خه‌ونی منداڵانی کوردوستان و... شاریی خه‌ونه‌کان |
بارزان شوان uvnbas@hotmail.com دوای ئازاد بوونی ووڵاتان و گه‌یشتنیان به ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان، ده‌ستکراوه به یه‌ک بوونی گشت ڕیزه‌کانی گه‌ل، له دوییدا خۆیان ئاماده کردوه بۆ خه‌باتێکی دوور‌و درێژ تر که ئه‌ویش لێژاوی گه‌ل بووه به‌ره‌و بواری ئابووری هه‌مه‌جۆره بۆ بنیات نانه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی درووست کردن، به مه‌رجێک ڕێک که‌وتبێت له گه‌ڵ هه‌موو چینه جۆراو جۆره‌کانی که گه‌ل بتوانن هه‌م کاری تێدا بکه‌ن وه هه‌م سوودیشی لێ وه‌رگرن. که‌س نیه له‌و دونیایه‌دا که دژ به بنیات نانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی بوه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌و کارانه‌ی که دێنه درووست کردن ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند تاقمێکی سه‌رمایه‌دار و ده‌سته‌گه‌لێکی هێزی ده‌سته‌ڵاتدار نه‌بن، ئه‌وا ئه‌و بنیاتنانه‌وه‌یه که دێنه ته‌واو بوون ته‌نها بۆ ئه‌و ده‌سته سه‌رمایه‌داره نه‌بێت، واته به‌ره‌و بنیاتنانه‌ویه‌ک بێت که گشت چینه‌کانی گه‌ل بگرێته‌وه ، وه‌ک چۆن به‌و خان و به‌رانه، سامانداره‌کان و هێزه ده‌سه‌ڵاته‌کان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن! هێنده‌ش هه‌ژاره‌کانه هه‌ژارتر ده‌بن، ده‌بێت حکوومه‌تی هه‌رێم به خۆی هه‌ستێت به بناغه دانانی ئه‌و ئاپارتمان و خانیانه بۆ گشت چینه‌کانی میلله‌ت به کرێکار و فه‌رمانبه‌رانه‌وه به مه‌رجێک گشت هاوڵاتیان توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت که ئه‌وانیش ببن به خاوه‌ن ئه‌و خانوو و به‌رانه، چونکه هاوڵاتیان زیاتر پێویستیان به‌و ئاپارتمانانه هه‌یه نه‌وه‌کو سه‌رمایه‌داره‌کان. ئاشکرایه که خه‌و سیمبۆلێکی ناسراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌و گرفته‌کانی تاکی خه‌ڵک له کۆمه‌لگادا. که زۆر جا ر وویستو ئاره‌زوو شاره‌وه‌کانی تاک خامۆش ده‌کاته‌وه. بۆیه‌گه‌وره‌وبچوک گوێ ڕایه‌ڵی که‌سێك ده‌بن که گوایه خه‌و ناسن یان لێکده‌ره‌وه‌ی ئاره‌زوه‌کانی ئه‌و که‌سه‌ن ،که زۆربه‌ی جاران ته‌نها ته‌لاری خه‌یاڵیان بۆ درووست ده‌که‌ن‌و به درۆ به خه‌ونه‌کانیان دڵخۆشیان ده‌که‌ن . ئه‌م دیداره ته‌نها له کۆمه‌لگای کوردی و ووڵاته.پێشکه‌وتوه‌کاندا باو نیه، به‌ڵکو هه‌موو میلله‌تانی جیهانی گرتۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای من گرنگه ئه‌وه‌یه که‌ده‌سته‌ڵاتداره خه‌وناسه‌کانی کورد زۆر بێ باکانه هه‌تا خه‌وه زیندووه‌کانی منداڵانی کوردیش شه‌هید ده‌که‌ن و به به‌رچاو هه‌موو خه‌ڵکانی کوردوستان خه‌وه‌کانیان ده‌خنکێنن و به ئاشکرائومێده‌کانیان زینده به چاڵ ده‌که‌ن له به‌ر په‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند گه‌نده‌ڵێکی ده‌وڵه‌مه‌ند که له کۆندا بازرگانیان ده‌کرد به مه‌سه‌له‌ی کورد و زۆریشیان هه‌ر کوردپه‌روه‌ر نه‌بوون به‌ڵکوفه‌رمانبه‌ری ڕژێمی له ناوچوو بوون، که ئه‌مڕۆش هه‌مان پۆستیان هه‌یه وه‌ك لێپرسراو، ئه‌ویش هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی کوڕه ئاغان و کوڕه شێخن و کوڕه هۆزو تیره‌ن. که ئه‌مانه به داخه‌وه به هه‌موو پۆخلاوه‌ته کۆن و نوێیه‌کانیانه‌وه هه‌ر خۆشه‌ویستی به‌رپرسانی کوردن، گوایه که لێێیان قه‌وما ئه‌م پاڵه‌وانانه که له کۆنیشدا ده‌ستیان ده‌ڕۆیشت به هانایانه‌وه دێن و هه‌ر ئه‌مانه پارێزگاریان لێ ده‌که‌ن و کوورسیه‌کانیان ده‌پارێزن . .ئه‌مه‌یه کاره‌سات؟ ئه‌مه‌یه ئێمه‌ی میلله‌ت لیێ ده‌ترسێین،،. به‌ڵام هێژا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردوستان به‌ڵێنی داوه که گۆڕانکاری له کوردوستاندا ده‌ست پێ بکات و ڵیپرسراوان بۆیان نه‌بێت جارێکی دی بازرگانی به سیاسه‌ت و ده‌سته‌ڵاته‌وه گرێ بده‌ن . لای هه‌موان ئاشکرایه که سه‌ده‌ها خه‌وی منداڵانی هه‌ژارانی کورد و ده‌ها خه‌وی منداڵانی شه‌هیدان ته‌نها ژیانێکی ئاسووده‌یی رۆژانه‌یه و هیچ نه‌بێ لای منداڵه شه‌هیده‌کان وێنه‌ی باوکه‌کانیان له لاپه‌ڕه و لیستی پارته‌کان بزرو وه‌نده نه‌بن، چونکه زۆر شه‌هید ناویان کوێر بۆته‌وه تاکو گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ناوی سیخوره کوژراوه‌کان بونه‌ته شه‌هید و پاره‌ی پێ وه‌ر ده‌گرن چونکه هه‌ندێکیان خزمی مه‌سئولێکن یان ده‌ستڕۆیشتویه‌کی ئیداریه‌کن . واته‌مه‌به‌سته سه‌ره‌کیه‌کانی منداڵه‌کانه که خه‌وه‌کانیانن به باوکانیانه‌وه بزر نه‌بێ و ه رێبازه کانیان هه‌ر زیندوو بمێنێته‌وه.. به داخه‌وه زۆر له‌و منداڵه هه‌ژارو نه‌گبه‌تانه که که‌وتونه‌ته نێو بیرچوانی مێژوو له سنووری دوای کۆمه‌ڵگا خۆیان حه‌شار داوه، به‌ڵکو خودی منداڵه‌کان خۆیان ده‌بن به مردووی خه‌وه ناسکه‌کانیان و جار جاریش فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م دوو ئیداره‌یه به بێ لێکدانه‌وه خه‌به‌ریان ده‌که‌نه‌وه‌و خه‌وه‌کانیان به زیندوێتی زینده به چاڵ ده‌که‌ن. ده‌بوایه ئه‌م لێپرسراوانه له جیاتی ئه‌و منداڵه هه‌ژارانه‌و منداڵانی شه‌هیدانیان بخستایه سه‌ر شانی خۆیانوو شاری خه‌ویان بۆ ئه‌مانه واته بۆ ئه‌م منداڵه ده‌ست کورتانه دروست بکردبایه. که‌چی مخابن هه‌ر هه‌موو ئه‌و منداڵانه به شه‌و زۆر به کزی سه‌ر ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌رینه شڕوو دڕاوه‌کانیان و زۆرجارانیش هه‌ر له برساناخه‌وده‌یانباته‌وه. به‌لام خودا به‌زه‌یی به‌و منداڵانه کردوه که خه‌وه‌کانیشیان له ژێر ده‌ستی مه‌سئولان نین، ئه‌گینا ئه‌ویشیان هه‌ر به پاروویه‌ک ده‌پێچایه‌وه‌و ده‌خواردو هه‌ڵده‌ڵووشی. ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موومان ڕوونه که خودای مه‌زن کاتێ منداڵ به هه‌ر خێزانێ ده‌به‌خشێ به ڕووتی له دایک ده‌بێ، .به‌ڵام ئه‌وه‌ی ترسناکه ئه‌وه‌یه که کاره‌سات دوای له‌دایک بوون ده‌ست پێ ده‌کات، زۆربه‌ی منداڵه‌کان که هه‌ژارن ته‌نها به په‌ڕۆیکی کۆنی دڕاودا ده‌پێچرێنه‌وه ه که‌چی منداڵه مه‌سئووله‌کان که منداڵی خه‌ڵکانی ده‌وڵه‌مه‌ندن به جلی درووستکراوی نه‌رمو پاکوو جێگای گه‌رم و خزمه‌تکار به ده‌وری دایکی منداڵه‌که‌وه ده‌سورێته‌وه و ده‌یلاوێنێته‌وه . نه‌وه‌که، وه‌ک منداڵه هه‌ژاره‌که که دا یکی پشوودان نازانێ چیه! چونکه فه‌قیره و دوای منداڵبوونیش یه‌کسه‌ر ده‌ست به خزمه‌تی مێردوو منداڵه‌کانی تری ده‌کات. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه کاتێک که ئه‌و منداڵه هه‌ژارو فه‌قیرانه گه‌وره ده‌بن،،؟ تۆ بڵێیث هه‌ستیان نه‌بێ و دڵیان خۆش نه بێ به جلی جوان و خواردنی باش‌و خۆش و حه‌ز له خانوی جوان و ئۆتمۆبیلی باش‌و ئاهه‌نگی خۆش نه که‌ن، وه‌ك چۆن بۆ منداڵی گه‌نده‌ڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ڕوخساون و پێیان به‌خشێندراوه ؟،تۆ بلێی باوکی ئه‌و مندڵانه هه‌مان داوا‌کاری خۆشی منداڵه‌کانییان نه‌بووبێت وه‌ک منداڵه ده‌وڵه‌مه‌ندو مه‌سئو‌لوو لێپرسراوه‌کان؟ ئه‌مانه واته ئه‌م باوکانه که هه‌ندێکیشیان شه‌هید کراون له پێناوی کارمه‌ندانی ئه‌م پارتانه که خانوو بۆ خۆیان‌و ده‌ورووبه‌ری خۆیان دروست ده‌که‌ن له شاری خه‌ونه‌کان، نه‌ک بۆ منداڵه شه‌هیده‌کان!. لێره‌دا پرسیارێک خۆی قوت ده‌کاته‌وه؟،، ئایه ئه‌م خه‌ڵکه که شه‌ڕیان بۆ ڕزگاری کوردودستان ده‌کرد یان له‌م دواییه‌شدا وه‌ک شه‌مه‌نده‌فه‌ر ڕیزیان ده‌گرد بۆ ده‌نگ دان له سه‌ر سنووقی ده‌نگدانه‌کاندا، هه‌ر له به‌ر خۆشی منداڵه‌کانیان نه‌بوه؟،.ئه‌ی کوا ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه درۆیانه‌ی مه‌سئووله‌کان بۆ خۆشی منداڵه هه‌ژاره‌کان ده‌یان دا. که‌چی شاری خه‌ونو‌و جیهانی شادی بۆ به‌چکه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و بازرگانه‌کانی دوێنێ که ئه‌مرۆش هه‌ر ده‌ستیان ده‌ڕوات و له پشت ده‌سته‌ڵاتداران وه‌ستاون و هه‌ر ئه‌وانیش بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن کێ له‌و خانوانه‌ی ده‌ست که‌وێ واته کێ زیاتر پاره ده‌داته ئه‌و که‌سانه‌ی کاروو باری ده‌سته‌ڵاتداره‌کان به ڕێوه ده‌به‌ن. گرنگ نیه بۆ من کێ ده‌چێته ناو ئه‌و کۆشک و ته‌لارانه‌ی شارۆچکه خه‌وه‌که‌ی هه‌ولێر به‌ڵام من گریانم بۆ ئه‌و منداڵانه دێت که فه‌قیرو هه‌ژارن که هه‌ر له دووره‌وه ئاوی ده‌میان به‌سه‌ر ده‌مو لچیان شۆر ده‌بێته‌وه وه هه‌ر پرسیاری ئه‌وه ده‌که‌ن ئایا ده‌توانن نزیکی ئه‌م به‌هه‌شته ببنه‌وه‌و ئایا ساتێک بۆیان هه‌یه ئه‌وان له نزیکی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بسووڕێنه‌وه واته نزیک به شاره خه‌ونه‌کان؟؟. به‌ڵام ده‌بێ زۆر به ڕاشکاوی به‌و منداڵه قه‌قیرو هه‌ژزارانه ڕابگه‌ێنن که به هیچ جۆرێك بۆیان نیه بچنه ناو ئه‌و شوێنه‌وه به‌ڵکووگه‌ر هه‌ر بشڕۆن ئه‌وا سزاش ده‌درێن چونکه سزادان له‌سه‌ر هه‌ندێک شتی بێ تاوان زۆر ئاساییه له کوردوستاندا. به ڕاستی هێشتا زووه بۆ ئه‌م دابه‌شکردنی خانوو ئه‌پارتمان و هاتووچۆکردنی ئه‌و شاره خه‌ونو خه‌یاڵه،، دوور نییه ده‌سته‌ڵاداره‌کانمان هه‌ر بۆ خه‌ڵکی فه‌قیروو هه‌ژارییان دروستکردبێ . دوور نییه ئه‌و ساختمانه گه‌وره‌یه‌ی ناو شێخه‌لاش هه‌ر ده یکه‌ن به سه‌هموو دابه‌شی ده‌که‌ن به‌سه‌ر منداڵان و لاوانی کوردوستان بۆ ئه‌وه‌ی دوارۆژیان دابیین بکرێت وه‌ک چۆن له وڵاتی کوێت و هه‌ندێ وڵاتانی خه‌لیج بۆ منداڵه‌کانی خۆیان دوارۆژێکی ئاسووده دابین ده‌که‌ن وه به به‌رده‌وامی ئاره‌زووکانیان سه‌قام گیر ده‌که‌ن.. ئه‌وه‌ی من ده‌زانم له هه‌موو ولاته‌پێشکه‌وتووه‌کان که ده‌ست به‌م پرۆژه مه‌زنانه ناکه‌ن هه‌تاکو کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی ناوچه‌که چاره سه‌ر نه‌که‌ن. باشه کام دێهاتی کوردستان که تۆزێ دوورن له شاره‌کان ئاو‌و کاره‌بایان هه‌یه؟ کام دێهاتوو لادێکانی کورد ستان قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌ی پێیویستی پێ گه‌یشتووه دکتۆری بۆ په‌یدا کراوه، کام لادێیه دووه‌ره‌کان جاده‌و رێگای پێ گه‌یشتوه، کام فه‌رمانبه‌ری نوێ که تازه ته‌عین ده‌کرێ پاره‌که‌ی به‌شی ده‌کا. کام له قوتابخانه‌کانی کوردوستان به پێی پێویست مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ری تایبه‌ت و په‌رتوکخانه‌ی تێدایه. کام پرۆگرامی مه‌کته‌به‌کان به‌ره‌و باشتر گۆڕدراوه. چه‌ند مامۆستای باشی به توانای زانکۆ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هێراونه‌ته‌وه تا کار بکه‌ن له زانکۆکانی خۆمان، کام شوێن و جێگا ئاماده کراوه بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی که زۆربه‌یان خاوه‌ن شه‌هاده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هانیان دراوه بگه‌رێنه‌وه بۆ وولات،، کام پرۆگرامی کشتووکاڵی کراوه بۆ پێشخستنی به‌رهه‌مه‌کانی کوردوستان. کام شوێنی گه‌شتیی سه‌یرانگاو هاوینه‌هه‌واره‌کان کراوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵکانی بێ ده‌سته‌ڵات/ / به‌ڵکو سه‌یرانگا کۆنه‌کانیش له وانه‌ی که میلله‌ت باش ده‌یانناسن و جاران جێگه‌ی گه‌شت و گوزار بوون ئێستا قه‌ده‌غه‌ی هاتنه ژووره‌وه‌ی تیادا کراوه و زه‌وت کراون ..؟؟؟ کام کارخانه‌ی نوێ کراوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵکان که کاری تیادا بکه‌ن که به ئاشکرا ئه‌گه‌ر کرابێته‌وه‌ش ئه‌وا چه‌ند جاران له‌سه‌ر چه‌ند ناوێکی نادیاردا دراوه‌که‌ی دزراوه و کڕاوه‌و فڕۆشراوه‌و تاپۆ کراوه له سه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه نادیرو وون بوانه‌وه ،کام مه‌جراو گۆمی ناو شاره‌کان چاک کراون.زۆر زۆری تریش کام؟؟؟؟؟ کام؟؟؟؟؟ هه‌یه. ئه‌وه‌ی من ده‌بینم خه‌ریکه ئه‌م ئیداره کوردیانه به ئاشکرا دوو چینی جیاواز و دوو کۆمه‌لگای دوور له یه‌کتر درووست ده‌که‌ن که هه‌ندێکیان به ئاشکراو به‌رده‌وام زۆرینه‌ی میلله‌ته‌که ده‌چه‌وسێننه‌وه.... من نامه‌وێ به ڕاشکاوی باسی ترسناکی ئه‌م کرده‌وانه‌ی ئه‌م دوو ئیداره‌یه که گوایه بوونه به یه‌ک بکه‌م، که به نادڵی میلله‌ته‌وه ده‌یکه‌ن..به‌ڵام دوور نییه شۆڕشێکی ئاشتیانه‌ی زۆر گه‌وره درووست ببێت دژی ئه‌و که‌سانه‌ی دروست کراوه‌ی ئه‌م دوو ئیداره‌یه‌ن، یان درووستیان کردون . نازانم له نه‌زانییه‌وه یان مه‌به‌ستیان په‌یدا بوونی ناکۆکیه له نێوان دوو کۆمه‌ڵه‌ی جییاوازدا که زۆر ترسناکه له بواری ئابووریدا بۆ ئاینده‌ی کوردوستان به‌رپای بکه‌ن.. چونکه زیاد کردنی پاره‌و ده‌سه‌لاتی لێپرسراوه‌کان سنووریان هه‌یه و ده‌بێ بیزانن به‌لام به ڕای من ئه‌مانه له هێلی سوور لایان داوه.. ترسم هه‌یه رق و تۆله‌ی میلله‌ت زۆر زۆر گه‌شه بکات که که‌سێک له‌و به‌رپرسانه نه‌توانن خۆیان و سه‌رمایه‌کانیان بپارێزن. له به‌ر ئه‌وه له جیاتی شاری خه‌وان ده‌بێت شاری ڕاستی و هۆشیاری درووست بکه‌ن گه‌ر وا نه‌که‌ن خه‌وه‌کانییان ده‌سووتێندرێن وه‌ک چۆن خه‌وی منداڵه‌کانمان ده‌سووتێنن.
|
|
04/07/2007 |