نوسینی:فرهاد شعبانی
وه رگێرانی: ئارێس زاره عی
رۆژی دوشه مۆ دوازده هومی به فرانبار کونفرانسێکی رۆژنامه وانی دا" به ره ی یه کگرتوی ئه ده ب" دامه زرانی خۆی راگه یاند. هاوکات له گه ل راگه یاندنی ئه م به ره یه، راگه یاندراوی بانگه وازی پێک هاتنیشی که " که به نێوی موباره کی به هاالدین ئه ده به،رازاوه ته وه بڵاو بۆوه.
بۆ ئه ده ب به ره پیک هێنان، گه مه ی فراکسیونی، ئه نیستیتۆ قوت کردنه وه و یه شوعاری یه کێتی نیشتمانی پیشه یه کی نوی نیه. ئه ساڵانێکه به م پیشانه وه سه رقاڵه.
تێکۆشانی خه ڵکی کوردستان بۆ خاشه بڕ کردنی زۆلمی نه ته وایه تی و هه ڵاوردنی له بوراه جۆراجۆره کان قؤناغی جوراوخۆری ناوه ته پشت سه ر. له م په یوه ندیه دا تا ئه و جێگایه به ده وری کورده کانی لاینگری کۆماری ئیسلامی یه ک له وانه به ها ئه لدینی ئه ده ب ده گه رێته وه ته نها له قۆناغ گه لێک که ئه م بزوتنه وه له فازی پێشره وی، بۆ به ده ست هێنان و چه سپاندنی ده ست که وته کانی بووه و ه کۆماری ئیسلامی عه ودالی دارشتنی پلانێک بوه بۆ پاشه کشه به بزوتنه وه ک و ئه ستاندنه وه ی ده ست که وته کانی بووه، سه ر و که له ی په یدا بوه و به پێشکه ش کردنی پرۆژه گه لێک بۆ تاراندنی قه یرانی مه شرو عیه ت و سوڵته ی حاکمیه ت سه ر قاڵ بوو ن. ئه ده ب موته خه سێس و کار کوشته ی ئه م بازاره یه. ئه گه ر به مێژوی ئه م 27 ساله ی دوای دا بچینه وه، که م نین ئه و قۆناخانه ی که ئه ده ب بۆ به رێوه بردنی ئه م جۆره ڕۆڵ و گه ڵاڵانه په یدا بوه. به ره ی موته حیدی کوردیش هه ر هه مان ئه رکی به ئه ستۆوه.
وه ئه ما، دو مانگ پێشتر به دوای شی کردنه وه ی خه ته گشتیه کانی مه به ستی ئه م به ره یه له لایه ن ئه ده به وه که له دانێشتنیکی پالتاڵکی ئه نجام درا، له نوسینێکدا له ژیر ناوی"به ره ی یه کگرتوی ئه ده ب وه ڵامێک به په شۆکاوی و دڵه راوکهکانی کۆماری ئیسلامی یان پێداویستیه کانی جه ماوه ری خه ڵکی کوردستان" ئه م هه و له به ناو ده ست پێشخه رییه نوێیه ی ئه ومان ره خنه و نه قد کرد و هه ڵ خه ڵتێنه ره بوو نی و چه واشه کردنی بیرورای گشتی ئه م ئیدیعایانه مان به پاڵ پشتی پایه ی ئیدئۆلۆژیک، پێک هاته کان و کار و کرده وه کانی 27 ساله ی کۆماری ئیسلامی مان له کوردستان خست به ر چاو، وه درزه کانی بڵقی سه ر اوی دێموکراسی، گه شه و یه کێتی له روانگه ی ی ئه ده ب و هاوبیرانی له چوارچیوه ی یاسای بنه ره تی کۆماری ئیسلامی و ده سه ڵات دا ، ئاشکرا و عه یانمان کرد.
له درهێژه ی ئه م ره خنه و له قاو دانه دا تێ ئه کۆشین رێچکه و دێره نه نوسراوه کان ی ئه م بانگه وازه بۆ پیک هێنانی به ره له لایه ن ئه ده ب و هاوبیره کانی بینمه به ر راو دیدی خونه رانی ئه م دێرانه.
*****
له سه ر ئه و باوه ره م که ئه م راگه یه ندراوه بۆ ئه ده ب و هاوفکره کانی کۆتای هێڵ و حوکمی یه ک وه سیه ت نامه ی سیاسی هه یه. هه ر وه ها قه واره و پێکهاتی ئه و، قه زایه ن به شیوه ی یه ک وه سیه ت نامه دارێژراوه.
له چاوو خشانێک به سه ر راگه یه ندراواه که دا ئه توانین به دابه شی بکه ین به 3 قسمه ت.
به شی ئه وه ل و پێ شه کیه که ی ئاووڕ دانه وه یه که به مێژوی هاوچه رخی کوردستان. به شه که یتری مێژوی کوردستان له م 3 ده هه ی دوایی دا "به قسه" هه ڵ ده سه نگێنێت و به شی سێ هه میشی ئامۆژگاری نه خۆشێکی سه ر لێوی قه بره.
چاو خساندن به میژوی دور ئه و ده رسی مێژو ی کورد و کوردستانه به ره وایه تی ئه ده ب. باس و شیکردنه وه ی ئه مێژوه به م جۆره، پیله و هه لێکه که ناو ئه و دا ئاغای ئه ده ب نه ئێرانی بونی به ڵکو "ئیرونی" بون و موسه ڵمان بونیشی له جاڕ ئه دات و له چه شنی نه خۆشێک له گه ڵ خوا و وه ڵات په رستی ساماندارانه په یمان نوێ ئه کاته وه، وه داکؤکی کردن له ته واویه تی خاکی و پاراستنی مه وته نی سه رمایه داران پاپتر له موحسینی پزشک پوری پان ئێرانیست، داریوشی مومایون و بهروزی سور ئیسرافیلی سه ڵته نه ت ته ڵه به خوێنی خۆی ئه ینوسێت.پاشان سه ر به سه لاحه ئه لدینی ئه یوبی بونی به چاوی ئه حمه دینه ژاد و مسباحی یه زدی دا ده داته وه تا به ئه وانی به سه لمێنێت که کورد بوونی ئه و نا ته بایه کی نینه له گه ڵ موریدایه تی ئه و بۆ ئۆ مه تی ئیسلام نیه.ئه ده ب له نه تیجه گیر خۆی له م به شه له راگه یه ندراوه که ی که به ره ی موته حدی کوردی له سه ر ساز کردوه ده نوسیت:
"له کاتێکدا که کورد ئیرانیه پلانگیران به پێک هێنانی دوبه ره کی و ناکۆکی نانه وه له نێیوان کوردان له لایه کو کورده کان و باقی گه لانی تری ئیرانی له لایه کیتره وه هه ڵ وه شاندنی یه کێتی ئێرانیان نیشانه گرتوه."
له به شی دوهه م باسی مێژوی هاوچه رخ ده کات و به ئه ده بیاتیکی به رژه وه ند پارێزانه و گونجا و بێژراو له روانگ هی راگرتنی به رژه وه ندیه کانی خۆی و کۆماری ئیسلامی و سه رمایه دارانی زاڵ به سه ر ئێراندا، زۆڵم له سه ر خه لکی کوردستان تا ئاستی هه ڵاواردنی که لتوری دا ئه به زێنێت. وه له و شوێنه ش که باس له گه شه ی ئابووری ده کات، هه ڵویستی کاسبکارانه یه.
له بۆاری سیاسیشه وه ئه و راگه یه ندراوه ده ر حه ق به خه ڵکی کوردستانیش سوکایه تی ده کات. چونکه 27 ساله خه باتی خه ڵکی کوردستان چه واشه و ئاوه ژو ده کات و خه باتی جه ماوه ری کوردستان له دژی کۆماری ئیسلامی تا ئاستی که لێنی نێوان ده سه ڵات و خه ڵکی کوردستان دێنیته خوارێ.
ئه گه ر که سێک مو هه ندیس ئه ده بی سنه یی نه ناسێت، لای وایه که ئه م"قاره مانه میلییه مه وته ن په رسته" هه مو ژیانی حدوده ن 60 ساڵه ی خۆی له پێناو رزگاری خه ڵکی کوردستان به خت کردوه.به ڵام ئه وانه ی که ئه ده ب و هاوبیره کانی ئه ناسن هه ر دوورویه کانی ئه م جه نابانه به سانایی ده بیننه وه و، ده ڵێن که ئه م مه وته ن په رسته موسلمانانه له م سێ ده یه ی دوایی دا له کوتانی خه نجه ر و نێزه کانی ئیرتجاعی ئیسلامی له سه ر دڵ و جه سته ی خه لکی کوردستان ده وری سه ره کیان گێراوه. بۆ وێنه ئه ده ب له به شی دوهه می به یانه که ی دا له چونه سه ری رێژه ی گیروده بوان به ماده سڕ که ره کان گله ی ده کات، به لام له هه مان کاتدا له یاد خۆی ئه باته وه که ئه وه دۆسته نزیکه کانی ئه و یانی "موهه ندیس ره حیمی" ئوستانداری ئه و کاتی کوردستان بو که له کۆڵان و بازاره کانی شار جاری ئه دا"که رۆژیک دێت ئار پی جی 7 له لاوانی کوردستان وه رده گرمو به جێگای ئه و بافور ته حویلیان ئه ده م". ره حیمی کاتێک ئه و تیز و رێچکه ی بۆ ئاگر دان به گیان و مالی میلیونان بنه ماڵه ی کورد ستان هێنا گۆرێ که له گه ڵ به هرام وه له د به گی و به های ئه ده ب سێ گۆشه ی خزمه ت گوزارانی رژیمیان له کوردستان پێک دێنا.
ئه ده ب له تاو توێ ده کردنی مێژوی هاوچه رخی کوردستان وه ها مه سله حه ت دارانه و هه ل په رستانه قسه ده کات، که به نێو گله یه که ی خۆی له کرده وه ی کۆماری ئیسلامی ته نانه ت تا ئاستی ره خنه یه کی روناکبیرانی لیبرالی ناوه ند نشین له چه شنی حه مید ره زای جه لای پوور و هاو ره نگه کانی ئه و به رز ناکاته وه.
له به شی سێه م و کۆتایی ئه م راگه یه ندراوه که روو به هاو نیشتیمانانی ئازیز ده ست پێ ده کات. ئاوا ده نوسێت:
"ئیمه وه ک دامه زرینه ران به پشت به ستن به خوا ی مه زن و باوه ر به راگرتن و یه کگرتویی خاکی له هه مو که سه حه قیقی یا حقوقیه کانی لایه نگری مافی گه شه پێدانی خه ڵکی ناو چه کورد نشینه کان(ئه لبه ت گه شه پێدان به لێکدانه وه ی ئه ده بو به و چه شنه ی که تاکو ئێستا براوه ته پێش) ده گێرینه وه که له بازنه ی یاسای بنه ره تی و یاساو ریساکانی وه ڵات... به پێک هینانای به ره یه کی تاک له هه ر بوارێک دا که که سه کان توانایان هه یه و به به پێی تواناو ئیمکان هاوکاری و یارمه تی بکه ن".
راگه یه ندراوی سوکایه تی به خه لکی کوردستان له درێژه ی ئه م پاره گرافه دا ئاوا ده نوسیت: "له سه ر ئه وه جه خت ده که ینه وه که به دوا داچونی ئه م ویست و خواستانه به شی وه ی مه ده نی و هێور ده بن و هه جۆره به کار بردنێکی توندو تیژی بۆ به ده ست هێنانی ویست و داخوازیه کان یاکو له دژ کرده وه به ئه و له هه ردوک لاوه ره د ده که ینه وه و مه حکومی ده که ین".
له 27 سالی رابوردو دا و له یه که مین ده ستوری هێرش بۆ سه ر کۆ مه ڵانی خه ڵکی کوردستان که له لایه ن خو مه نیه وه ده رکرا، کۆماری ئیسلامی به پاڵپشتی یاساگه لی ئیلاهی، چوارچیوه ی یاسای بنه ره تی و یاسا گه لی ره واج دار له ولاتا و پاراستنی ته واویه تی خاکی به سه ر ته رمی باشترین عه ولادانی ئه م کۆمه ڵگایه دا رۆیشتوه. ئایه قازانجی به ره یه کی له م چه شنه که له سه ر هه مان دار و په ردو و بناغه ی دژی خه ڵکی بنیات نراوه ده توانێت جیاواز له وه که به سه ر خه ڵکی کوردستان هاتوه به شیره شوانه بێنێت؟ وه ڵامی جه ماوه ری کوردستان روونه.ئه وان کورده کانی لایه نگری هه ردوک باڵی ده سه ڵاتیان تاقی کردۆته وه. بایکؤتی شانۆ گه ری به ناو هه ڵبژاردنی 27 سالی رابردو وه به تایبه چه ند سالی دوایی ته نها وه ڵام به کۆڵه که ی ئه سلی خێوه تی وه لایه تی فه قیه نه بووه به ڵکو جواب به ئه ده ب و هاوبیره کانیشی بوه.
ئه م به ره ییه، به ره ی یه کگرتوی کورد نیه. به ره ی کاری کاتێره کانی ئه حمه دی نژاد له کوردستانه. ئه مه به ره یه که له به رانبه ر ئه ره وته که له کوردستان دایه. به ره یه که له به ران به بزوتنه وه ی کرێکاری کوردستانه، که سۆزه رزگاری ده ره کانی ئه و له لێوار و بناره کانی تاڤگه ی نیاگارا، داوێنه کانی ئه ڵپ و هه ر وه ها مه یدانه سه ره کیه کانی ستۆکهۆلم پێته ختی ولاتی سۆئێد بیستراوه و له رزه ی خستۆته گیانی ئه ده ب و ئه ده به کان.
سه ر ده می خه ڵک خه ڵه تاندن و فریودانی خه لک و کایه گه لی فه رهه نگیان و چاوه دێرانی سیاسی که جه ماوه ری کوردستان به توندو تیژ خواز تاوانبار ده که ن به سه ر چوه. له ته نیشت ئه م داره گه نده ڵ و بێ ریشه یه خه ڵفێکی نوێ چه قرووزه ی کردوه و رواه. بیر و ژه سته ی ئه د و هاو باوه رانه نه خۆشتر له وه یه که بتوانێت پێش به خه مڵان و راسانی ئه و نه مامه بگرن. به م جۆره یه که شکمان نیه که به ره ی یه ک گرتوی ئه ده ب سه ره تای یه ک کۆتاییه.