لێکۆلینه‌وه‌یك دوای یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌کان...! |
بارزان شوان گرنگترین وانه له ژیانی مرۆ‌ڤ ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی له مێژوو‌ی ولات‌و میلله‌ته‌که‌ی شاره‌زا بێت ، چو‌نکه مێژوو گه‌نجینه‌یکی بێ سنووره و میراتی باو باپیرانه بۆ زانیری مرۆ‌ڤ. وه هه‌ر له رێگای مێژووه‌وه مرۆ‌ڤ فێری زۆربه‌ی زانیریه‌کانی رۆژگاری ده‌بێت، هه‌ر بۆ نموونه خوێندنی مێژوو‌ی ناوچه‌ی میسۆپۆتامیایه که ناوچه‌ی وڵاتی کوردستانێس ده‌گرێه‌ته‌وه. هه‌موو شارستانیه‌تی سۆمه‌ره‌کان و، بابلیه‌کان و، ئاشوریه‌کان و مێدییه‌کان و په‌یوه‌ندی وداکۆکی شه‌ڕ له نێوان ئه‌م ده‌سڵات دارانه چیرۆکێکه که خه‌ڵک سوودی لێ وه‌رگرتوه‌و که‌ڵکیشی لێ وه‌رده‌گرێ. نمونه‌یه‌کی تر بۆ سوود وه‌رگرتن له مێمێژووی ڕابوردوودا ، خوێندنه‌وه‌ی مێژوو‌ی نزیکتره که هه‌موو خه‌باتی تیره و جوڵه‌و شۆڕشی هۆزه کورده‌کانه له زۆر ناوچه‌ی جیاوازی کوردوستاندا پیاچوونه‌وه‌یه له و په‌یمان و ناکۆکی ئه‌و گروپانه که ده‌بنه نیشانه‌یه‌کی تری خه‌لکی کوردستان بۆ لێکۆلینه‌وه. گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڵاپه‌ڕه‌کانی مێژوو‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م که له لای زۆربه‌ی مێژوو ناسانی کورد ئاشکرایه مه‌به‌ستمانه ، له به‌ر ئه‌وه‌ی مێژونوسانی خه‌ڵکانێ که کورد نه‌بوون ده‌ستکاری زۆر مێژوو‌ی کۆنی میلله‌ته‌که‌مانیان کردوه دژ به په‌رژه‌وه‌ندی کورد به تایبه‌تی مێژوونوسانێ که له میلله‌تانی داگیرکه‌رانی ناوچه‌کانی کورد بون وه‌ک تورك و عه‌رب وفارس. بۆ په‌رژه‌وه‌ندی سه‌رکرده‌کانیان ده‌ستکاریه‌کی نامرۆڤانه کراوه له‌زۆربه‌ی بۆچونه‌کانیاندا ، هه‌ندێ جار مێژوو نوسانی بیانیش به کار هێندراون بۆ خزمه‌تی گه‌لانی دیکه.... به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ باسی بکه‌م به کورتی ئه‌و خه‌باته دوور‌و درێژه‌ی دوو سه‌ر کرده‌ی نه‌مری کوردن ، نه‌مر قازی مه‌حه‌مه‌دی سه‌رۆك کۆماری مه‌هاباته، که له‌به‌ر هه‌ستی بڵندی نهه‌وایه‌تی، خۆی کرد به قوربانی کۆماره‌که‌ی و میلله‌ته‌که‌ی. وه نه‌مری خه‌باتی ده‌ها سال سه‌رۆك مسته‌فا بارزانیه که هه‌ر له‌گه‌ل چاو کردنه‌وه‌ی بۆ ژیان خه‌باتی ده‌ست پێ کردوه هه‌ر له منداڵیه‌وه. به‌لکو ته‌نها قاره‌مان بووه که بۆ یه‌که‌م جار سنووری درووستکراوی دوژمنانی کوردی بڕی و به هانه‌ی پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د به‌ره‌و کوردوستانی رۆژهه‌لات به‌رێ که‌وت و تاکو کۆتایی کۆماره‌که‌ش هه‌ر یارمه‌تی ده‌ری میلله‌تی کوردی پارجه‌ی رۆژهه‌لات بووه. به‌ڵام دیسانه‌وه ڕۆژگار له‌گه‌ل میلله‌تی کورد نه‌بوو ئه‌وه بوو چه‌نده‌ها ساڵ دووچاری ده‌ربه‌ده‌ری کاره‌ساتی میژوویی بوو. پاله‌وانیه‌تی و بلیمه‌تی له‌و سه‌رکرده‌یه ئه‌وه بوو که هه‌تا کۆتایی ژیانی ساتێک سه‌ری بۆ هێچ دو‌ژمنێك شۆر نه‌کردوه، مێژووش شایه‌ته به‌وه‌ی من ده‌یڵێم. ده‌توانم بلێم که هه‌ر ئه‌و سه‌رکرده‌یه بوو کوردی به هه‌موو جیهان ناساند نه‌به‌ردی ئه‌و بلیمه‌ته له‌وه‌دا بوو که زۆر جار ناوی کورد‌و بارزانی تێکه‌ل به‌یك ده‌بوون، بۆیه هه‌مو نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ك غاندی کورد ناوی ده‌به‌ن. به‌ڵام هه‌زار جار مخابن که سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی به گشتی له‌گه‌ل شۆڕشی سه‌رکرده‌ی کورد مه‌لا موسته‌فای بارزانی دا نبوو. وه هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌له‌ی سه‌رکردانی میلله‌تی کورد دوای شکستی و هه‌ره‌سی شۆڕشی (1974) ی کورد بۆی نه ڕوخسابوو له‌وه‌ی که ئه‌مرۆ سه‌رکردانی نویێی کورد بۆیان دابین کراوه ئه‌وه‌یه که ووڵاتانی هاوپه‌یمانان یارمه‌تییان ده‌ده‌ن بۆ سه‌قامگیرکردنی دوا رۆژو ئایینده‌ی کورد چوارچێوه‌ی دیموکراتیه‌ت ناوچه‌که‌دا. هه‌ر چه‌نده سه‌رکردایه‌تی ئه‌م دوو پارته ده‌سه‌ڵات داره‌ی ئێستای کورد دووچاری هه‌ڵه‌ی مێژوویی بوون و بوه به له‌ککه‌یه‌ك له ڕێبازی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ی کورد. من نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر هه‌ڵه ناخۆشیه‌کانی ئه‌م دوو پارتیه به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام که مێژوو له‌سه‌ریان ده‌دوێن و لێکۆلینه‌وه‌یان له سه‌ر ده‌کات.
له‌وه ده‌چێ ئه‌مڕۆ گۆرانکاریه‌کی ته‌واو ڕوو بدات له‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو ئیداره‌یه‌دا ، که تا دوێنێ به ئاشکرا یه‌کگرتنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی تیادا به دی نه‌ده‌کرا. به‌ڵام ئێستا وایان لێهات خواست و وویستی میلله‌ت بکه‌ن به یاسای ئاشتبونه‌وه، ئه‌ویش به‌جه‌غتی میلله‌ت و فشاری ئامریکا‌و ئینگلیز‌و ڕێز گرتن له هاوڵاتیان و داواکاریه‌کانی بوو . ئه‌م دوو حیزبه له‌به‌ر په‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی خۆیان ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌یان پشت گوێ خستبوو. که ساڵه‌های ساڵه خه‌باتیان بۆ ده‌کرد.
ئه‌مڕۆ که دوو ڕێزداری حیزبه زلهێزه‌کانی کوردوستان زۆر به ڕاشکاوی و به‌رامبه‌ربه لێپرسراوانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان، مۆری ئاشتبوونه‌وه و دامه‌زراندنی حوکمه‌تی داهاتوویان مۆر کرد، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ که هه‌نگاوێکی زۆر گرنگ له مێژوو‌ی کورد دا ڕوو ده‌دات که هه‌موو به یه‌ک ده‌نگ و به یه‌ک ئارمانچ هه‌وڵی کوردوستانێکی ئازاد‌و به‌خته‌وه‌ر ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ ڵاپه‌ریه‌کی نوێ بۆ منداڵانی کورد کرایه‌وه ،گه‌نجان و لاوان له‌مه‌ودوا ده‌بێت یه‌ک ده‌نگ بن ، ده‌بێ ئافره‌تان و ژنان به یه‌ك ناو خه‌بات بکه‌ن، قوتابیان و خوێندکاران به یه‌که‌وه ئاڵای خوێندن و شۆڕشی دژ به نه‌خوێنده‌واری هه‌ڵکه‌ن و جه‌ختی گۆڕان کاری و به‌دیهێنانی دیموکراتیه‌ت بکه‌ن ، سه‌ندیکاکان ده‌بت به یه‌که‌وه خه‌بات بۆ مافی ئه‌ندامه‌کانیان بکه‌ن، سه‌یرانگاکان و پارکه‌کانی ناو شاره‌کان ده‌رگا بۆ هه‌موو میلله‌ت بخاته سه‌ر پشت،چاودێره‌کان و ئه‌وانه‌ی دژی یه‌کتر هه‌وڵیان ده‌دا ده‌بێ پێکه‌وه پلان داڕێژ که‌ن وه هه‌وڵ بده‌ن بۆ هه‌مان ئارمانج، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هاوڵاتین و خۆیان بڕیاری تایبه‌تمه‌ند به پێشکه‌وتنه‌وه بده‌ن. ئیتر نابێ باسی پاله‌ونیه‌تی و قاره‌مانیه‌تی شه‌ڕی برا کوژی بکه‌ن، نابێ رق و تۆله‌ی کۆن له دڵی سه‌رکرده‌کان خۆی بشارێته‌وه، ده‌بێ هه‌رچی پاره‌و میراتی حیزبه‌کان هه‌یه بخرێته ژێر لێژنه‌ی دابین‌کراو له په‌رلانێکی ئازاد دا. هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت ببێت به هێزی هه‌موو میلله‌ت به ناوی هیچ پارت و لایه‌نێکی سیاسی نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵکو ببێت به سه‌ربازو پۆلیسی فیدراڵی کوردی. ئه‌مانه وه سه‌ده‌ها خواستی تر هه‌ن که ده‌بێ ئه‌م حکومه‌ته ساوایه جێبه‌جێیان بکات، ده‌بێت ئه‌م حکومه‌ته جارێکی تر کاره‌ساتی دوێنێمان لێ دووپات نه‌کاته‌وه، به‌وه‌ی که بزانێ ململانێ کردن و و پێشبڕکێ کردن بۆ دانانی که‌سانی نه‌شیاوله ئه‌ندامه‌کانی ببنه فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه بردنی کاره حیزبیه‌کان.
هه‌ره مه‌رجه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی ئه م حکومه‌ته ئه‌وه‌یه...
1- دانانی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک گه‌وره بێت یان بچوك به پێی پله‌ی خوێندن و ساڵانی کارکردن و لێ هاتوو بێت، وه بۆفه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر شوێنێکی ناسک ده‌بێت جه‌ند که‌سێک داوای ئه‌و کاره بکات و یه‌کێک هه‌لبژێردرێ که شایه‌نی به گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌و کاره بێت، نه‌وه‌کو ێه‌کێک بێت که به ناسین و واسته‌و سه‌ربه‌حیزب بێت. یان که‌سێک بێت که خانه‌واده‌که‌ی له شاره‌که‌دا ناوداربن و له تیره و عه‌شره‌تێکی ناسراو بێت ، به‌ڵکو خودی که‌سه‌که گرنگه.
2- ده‌ست پێ کردنی موئه‌سه‌ساتی مه‌ده‌نی و دامه‌زراندنی لیژانی پێویست به پێی خواستی ئه‌و موئه‌سه‌سه‌یه یان ئه‌و ده‌زگایه‌ی که هه‌یه یان که نوێ ده‌کرێته‌وه.
3- دانانی بوجیه‌تی پیویست بۆ هه‌ر ده‌زگایك به پێی پێویستی ساڵانه‌ی، وه داوا کردنی پاره بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك که ده‌درێته بڵاو کردنه‌وه‌ی واته به شیوه‌ی قۆنتراتێکی کراوه بێت هه‌تا وه‌کو خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌یش به‌شداری تیادا بکات.
4- کردنه‌وه‌ی هه‌ر کۆمپانیایه‌کی ناو خۆ ده‌بێت به‌یانی له لایه‌ن کارماندانی تایبه‌تمه‌نده‌رانه‌وه بێت، نه‌وه‌که جارێکی تر له ژێر سایه‌ی پارته‌کانه‌وه بێت.
5- ئه‌م حکومه‌ته ده‌بێت هانده‌ری گه‌ڕاندنه‌وی ئه‌و خه‌لکانه‌ی ئاواره‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه بوون بکات و قه‌ره‌بووی هه‌ندێ له زیانه‌کانیان پێ بداته‌وه.
6- دامه‌زراندنی لیجانی پێویست بۆ له ناوبردنی نه‌خۆشی گه‌نده‌ڵی له دام‌و ده‌زگا حکومه‌تیه‌کاندا و لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه بکات که کاری گه‌نده‌ڵیان به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌که‌یان به‌ر ئه‌نجام داوه، ئه‌م پاره‌و پووله که هه‌ندێک له که‌سانی ویژدان فڕۆش به هۆی جێ و مه‌قامی ئیدار‌یانه‌وه پێشێلی یاسایان کردوه‌و ئه‌و لێپرسراویه‌ی که پێی سپێردراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قۆستویانه‌ته‌وه ده‌بێت بۆ خه‌زنه‌ی حکه‌ومه‌ت و میلله‌ت بگه‌ڕێته‌وه‌و سزای یاسایی ڕه‌وایان بکرێت.
7- بۆ داڕشتنی هه‌ر پلانێك جارێکی تر بیر نه‌که‌نه‌وه له په‌نجا به په‌نجا که له خاڵه هه‌ره گرنگه‌کانی ئه‌م حکومه‌ته ده‌ژمێررێت،له دامه‌زراندنه‌وه و چاککردنه‌وه‌ی هێزی ته‌لی کاره‌باو بۆریه‌کانی ئاوی ناو شار‌و دێهاته‌کان له‌گه‌ل دابین کردنی ئاوی پاک‌و سووته‌مه‌نی بۆ هاولاتیان، بیر له بواری ته‌ندروستی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌کان و په‌یدا کردنی ده‌رمانی پێویسته بکاته‌وه له گه‌ڵ دابین کردنی پژیشك بۆ هه‌ر بنکه‌یه‌کی ته‌ندرووستی. له دوای ئه‌مانه ده‌بێت زۆر گرنگی به قوتانخانه‌و خوێندنگاکان بکرێت ئه‌ویش به دابین کردنی مامۆستا‌و که‌ره‌سه‌ی پێویست ، و کردنه‌وه‌ی په‌رتوکخانه له هه‌ر گه‌ره‌کێك و دابین کردنی کۆمپیوته‌رو دابین کردنی ئینته‌ر نێت بۆ هه‌مو قوتابخانه‌یک و کردنه‌وه‌ی مه‌شقی فێرکردنی کۆمپیته‌ر بۆ هه‌مو مندالێک.،،، ئه‌مانه‌و ده‌ها کاری تر بۆ په‌یداکردنی کار بۆ بێکاران و ئه‌وانه‌ی خوێندنیان ته‌واو کردوه وه ده‌ها کاری پێویستی رۆژانه‌ی تر که ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت.
|
|
04/07/2007 |