سه‌رنووسه‌ر یان گه‌مه‌ى ئه‌و به‌رو ئه‌م به‌ر !!؟
دڵزارحه‌سه‌نٍ
وه‌ى له‌و سه‌رنووسه‌ره‌ى هه‌ر دوێنێکه بوو فه‌خامه‌تى سه‌رنووسه‌ر له "هاوڵاتى" بێزارى و بێتاقه‌تى و ماندووبوونى خۆى له تێپه‌ڕبوونى "4"ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نى سه‌رنووسه‌ریایه‌تى راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێکیش دواى ئه‌م بڕیاره جه‌لاده‌تى سه‌رنووسه‌ر "ئاوێنه‌ى" له به‌رامبه‌ر حه‌ره‌مى پیرۆزى "هاوڵاتى" قیتکرده‌وه ٍ!!
سه‌د ره‌حمه‌ت له پێشینان که ده‌ڵێت "تا ساحێب ماڵ دزیگرت دز ساحێب ماڵى گرت" خۆ ناشبێت ئه‌وه له یادبکه‌ین کلتورى سه‌وز و زه‌رد، هه‌ولێر و سلێمانى، هاوڵاتى و ئاوێنه‌ى به‌دواوه دێت.
گه‌مه‌کان دیارن کوده‌تاکانى سه‌رنوسه‌رى ئێستاى "هاوڵاتى" بۆ سه‌ر سه‌رنووسه‌رى ئێستاى "ئاوێنه" دووبارکردنه‌وه‌ى هه‌مان سیناریۆى دوو ره‌نگى و دوو ده‌نگى کلتوره ترسناکه‌که‌ى کۆمه‌ڵگاى کوردییه، ناهه‌قى جه‌نابی سه‌رنووسه‌رى ئاوێنه‌ش ناگرم، بێ سه‌رنووسه‌رایه‌تیش ژیان تۆزێک زه‌حمه‌ته و ئینسانیش با هێنده بێ نمه‌ک و بێ وه‌فا نه‌بێت، خۆ ده‌شبێت بۆ پینه‌کردنه‌وه‌ى شه‌ڕواڵه‌کانى ماوه‌یه‌کیش ماندووبێت پێشم وایه ئه‌و رۆژنامه‌یه ته‌نها له کۆڵانى قه‌زازه‌کانى سلێمانى بازاڕى باشبێت.
|
04/07/2007 |