ستراتیژ و هه‌نگاوێ یان چه‌ند هه‌نگاوێ بۆ دواوه

ئاسۆ حامدی

هۆله‌ند 2006

سیاسه‌ت و زانستی سیاسه‌ت کردن، هه‌موو پرنسیپه‌کانی ئابووری و به‌ریوه‌بردنی کۆمه‌لگا بیر له‌ داهاتوو چاره‌نووسی کۆمه‌لگا ده‌که‌نه‌وه‌.

سیاسه‌ت و ده‌سه‌لات له‌ ته‌واوی بازنه‌ی خۆیاندا به‌بێ ستراتیژی دیاریکراو ناتوانن بژین.

ئه‌مرۆ هه‌ر که‌سێ سیاسی بێ به‌ مانای نوێ ده‌بێ ده‌سه‌لاتی له‌ ده‌ستووری کاری خۆی دابنێ..هه‌ر حزبێ و هه‌ر سیاسیه‌ک ئه‌گه‌ر نه‌توانێ لێپرسراویه‌تی ده‌سه‌لات بگرته‌ ئه‌ستۆ و هه‌وڵی بۆ نه‌دا ئه‌وا هه‌ر له‌ بچوکی و نامۆی دا ده‌مینێته‌وه‌.

ستراتیژ له‌گه‌ڵ ژیان و بۆچوونی پارته‌ سیاسیه‌کان و ده‌سه‌لاتدا بۆته‌ مه‌سه‌له‌یه‌ک که‌ هه‌موویان پێش بینی و به‌رنامه‌ی درێژخایان و لانی زۆری بۆ داده‌نێن.

سه‌رچاوه‌ی بۆ چوونی ستراتیژی له‌ شته‌کانی دوێنی ( رابردوو) و ئه‌مڕۆ ( ئیستا) سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، به‌بێ زانیاریه‌کانی ئه‌م کاتانه‌ ناتوانێ سیاسیه‌ک یان پلانۆلۆغیه‌ک به‌رنامه‌ی ستراتیژی دابنێ..

ئه‌گه‌رچی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به‌ پێکهاته‌ی خۆی هه‌یه‌. به‌لام له‌ بنه‌مادا هه‌مووی له‌م داتا یانا Data

سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ که‌ هی ئیستا و رابردوون. چۆنیه‌تی شیکارکردنی به‌رنامه‌ی ستراتیژی ئه‌گه‌ر پێکهاته‌کانی هه‌بێ ئه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ قورس و عجاییب نیه‌.

به‌نموونه‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسی کۆمه‌لێ گریمان و ژماره‌ی ماتماتیکی ده‌کرێ ئه‌گه‌ری که‌ش و هه‌وا دیاری بکرێ، یان به‌ گوێره‌ی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری 30 ساڵ به‌کار‌‌هینانی به‌نزین له‌ شارێکدا ده‌کرێ بزانرێ ده‌سالی تر چ چاوه‌روانیه‌ک له‌ به‌کارهێنانی به‌نزین ده‌کرێ له‌ هه‌مان شاردا..

ئه‌مه‌ بۆ گۆرانی کۆمه‌لگا له‌باری کۆمه‌لایه‌تی تۆزێ ژمیریاری تری ده‌وێ..بۆ به‌رێوه‌بردن و ده‌سه‌لاتگرتنه‌ ده‌ست و ئاڵوگۆری سیاسی له‌ کۆمه‌لگا ئه‌وه‌ تۆزێ بیرکردنه‌وه‌ی تایبه‌تی ده‌وێ...

له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ی زۆر به‌ ئاینده‌و ستراتیژ خه‌ریکن هه‌رده‌م له‌ پێش کۆمه‌لگا وه‌ن، ئه‌مه‌ جۆرێ له‌ نامۆیی دروست ده‌کات. ئه‌مه‌ بۆ هیزی سیاسی و پارتی سیاسی زۆر قورس ده‌که‌وێته‌وه‌. به‌تایبه‌تی له‌م وولاتانه‌ی که‌ که‌م که‌س بیر له‌ داهاتوویه‌کی دوور ده‌کاته‌وه‌.

بۆیه‌ ده‌بێ جارجار بۆ دواوه‌ هه‌نگاوێ یان چه‌ند هه‌نگاوێ بگه‌ڕێیته‌وه‌..

بۆ ئه‌م جۆره‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌ مۆدیلی

هه‌یه‌، که‌ بنه‌ماکه‌ی بریتیه‌ له‌: Forecasting & Backcasting *

بۆ ستراتیژ

ئێستا ----> بۆپێشه‌وه‌ ----> ستراتیژ

ئیستا <--- بۆدواوه‌ <--- ستراتیژ

بۆ دواوه‌ گه‌رانه‌وه‌ هه‌ر مانای زانیاری و داتا ناگه‌یه‌نێ، به‌لکو گشت وه‌زعه‌کانی کۆمه‌لگا ده‌گرێته‌وه‌.

بۆ سیاسیه‌کان و ئه‌حزابی سیاسی ته‌نانه‌ت هه‌لسوراوی سیاسی و که‌لتوورو ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌ تاکتیک و کاره‌کانی ئۆپراسیونی رابردووی ده‌گه‌یه‌نێ..

ئه‌م مه‌نهه‌جیه‌ته‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ و له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌، یان له‌ بۆپێشه‌وه‌ و بۆ دواوه‌، هه‌رچی زیاتر هێزو توانا به‌ ستراتیژ ده‌دات..

له‌ باری کۆمه‌لایه‌تی بۆ دواوه‌ گه‌رانه‌وه‌ کارێکی زه‌حمه‌ته هه‌روا ئاسان نیه‌‌ به‌لام ئه‌گه‌ر له‌ پێناوی ستراتیژ بێ مه‌سه‌له‌کان زۆر ئاسایی و به‌به‌رنامه‌ ده‌چێته‌ ڕێوه‌و بۆ ئه‌ندامانی پارته‌ سیاسیه‌که‌ش و کۆمه‌لگاش رۆشه‌ن ده‌بی‌..

ئه‌م مۆدێله‌ بۆ دراسه‌ی جۆراوجۆریش به‌کاردێت، به‌تایبه‌تی بۆ به‌رنامه‌ ستراتیژیه‌کانی دوورماوه‌ خزمه‌تگوزاریه‌کان، به‌نموونه‌ دروستکردنی گه‌ڕه‌کێکی نوێ و مۆدیرن له‌ لاچمکه‌کی شاردا، یان دروستکردنی بازاریکی ئابووری گه‌وره‌ و ستراتیژی..یان بۆ لێکۆلینه‌وه‌ له‌ کارو هه‌لسورانی ده‌وره‌یه‌کی دیاریکراوی پارتێکی سیاسی یان رێکخراوه‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تی..هتد.

به‌کورتی: ئه‌وانه‌ی بیر له‌ ستراتیژی گۆرینی کۆمه‌لگا ده‌که‌نه‌وه‌ جا له‌ هه‌ر لایه‌نێ بێ، ده‌بێ له‌ حه‌ره‌که‌یاندا بۆ دواوه‌ جار جار هه‌نگاو بنین، تا بتوانن ستراتیژ و بۆچوونی ستراتیژیان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ببه‌ن.

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دواوه‌، یانی دراسه‌ی وه‌زعی ستراتیژ بۆ ئیستا، ئه‌مه‌ لیکدانه‌وه‌یه‌کی سپرینگی و پرۆسێسکی هه‌ردوه‌م له‌ بزوتنه‌وه‌و ئالوگۆڕ دایه‌ تا ده‌گاته‌ به‌رئه‌نجامی ستراتیژی دیاریکراو.

ئه‌م جۆره‌ تێگه‌یشتنه‌ و قه‌بوول کردنی هه‌نگاوێ بۆ دواوه‌ گه‌رانه‌وه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ ستراتیژیانه‌ ده‌کات که‌ له‌ ئاینده‌دا ده‌کرێ پرۆژه‌ یان پرۆژه‌ سیاسیه‌که‌ تووشی ببێ..

خاڵی دیاریکردنی گیروگرفت خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه‌ و گه‌رانه‌وه‌ بۆ دواوه‌..ئه‌مه‌ ئاراسته‌ی کاری پرۆژه‌ی سیاسی دوارۆژ یانی ستراتیژ دیاری ده‌کات.

کات لیره‌ زۆر گرنگه‌ چونکه‌ کات له‌سه‌ر که‌س و هیچ ناوه‌ستی.لێره‌دا کارو فه‌عالیه‌ت هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ، به‌لام هه‌نگاوێ بۆ دواوه‌ ئاراسته‌ی ئاسایی هه‌موویان ده‌گۆری بۆ پێشه‌وه‌ که‌ ئامانجی ستراتیژه‌..

لێره‌دا بازنه‌که‌ ته‌واو ده‌بی و دراسه‌که‌ یان پرۆژه‌که‌ ئاراسته‌ی ته‌واوی خۆی وه‌رده‌گرێ..

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------

سه‌رچاوه‌: *

Presentatie TU- Delft Brussels 25-27 March 2004 Dominic Stead & David Banister

           

 

04/07/2007