ئه‌گه‌ر دڵنیا فرمێسکه بێ نازه‌کانمان بسڕێت
ئیبراهیم پاڵانى
هه‌رله دواى کۆچى ناواده‌ى ژنه هونه‌رمه‌ندى هه‌ڵکه‌وتوو مه‌رزیه فه‌ریقى که سه‌رتاپاى کوردستانى به‌و کۆچه ناواده‌یه ڕه‌شپۆشکردو چاوى هه‌موومانى پرفرمێسک و دڵى هه‌موومانى پڕگریان کرد ، تا دونیاش مابێت، کورد قه‌رزارى هه‌موو به‌ها جوانه‌کانى ئه‌و هونه‌رمه‌نده به ئه‌زموون و ناوداره‌ى خۆى ده‌بێت وکه‌سێک نى یه به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان شه‌یداى مه‌رزیه نه‌بووبێت ،چونکه مه‌رزیه ته‌نیا هونه‌رمه‌ند نه‌بوو ، به‌ڵکوو خاوه‌نى کۆمه‌ڵىَ تایبه‌تمه‌ندى ده‌گمه‌ند بوو ، که ئه‌وى له هه‌موو ژنه هونه‌رمه‌نده‌کانى ئه‌و سه‌رده‌مه جیاکردبۆوه ، مه‌رزیه به‌ر له‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى هونه‌ره‌وه خۆیمان پىَبناسێنىَ ، ئاوێزانى خه‌باتى شۆرشگێڕانه‌ى گه‌له‌که‌ى بوه‌و له‌و پێناوه‌شدا تاڵاوى زۆرى چه‌شتوه‌و ئه‌رک و ماندوبونێکى زۆرى له‌و ڕیگایه‌وه بۆماوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه ئاماده‌ى هه‌ر جۆره قوربانیدانێک بوو که له‌ڕێگه‌یه‌وه گه‌له‌که‌ى به‌سه‌رفرازبوون شادبکات ، له‌لایه‌کى تریشه‌وه مه‌رزیه خاوه‌نى که‌سایه‌تیه‌کى به‌هێزى نێوکایه‌هونه‌ریه‌که‌ى خۆى و دڵسۆزێکى بىَ هاوتایى منداڵانى کورد بوو ، له‌سه‌روى ئه‌مانه‌شه‌وه مه‌رزیه‌ى کۆچکردو سیمبوڵى ئازدى و پێشه‌نگێکى چاونه‌ترسى داکۆکیکارى مافه‌کانى ژنان بوو . ئه‌مانه‌ى له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ کرد به‌شێکى که‌مى ئه‌و خه‌سڵه‌ته تایبه‌تیه‌بوون که مه‌رزیه‌ى له‌هه‌موو ژنه هونه‌رمه‌نده‌کانى ترجیائه‌کرده‌وه ،
بۆیه پێمان وایه جارێکى تر شاسوارێکى تر‌ى هاوشێوه‌ى مه‌رزیه له‌کورده‌واریدا هه‌ڵناکه‌وێته‌وه له‌وانه‌یه ئه‌و بۆچوونه‌شم لاى زۆربه‌ى تاکى کورد له جێگاى خۆیه‌تى ، هه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ش بووواى له‌زۆربه‌ى خه‌لکى کوردستان کرد له‌گه‌ل بیستنى مه‌رگى ناواده‌ى مه‌رزیه‌دا بگرین و به‌کۆستێکى گه‌وره‌ى بزانین . له‌و ڕۆژه‌وه‌ى مه‌رزیه به جه‌سته له‌نێوماندا نه‌ماوه ، هه‌موومان وه‌ک بڵێیت به‌دواى پارچه‌یه‌ک له‌جه‌سته‌ى خۆماندا ده‌گه‌ڕێین و نایدۆزینه‌وه ، ئاخر کاتىَ گوىَ له‌یه‌کێک له‌و گۆرانیه نیانه‌ى مه‌رزیه ئه‌بین ئه‌وسا باشتر له‌وه تێده‌گه‌ین ئێمه چ هونه‌رمه‌ندێکى گه‌وره‌مان له‌ده‌ست داوه ، به‌تاسه‌وه‌ش به‌دواى ئه‌و هه‌واڵانه‌دا ده‌گه‌ڕێین که‌باس له‌مه‌رزیه‌و هونه‌رى کوردى و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى که مه‌رگ بوارى نه‌دا به‌ده‌نگى مه‌رزیه گوىَ بیستى بین ، به‌تایبه‌تى له‌دواهه‌والى به‌رهه‌مه‌تۆمارنه‌کره‌وه‌کاندا کاتىَ له‌دیدارێکى دوالاپه‌ڕه‌ى کوردستانى نوێ‌دا دڵنیاى کچى مه‌رزیه خانم وه‌ک ئه‌وه‌ى هه‌ستى به‌وه کردبێت که هه‌موومان به‌دواى مه‌رزیه‌دا له‌پرسیارێکى بىَوه‌لامدا ین ، ئه‌و ده‌یه‌وێت وه‌ڵامى پرسیاره‌کانمان بداته‌وه ،گه‌لىَ دڵخۆشین که دلنیا خان دێت و پێمان ده‌ڵێت ئارام بگرن ناهێڵین سۆزى ده‌نگه‌که‌ى مه‌رزیه و ڕێچکه جوانه‌کانى ئه‌و بۆ ئه‌به‌دى خامۆش بکرێت ، هه‌رهیج نه‌بێت بزه‌و خه‌نده‌کانى ئه‌وتان پێشکه‌ش ده‌که‌م ، ئاى چه‌ند جوانه کاتىَ گوڵه‌کانى باوه‌شى مه‌رزیه ، دێن و پێمان ده‌ڵێن فرمێسکه‌کانتان بسڕن و ا ناسرى سه‌روڕیش سپى ئه‌زموونێکى تر‌ى خۆیمان پێشکه‌ش ده‌کات ، ئاى ئێمه چه‌ند قه‌رزارى تۆین پیره هه‌ڵۆکه‌ى کوردستان
|
04/07/2007 |