مژده‌ی یه‌کگرتنه‌وه
مزگینی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
ئاسۆ بیاره‌یی
8-1-2006 سوێد
دوا هه‌نگاوی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌که، گه‌وره‌ترین مژده‌بوو که نه‌ک ته‌نها گه‌لی کوردستانی باشوور چاوه‌ڕێی بوو، به‌ڵکو بۆ هه‌موو کوردێک که له هه‌رکونجێکی دنیا ده‌ژیت. یه‌کگرتنی گه‌لی کورد، هه‌میشه گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن بووه و خاڵێکی بزوێنه‌ر بووه له به‌ره‌و‌پێش بردنی قۆناغی ڕزگاری گه‌له‌که‌مان. له هه‌مان کاتیش‌دا پیلانێکی داگیرکه‌رانی کوردستانی له گۆڕناوه. با دوور نه‌ڕۆین، که به‌ره‌ی کوردستانی له کۆتایی ساڵانی هه‌شتا دروست بوو، ڕیزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی یه‌کخست و گه‌وره‌ترین ووزه‌و ووره‌ی به شوڕشی ڕزگاریمان به خشی، که ڕاپه‌ڕینی به‌هاری1991 ده‌سته‌به‌رکرد. یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌مجاره هه‌رچه‌نده دره‌نگ بوو، به‌ڵام تاقه ڕێگه‌یه‌که بۆ هێنانه‌دی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ که هاونیشتیمانی کورد تێیدا خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆی بێت.
کێشه و دووبه‌ره‌کی له ناو خێزان، گروپ، ڕێکخراو، کۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌کاندا پرۆسه‌یه‌کی سروشتیه، گرنگ ئه‌وه‌یه کۆتایی ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ره‌و کۆێ ده‌چێت. ئایا ئه‌و کۆتاییه ئه‌نجامێکی نه‌رێنی(نه‌گه‌تیڤی) هه‌یه یان پۆزه‌تیڤی هه‌یه و ئاکامی پرۆسه‌ی کێشه‌کان ده‌بێته هۆکاری په‌ره‌سه‌ندی گشتی یان نا.
بێگومان، ئاساننیه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان که ڕۆژێک له ڕۆژان دیموکراتی به خۆیه‌وه نه دیوه، بێ کێشه و به‌ربه‌ست به‌و قۆناغه‌دا بڕوات، سه‌رباری بوونی داگیرکه‌رانی کوردستان که هه‌وڵده‌ده‌ن گه‌لی کورد به‌ژێر ده‌سته‌یی بمێنێته‌وه.
یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌که کارێکی پیرۆزه و مژده‌یه‌کی خۆشه. له‌وه خۆشتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوی به‌رجه‌سته بنرێت بۆ به‌دیهێنانی خه‌وی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی هاوچه‌رخ. که تاکه‌کان خۆیان بناسن و به‌رگی هوشیاری بپۆشن. له‌وانه:-
پێکه‌وه‌نانی په‌رله‌مانێکی سه‌ربه‌خۆ که ده‌ربڕی ئاواته‌کانی گه‌لی کوردستان بێت.
پێکه‌ونانی سوپایه‌کی پێشمه‌رگه که کاری پارتایه‌تی تێدا نه‌بێت و بێلایه‌نبێت بۆ پارێزگاری له ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کوردستانی باشوور.
بێلایه‌نکردنی داموده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له کاری پارتایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراندنی کارمه‌ندان له سه‌ربنچینه‌ی توانا بێت، نه‌ک لایه‌نگری پارتایه‌تی.
به‌هێزکردنی هوشیاری دیموکراتی و زمانی دیالۆگ له نێو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتییه‌کانی کوردستاندا بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی کاره‌ساتی شه‌ڕی براکوژی و کێشه‌ی خوێناوی.
پراکتیزه‌کردنی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌که له سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان.
دووباره وه‌کو کوردێک پێخوشحاڵی خۆم ده‌ڵێم و پڕ دڵ پیرۆزبایی له گه‌لی کوردستان ده‌که‌م.
پیرۆزبێت یه‌کگرتنی گه‌لی کورد به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی
|
04/07/2007 |