به‌رده‌وامی ناره‌زایه‌تیه‌کان
ئاسۆ حامدی
هوله‌ند
ئازادی بیروباوه‌ر و عه‌قیده‌و به‌یان و نوسین، سه‌ره‌تاییترین مافی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه، به ده‌یان و سه‌دان له قوربانیه‌کانی خودی ئه‌وانه‌ی که خه‌لک زیندانی ده‌که‌ن له زیندانه‌کانی به‌عسی فاشیدا ئه‌ندامانیان رۆژگارێ له سه‌ر یه‌ک ووشه له سیداره ده‌دران. هه‌ر ئه‌وکاتیش هه‌موو زیندانیانی سیاسی نموونه‌ی قاره‌مانی و شیلگیری بوون. به‌ده‌یان و سه‌دان نموونه‌ی قاره‌مانی له ریزه‌کانی پارته سیاسیه‌کانی کوردستان له زیندانه‌کانی ئه‌من عام و مخابرات و قسری نهایی دا به دوا ووشه بژی ئازادی سیاسی و به‌یان و عقیده گیانیان به‌خشی به ئازادی سیاسی بۆ کۆمه‌لگا. ئیستا خه‌ریکه له کوردستان به هه‌مان وه‌سیله نوسه‌ران له قوژبنی زیندان بپه‌ستن، که مایه‌ی دلته‌نگیه‌کی زۆرن. به‌لام با ڕۆشه‌نبێ ئه‌م کاره هه‌روا ئاسان نیه، ته‌وقیتی ئه‌م هه‌لوێسته زۆر ناته‌واوه‌و په‌شیمانی زۆری له دوایه. کۆمه‌لگا هۆشیاره‌و هیزه‌کان له سه‌نگه‌رن، هه‌موو ئازادیخوازانی کوردستان چ ئه‌وانه‌ی له ئه‌حزابی حاکمن چ ئوپۆزیسیۆنن ئه‌م کاره‌یان بۆ هه‌زم ناکرێ ئه‌مه له‌لایه‌ک له‌لایه‌کی تر ئه‌م هه‌لوێسته له‌گه‌ل ره‌وشی ئیستای عیراق ناگوزه‌رێ.
ئه‌م مرۆڤانه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی شورایی دا له کوردستان بۆ ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌لایه‌تی خه‌باتیان ده‌کرد له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازادیخوازان، ئیستا له هه‌مان سه‌نگه‌ردان به جوریکی تر.
ئه‌م به‌رده‌وامیه له کۆشش و خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهاتنی به‌رنامه‌ی لانی که‌م بۆ کۆمه‌لگای کوردستان کاریکی مژده به‌خشه.لێره‌دا ته‌ئکید له‌سه‌ر ئازادی بۆ بیروباوه‌ر بۆ هه‌مووان ده‌کریته‌وه.بۆ هه‌موو نوسه‌ران و سیاسیانی کۆمه‌لگا.
هه‌ر ئه‌م مرۆڤانه‌ی بۆ دادگایی ڤان ئانرات له پێش دادگای لاهای دابوون، دوێنێ زۆربه‌یان بۆ ئازادی بیروباوه‌رو ئازادی دکتۆر که‌مال له هه‌مان شار له پێش سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا بوون. به‌یانی بۆ هه‌مان کار دیفاع له داواکاریه‌کی تری ره‌وای مرۆڤایه‌تی ده‌چینه به‌رده‌م دائیره‌کی تریان..
ئه‌م به‌رده‌وامیه‌ی خه‌باتی خه‌لکی ئازادیخواز هیزوتینێ به ژیان و گوزه‌ران ده‌دا، له ته‌واوی وولاتاندا ئه‌م هیزه له‌بره‌ودایه.
ئه‌م موقه‌دده‌سیه و هێلی سووره که بۆ نوسه‌ران و سیاسیه‌کان که ده‌یانه‌وێ به گشتی بکه‌نه‌وه ده‌بێ کۆتایی پیبێ.
کۆمه‌لگای یاسایی به یاساکانی مرۆڤایه‌تی نه‌ک شه‌ریعه‌تی ئه‌وا هه‌ندێ مه‌حدودیاتی هه‌یه، به‌لام بۆ هه‌مووانه‌و له چوارچیوه‌ی یاسای کۆمه‌لگایه.
به‌د به‌کارهینانی ئه‌م شیوه له یاسا له کۆمه‌لگا زیانی زۆر به ئازادی بیروباوه‌ر ده‌گه‌یه‌نێ..
به‌نموونه له تورکیا سالانه به‌ده‌یان نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس راده‌کێشرێنه به‌ر دادگا، یان له میسر‌و ئیسرائیل..ئه‌م وه‌زعه نابێ له کوردستان دووباره بکرێته‌وه.
هه‌ول وکۆششی ئه‌م کومیته‌ی ئازادی بیروباوه‌ر جیگای دستخۆشی و ریزلی گرتنه، نه‌ک به شیوه‌ی مخابه‌راتی به‌عس ئاسا بگره نه‌فامتر له دووری چه‌ندین مه‌ترێ وێنه‌و مراقه‌به‌ی خۆپیشانده‌ران بکرێت.ئه‌م رۆژگاره به‌سه‌ر چوو یاخی بوون و خۆشاردنه‌وه کۆتایی هاتووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له ده‌سه‌لاتی کۆمه‌لگا ده‌گرن، هه‌موویان له نیو کۆمه‌لگادان و بۆشی ده‌گه‌رێنه‌وه، که‌س نابێ شارراوه‌و مه‌خفی بوون ده‌بێ کۆتایی پێبێ.
ئازادی بیروباوه‌ر زه‌مانه‌تی ئازادی بۆ هه‌مووان ده‌وێ، بۆ گشت نوسه‌ران و بیروباوه‌رێ له کۆمه‌لگادا که‌وجودی کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی هه‌یه.ته‌نانه‌ت بۆ خودی نوسه‌ران و ئه‌حزابی حاکمیش..هتد..هتد.
ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ئازادی بیروباوه‌ر هه‌ر له پێشکه‌وتندابێ بۆ هه‌رچی به‌گشتی کردنه‌وه‌ی گشت تواناکان بۆ چاککردنی کۆمه‌لگا.
کاره له‌سه‌رخۆ وهیواشه‌کان جارجار نه‌به‌ردی قه‌شه‌نگ تۆمارده‌که‌ن. چۆن کاره‌کانی چاک که مایه‌ی دلخۆشی هه‌مووان بوو ئه‌م کاره‌ش هه‌ر ده‌بێ به‌سه‌رکه‌وتن بگات.
داواکاری ئازادی سیاسی به‌یان عه‌قیده هه‌رجارێ دێته‌وه سه‌حنه‌ی سیاسی کۆنه‌په‌رستان و دواکه‌وتووان ده‌خاته ته‌نگه‌وه و ها که رۆژگارێ هات هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تاوانباری رێگری ئه‌م ئازادیه‌ن که شه‌ڕێ ناوه‌خۆ له‌م سالانه‌ی دوایی که به‌ره‌نجامی ئه‌مه بوو ده‌بێ رۆژگارێ بێن ئیفاده‌کانیان له دادگای تایبه‌ت بده‌ن.
ده‌بێ رۆژگارێ خاوه‌ن قوربانیانی نه‌بوونی ئازادی سیاسی له کوردستان هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ل ئه‌م کۆمیته‌یه یان له گه‌ڵ چاک یان هه‌ر ریکخراوه‌یه‌کی تری دیفاع له مافی مرۆڤ بێنه مه‌یدان.
به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌تن بۆ ئازادی یه ئه‌مه خوازیاری هه‌موومانه و حوکمی میژووه..هاورێیان سویدیه‌کان ده‌لێن قه‌تاره‌که درێژه.دوێنێ دژی شه‌رو کاولکاری ده‌هاتینه مه‌یدان ئه‌مرۆ بۆ ئازادی بیروباوه‌ر سبه‌ێنێ بۆ زیادبوونی ده‌ست هه‌ق و هه‌ر ڕۆژێ له سه‌نگه‌رێ و هه‌مووشیان به کۆکراوه‌یی یه‌ک سه‌نگه‌رن، ئامانجیش یه‌که‌و گۆڕانی کۆمه‌لگایه به ئاراسته‌یه‌کی تر پارتی سۆسیالیست له هۆله‌ند ده‌ڵێ یه‌که‌م رێگا به ده‌ستی چه‌پ. به هۆله‌ندی
Eerste weg links.
|
04/07/2007 |