دیسانه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کان و ر
ێکخراوبوونههماههنگی و هاوسه‌نگی له رێکخراو بوون دا
ئاسۆ حامدی
هۆله‌ند 2006
هه‌موو هه‌نگاوێ به یه‌که‌وه، ئه‌وکات له‌شیک و جه‌سته‌یه‌کی پته‌وین..هیز له یه‌کبوون دایه. ئه‌م یه‌کبوونه زه‌مانه‌تی گه‌شه‌ی چۆنایه‌تیه‌کانی تیم و رێکخراو ده‌کات..سه‌ره‌تای ئه‌م چه‌سپاندنی ئه‌م شیوه‌یه له کارکردن ده‌بێ بۆ ناوه‌رۆکی چۆنایه‌تی ریکخراوبوون بچین:
سه‌ره‌تا چه‌ند پرنسیپێک بۆ هه‌ماهه‌نگی له نێو ریکخراودا:
1. به‌یه‌که‌وه‌کارکردن ( به‌یه‌که‌وه‌کاربکه‌ین)
2. به‌یه‌که‌وه بیرکردنه‌وه
3. به‌یه‌که‌وه بریاردان( به‌یه‌که‌وه بریاربده‌ین)
4. به‌یه‌که‌وه زانین ( به‌یه‌که‌وه بزانین)
هه‌موو ریکخراوه‌یه‌ک پێویستی به هه‌ماهه‌نگی هه‌یه، هه‌ربۆیه‌ش رێکخراوه تا به هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی له کاره‌کانی هه‌بێ. شکل و شیوه‌ی هه‌موو رێکخراوه‌یی جۆرێ له دابه‌ش کردنی دیاریکراویان هه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی له هاوسه‌نگی و هه‌ماهه‌نگی رێکخراو بگه‌ین ده‌بێ جۆرێ له دسپلین و پرنسیپی بنه‌ره‌تی له ده‌روونی دا هه‌بێ.
نه‌رم و نۆڵی ریکخراو و ئه‌ندامانی بۆ هه‌رچی زیاتر وه‌کو تیم یان وه‌کو رێکخراو کار بکه‌ن، لێره‌دا هه‌موو توانا‌و ئینێرژی که‌سه‌کان له رێکخراودا ره‌نگ ده‌داته‌وه.
ئه‌ندامانی هه‌موو چۆنایه‌تیه‌کانیان له خۆیان ده‌گرن و هه‌موویان بۆ یه‌ک ئامانج کارده‌که‌ن.
ئه‌م سروشته له هه‌موو رێکخراوه‌یه‌کدا به‌دی ناکرێ، به‌لکو له‌و رێکخراوانه به‌دی ده‌کرێ که هه‌ست به لیپرسراویه‌تی و دیسپلینی به‌هێز ده‌که‌ن.
به‌یه‌که‌وه کارکردن، بیرکردنه‌وه، بریاردان و زانین..هتد یانی هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌له سه‌ره‌کیانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به چۆنایه‌تی رێکخراو هه‌یه ده‌بێ به‌یه‌که‌وه بن.
لێره‌دا کاری فه‌ردی و شه‌خسی له نێو تیم و رێکخراو دا ده‌توێته‌وه.
هه‌موو کاره‌کان به چاک و خراپه‌وه له ئه‌ستۆی رێکخراوداده‌بن.
ئه‌مه به‌رزترین پله‌یه له هه‌ست به لێپرسراویه‌تی و دلسۆزی بۆ رێکخراو. لێره‌دا که‌س وه‌ک تاک له نێو ڕیکخراودا ده‌توێته‌وه. ڕیکخراو له نێو کۆمه‌لگادا به کۆمه‌لایه‌تی ده‌بێته‌وه.
که‌سه‌کان به ڕێکخراو ده‌ناسرێن و هێز به ریکخراو ده‌ده‌ن.
بیرکردنه‌وه ده‌بێ هه‌رده‌م له رێکخراو دا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر بکرێته‌وه، ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی ژیان و نه‌مانه، هه‌ر رێکخراوه‌ێێ ئه‌گه‌ر کۆمه‌له که‌سانێ هه‌رده‌م له بیری ئه‌وه‌دانه‌بن که چاره‌نوسی رێکخراو و ستراتیژی به کوێ ده‌گا، ئه‌وا چاره‌نووسی ئه‌م رێکخراوه بۆ مه‌ترسی ده‌چێ.
ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه هه‌ر ستراتیژ ناگرێته‌وه به‌لکو تاکتیک و ئۆپراسیون یش ده‌گرێته‌وه.ده‌بێ هه‌موو ئه‌ندامان به‌هره‌مه‌ند بن له زانیاری جۆراو جۆر به‌گوێره‌ی توانا و لێپرسراویه‌تیان.
ئه‌م یه‌ک ئاسته له رێکخراو جۆرێ له رێکخراوی تایبه‌ت دروست ده‌کات. به‌لام ده‌بی رێکخراو زۆر به‌هێز بیر له چاره‌نووسی بکاته‌وه.
هه‌ر رێکخراوه‌یی ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی به دلسۆزی و هاویه‌کی کاریان کرد، یان ئه‌گه‌ر چۆن هه‌ست به مولک و مالی خۆیان ده‌که‌ن بۆ رێکخراویش هه‌رئاوا ئه‌وا رێکخراو زۆر به‌هیز ده‌بێت و به‌ره‌وپێش ده‌چێ.
به‌یه‌که‌وه بریاردان له جیاتی بریاری فه‌ردی رێکخراو به‌هیز و پته‌و ده‌کات. که‌لتووری ده‌سه‌لاتی فه‌ردی له به‌ین ده‌چێ..که‌لتووری کۆن مالئاوایی ده‌کات و که‌لتووری نوێ جێگای ده‌گرێته‌وه.
لێره‌دا هیچ که‌س خۆی به مولکی ریکخراو نازانێ و رێکخراو مولکی هه‌مووانه، ریکخراو ناوه‌ندی هیزی له ئه‌ندامانی دایه.
ئه‌م که‌لتووره هه‌نگاوێ مرۆڤه‌کان بۆ پێشه‌وه ده‌با. که‌لتووری ده‌سه‌لات و پاسه‌وان له‌به‌ین ده‌بات.
ئه‌م ده‌رچوونه‌ی ده‌سه‌لات له تاکه‌که‌سی بۆ رێکخراو له ئاسته جیاجیاکانی‌دا هه‌رچی زیاتر کۆمه‌لگا به‌ره‌و فازێکی تر ده‌بات.
ئه‌م فازه زۆر له پێشتره له که‌لتووری رێکخراوی کۆن.
له‌وانه‌یه بڵێن ئه‌م شکله له ڕێکخراو بوون بۆ هه‌موو رێکخراوێ ده‌ست نادا، ئه‌مه ڕاسته به‌لام چونکه هه‌ر رێکخراوێ کۆمه‌له قازانجی هاوبه‌ش کۆی کردۆنه‌ته‌وه ئه‌وا ئه‌مه بۆ هه‌موو رێکخراوه‌ی چین و توێژه‌کان قابله هه‌ر یه‌کیان به گویره‌ی مه‌وقعیه‌تی کۆمه‌لایه‌تی خۆی.
ئه‌م جۆره له رێکخراو بوونه زۆر خزمه‌ت به چۆنایه‌تیه‌کانی رێکخراو و کۆمه‌لگاده‌کات زیاتر له که‌سایه‌تی و که‌س په‌رستی..
هه‌مه‌هانگی و به‌یه‌که‌وکارکردن له هه‌موو ده‌ورانێکدا له ژیانی ریکخراوه‌یی دا هه‌رچی زیاتر کۆمه‌لگا ده‌باته ئاستیکی مۆدێرن...
---------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه:
راپۆرتی Expin
بۆ رێکخراو بوون.. Milieu management saxion Deventer 2005
|
04/07/2007 |