دواخستنی دادگایی سه‌دام ، به‌خێر گه‌ڕایه‌وه |
. حاجی ئه‌نوه‌ر ٢٣/١/٢٠٠٥
نه‌ته‌وه‌ی کورد له باشوری کوردستاندا زۆرجار به‌ختی زۆر با‌شی بۆ هه‌ڵکه‌وتوه به‌ڵام خۆمان نه‌مان ویستوه سودی لێ وه‌ربگرین ، چونکه ئێمه‌ی کورد به دراوسێ دوست وخاوه‌نی ووشه‌ی خۆمانین و وه‌فادارو قه‌د خه‌نجه‌ری غه‌در‌یشمان له پشته‌وه نه‌هاویشتوه و ئه‌گینا له‌کاتی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نیوان هاوپه‌یمانان و به‌عسدا١٩٩١ ده‌مانتوانی به‌عس ته‌فرو تونا بکه‌ین له ووجودا نه‌هێڵین ( به‌ڵام به‌ڕاستی نه‌مان ده‌ویست فرسه‌تێک به‌شێوه‌یه‌کی ناشیرین به‌کار بهێنین له‌کاتی لێدانی هێزه هاوپه‌یمانه‌کان له عێراقی ده‌دا ، نه‌مان ده‌ویست له‌وکاته‌دا ڕاپه‌ڕین بکه‌ین که بڵێن ها هاوکات یان هاوکار له‌گه‌ڵ په‌لاماردانه ئه‌م کاره‌یان کرد‌و حکومه‌تی عێراقی بیکاته هۆیه‌ک بۆ تێکدانی نێوان کورد‌و عه‌ره‌ب یاخود شۆڕشی کورد‌و له‌شکری عێراق که ئێمه هه‌میشه ئومێدێکمان پێیان هه‌بووه که هاوکاری خه‌ڵک بکات بۆ ڕزگاری له دیکتاتۆری ) * . نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو بۆ دووپات کردنه‌وه‌ی نیه‌ت پاکیمان و دۆستایه‌تی دێرینمان ( په‌یوه‌ندیمان به فه‌له‌ستینیه‌کانه‌وه کرد بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراقی نه‌ڵێن کورد له‌کاتی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه هه‌میشه به ئستلاحی خۆیان خه‌نجه‌ری غه‌در له پشتمانه‌وه ئه‌درێت . ( ب . ک )وه‌فدێک به نوێنه‌رایه‌تی دکتۆر مه‌حمود عه‌لی عوسمان و عدنان موفتی وشازاد صائب ، چونه تونس بکه‌ونه به‌ینی ئێمه‌و عێراقه‌وه . به‌ڵام حکومه‌تی عێراقی هیچ ته‌جاوبێکی نه‌بوو یان غرور بوو موغرور بوو ئیشی به‌که‌س نه‌مابوه هیچ جوابێکی ئیجابی و دۆستانه‌ی جبهه‌ی کوردستانی نه‌دایه‌وه ) * . ئیتر ئێمه‌ی کورد له‌وه زیاترمان پێناکرێت و هه‌رچی شانسێک هه‌بوو له‌ده‌ستمان دا . ئه‌مجاره‌یان دوا شانسمانه و ناهه‌قی ده‌که‌ین له‌ده‌ستی بده‌ین چونکه له ئێستادا سه‌رۆکۆمار له‌خۆمانه و به‌رزترین پۆستی ده‌سته‌ڵاتمان له‌ده‌ستایه ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی سه‌رۆکمان یاساناسێکی ناسراوی باوه‌ڕ پێکراوه و خاوه‌ن مافیشین . هه‌روه‌ها قازی تازه‌ش هه‌ر کورده‌و له دایک بووی ئه‌و شاره‌یه که تا ئێستاش ئازاره‌کانی به‌رده‌وامه . من بۆ خۆم وه‌ک کوردێک ، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ک ، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین ، چاوه‌ڕێ ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی ئاوا په‌نجه‌ی خوێناویان له ڕووی یاسا و قازی‌دا به‌رز نه‌که‌نه‌وه و دادگاش مافی ئه‌وه به‌ده‌ست بهێنێ تاوانباریان بکات ، هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان مام جه‌لال سه‌رۆک کۆمار و ده‌مڕاستی گه‌لانی عێراق و وه‌ک ئۆپۆزیسێونێکی زیاترله نیوسه‌ده‌ی ڕژێمه‌کانی عێراق وه‌ک ئه‌و مرۆڤه‌ی که‌له‌کاتی ئه‌نفالکردنی خه‌ڵکی سڤیلی کوردا پێیان ووترابوو ( کوا جلال طالبانی بۆ نایه‌ت ڕزگارتان بکات )** به‌شدار بێت له تاوانبارکردنی سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی ، به‌ڕێز کاک مه‌سعود به‌رزانیش وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم و خاوه‌نی ٨٠٠٠ شه‌هید له که‌سوکارو عه‌شیره‌ته‌که‌ی و مێژوویه‌کی دوورودرێژی خۆی و بنه‌ماڵه‌ی وه‌ک به‌ته‌مه‌نترین ئۆپۆزیسێونی ڕژێمه‌کانی عێراق به‌گشتی و به‌عس به‌تایبه‌تی له‌هه‌مان کاتدا وه‌ک ده‌مڕاستی گه‌لی کورد له ئێستادا . به‌هه‌مان شێوه هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان دکتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و عه‌بدول عزیز حکیم و ئایاد عه‌لاوی و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و ..... تاد . که‌هه‌ریه‌کێک له‌م به‌ڕێزانه به‌هۆی ده‌سته‌ڵات و نفوزیان و ئه‌و ئیمکاناتانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه و له‌لایه‌کی تره‌وه قاڵبونیان له‌سیاسه‌ت و به‌هێزیان له‌بواره جیاجیاکانی تردا ، ده‌توانن زۆر به سانایی سه‌دام تاوانبار بکه‌ن و ئاوێکی ساردیش بکه‌ن به‌ده‌روونی کڵپه سه‌ندووی که‌سوکاری قوربانیان به‌تایبه‌تی و هه‌موو گه‌لانی عێراق به‌گشتی . به‌م کاره‌یان خزمه‌تێکی گه‌وره‌ش به گه‌لان ومێژووی عێراق ده‌که‌ن له دادپه‌روه‌ری و ئازایه‌تی دادگای عێراقی و به‌غداد که ئه‌مڕۆ به لانکی تیرۆر ، ڕفاندن ، ته‌قینه‌وه ، سه‌بڕین ، دزی ، ترس ، مافیا . بێ یاسایی........ ناسراوه بیگێڕنه‌وه شوێنی خۆی که به باغی داده ناوبانگی ده‌رکردبوو . * ووتاری مام جه‌لال به‌بۆنه‌ی نۆهه‌مین ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینه‌وه (کوردسات) ** عارف قوربانی
|
|
04/07/2007 |