چوار ملیۆن تورکمان و یه‌ک کورسی

ئاسۆ بیاره‌یی

20-1-2006  سوێد

 

 

ئه‌گه‌ر مرۆڤ سیاسه‌تیشی  نه‌کردبێت، به ‌مه‌رجێ له باشووری کوردستان ژیابێت، به ‌تایبه‌تی له شاری که‌رکوک، ده‌زانێت که ئه‌و شاره شارێکی ته‌عریبکراوه. نه‌ک ته‌نها شاری که‌رکوک به‌ڵکو به شاری موسڵیشه‌وه، که نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆرینه‌یه سه‌رباری سیاسه‌تی جینۆساید و ئه‌نفالی ڕژێمه‌ ڕوخاوه‌که‌ی سه‌ددام

تورکمانه تۆرانییه‌کانی که‌رکوک که هه‌ندێکیان پاشماوی سوپای ئوسمانلین، لافی بوونی چوار ملێون تورکمانیان لێده‌دا و به‌وه‌ش نه‌ده‌وه‌ستان، داوای جیابوونه‌وه‌یان ده‌کرد.

 هه‌ڵبژاردنه‌کانی جاران و ئه‌م جاره‌ی دوایی سه‌لماندی که تورکمانه خۆباییه‌کان، له  کۆی ده‌نگه‌کانیان ته‌نها کورسێکیان به‌ ده‌ستهێناوه(به‌ره‌ی توركمانی عیراق: 87.993 ده‌نگ، سه‌رجه‌م 1 كورسی)، سایتی http://web.krg.org .

 ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه خۆی له خۆیدا ئه‌م ئامانجانه‌ی پێکاوه

bulletbullet

که تورکمانی باشووری کوردستان و عێراق که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ن نه‌ک نه‌ته‌وه، تامافی فیدرالییان هه‌بێت.

bulletbullet

  کورد له شاره‌کانی که‌رکوک و موسڵ و ناوچه‌کانی دی که نه‌ته‌وه‌‌کانی تری تێدا ده‌ژی، نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کییه.

bulletbullet

سه‌لماندنی کوردستانی بوونی ئه‌و ناوچانه‌ی که به‌زۆر به خاکی عروبه‌وه لێکێنراون.

bulletbullet

بووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی خه‌ونی به‌تۆرانیکردنی باشووری کوردستان و ڕاکێشانی سوپاسی فاشستی تورکیا بۆ هانای که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ی تورکمان.

 ‌گرنگتر له‌و ئامانجانه ئه‌وه‌یه که گه‌لی کوردستانی ژێرده‌سته سه‌لماندی بۆ داگیرکه‌ران، که گه‌لێکه بڕوای به‌ مافی نه‌ته‌وه‌‌کانی تر هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌و کاتا‌نه‌شدا که خاوه‌ن هێزه و توانای تۆڵه‌یه‌ی هه‌یه. به‌ڵام زمانی دیالۆگ و خه‌باتی دیموکراتی به‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی چاره‌ساز و بنه‌ڕه‌تی ده‌زانێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی و به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی.

 

           

 

04/07/2007