نا بۆ کڵتوری به‌عسیزم، به‌ڵی بۆ ئازادی و دیموکراتی |
زۆر که‌س به په‌رۆشه‌وه بوون بۆ بیستنی هه‌واڵێکی دکتۆر که‌مال، یه‌کێک له‌وانه من. خۆشبه‌ختانه به ده‌نگی خۆی توانی له‌یه‌کێک له‌زیندانه کۆنه‌کانی سه‌رده‌می ڕژێمه داگیرکه‌ره‌که‌ی به‌عسه‌وه، له پایته‌ختی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستان، باسی خۆی بگه‌ێنێته دونیا. به‌ڵی! به‌داخه‌وه 15 ساڵ زیاتره هێشتا ئه‌و زیندانه ترسناک و ئه‌نگوستانه‌ی ڕۆژانی ئه‌و ڕژێمه فاشسته، لێره و له‌وێ ماون و جێگای دیلکردنی مرۆڤی کوردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه. که دکتۆر که‌مال باسی ڕفاندنه‌که‌ی خۆی له لایه‌ن میلیشای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه کرد، ساڵانی هه‌شتاکانم که‌وته‌وه یاد، کاتێک (مولازم موحسین)ی ئه‌نتی کورد، لاوانی شاری سلێمانی له گه‌رمه‌ی خه‌ودا به‌وپه‌ڕی دڕنده‌ییه‌وه، ڕاکێشی زیندانه‌کان ده‌کرد و تا ماوه‌یه‌کی زۆریش که‌س سۆراخی نه ده‌زانین. له بیرمه دایکێک که کوڕه‌که‌یان بردبوو، پڕ به گه‌ره‌ک هاواری ده‌کرد و ده‌گریا، چه‌ند جاشێک که له‌گه‌ڵ هیزه‌که‌ی (مولازم موحسین)دا بوون، پێیان ووت: شێڕه شیڕی چیته کوڕه‌که‌ت ده‌یه‌وێت سه‌ددام بڕوخێنێت! میژووی گه‌لی کوردی ژێرده‌سته پڕن له نموونه و کاره‌ساتی تاڵ که تا سه‌ر ئێسک و له قوڵایی ده‌رونی مرۆڤی کورددا ڕیشه‌یان داکوتیوه. دووباره کردنه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی خوێناوی به ده‌ستی خودی کورد، نه‌ک هه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراتی له بار ده‌بات، به‌ڵکو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری میلله‌ته‌که‌مان له ناو چاره‌نووسێکی هه‌ڵدێر ووند‌ه‌کات، که کڵتوری کوشت و بڕ و تاکڕه‌وی تیایدا زاڵ‌بێت. ئه‌نجام ئه‌و تروساکه‌یه ڕوناکیه‌ی که ئاسمانی کوردستانی که‌مێ ڕۆشنکردووه‌ته‌وه، ده‌بێته تاریکستانی نه‌وه‌کانی تر. لێره‌وه پێشنیار‌ده‌که‌م:
بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی کێشه‌یه‌ک وه‌کو کێشه‌که‌ی دکتۆر که‌مال، ده‌بێ هه‌نگاوی دڵسۆزانه له‌و باره‌و بنرێت، ئه‌گینا تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کورد بڕوای به حکومه‌تی کوردی نامێنێت. ئه‌وسا بوونی دیموکراتی له دیکۆر و ووشه‌ی ڕه‌ق و بێ ناوه‌ڕک تێپه‌ڕناکات.
با هه‌موومان پێکه‌وه بۆ سڕینه‌وه‌ی کڵتوری به‌عسیزم، له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی تێ‌بکۆشین! باتێکڕا بلێین: نا بۆ کڵتوری به‌عسیزم، به‌ڵی بۆ جێگیرکردنی ئازادی و دیموکراتی له باشووری کوردستان!
|
|
04/07/2007 |