بۆتۆ له‌خۆم ئه‌یه‌م

نوسینی :ڤالێری

و/ له‌فه‌ره‌نسییه‌وه‌: ئێواره‌ عه‌لی /هه‌ولێر.

بۆتۆله‌خۆم ئه‌یه‌م ،

له‌تۆدوور چاوه‌ڕێی که‌سێک نیم ....

چاوه‌ڕێی ئه‌وکاته‌ ده‌که‌م ،

که‌خۆم له‌ باوه‌شی تۆدا ده‌دۆزمه‌وه‌.....‌

چونکه‌هه‌موو ئه‌م چرکانه،‌

ته‌نیا تۆ واله‌دڵمه‌که‌یت لێ بیات ...

هه‌موو ڕۆژێک خه‌یاڵی تۆ ده‌که‌م.

له‌گه‌ڵمایت گشت شه‌وێک

خۆمان ده‌دۆزینه‌وه‌ بۆدابه‌ش کردنی سۆزه‌کانمان

بۆبه‌ختیاربوونی هه‌ردوکمان .

 

وازم لێمه‌هێنه‌

ئه‌م وشانه‌ت پێده‌ڵێم

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌پێسی تۆداونبووم

ئه‌ته‌وێت وازم لێبێنیت ؟

ئه‌ته‌وێت بڕۆیت ؟

به‌ڵام ئێمه‌ وا له‌بیر ناچینه‌وه‌

من کۆتاییه‌ کانی تۆبۆخۆم ده‌پارێزم و

ئه‌زانم ئه‌مه‌ هاوچه‌شنه‌بۆتۆ.

بۆچی ئه‌مڕۆژانه‌ له‌یه‌ک جیاده‌بنه‌وه‌ ؟

ئه‌مه‌یه‌ مه‌ته‌ڵی ئه‌وینمان ...

ئه‌مه‌وێت بۆ جارێکی دیکه‌ بژیم

هه‌مووی له‌ پاڵ تۆدا...

دڵی خۆم بۆ کردیته‌وه‌و

ئه‌مڕۆ ترسم هه‌یه‌ به‌بێ تۆتاقه‌تی ژیانم نه‌مێنێت

حه‌زه‌که‌م کتێبه‌که‌م داخه‌م

کتێبی زینده‌گیم

هه‌موو ئه‌م تێکسته‌ به‌بێ تۆسپییه‌

تۆهێزی به‌رده‌وامیم به‌رێ

نامه‌وێت وازت لێبێنم

ئه‌مه‌وێت دوور بڕۆم له‌گه‌ڵ تۆده‌ست له‌ ناو ده‌ست .

ته‌نیا..

به‌ته‌نیا

ئازارم هه‌یه‌ بۆ ژیان

بۆڕوانینێک ده‌گه‌ڕێم

به‌ڵام له‌ناوڕه‌شایدام

ته‌نیا….ونبووله‌بیره‌وه‌رییه‌کانما

خۆشبه‌ختییه‌کانم ده‌دۆزمه‌وه‌

که‌له‌ژیانما هه‌مبوون

که‌له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌مبوون

به‌ته‌نیا

سه‌یری شاشه‌ی خه‌یاڵه‌کانمه‌که‌م

دێمه‌وه‌ سه‌رخۆم بۆنوستن‌

ده‌وردراوم به‌ژانێ که‌باش ئه‌وینی لێدزیم

ته‌نیا

ته‌نیام له‌ دونیادا

له‌سه‌رئه‌م ئه‌رزه‌ تۆپییه‌

وازله‌خۆم ئه‌هێنم له‌ناو ئه‌م توربینه‌دا و عاقڵیم ونده‌که‌م

ته‌نیا

نامه‌وێت واهه‌ست بکه‌م ونبووم

ئه‌مه‌وێت پشیله‌که‌م بدۆزمه‌وه‌و بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ئه‌وێ.

ته‌نیا…

ڕسته‌یه‌ک: ئه‌م شیعرانه‌ چه‌ند پارچه‌شیعرێکی ئیحساسین پێم وابێت کارێکی گه‌وره‌م نه‌کردووه‌ به‌ڵام ئه‌مانه‌ یارمه‌تیم ئه‌ده‌ن بابه‌تی زۆر جوانترو گه‌وره‌تر به‌ خوێنه‌ر ئاشنا بکه‌م .ڕه‌نگه‌له‌ڕوی وه‌رگێڕانه‌وه‌ یان له‌ ڕوی کردنی به‌ کوردییه‌وه‌ هه‌ندێک جێبه‌جێ به‌ ڕسته‌ودێڕه‌کان کرابێت،به‌ڵام پێم وابێت ئه‌مه‌ له‌ ته‌رجومه‌ی حه‌رفی دورمان ده‌خاته‌وه‌

چونکه‌ ته‌رجومه‌ی حه‌رفی ته‌واوی ماناو ڕه‌نگه‌ ئه‌وئیحاو ده‌نگانه‌ش بکوژێت که‌ له‌ناو خودی تێکسته‌که‌دا هه‌ن بۆیه‌ به‌ هیوام ئه‌گه‌ر که‌سیک ویستی ڕای خۆیم پێبڵێت .

shkar59@hotmail .com

 

           

04/07/2007