یه‌ک ئیداره‌ و‌

ڕشوه‌ی فه‌رمانبه‌ران یان قازانجی فه‌ردی حزبی

ئاسۆ حامدی


به‌ڕاستی خۆشه‌ و جه‌ژنه‌ ئه‌گه‌ر دوو ئیداره‌ ببیته‌ یه‌ک ئیداره‌ و حکومه‌ت به‌لام ئه‌گه‌ر مه‌سئول بیت به‌رامبه‌ر به‌ کۆمه‌لگا له‌ کورستان. ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانی ده‌وله‌تێکی خاوه‌ن یاساو دلسۆز به‌رامبه‌ر به‌ کۆمه‌لانی خه‌لک و داواکاریه‌کانی یان خۆی به‌ لیپرسراو و خاوه‌ن ئه‌رک و فه‌رمان بزانی..

به‌کورتی ده‌وله‌تی کۆمه‌لگابی نه‌ک ده‌وله‌تی تاقم و حزبێکی دیاریکراو.. یان ناوچه‌ یه‌ک و که‌سێک و ...هتد هتد بێت. به‌لکو ده‌وله‌تی یاسایی و مه‌سئول‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو کۆمه‌لگا له‌ هه‌موو کات و ساتیکدا.. زه‌ره‌رو زیانی ، قازانجی و ژیانی به‌ کۆمه‌لگا وه‌ به‌نده‌، نه‌ک سه‌رکوتی کۆمه‌لگا بکات...

ئێمه‌ خوازیارین کۆمه‌لگای کورستان کۆمه‌لگایه‌کی مۆدێرن و ئازاد بێ، کۆمه‌لگای یاساو ده‌سه‌لاتی که‌سانی شیاو له‌ شوێنی شیاو بن.. نه‌ک ئیمتیازاتی حزبی و که‌سایه‌تی و هتد..هتد.

سه‌ره‌تا:

خۆزگه‌ له‌ جیاتی ئه‌م نووسینه‌ هواڵی داهینانیکی زانستی یان هونه‌ریم له‌ کۆمه‌لگای

کوردستان بۆ بنوسیبان ، به‌لام چی بکه‌ین هه‌موو ئامانجمان چاککردنی ئه‌م کۆمه‌لگایه‌ هیوام وایه‌ ئیمه‌ بتوانین مۆمێ بۆ ئه‌م بێ چراییه‌ ده‌بگیرسێننین.

دایه‌لۆگه‌کی ئاسایی، یان کوردستان ئاسا یه‌ک شته،‌

نازانم باسی چی بکه‌م باسی واسیته‌و به‌رتیل خواردن یان دابه‌ش کردنی زه‌وی و زار و خانوو، ته‌قاعود کردنی جاش به‌ پێشمه‌رگه‌و هتد هتد یان مقاولات گرتن بکه‌م:

به‌ کورتی مۆدێلی کوردستان مۆدێلی بێ سه‌رپه‌رستیه‌، یا مۆدێلی ماستا و مه‌کینه‌که‌یه‌تی نا مۆدێلی کرنووش بردنه‌ یان دیاری و به‌رتیله‌.. خۆ ئیستا دونیا گۆڕڕاووه‌، ئه‌ی بۆ له‌ ناوچه‌یه‌ هه‌روایه‌.

وولاتی پیاو سالاری ، ژن کوژی، به‌ربلاوی له‌ هونه‌ر و مۆسیقای کۆپی، بێ به‌رنامه‌یی و هه‌‌ره مه‌‌‌کیی و به‌ کورتی بازاڕی شێخ لله‌ی هه‌ولێر جوانترین نموونه‌یه‌تی..

ئه‌گه‌ر نفوس و نقودت ده‌وی یان مۆسیقا یان په‌رتووک برۆ بۆ ئه‌وێ..

دیارده‌کانی هه‌موو کۆمه‌لگا ناوه‌رۆکی کۆمه‌لگا به‌یان ده‌که‌ن، هه‌ر له‌ بێ ئیلتیزامی فلکه‌ی به‌ته‌مای خوای له‌ هه‌ولێر تا ده‌گاته‌ فلکه‌ی حاجی قادری کۆیی له‌ کۆیه‌ نیشانه‌ی بێ پرسیاریه‌تی و بی ئیلتیزامی ده‌سه‌لاته‌ له‌ به‌رامبه‌ر یاسا. لاندکرۆزی مه‌سئولانی حزبی حاکم به‌ لای چه‌پ و راست ده‌روا..

هه‌ر له‌ کۆلیژه‌کان تا ده‌گاته‌ دامه‌زراندنی کریکارێ له‌ کارگه‌یه‌ک هه‌ر ته‌زکیه‌ی حزبی ده‌وێ..له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌موو پرۆژه‌ گه‌وره‌کان له‌ کۆمه‌لگادا هه‌موو ئاماره‌کانی پرۆژه‌کان و حساباتییان و به‌رنامه‌ی لانی که‌م و زۆر بۆ خه‌لک و هاوولاتیان ناڕۆشنه‌و که‌س ناتوانی پرسیاریکی له‌ باره‌وه‌ بکات. زۆر به‌ی نوسه‌رانی حزبه‌کانی ده‌سه‌لات د.( دکتۆرا) یان له‌ پێش ناویانه‌ به‌لام به‌ کامه‌ داهینان و نوسینینان به‌ده‌ستیان هێناوه‌..هه‌ر له‌ شهاده‌کانی شێخ لله‌ ده‌چێ و هه‌ر ئه‌ویشه‌ له‌ واقع دا..

ڕه‌گی ئه‌م کێشانه‌ له‌ کوێوه‌ هاتوون:

به‌ یه‌ک ووشه‌ له‌ ستراتیژی ده‌سه‌لاته‌وه‌ هاتوون.

به‌لام کۆمه‌لگای کوردستان کۆمه‌لگایه‌کی داگیرکراو ژێرده‌سته‌، به‌ریوه‌بردن له‌ میراتی داگیرکردن ماوه‌ته‌وه‌، ده‌سه‌لاتی کۆمه‌لگا ده‌سه‌لاتیکی چیایی و دوور له‌ شارستانیه‌ت ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد. حزبه‌کان بۆ تۆله‌ کردنه‌وه‌ له‌ جه‌ماوه‌ری بێ دیفاعی خه‌لکی کوردستان هێنده‌یتر خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ زاڵکرد.

چه‌ک وه‌لامی هه‌موو شتێ که‌ له‌ کۆمه‌لگا، ئازایه‌تی، پیاوه‌تی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت یانی کوشتن و برین و تالان کردن و سه‌رکوت.

ئه‌م که‌لتووره‌ که‌لتووری دواکه‌وتوو ترین ده‌سه‌لاته‌ له‌ میژووی نوێدا.

پیاو سالاری ، نامووس و شه‌ره‌ف په‌رستی ، عه‌یبه‌ و شه‌رمه‌ حزب په‌رستی و که‌س په‌رستی له‌ هه‌ره‌ که‌لتووره‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌ خراپه‌کانه‌ و کۆمه‌لگای کوردستان ئه‌مرۆ گیرۆده‌ی بووه‌.

ئیداره‌ی هاوچه‌رخ له‌ کوردستان میراتی به‌عسه‌ و فه‌رمه‌نبه‌ران هه‌موویان له‌ ده‌رچووی قوتابخانه‌ی شوفینیزمی عه‌ره‌بین، ده‌بێ چ چاوه‌روانیه‌ک له‌ کۆنه‌ .....هه‌بێ.. ناسیونالیزم ته‌نها ناسنامه‌ی بۆ زمانی کوردی وه‌رگێڕا.. بۆ خۆێ خستنیه‌ کار ..نه‌ک بۆ کۆمه‌لگا..جیاوازی حزبی ئه‌م ئاگره‌ی خۆشتر کرد.. له‌لایه‌کی تر

گه‌نده‌لی له‌ کورستان سه‌رچاوه‌ی له‌ ده‌سه‌لات گرتووه‌، ڕابه‌رانی به‌ نامه‌یه‌ک که‌ به‌ قولی یه‌کێک له‌ سه‌رکرده‌کانی خۆیان ڕاچێته‌ی دکتۆر علاجی هه‌موو شتێکه‌..

جا رێکیان سه‌رکرده‌یه‌کی ده‌سه‌لاتی کوردستان ده‌یگوت ئه‌م ختمه‌ هه‌ر که‌سی هه‌یبی ده‌بێ به‌ پیاو..که‌ له‌ ده‌ستی خۆی دابوو..

پیاوه‌تی له‌ پاره‌ خواردن و ئاودیوکردنی ژیرخانی کۆمه‌لگای کوردستان بوو بۆ ئیران و تورکیا له‌ سالی 1991 و کۆچ و ڕه‌وی ملێونی ده‌ستی پێ کرد یان له‌ کاتی خواردن و لوش دانی یارمه‌تیه‌کانی ئینسان دۆسته‌کانی کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وولات و یارمه‌تی ئینسان دۆسته‌کانی دونیا.. یان به‌سی خاڵه‌کانی سنوور بکه‌ین...

ئیستا حسابات زۆر مه‌زن بووه‌، داهاتی نه‌وتی ئیراق له‌ گۆرێیه‌و ده‌سه‌لاتی گه‌وره‌ترین سه‌رماییه‌ی جیهان له‌ دوای ئه‌م ‌هیزه‌یه‌..

هه‌ر چۆنی بی خه‌لکی کوردستان شایانی ژیانێکی مرۆڤی هاوچه‌رخن. له‌ سه‌ده‌ی ئێستادا کۆمه‌لگا هه‌ر له‌ ئاستی دواوه‌ بێ، له‌ ئاستی تیرۆری ژنان و ژن به‌ژنه‌و دووژنه‌ و داگیرکردنی زه‌وی زارو مولکی خه‌لک و دابه‌شکردنی بی، یان هه‌ر به‌ ته‌زکیه‌و ته‌زکیه‌کاری به‌عس ئاسا له‌ دائیره‌ کارگه‌کانا دابمه‌زرێن یان له‌ نه‌خۆشخانه‌ و ته‌نانه‌ت مزگه‌ت و تازه‌ش به‌ واسته‌ بێ.. ئاخر ئه‌مه‌ ده‌سه‌لاته‌ یان...

به‌کورتی یان ده‌بێ مه‌سینه‌ هه‌لگربی یان مه‌سیه‌ن هه‌لگر بناسی و خزمت بێ ئه‌وکات کارت ماشیه‌..

خه‌لکی وایان ده‌زانی له‌ سلێمانی کار له‌ هه‌ولێر باشتره‌ یان به‌ پێجه‌وانه‌وه‌، به‌س وا بوون به‌یه‌ک ئه و‌کاتیش هه‌ر هه‌مان به‌زمه‌ و ده‌بێ.. خه‌لکێ کورستان قوربانی دوو ئیداره‌ و دوو بیر بوون و ده‌بوون.

رابردوو وا به‌ئاسانی ماڵئاوایی ناکات.

بۆ گۆرینی کۆمه‌لگا ئیستا کار ئاسان تره‌ یه‌ک سه‌رچاوه‌ بوون و‌ ره‌خنه گرتن لێ کار ئاسانی یه‌ک ده‌کا..جه‌ژنی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌ی کوردستان پیرۆز بێ به‌لام بۆنی 31 ئابی لێ دێ..

ئه‌م بۆن و به‌رامه‌ هه‌ر ده‌مێنێ... خه‌لکی کوردستان دیپلۆماسی بوون، زۆر ئاسان ڕه‌نگی په‌ڕۆکه‌کانیان ده‌گۆڕن....

په‌یامی یه‌ک ئیداره‌ په‌یامی یه‌ک سه‌رکوت و یه‌ک ڕشوه‌ و یه‌ک ده‌سه‌لاتی خواردن و كڕنووش بردنه‌.. خه‌لکی کریکار و هه‌ژار ئه‌وه‌نده‌ قازانجیه‌تی که‌ ئاربیجی و سه‌دو شه‌شه‌کان به‌ جۆرێکی تر ده‌بیستێ..

بڵێ ی هه‌موو ڕووداوه‌کانی ‌ 1966 تا 1996 به‌ئاسانی له‌بیر بکری باوه‌ڕناکه‌م!!

هیوادارم قوربانی تری لێ نه‌که‌وێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ خوا ده‌زانێ، به‌لام دوو سه‌رکرده‌ وا خه‌لکی تاوانبار ده‌که‌ن ده‌لێن ئێمه‌ هیچمان له‌ گه‌ڵ یه‌ک نه‌بوو نازانین بۆ شه‌ر بوو، به‌ گوێره‌ی ئاماری هه‌ندێ که‌سان له‌ کوردستان 10000 هه‌زار مرۆڤ و کادیرانی حزبی خۆتانکرده‌ قوربانی که‌ ئیمه‌ دژی ئه‌م کوشتن برۆیه‌ بووین و ده‌بین و له‌ هه‌مان کات جه‌ژنه‌که‌تان بۆنی خوێنی قوربانییانی لێ دێ، ئاهه‌نگی یه‌کگرتن له‌ به‌ یاسایی بوونه‌وه‌ی کۆمه‌لگادایه‌ نه‌ک له‌ بانگه‌وازی میدیا، مێژوو هه‌موو شتێکی تۆمارکردووه‌، ئایا یه‌ک ئیداره‌ کۆتاییی به‌ ده‌سه‌لاتی حزبی و مه‌سله‌حه‌تی حزبی و که‌سایه‌تی ده‌هینێ یان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن، میژوو وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ ساده‌یه‌ ده‌داته‌وه‌، من وه‌لامم بۆی نێگه‌تیڤه‌، به‌لام ره‌نگه‌ ئه‌شکال له‌ من بێ!!!!!

 

هۆله‌ند2006