قوتابخانه‌ حزبیه‌کان

ئاسۆ حامدی

هۆله‌ند 2006

سه‌ره‌تایه‌کی گشتی

کومه‌لگای کوردستان به‌ خوشحالیه‌وه‌ له‌ یاسادا ئازادی بیروباوه‌ر دین و عه‌قیده‌ و بیروباوه‌ری لی ئازاده‌، ئیختراقی ریزی ئینسان و نوسه‌ران و ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌نوسان و سیاسیان ده‌کرێ. سه‌رکوتێ هه‌یه‌... به‌لام رابه‌رانی کورد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکن له‌ میدیا و راگه‌یاندنه‌کان باس به‌ راشکاوی له‌ ئازادی سیاسی بکه‌ن..ئه‌مه‌ پۆزه‌تیڤه‌ و ده‌بێ گه‌شه‌ی پێ بدرێ، له‌ رۆژهه‌لاتی ناوه‌نددا نموونه‌یه‌ دوای ئیسرائیل و تورکیا و میسر یان شان به‌شانی ئه‌وان، ئه‌گه‌رچی هه‌ر وولاته‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌.

ئه‌م ئازادییه‌ی کوردستان ده‌سکه‌وتی خه‌باتی هه‌مووانه‌ و خسوسیه‌تی خۆی هه‌یه‌. ئه‌م ئازادیه‌ ده‌کرێ زۆر له‌مه‌ زیاتر بێ که‌ هه‌یه‌. رابه‌رانی کوردستان له‌ یاسا و میدیا دا نایه‌نه‌وێ ئه‌م فه‌زایه‌و هۆشیاریه‌ له‌ گۆڕ بنین.

بۆ چه‌پ و راست گرنگه‌ کۆمه‌لگا بچێته‌ فازێکی تره‌وه‌. تێ گه‌یشتن له‌ کۆمه‌لگا و به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌رکی هه‌مووانه‌. ئه‌م هه‌سته‌ به‌ چاککردنی کۆمه‌لگا هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی و پاراستنی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی و سنووری خه‌بات و ئالووگۆر له‌ کۆمه‌لگا به‌یان ده‌کات..

ئه‌گه‌ر هه‌موو کۆمه‌لگا هه‌ستی به‌ لێپرسراویه‌تی کرد بۆ گه‌شه‌دانی کۆمه‌لگا ئه‌وکات ده‌سه‌لات و هاوولاتیان له‌ یه‌ک ده‌توێنه‌وه‌.

له‌ کۆمه‌لگای مۆدیرن و یاسایی دا ئه‌م نێوه‌نده‌ ئه‌وه‌نده‌ بچووک ده‌بێته‌وه‌، مرۆڤه‌کانی کۆمه‌لگا هه‌ست به‌ لیپرسراویه‌تی ته‌واو ده‌که‌ن و ده‌وله‌ت هه‌موو ئه‌رکه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌ هاوولاتی جێ به‌جێ ده‌کات و دلسۆزه‌ بۆ هه‌موو ساته‌کانی خۆشی و ناخۆشی کۆمه‌لگا..

ئه‌مه‌ ئاستێکی به‌رزه‌ له‌ فه‌همی تاکه‌کانی کۆمه‌لگا به‌رامبه‌ر به‌کۆمه‌لگا یه‌..

ئه‌م ئاست و هاوته‌باییه‌ هه‌روا دروست نابی..

کاتی خۆیی لینین رابه‌ری شۆرشی به‌لشه‌ڤیکی کریکاری له‌ رووسیه‌ ووتی ئه‌گه‌ر دوانزه‌ کادیرم هه‌بێ رووسیای سه‌ره‌وژیر پێ ده‌گۆڕم، ئه‌مه‌ له‌ ده‌ورانی شۆرش دا، ئه‌و ڕۆژانه‌ که‌ سه‌د ساڵ به‌ خۆوه‌ ده‌گرن به‌ گویره‌ی ووته‌ی رابه‌ری کریکارانی جیهان کارل مارکس..

مه‌به‌ست

گۆڕانی کۆمه‌لگا له‌ ده‌ورانی ئاسایی دا پرۆسه‌یه‌کی دوورو دریژه‌و زۆرکاریگه‌ری له‌سه‌ره‌، کاریگه‌ره‌کان ده‌ره‌کی و ناوخۆیین.

کاریگه‌ره‌ ده‌ره‌کیه‌کان بریتین له‌ کاریگه‌ره‌ ئه‌قلیمی و ئه‌نته‌رناسیونالیه‌کان، ئه‌مانه‌ لیره‌دا جێگای باس نین. چونکه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو کۆمه‌لگا هه‌مووی یه‌ک هه‌لوێستی هه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ کێشه‌ ده‌ره‌کیه‌کان ئه‌وا هه‌لسووکه‌وت له‌گه‌لی ئاسانه‌..ئه‌مرۆ ڕابه‌رانی ناسیونالیزمی کورد بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌روا و کارێکی باشه‌..

لێره‌دا له‌سه‌ر کاریگه‌ره‌ ناوخۆییه‌کان چه‌ق به‌ندی ده‌که‌ین‌:

بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ ناوخۆیه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت ده‌بی حه‌ره‌کی پێشکه‌وتن و داهێنان له‌ وولاتدا له‌ گشت ئاستێ دا به‌ پراکتیک ببێته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ هه‌ستێکی به‌رزی مرۆڤایه‌تی و دلسۆزی بۆ کۆمه‌لگا سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ..‌ تا ئیستا ئه‌م هه‌سته‌ به‌ گویره‌ی پێویست چه‌که‌ره‌ی نه‌کردووه‌..

باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م کێشانه‌ بوونی ده‌وله‌ت به‌ ده‌وله‌تی دامه‌زراوه‌کان بیت له‌ جیاتی ده‌وله‌تی که‌ ئیستا هه‌یه‌..ده‌وله‌تی دامه‌زراوه‌کان چاره‌سه‌ری یاسایی بۆ کێشه‌کان ده‌کات..

به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وله‌ت ئه‌م ئاسته‌ی هه‌بێ.. ئه‌وا ده‌بێ کۆمه‌لگا بۆ ئه‌م ئاسته‌ ئاماده‌بکرێ..

باشترین ئاماده‌گی بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌لگا له‌ فازیکه‌وه‌ بچێته‌ فازێکیتر ده‌بی پارته‌ سیاسه‌کان له‌ کوردستان ده‌ست به‌ کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی حزبی بکه‌ن. به‌تایبه‌تی من ئه‌م ڕاوێژه‌م بۆ چه‌په‌ له‌ کوردستانه‌..

له‌ قوتابخانه‌ی حزبی ده‌بێ کادیران له‌ باری سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ئاماده‌بکرین چۆن هه‌لسووکه‌وت له‌گه‌ل رووداوه‌کان ده‌که‌ن له‌ باری ستراتیژ و پراکتیک و ئۆپراسیۆن دا..

له‌م قوتابخانانه‌ ده‌بێ وانه‌ی پراکتیکی سیاسی له‌ باره‌ی وه‌زعی سیاسی شار و ناوچه‌ و وولات و ئنته‌رناسیونال دابێت.

له‌ هه‌مان کات ده‌بێ دیالۆگی سیاسی پراکتیکی و تیۆری تیادا بوترێته‌وه‌، بۆ ئه‌م کاره‌ ده‌بێ جه‌ره‌یانی سیاسی مه‌وجود له‌ حوکم و ئۆپۆزیسۆن ئاماده‌ بکرین.

له‌م قوتابخانانه‌ ده‌بێ کادیران وا په‌روه‌رده‌ بکرێن، که‌ رێز ده‌بێ له‌ هه‌موو ئینسانی بگیرێ، له‌ هه‌مان کات هیز و چه‌ک له‌ دیالۆگدا هیچ مانای نیه‌. ده‌وله‌ت یاسا به‌ریوه‌ی ده‌باو هیچ جیاوازی له‌ نێوان حزبی ده‌سه‌لات و ئۆپۆزیسۆن نیه‌ له‌ باری یاسایییه‌وه‌..هتد.هتد.

تاکه‌ جیاوازی له‌ ته‌رحی نه‌زه‌ره‌کانه‌ و به‌س.

هه‌موو مرۆڤه‌کان یه‌ک به‌ها و رێزیان هه‌یه‌.ئه‌گه‌ر هه‌موو کادیران به‌م ده‌رسه‌ په‌روه‌رده‌ بوون ئه‌وا ئه‌و کات باشتر لێک ده‌گه‌ین.

جیاوازی بیروباوه‌ر و کێشه‌ ناوخۆییه‌کان هه‌ر ده‌مێنن و ده‌بێ هه‌بن بۆ گه‌شه‌دان به‌ کۆمه‌لگا، نه‌ک سه‌رکوتی بۆ کۆمه‌لگا به‌کاربین.

له‌ قوتابخانه‌کانی حزبی دا ده‌بێ به‌رده‌وام ته‌ئکید له‌سه‌ر قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی بکرێ، ده‌بێ ته‌ئکید له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌ران ئاستی ژیانی ئینسانه‌کان بکریت. ده‌بێ ژیان بۆ هه‌موو کۆمه‌لگا مسۆگه‌ر بێت له‌ گه‌ل ئه‌منیه‌تی پێ ویست بۆی...

ئه‌م قوتابخانانه‌ ده‌توانن ڕۆلیکی گرنگ بگێرن بۆ به‌ یاسایی بوونه‌وه‌ی کۆمه‌لگا، له‌ پۆلیراسیۆنی ره‌وته‌ سیاسیه‌کانی نێو کۆمه‌لگا..له‌هه‌مان کات ده‌بنه‌ په‌یدا بوون و په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌لێ کادیر له‌ کۆمه‌لگا که‌ ده‌توانن ده‌وری سه‌ره‌کی بگێرن له‌ ئاڵوگۆڕ پێدانی...

گرنگترین مه‌سه‌له‌ له‌ وانه‌کانی قوتابخانه‌ جه‌وهه‌ری حزبه‌، هه‌ر له‌ مێژووی دروست بوونی تا ده‌گاته‌ ستراتیژی نهایی..ده‌سه‌لات گرتن ده‌بێ له‌ ده‌ستووری دایمی دابی..هه‌ستکردن به‌ لیپرسراویه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ کۆمه‌لگا به‌رزترین ئاسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌دا به‌ یاسایی حزب ئه‌م کاره‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێ.. قوتابخانه‌کان ده‌بێ کادیران وا په‌روه‌رده‌ بکه‌ن له‌گه‌ل هه‌موو سات و کاتێ دا بێنه‌وه‌.

له‌ هه‌مان کات هه‌لسووکه‌وت له‌ گه‌ل میدیا و جه‌ره‌یاناتی سیاسی له‌ ئه‌نجومه‌نه‌کانی شاره‌وانی ده‌بێ هه‌رده‌م له‌خزمه‌تی کۆمه‌لگا حه‌ره‌که‌ بکه‌ن.

ئه‌وکات قوتابخانه‌ ده‌بێته‌ مه‌لبه‌ندی گه‌شه‌دان به‌ حزب و کۆمه‌لگا.

وانه‌کانی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ ده‌بێ پراکتیکی بن. ده‌بێ وانه‌کان زۆر چاک ئه‌مه‌ روون بکاته‌وه‌ که‌ کار سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنه‌ له‌ سیاسه‌تدا..

هه‌ر حزب و لایه‌نێ ده‌بی کادیرانی هه‌رده‌م په‌روه‌رده‌بکات. تا به‌رده‌وامی حزب و بزوتنه‌وه‌ کۆمه‌لایه‌ته‌کان هه‌ر به‌رده‌وام بن.

ڕابه‌رانی ئاینده‌ له‌م کۆمه‌لگایه‌ له‌م قوتابخانانه‌دا په‌روه‌رده‌ده‌بن. چه‌پ له‌ کوردستان له‌ به‌ر هه‌ر ده‌لیلێک بێ سوودی له‌م ئازادیه‌ نه‌کردووه‌ و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ گه‌شه‌دان به‌ کادیرانی له‌ کۆمه‌لگا به‌ زانستی نه‌بردۆته پێش. ده‌کرێ قوتابخانه‌ی حزبی به‌ زۆر شکل و شیوه‌ له‌ کوردستان بکرێته‌وه‌و هیچ که‌س ناتوانی دژایه‌تی بکات، چونکه‌ رابه‌رانی کوردستان ده‌لێن کوردستان ئازاده‌و بانگه‌شه‌ی حه‌ره‌که‌کردن بۆ ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن. با سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی قوتابخانه‌ی حزبی یه‌کان له‌ کورستان کادیرانی وا په‌روه‌رده‌ بکه‌ن تا ده‌وله‌تی یاسای له‌ کورستان سه‌قامگیر بێت..چه‌پ ده‌بێ‌ سه‌رقافله‌ و ده‌ست به‌کاربێت له‌م کاره‌دا...

           

 

04/07/2007