نویخوازی و داهینان |
ئاسۆ حامدی هۆله‌ند 2006 رابه‌ری کریکارانی جیهان مارکس ده‌لی فه‌یله‌سوفه‌کانی پیشوو هه‌ر ته‌فسیری دونیایان ده‌کرد به‌لام مه‌به‌ست گورینیه‌تی.. مارکس ئه‌وکات هه‌ستی به خاڵی وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌لگا و تیوری لیکۆلینه‌وه کرد و ئالوگۆری کۆمه‌لگای ته‌رح کرد. ئه‌م ئالووگۆره چۆنایه‌تیه به تیوری شۆرشگیرانه ده‌ستی پێکردو تیوری شورشگیری هینایه ئاراوه. به‌شه‌ریه‌ت تا هه‌یه ناوی مارکس له گه‌ڵی دا ده‌مێنێ..ئه‌نگلسی هاوریی له یه‌کیکی له ووته‌کانی له سه‌ر گۆڕی مارکس ووتی ناوی تۆ چه‌ند سه‌ده‌ی تر ده‌بڕێ.. به دۆست و دوژمنانه‌وه له به‌ناوبانگترین زانکۆکانی جیهان و دراسه ئه‌کادیمیاکانی دونیادا تیوره‌کانی مارکس ده‌خویندرین. هه‌موو کۆمه‌لانی خه‌لکی چه‌وساوه ئارمه‌کانی دژایه‌تی چه‌وسانه‌وه‌یان وینه‌ی مارکس یان له‌سه‌ره.ئه‌م مرۆڤه به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێ له دووری چه‌ندین هه‌زار میل ناسیبیتی یان بینیبێتی... له‌لایه‌کی تر هه‌موو سه‌رمایه‌دارو زۆردارێ به ناوی مارکس قه‌ڵسه...
تیوری شورشگیری و نوێ خواز سنوور ناناسێ و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ده‌بێته په‌یامی جیهانی.
هه‌موو که‌س نابێته مارکس و هه‌ر یه‌ک مارکس‌یش له دونیادا نیه، ئه‌وه نموونه‌ی داهینان و نوێخوازی و ئالوگۆری کۆمه‌لگایه..ئالوگۆرێ به شیوه‌ی بنه‌ره‌تی و له‌ڕه‌گه‌وه به‌مانای بنیادی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی... کات و شوین له پرۆسه‌ی داهینان و نوێخوازیدا گرنگیه‌کی حه‌یاتیان هه‌یه، دیاری کردنی کاتی مناسب بۆ خالی وه‌رچه‌رخان له قۆناغیکه‌وه بۆ قۆناغیکی تر ئه‌وه ته‌کانێکی تیوری ده‌وێ..ئه‌م ته‌کانه تیوریه پێ ده‌لێن داهینان و نوێخوازی..ئه‌م ته‌کانه پرۆسه‌یه‌کی دریژ خایه‌نه‌و پێویستی به دراسه یه‌کی زۆر‌و ئاموزشی زۆر هه‌یه.. که‌ره‌سته‌و ئامرازه‌کانی ئه‌م خاڵی وه‌رچه‌رخانه شوێنه.
له هاوکێشه کانی بیرکاری تان‌و پۆی خالی وه‌رچه‌رخانی لایه‌نی کۆن و نوێ یه‌کن، به‌لام ئاراسته‌یان جیایه..ده‌کرێ هه‌مان پله یان هه‌بێ یان جیابن، به‌لام ئاراسته و چه‌مانه‌وه‌ی هێله به‌یانیه‌که له کۆن دا بۆ لایه‌که و له دوای خالی وه‌رچه‌رخاندا ده‌چێته ڕێک پێچه‌وانه‌ی لایه‌نی کۆن. ئه‌مه له وێنه کێشانه ئه‌ندازیاریه‌کان یان له کاتی نه‌خشه‌کێشانی گه‌ره‌کێکی نوێ له قه‌راغی شار پێی ده‌لێن ئاوێنه‌ی هێله‌کان ، یانی رێک پێچه‌وانه‌ی حاله‌تی کۆن.
کۆمه‌لگای سۆسیالیستی رێک پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌لگای سه‌رمایه‌داریه..به‌رهه‌م له‌ده‌ستی تاک ده‌چێته ده‌ستی کۆمه‌ڵ. به مانای ئابووری به‌لام له مانای فه‌رهه‌نگی دا له کۆمه‌لگایه‌کی ناهۆشیار نیه بچێته کۆمه‌لگایه‌کی هۆشیار تر به‌لکو له کۆمه‌لگای نوێ‌دا فه‌رهه‌نگی نوێ و ئازادتر مرۆڤانه‌تر سه‌رهه‌لده‌دا.. باشترین نموونه بۆ خالی وه‌رچه‌رخان نه‌خشه‌ی رێگاوبانه له نێوان دوو ئاراسته‌ی جیاوازدا یان کاتی سه‌رکه‌وتن له لۆفه‌کانی ناوچه شاخاویه‌کاندا. ده‌کرێ له لێکۆلینه‌وه‌و دراسه له چه‌ندین ئاستدا ده‌ست پێ‌بکرێ، ئه‌م ئاست جیاوازیه گه‌شه‌دانه به گشت لایه‌نێ له کۆمه‌لگا. باشترین نموونه هونه‌ره ره‌خنه‌گرانی هونه‌ری ته‌شکیلی ده‌توانن زۆر ئاست له خۆیان بگرن و ره‌خنه‌ی لێ بگرن.. یاخود هونه‌رمه‌ندانی شانۆ ده‌توانن ره‌خنه له کۆمه‌لگای مه‌وجودبگرن و چاره‌ی واقعی بۆ دیاری بکه‌ن..
یان میکانیکیه‌ک ئامێریکی پێویست بۆ کۆمه‌لگا به‌رهه‌م دێنێ، یان ئه‌ندازیارێ.. تا دکتۆر و زانایه‌کی فیزیایی.. ئه‌نته‌رناسیونالیزم بوونی زانست و فه‌رهه‌نگ ئه‌مانه‌ی زۆر خێرا کردووه و ئالوگۆره‌کان و کاریگه‌ریه‌کان به هه‌موو لایه‌ک بلاوده‌بنه‌وه.به‌لام له لایه‌نی ئابووری بۆ کۆمه‌لگا زۆر گرنگه که داهێنان له کوێ بێ.. یه‌ک ئاستی و جه‌ند ئاستی هه‌نگاونان بۆ داهینان و نوێخوازی گرنگیه‌کی جددیان هه‌یه. کۆمیدیای خودایی دانتی یان نه‌زه‌ره فیزیاییه‌کانی گالیلۆ ته‌واو که‌ری یه‌کتر بوون..دوایش له‌گه‌ل تابلۆکانی سیزارو ڤان خۆخ تێکه‌لاو بوون..نه‌زه‌راته‌کانی ئاده‌م سمیت و ریکاردۆ له‌گه‌ل فیورباخ دا سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی مارکس بوون بۆ داهینان... بۆ ئالوگۆرکردنی کۆمه‌لگا ده‌بێ بیری بۆ بخرێته کار بیریک که له جۆری بیری لاکتۆرال Lactoraal ئه‌م بیره له ئه‌ندازیاری نه‌خشه‌کێشانی شاردا ئیستا به‌کاردیت..ئه‌م بیره مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ له جیاتی وه‌زعی مه‌وجود له شوێنی دیاریکراودا ده‌بێ وه‌زعی نوێ و فه‌نتازی بهێنیته نێو نه‌خشه‌کێشان.به‌لام ئه‌م بیره نوێیه نابێ دژ به وه‌زعیه‌تی فه‌رهه‌نگی، سیاسی ، ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی و ژینگه بێت.به‌لکو ده‌بێ ئه‌م بیره گه‌شه به چۆنایه‌تی ژیانی ده‌وروبه‌ربدات.ئه‌م جۆره بیرانه هه‌روا ئاسان نین. به‌لکو ده‌بی که‌سانی شاره‌زا به وه‌زعی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و ئابووری و ژێنگه‌یی بۆی بێنه کار.. بۆ ئه‌وه‌ی داهێنان بتوانێ له‌گه‌ل ره‌وتی رووداوه‌کان بێته‌وه ده‌بێ کۆمه‌لگا تارراده‌یه‌ک ئاماده‌گی قه‌بوولی داهینان و نوێخوازی هه‌بێ..ئه‌م ئاماده‌گیه کراسێ نیه به‌به‌ر کۆمه‌لگای بکه‌یت، یان بریارێکی سیاسی بێت. به‌لکو پرۆسه‌یه‌کی دریژخایه‌نه که کۆمه‌لگا ئاماده‌گی خۆی ده‌رده‌برێ بۆی.. له سالانی هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو نوسه‌ریکی سۆسیالیست که ئیستا له ژیاندایه له هۆله‌ند کتابیکی نووسی به ناوی شه‌رمه ناما، ده‌ورانیکی کۆمه‌لایه‌تی نوێی له ژیانی ژنان و ئازادی سیکسی له هۆله‌ندا هینایه سه‌ر شانۆ و سه‌حنه‌ی کۆمه‌لایه‌تی.. به‌نموونه بۆ ریکخراوه‌ی ژنانی کوردستان گرنگه باس له ئازادی عیشق و علاقه و ئازادی پێکه‌وه ژیانی مرۆڤه‌کان به‌بێ مه‌راسیمی دینی و ته‌لاق و ماره‌یی، ئازادی ته‌لاق و علاقاتی زه‌وجی.. ئازادی سیکس و ئازادی هه‌موو مرۆڤه‌کان که ده‌یانه‌وێ به ئازادی له‌گه‌ل یه‌ک بژین جا له هه‌ر سیکس و وه‌زعیه‌تیکی کۆمه‌لایه‌تی بن.چ پیاو پیاو یان ژن و پیاو یان ژن و ژن به‌یه‌که‌وه بژین بکه‌ن، به‌مه‌رجێ ئازاد بن و له‌سنووری کۆمه‌لایه‌تی دا کاریگه‌ری نێگه‌تیڤیان نه‌بێ..ئه‌مه له زۆر وولاتانی دونیا بۆته یاسا.. ره‌نگه له کوردستان کفر بێ.. به‌لام گۆرانی کۆمه‌ل هه‌ر له یه‌ک لایه‌ن دا نابێ سه‌یر بکریت به‌لکوو له گشت لایه‌نه‌کی دا.
له وولاته‌کانی خاوه‌ن که‌ره‌سته‌ی خاوی نه‌وتدا تا ئه‌م دواییانه‌ش که‌س بیری له ناوه‌ندیکی تر ی ئابووری نه‌ده‌کرده‌وه ئیستا ئه‌وانیش گۆراون سه‌ره‌رای نه‌گۆرانی بیروباوه‌ری کۆمه‌لایه‌تییان..ئه‌مه به سه‌ر که‌وتن ناگات. چونکه کۆمه‌لگای ئه‌م وولاتانه بۆ ئه‌مه ئاماده‌نین. نوێخوازی و داهینان ده‌بێ چاونه‌ترس له کۆمه‌لگای کۆنه‌په‌رستی بێته مه‌یدان، ده‌بێ یاسا له کۆمه‌لگا و به یاسایی بوونه‌وه له کوردستان هه‌نگاوی جدی بهاویت. ده‌بێ گشت ئاسته‌کانی کۆمه‌لگا به‌یه‌ک جا‌و سه‌یر بکرین. هه‌موویان گرنگن بۆ ئالووگۆردانی کۆمه‌ل نه‌ک هه‌ر فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌ت یان ئابووری به‌لکو هه‌ر کاریک که کۆمه‌لگا هه‌نگاوێ به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌با. بیرکردنه‌وه له‌خالی وه‌رجه‌رخانی کۆمه‌لگا کاری هه‌مووانه، هه‌مووان ده‌بێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کار بکه‌ن. کات هه‌ر به‌رده‌وامه و له‌سه‌ر که‌س و هیچ ناوه‌ستێ. بۆ ئه‌وه‌ی له حاله‌تی به‌رگری بۆ حاله‌تی هیرشکه‌ر هه‌نگاو بنێی ده‌بێ هه‌ولی به‌ده‌ست که‌وتنی ئامرازی جه‌نگی پێویست بنێ. نوێخوازان نابێ هه‌ر له حاله‌تی دفاع بن به‌لکو ده‌بی رۆلی هێرشکه‌ر ببینن. ئه‌مه به‌مانای شه‌رو توند‌و تیژی نیه له کۆمه‌لگا به‌لکو به‌مانای سه‌نگه‌رگرتنه له مه‌یدانه کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌کان بۆ گه‌شه‌دان به کۆمه‌لگا. هه‌رچه‌نده کۆمه‌لگا مۆدێرن ببێته‌وه ئه‌وه‌نده کۆنه‌په‌رستی و ده‌سه‌لاتی هێز مه‌وداکانی بچوک و بێ هێز ده‌بێته‌وه. ئه‌مرۆ ووشه ده‌توانێ له بازوو بباته‌وه له کۆمه‌لگای شارستانی دا. له حیواری سیاسی و فه‌رهه‌نگی مه‌رج نیه ئه‌وه ده‌باته‌وه که خاوه‌ن هه‌قه نا به‌لکو ئه‌وه ده‌باته‌وه که ده‌توانی هه‌قی هه‌بێ..
ده‌سه‌لات و سه‌رکوت کاتین، کوشتن و برینیش هه‌روا زیندانی و لیدانیش..هه‌موو زۆردارانی دونیا له به‌رامبه‌ر هه‌ستانی جه‌ماوه‌ری و ئیعترازی کریکاران به‌م هه‌موو زۆره‌ی چه‌ک و ده‌سه‌لاته‌وه دلیان ده‌له‌رزێ.هه‌موو سه‌رکرده سه‌رمایه‌داریه‌کان له قه‌له‌می نوسه‌رێکی شۆرشگیر ده‌ترسن. رۆژنامه‌نوسێکی ئازاد ده‌توانێ زۆر به‌ئاسانی سه‌رکرده‌ی ئه‌مریکا ئیحراج بکات.کاتێ رۆژنامه‌نووسه‌که‌ی ئه‌مریکای لاتینی له بۆشی پرسی گیرفانت چی تیایه، زۆر کایگه‌ر تر بوو له هێرشی سه‌ربازانی ماویه‌کان له کۆلۆمبیا... داهینان و نویخوازی مه‌دای خۆی ده‌کاته‌وه، سنوور ده‌برێ، هه‌ر ده‌بیته مه‌سه‌له‌یه‌کی ماددی و به جه‌ماوه‌ری ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌تی هه‌بێ.. داهینان و نوێخوازی گرێدانی رابردوو – ئیستا- داهاتووه له فۆرمۆلبه‌ندی زانایانه‌دا له واقعدا گرێدانی ستراتیژ و تاکتیک و ئۆپراسیۆنه. ئایا ئه‌م ته‌یفه له کوردستان هه‌یه، له گشت ئاستێ دا حه‌ره‌که به‌جه‌ماره‌ر بدات، له باری ئابووری و فه‌رهه‌نگی ی‌دا. ئیمه خوازیاری ئه‌وه‌ین بیرکردنه‌وه‌و به‌رنامه‌ریزی له ژیانی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان دا به ماددی ببێته‌وه. هیز و ده‌سه‌لاتی بازوو و یاسای جه‌نگه‌ڵ مالئاوایی بکه‌ن. زمانی حواری سیاسی بێته مه‌یدان. چه‌ک ته‌نها دژی دوژمنانی ده‌ره‌وه‌یی بێ بۆ به‌رپه‌چ دانه‌وه‌ی هێرشی دوژمنانه. له كێشه ناوه‌خۆییه‌کاندا دیالۆگی سیاسی ببێته فه‌رهه‌نگ. چۆنایه‌تی کۆمه‌لگا به هه‌موو جۆره‌کانی گه‌شه‌ی پێبدرێ. به‌کورتی ده‌بێ بزانین له‌دیوه‌خان بۆ په‌رله‌مان هیچ له ژیانی کۆمه‌لانی خه‌لک نا‌گۆڕێ، به‌لکو چاککردنی چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌لگا و گه‌شه‌سه‌ندنی له کۆمه‌لانی خه‌لک یانی له بنه‌مای کۆمه‌لگاوه ده‌ست پێ ده‌کات ، ئه‌م بزو‌تنه‌وه یانی حه‌ره‌که کردن له قاعده وه بۆ قوائد مه‌به‌ستی ئێمه‌یه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی دونیای ئه‌مرۆیه، کۆمه‌لانی خه‌لکی ساده‌ی کوردستان بنه‌مای گشت ئالوگۆره‌کانن وئاینده ده‌بێ بۆ هه‌مووان بێ...
|
|
04/07/2007 |