هاوکات چاوه روانانی کۆ مه له زرێن دل خۆش بکات و هه م سام ره سه ر حه ریفانی ناسیونالیستی خۆی له کوردستان بخات. ئه م پرۆژه یه ماوه یه ک بو که له ژێره وه چاوی به دونیا هه ڵێنابو، بۆ ئه م مه بسته ش لازم به ده ست به سه ر داگرتنی کۆمه له بوو، به ڵام کاتێک ئه م پلانه له پێشدا چندراوه و له شوێنیکی تر رستراوه بو به بڵقی سه رئاو و خاوو بۆوه و بو به خوری، بۆیه که پیلانه که به سه رده ستیان دا مایه وه به ساز دانی کوبونه وه یه ک به ناوی کۆنفرانس، له کۆنگره ی 9ی کۆمه له دا به شداریان نه کردو ده ستیان دا یه شانتاژ و گروگان گیری و سازمانی ناوبراویان به نه کوڵیوی نا سه ر سفره ی بازاری سیاسه ت. گۆشار و خه باتی هه مه چه شنه ی توێژ و بزوتنه وه کۆمه ڵایه تی و جه ماوه ری و پیشه ییه کان له ئێران رژیمی کاپیتالی ئیسلامی وادار به پاشه کشه گه ل له بوارو سه نگه رو مه یدانه جۆراوجۆره کاندا کردو توشی دوبه ره کی و سه ر سامی کرد. له ژێر گوشاری ئه م روه ته جه ماوه ریه بۆ ستاندنی داخوازی و ماڤه ئینسانیه کانی دا، ده وله تی سه رمایه دارانی ئیران ده ست به کار بوو. بۆ زاڵ بون به سه ر خه باته جه موه ریه کان و جموجۆڵه رادیکاله کان و خۆ قایم کردنه وه ی ئه و نیزامه، ره وتێکی رفورمیستی له شانو گه ریه کی تر دا مه حه مه دی خاتمی کرد به سه رۆک کۆماری ئیسلامی و ده سه لاتی له ئیران تاپۆ کرد. ئه مه و کلکسوینێک شیعاری کۆن به لام ده مه زه رد کراو، یه کیک له جوڵانی هه ستی دامرکاوی خۆش ئاژۆی رابه رانی ئینشعابی له کۆمه له بوو. شاگه شکه ببوون، به زه رده خه نه ی سه ر ڵیوی سه ید خه ندان. به ڵام زۆری نه برد ئه ستێره ی ئیقبالیان کوژاوه، به لام کوا پیاوی ئاقڵ لێی ده قه ومێت. له ئیدامه ی ئه و سیاسه ت و خه یالانه دا ده ستیان له ساتو سه ودای ژێر به ژیر قه ت هه ڵ نه گرت، دوای ئه وه که سازمانه که شیان دروست کرد ئیتر خه مڵی گوڵی بازرگانیان به ناوی کۆمه له وه و ه له هه ر ئاوێکیان دا ، به رده وام ده ده ن به خه یالی ئه وه که بگه نه که نار و دوێنی به رژه وه ندی و خه یاله ناشیرینه کانیان.
سه دام قابیل مه سره ف نه ماو ده سه ڵاتی له لایه ن دۆستی دێرینه وه که وته ژیر پرسیارو گوشارو بوش نانی شوانی خوارد و وه ک پیشه ی هه میشه یی سرمایه داران و ربه رانی ئیمپریالیستی ئه مریکا ئه جه لی سیاسی و نیزامی، ئه خلاقی و ئابوری و ئینسانی هه ڵی گرت و هۆلاکۆ خان ئاسا لشکر ی هێنایه سه ر خه لکی عێراق و تا کو ئیستا، له هیچ جینایه ت و کرده وه یه کی دژی به شه ری خۆی نه پاراستوه به م هيزه وێران کار و وه حشیه وه، و رۆژیش نیه ئه بو غریب و فه لو جه و ... نه خۆڵقێنن به چه کی شیمیایی و فۆسفۆر و باقی چه که کۆمه ل کوژ ه مۆدیرنه کانی سه رده م. له وه ها هه ل و مه رجێکدا بو که فتیله ی شه وه زه نگی قه یرانی ستراتژی و سیاسی و داهاتوی به ختی سازمانی زه حمه تكێشان ئه مجاریش هه ر چه ند به بۆن و چه ڕه چه مانێکی زۆر داگیرسایه وه به ئاگری غه زه ب و جینوسایدی خه ڵکی ئێراق به ده ستی هێزه داپڵوسێنه ر و داگیر کاره کانی ئه مریکا و ئینگلیس و هاوپه یمانه کانیان. ئه لبه ت ماکیاولیسته کان وه ک حاجی رێوی بۆ گه یشتن به مه رام و مه به ستی خۆیان بۆ نی له ک له کیان پێ له سیر مه کۆن یا هیچ باشتره.
خۆ رێک کردن له گه ل سیاسه ت و ستراتژی و به رژه وه ندیه کانی ئه مریکا به هه ر نرخێک ته واو ببیت بۆ سازمانی ناوبرا زۆر لای سانایه. خۆ داته کاندن له هر چی رادیکالیزم و شۆره شگێریه و به رز کردنه وه ی شیعاری فیدرالیزم و به ره و ئیتحاد و خۆش و به ش کردن له گه ڵ جه لادان و بکوژانی دوێنێی خه ڵکی شۆره شگیر و هه ژار و کرێکاری ئێران و کوردستان، هاوپیاڵه بون له گه ل کۆڵه که رزیوه کانی کۆماری ئیسلامی له چه شنی به ها ئه ده ب، له کوردستان و زۆر شتی تریش له جومله ی پرۆژه و قوماره دۆراوه کان و دارماوه کانی ئه م رێکخراوه ن. وه بگره ئه مانه بوون به ناسنامه ی ئه م جه ره یانه و له به رگی ستراتژی و هه ده ف دازۆرتر به ر چاو دێن تا تاکتیک وسیاسه تی رۆژ.
لێره دا قسه ی که سێکیان به ناو "کوردستان د" که له سه ر تۆری ئینترنێتی دایناوه ده خه مه به ر دیدی خوێنه ران. ئه و جاریکی تریش خۆیان ئه ناسینیت و جه خت له سه ر ئه وه ده کاته وه که ئه وان کێن:"
جیابوونهوهی كۆمهڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتكێشانی كوردستان له حیزبی كۆمۆنیست و خۆڕزگاركردنی له كۆمهڵێك خورافاتی ئایدۆلۆژی و سیاسیی، (هێڵی جه خت له منه وه ن)بهرزكردنهوهی دروشمی فیدراڵیی به هێشتنهوهی خواست و داخوازیی سهربهخۆییهوه، پهسهندكردن و به شانازیهوه بهرزكردنهوهی ئاڵای كوردستان، پهسهندكردنی پلورالیزمی سیاسیی، كار و خهباتی پهرلهمێنتاری و ههوڵدان بۆ دامهزراندنی بهرهیهك بۆ ڕۆژههڵاتی كوردستان كه بتوانێت وهڵامی داواكاریه سیاسیهكانی ئێستای كوردستان بداتهوه، به ڕای من لهو دهستكهوته گرینگانهن كه تهنها به ڕیكخراوێكی سیاسی دهكرێت كه ئامانج دیار و ئامانج زان و نێزیك به خهڵك بێت."کوردستان د.
ئه ڵبه ت ئه مانه ئیدیعا نین تا به ڵگه یان بۆ بێنینه وه، خۆیان جاری ئه ده ن و له ناو هه مو کار و کرده وه و بڵاو کراوه کانیشیان دا رۆژانه ره نگ ئه داته وه. بۆیه ئه مه نه تازه یه و نه ئاخرین سوڕ و ریل گۆرینیش ده بێت. به ڵام ئه وه که باوه ر و عیلمی مارکسیزم و سیستمێکی ئینسانی وه ک سۆسیالیزم و کۆمونیزم، خورافه بێت و خۆ رزگارکردن له م باوه رو زانسته رزگاری به خشه و ئه و پێناسه ی که له سه ره وه باسی ده که ن و خۆیان پێی له سه ر دا ئه گرن، شانازی بێت، بۆ من تازه یه و لام وایه وه سیه تی ئه م جامی گه رمتر له ئاشانه یه که له قالبی تاریفێک له خۆیان و ره خنێکی شه رماوی له مارکسیسم و کۆمه له و حیزبی کۆمونیستی ئیران به راشکاوانه و روو هه ڵ مالاوانه ئاخرین تیری که وانی شکاویانه رو به رادیکالیسم و مارکسیسم .
بروسکه ی زه حمه تکێشان
سایتی ئینته رنێتی بروسکه، ئه ندامێکی کومیته ی ناوه ندی رێککراوی زه حمه تکێشان مسئول و به رێوه به ریه تی. ئه م سایته به ئاشکرا و ئاگاهانه تریبونێکه بۆ دژایه تی له گه ل هه رچی بۆنی رادیکالیزم و چه پ و مارکسیزمی لێ دێت. ئاگری نیوان بیره سیاسیه چه په کان و رێکخراوه کانیان ده گه شێنێته وه و له گه ل هه رچی ره نگی ئاشتی و ته بایی و به ره و پێش چونی چه په له ناکۆکی و دۆژمنی دایه. واته هه رچی كیشه ی نیوان گروپ و نیروه سیاسیه چه په کانه به زۆریشه وه بۆ قۆل کردنی ئه م ناکۆکیانه و خۆش کردنی دۆژمنانی کۆمونیزم و مارکسیزم، به تایبه ت کۆماری ئیسلامی ئێران، له هه ر شوێنک و قۆژبنێک دابیت ئه یدۆزێته وه و له سه ر سایته که ی به تێکستی گه وره و بگره کردنه وه ی لینک و لاپه ری تایبه ت قوتی ده کاته وه. له روداواه کانی هاوینی رابوردو ده وری تیکده ر و نه یاری بینی له دژی خه لکی کوردستان و تایبه ته ن مانگرتنه که ی 16 ی گه لاوێژ، وه له وه ش سه یر و تایبه تی تر هێنانی دو هێڵی سووری باتڵ به سه ر بانگه وازه که ی کومیته ی ناوه ندی کۆ مه له بۆ به مان گرتن کیشانی جه ماوه ری کوردستان له دژی زه بر و زه نگ و کوشتاره کانی ئه و راپه رینانه ی هاوینی رابوردی شاره کانی کوردستان.
له سایت و نۆسینه باش و کرێکاری و رادیکاڵه کان تا بۆی بلوێت شت ناهێنێت و دانانێت، به لام دایم نوسینه کانی سایتی پاسدار موحسین ره زایی،بازتاب، سایته که ی ئه ندامی کومیته ناوه ند یه که ی رێکخراوی زه حمه تکێشان ئه نه خشێنێت. سایتی بورسکه ی زه حمه تکیشان ئاوئنه ی بالا نوێنی سیاسه ت و به رنامه کانی رێکخراوه یه که یه تی. بلندگۆی به ها ئه ده ب، جه لای پور و باقی خێڵی کۆنسه رواتیو و ره فۆ رم خواز و جه لادان و مال کاول که رانی خه لکی کوردستانه. ئه م سیاسه ته به غه یری ئه وه که خزمه ت به نه یارانی بزوتنه وه ره واو شۆره شگێر و رادیکاله کانی ئیران وکوردستان ده کات، چی تری لی شین ده بێت به راستی؟
رادیو رۆژ هه ڵات و بروسکه
چه ند مانگێکه که رادوێیه ک به ناو رۆژ هه ڵات که تریبونیکیتی ساته لایتی سازمانه که ی بروسکه یه به رنامه بلاو ئه کاته وه. رادیۆی ناو براو سیاسه تی "پلورالیزم" ده باته به ره وه. له بنی سه دری کۆنه سه ره ک کۆماری ئیسلامی و به رێوه به ر وجه لادی ناسروای جه هاد بۆ سه ر خه لکی کوردستان تا دۆستانیان له ئه کسه ریه ت و... ئه م رادیویه له جه ره یانی 16ی گه لاوێژ دا بڵیند گۆو که ره نای ئاوه ژو کردن و چه واشه کردنی روداوه کانی هاوینی رابوردی شاره کانی کوردستان بو، به تایبه ت له پێوه ندی له گه ل ماننگرتنی گشتی جه ماوه ری خه لکی کوردستانی ئیران.
رابه رانی ئه م رێکخراوه په یتا په یتا قسه و باسیان له م رادیویه وه بۆ که سه کانیان له ناو خۆی کوردستان ده کرد و هانیان ده دان بۆ گێره شێوێنی و کۆسپ نانه وه بۆ مان گرتنه مێژوییه که ی 16ی گه لاوێژ. ئه م دو بلاو کراوه ئیستا ته واو که ری یه ک ترن. هه رچی رادیوکه هه لی ده پێچێت، سایته که بۆی ده رێسێت.
رۆژ هه ڵات تی وڤی و ئه مریکا و شتی تریش
"دهبێت بنهمای پلورالیزمی سیاسی له مانای دروست و تهواوی خۆیدا له ڕۆژههڵات تی ڤی – دا بچهسپێنین، ڕێگا به بیری جودا و ههمهڕهنگ بدهین له فهزایهكی دیموكراسیانهدا خۆی ڕوون بكاتهوه"کوردستان د، له هه مان شوێندا.
پێ داگرتن له سه ر ئه م قسانه ئه لبه ت زۆر تێکه ل و له رزۆک و بێ شیرازه له لایه ن یه کیکتر له سه ر کرده کانی رێکخراوی زه حمه تکێشان، به ناوی مه حه مه د خوسره وی له وتو وێژێکدا له گه ل رادیویه کی خۆیاندا دوباره ده کریته وه، بێ ئه وه باس له سیاسه ت و هه ده ف و پلانی ئه م پرۆژ یه یا کاناڵه بکات رو به جه ماوه ری هه ژار و زه حمه تكێش و بزوتنه وه ی رادیکال و شۆره شگیرانه ی کورسدتان و بزوتنه وه کرێکاری و ژنان و لاوان و کۆمه ڵایه تیه کانیتر.
به لام ئه وه ی که ئاشکرایه و زۆر جیی سه رنجه، ئه وه یه که گروپیکی ئوردوگا هه ڵ قوڵاوی تازه ساخت به چی پول و پشتوانه یه ک ته له ویزیونیکی 24 ساعاته دا ده نیت و ئه یبات به رێوه؟ (ئه لبه ت بۆ ماست مالی کردنی کاره ژێر به ژێره کانی دامه زراندنی ئه م ته له ویزیونه ده ستیان داوه ته کۆ کردنه وه ی یارمه تی مالی و ده یان هه وێت بلین که به کۆمه کی ئه ندامان و خه لک دایان ناوه. به لام ئه وه بۆ فریو دان و بن به ره کردنی ئه راستی و پوڵانه یه. بێ گومان که سانی هوشیار و سیاسی پێ ملی ئه م مانۆر و کایانه نابن) له حاڵێکدا گۆیه هه ر دانانی ستدیویه کی ئاسایی بۆ کانالیکی 24 ساعاته نزیک به نیو میلیون دۆلار له خۆ ئه گرێت! به کێ و یا له کوێ دێت ئه م دراوه قه به یه؟ ئه لبه ت به غه یبه ت نه بێت ریکخراوی زه حمه تکێشان کاتێک سه ر کرده که ی ئێستای باوه ر و شوێن و پله و کاره کته ری خۆی له ده ست دا له ناو کۆمه له و حیزبی کۆمونیستی ئیران و له گه ڵ خزم و نزیکانی چونه ده ر به شی هه ره زۆری پاره و ئیمکاناتی مادی و حیساباتی کۆمه له و حیزب کۆمونیست له ژیر ده ست ئه وان دابوو و تاڵانیان کرد، به ڵام ئه به ومانایه نیه که ئه م پولانه هێزی پێ دروست کردنی ته له ویزویونێکی 24 ساعاته یان هه یه.
پێشتر باسی هه ڵایسانی فتیله کمان کرد بۆ ئه م سازمانه له لایه ن ئه مریکاوه. ئه مریکا پیشه و تاکتیکی له مێژینه یه تی به پوڵ و ته ماح ئه م جۆره گروپ و تاقم و شه خسانه له سه رتا سه ری جیهان به پێی به رژه وه ندیه کان و ستراتژیه کانی خۆی هه ماهه نگ بکات و وه ک مێوو رۆن به سودی سیاسه ت و پرۆژه ماڵ ویران که ر و خوێناویه کانی ئیمپریال ـ کۆلۆنی خۆی، له قالب و به رێی جیاوازدا په لکێش و ده سته مۆ بکات. چه ند سیاسه ت و تاکتیکی زۆر ئاشنای ئیمپریالیستی ئه مریکا، که هه ر ئێستاش له لایه ن کۆنه پارێزه نئولیبراله کانی هه ر دوک حیزبی کۆماری خواز و دموکراته وه ده چێته به ره وه جیهان تا دێت به ره و نه هامه ت و یاسا گه لی نزاری ده بات. ئه وانه بریتین له لۆگیکی شه ر، کوده تا وترور وه کرین و ده سته مۆ کردنی که س و گروپه له ر زۆک و خێڵه کیه کان و دابراو له کۆمه ڵگای خۆیان و بێ باوه ر به هێزو توانای کۆمه لانی خه لک و بزوتنه وه ره سه ن و رادیکاله کۆمه لایه تی و سیاسیه کانی تری ناو کۆمه لگاکه وه هه ر وه ها ئه و تاقمه به نرخی رۆژ ناخۆر و راست و پرۆ ئه مپریالیستیه کان.
ئه مریکا زۆر هه ولی داوه و مێژوێکی دورو درێژ و پلان و پرۆژه های چر و پری بۆ چه سپاندنی به رژه وه ندیه کانی خۆی و کۆنترۆل کردنی بزوتنه وه جه ماوه ری و رادیکاله کانی جه هان به دژی زوڵم و چه و سانه و شه ر و ئیستبدادله هه نبانه ی مێژو دایه و به ملیارد دۆلار به ختی ئه م پرۆژه نئولیبرالیه خوێناوی و دژی مروڤانه یه ده کات و به میلیونان ئینسانی بێ سه ر په نا، ژیانی ئینسانی کرد وه و جگه ر گۆشه کانی لی هه ستاندون و به میلیونانی منال بێ سه ر په رست و به بێ به ش له خواردن و داو ده رمان کردوه و به میلیونانی تری بردۆته گه روی مه رگ و ئه ش که نجه گا و کوشتارگاو مه یدانه جه نگیه کانه وه. ئه و چه ند نوسخانه ی ئه مریکا ساله هایه بۆ هه مو شوێنک و کێشه یه ک به کاریان دێنێت و له پێناو به ئامانج گه یشتنی سیاسه ت و گه ڵاله کانی نئولیبرالیسم و سه رمایه داران و کۆمپانیا به شه ر خۆره کانی پوڵ په رست و کۆنسه رواتیو له هیچ شتێک و پێشیلی گشت ئه و به لگه نامه و مه قاوه له نامه و ته عه هودانه که به شیکیشیان خۆیان بنه که یان ئیمزا کردوه سڵ ناکات و که سیش بۆی نیه جه لاد و قاتل و شه رکه ر و یاسا به زینی ئه مریکی تاوانبار یا خود دادگای بکات.
ئه مریکاو دێمۆکراسی!؟
له دار دان و هه ژاری، نا ئه منی ژیانی، پیشه یی و نارون بونی داهاتو و بێکار سازی، سه ر کوت و هه ڵاواردنی نه ژادی و جنسی،ترور و فراندن وتالان کردن و ته نگ کردنه وه ی ئاڵقه ی ئازادی چاپه مه نی و تاپۆ کردنی میدیاو راگه یاندنه گشتیه کان و که له که کردنی سه رمایا و سامانی ئه وه ڵاته له ده ست مستێک ته ماح کار و ماوفیاو جانی و سیاسه تی پلیسی و حکومه ت نیزامی به شێوه گه لی جۆراوجۆر به نه هینی و هیتد ره واجی هه یه. به لام ئه ڵێت به ترورو کوده تا له شیلی و ئه مریکای لاتین، به سازدانی ئینقلاب گه لی نارنجی و هێمن له چه شنی ئوکراینا و به شه ر و ئاواره یی و مال کاول کردن له ئه فغانستان و به لشکر کێشی و به کۆمه ڵ کوشتن و ترور و خه فه قان و فۆسفۆر لێدان له خه لکی هه ژار و زه حمه تكیشی ئێراق "دێمۆکراسی و ئه منیه ت و عه داڵه ت" دینم. بۆ ئه گه ر راست ئه کات، ئه و تێزه مه عروفه به کار نابات که ده لیت: "چرا تا بۆ مال پێویست بێت حه رامه بۆ مزگه وت"؟
به هه ر حال، هه ده ف ئه وه یه تا پیداچونه وه یه ک بکه ین به سه ر گه لالاه و سیاسه ت و بازنه ی ستراتژیه کانی ئه مریکا و چۆنیه تی کار بۆ کردنیان و چه سپاندنیان. ئه مریکا هه مان تاکتیک و شێواز له کێشه کان و زه لکاویک که بۆ خۆی ناوه ته وه له خۆر هه ڵاتی ناوه راست، بۆ دابین کردنی هێژمۆنی و ستراتژیه سیاسی و ئابوری و... کانی خۆی له ناو چه قه یران لێدراوه. سه یر له وه دایه ئه مریکا نه مامه شلک و نوێکانی بزوتنه وه رادیکال و جه ماوه ریه کان ریشه کیش و بن بڕ ده کات، به لام داره گه نده ڵ و بێ ره گ و پێگه کانی ده سه ڵاتدارانی له چه شنی عه ربستانی سعودی، ئیران و باقی حاکمانی توتالیتار و زالمی وڵاته عه ره بییه نه وتداره بڕ بڕه پشتیه کانی خۆی بگره لق و پۆپیش ناکات به به رچاوی. له حالێکدا ئه توانین بڵیین زۆرترین مافی مروڤ له م وڵاتانی هاو په یمان و دۆستی نزیکی ئه له م ناچه دا پێ شێل ده کرێت و ژنان وه ک نیوه به شه ر و زه حمه تكیشان هه ژارتر و عه داله ت و دموکراسی و هیتد بێ سه رو شوێن تر له هه شوێنێکی تره.
ئه مریکا له هه ر قوژبنێکی ئه م دونیایه سه ر هه ڵدان و بزوتنه وه یه کی جه ماوه ری و رادیکال و خۆ رسک شک به رێت بێ وه ستان ئه که وێته ته قلاوه بۆ سه ر کوت کردن و کۆنتۆل کردنی، جا یا به شێوه ی راسته و خۆ یا خود به رێگای هاو په یمان و بۆرژوا و دوژمنانی خه لک. گروپ و رێکخراوه یان بۆ سه ر هه م ده کات و کۆنفرانس و کۆنگرانیان بۆ ده رازێنێته وه و بودجه یان بۆ ئه برێته وه چه ک و ئیمکاناتی له چه شنی بڵاو کراوه و رادیوو ته له ویزیونیان له ئیختیار داوێژێت. بۆ ئه شتێکی تێناچێت، به لام بۆ ئه م تاقم و گروپه ده م ل پوش کراو و له کێشه و ویست و مافه کانی خه لک هه ژاری کۆمه ل گاکه بێخه به ر و بێ به قا و زڕ و په رته وازه له بزوتنه وه واقیعی و جه ماوه ریه کانی ولتاه که هه لیکی باشه و ئه بێت ملی خۆشیانی بۆ له ئازار هاویژن و بلیتی ئسیتراری و به په له بگرن بۆ سه ر ئه م خوانه رزیلانه ی ئه مریکا، تا به شیان نه براوه. 3 میلیون دۆلاری باس لێ کراوی ئه م دوایانه ی ئه مریکا که داریوشی هومایونی خستبوه که ف چاندن و هێڵ و چورچێوه دارشتن بو خه لکان و گه لانی ئیران، و عه بدڵای موهته دیشی توشی په شۆکاوی و سه فه ری به شه و کرد له و جۆره بودجه و پرۆژه کۆن و گه نیوانه یه که بۆ سوار بونی شه پۆلی ئیعتیرازات و زنجیر کردنی ئه م ره ته رادیکال و جه ماوه ری کرێکاریانه وه هه ر وه ها دابین کردنی هێژمونی خۆی و قوت کردنه وه ی ده م راست و نوێنه ری به ئه مه ک و گوێ له مست و خۆش ئاژۆ له م ناوچه و ولاتانه ته رخان کراوه.
رۆژهه لات تی وڤی وه ک رهکخراوه که ی خۆی درست کراوی ده ورو به ره و چاوی بۆ خزمه ت به کۆمه لانی هه ژار و ره نجبه ر نه پشکوتوه و هه ڵ قلاوی ناو جه رگه ی بزوتنه و شۆره شگێره کان و ده ر هاتو له کڵی کۆره ی خه باتی جه ماوه ری به ش مه ینه ت و چه وساوه نیه. تی ڤی ناو براو له پێناو ئاماج و ره وتیکیتر دا بلاو ده بێته وه و وه لامده ره وه ی سیاسه ت و ستراتژیه کانی ئه ربابه کانی ده بێت و بۆ
"پلورالیزمی" سیاسی و فکری دامه زراوه هه ر وه ک چۆن له سه ره وه له سه ر زاری به ریوه به ر و لایه نگرانی بۆمان شیکرایه وه.
مه به ست له م" پلورالیسمه" که بۆته وێردی سه ر زمانی ئه م رێکخراوه چیه راستی؟ به بروای من هه ر وه کی تا ئێستا له سیاسه ت و کار و هه ڵسوران و بلاو کراه کانیتریان دا بینیومانه، جگه له مه ودا و فاسیله زۆر کردن له گه ل رادیکالیسم و سونه ته سۆسیالیستی و کرێکاریه کانی کۆمه له وه هه ر وه ها خۆ دامالین له هه رچی پره نسیپ و نه ریه تی پێشکه وتو و ئوسولیه. ئه م سیاسه ته که به قۆناغی ستراتژی و هه ده فیش گه یشتوه ئه ی هه وێت بۆ به ئامانج گه یشتنی سازمانی و گروپی خۆی په نا به ر هه ر تاکتیک و ئیبتیکارێک به رێت و ماکیاولیستانه دۆستایه تی و برایه تی له گه ل گروپ گه لی وه ک حیزبی توده و چریکی ئه کسه ریه ت و بنی سه در و سه ڵته نه ت خواز و به ره ی ئه ده و جه لالی زاده و هه ر قوماشیکی له م چه نه وه هه ر وه ها خۆ رێکخستنی له گه ل ستراتژیه کان و پرۆژه کانی ئه مپریالیزم و دانیشتن و سات و سه ودا کردن له گه ل ماءمور و قوڵه چۆماغه کانی رژیمی ئیسلامی و زۆر شتیتری نا شایست و بێ ئوسوڵ ته وجیه و پوش به سه ربکات. رۆژ هه لات تی ڤی تریبونێکی تری به ره ی راست و کاپیتالیسمه هه ر وه ک رادیوکان و ته له ویزیونه کانی تری، له چه شنی کوردی و فارسیه کانی که له ئه مریکاو ئه وروپاو شوێنه کانی تر بۆ ته بلیغی سیاسه ت و ناساندنی پرۆژه و ستراتژیه کانی خۆیی و چه واشه کردنی راستیه کان و به لا رێ دابردنی بزوتنه وه جه ماوه ری و سه ر کوت کردنی ره وته رادیکاله کانی کۆمه لگای کوردستان.
ئه م تی ڤیه ناتوانێت باشتر له رێکخراوه که ی و سایته کان و رادیوکان و بلاو کراوه کانی تریان. به ردی بناغه ی ئه م بینا قورینه خوار دانراوه و تا سه ر هه ر خوار و لا رێیه و به سه ر ره نج به ران و هه ژران و ژنان و باقی جولانه وه سیاسی و کۆمه لایه تیه کانی کوردستان و ئێران دا ئه روخێت. ده بێت بۆ ساتێکیش باوه ر به م بینا نوێ، ره مه کی کرد نه کرێت له لایه ن رادیکالیزم و ره ن ج به رانه وه و وچانی نا بێت له بن بدرێت. رۆژ هه ڵاتی ڤی زمان حالی به ره ی دژی سۆسیالیزم و جوڵانه وه ی کرێکاری و بزوتنه وه ی شۆره شگێرانه له کوردستان دایه. بۆ ئیسباتی ئه م باسه، باشتره که چاوێک بگێرین به سه ر کار و ده وری سایتی بروسکه و رادیو رۆژ هه ڵاتی ئه م رێکخراوه و رۆژ هه ڵات تی ڤی دا. کاتێک رژیمی ئیسلامی نه یتوانی دژی مانگرتنی 16ی گه لاوێژ بوه ستێته وه، به لام ئه م رێکخراوه و بله ندگۆکانی تا کۆتای هاتنی سه ر که وتوانه ی ئه م مانگرتنه مه زنه کار شکێنیان کردو تا بۆیان کرا دژی کۆمه له و جه ماوه ری وه زاڵه هاتو له م رژیمه یان دایه به ر پلار و بێ حورمه تی. ئایه تی ڤی یه که یان باشتر ده بێت؟ به لام ئاخر ئاو له سه ر چاوه و بناوانه وه قوراوه. ئه م ته له ویزیونی ناو براوه ش ته واو که ر و برای گه وره ی ئه و بڵاو کراوه کانی تریان ده بێت. پێناسه یه کی چوک که له سایته که ی کومیته ناوه ندیه که یان باسمان کرد له سه ره وه ئاوێنه باڵا نوێنی باقی بلاو کراوه کانیتریانه وه یه ک له وان رۆژ هه لات تیڤی یه که یان.
مسئولانی ده ره جه دوی رۆژ هه ڵات تی ڤی له م چه ند ساله دوایی دا بۆ خۆ شیرین کردن و پاراستنی به رژه وه ندیه کان و به نان و نه وایه گه یشتن که م ده رگای ژه نگاوی ماوه که لێیان نه دابێت و سه ریان پیانه کرد بێت و سفره ی دلیان هه ل نه رشتبێت و ده ستیان نه گرتبێته وه بۆ یارمه تی رێکخراوه یی خۆیان. کۆمه لانی خه ڵکی کوردستان هوشیارن و به م بۆمب بارانه ته بڵیغاتیه چه واشه کارانه یه رێ ناکه ن هه ڵه. سونه ته کانی کۆمه ڵه و باوه ری مارکسیسم له ناو کۆمه لاهای کوردستان دا جه ماوه ری بۆته وه و رۆژ نیه له بوارێک و له خه باتێکی ماڤ خوازانه ی خه ڵکی کوردستان دا ره نگ نه ده نه وه نه بنه شیعاری بزوتنه وه رادیکاله کان و راپه رینه کانیان. بێ شک کۆمه لانی خه ڵکی ره نجده ر و ماندو نه ناس و شۆره شگێری کوردستان بۆ هه ڵ برینی ده نگی شۆره شگرێرانه ی خۆیان و به یانی داخوازیه کانیان وه هه ر وه ها ره واند نه وه ی ته می ئه م مێدیا ده سته راستی و چه واشه کارانه یه که سونه ته کانی دژی به شه ری و موناسبه ته کانی کۆمه لایه تی سه رمایه داری ت بلیغ و جار ده ده ن و ده یان هه وێت بلێن که له م جیهانه و ژیانه شتیکی تر وجودی نیه و مه حالیشه پێک بێت، ئه بێت راگه یه ندراوێکی گشتی و جه ماوه ریان هه بێت، تا روی راستیه کان و حه قایقه کان بینن و هوشیارتر و به ئاگا تر له خه بات بۆ کۆمه لگایه کی ئینسانی تر و به رابه رانه و ئازاد، تێ بکۆشن.
کۆمه له، رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران پرۆژه ی دامه زراندنی هه مچین رایه ڵه یه کی ته له ویزیونی له ده ستور کار دایه و به م زوانه ش به پێی راگه یه ندراوه کانی ده ست به کاری په خشی پروگرامه کانی خۆی ده کات. به لام دامه زراندنی ئه م رایه له ته له ویزیونیه وه به رده وام بونی به هاوکار ی و یارمه تی بی دریغی هه مو ئێمه ره نجبه ران وئینسانه ئازادی خواز و خه بات کار و دلسۆزانی ناو بزوتنه وه ی شۆره شگێرانه وه نیرو و که سایه تیه شه ریف و رادیکاله کان نی ئه و کۆمه ڵگایه مسۆگه ر ده بێت. ته له ویزیونی کۆمه له به پشت به ستن به م توێژ و ره وته و کۆمه لانی تێکۆشه ری خه ڵکی کوردستان و ئیران و هه نده ران دا ده مه زرێت و ئه بێته زمان و تریبونی ئه و ره وت و سیاسه ته که له خزمه ت جولانه وه رادیکال و شۆره شگێرانه کانی ناو کوردستان و ئیران و جیهان دایه.