ئاگری ته‌ڕ |
شیعری
حه‌مه‌كاكه‌ڕه‌ش مناڵ بوو هێشتا هه‌تاو هه‌ڵنه‌هاتبوو هێشتا باڵنده‌كان ده‌نووكیان له‌ڕووناكی نه‌دابوو هێشتا گومان ڕوحی دانه‌پۆشیبووم هێشتا تاریكی ده‌سته‌كانمی نه‌ده‌ناسی هێشتا پێكه‌نینم به‌گریان ده‌هات هێشتا بۆن و ڕه‌نگی گوڵه‌كان ئاشنام بوون مردنیش هیچ واتایه‌كی نه‌بوو ئاسمان هێنده دوور نه‌بوو با هێمنترو به‌رد وا كه‌له ڕه‌ق نه‌بوو ژیان به‌هه‌موو ڕه‌نگه‌كانییه‌وه ته‌ڕ ته‌ڕ بوو به‌شه‌ونم ژیان وه‌ك مناڵێكی لاسار به‌دار تووه كاندا سه‌رده‌كه‌وت و یه‌ك دنیا تووی بۆ ده‌ته‌كاندم ژیان له‌سه‌ربانی كۆتره‌كانه‌وه ئه‌یوت وه‌ره هه‌وره‌كان بكه‌ره كۆلاره وه‌ره نوكی تیژی ئه‌ستێره‌یه‌ك بشكێنه وه‌ره ماچی عاسمان بكه وه‌ره بۆ كۆلاره بچڕاوه‌كانی خه‌یاڵ بگه‌ڕێ وه‌ره له‌م ده‌ریا شینه‌دا مه‌له‌كه مه‌له‌ی گه‌یشتن به‌باڵ مناڵ بووم مناڵ هێشتا هه‌تاو هه‌ڵنه‌هاتبوو من ده‌چوومه كۆڵان كۆڵان خه‌وتبوو كۆڵان به‌ده‌نگی من هه‌ڵده‌سا به‌ده‌نگی من ئاوه دان ده‌بووه‌وه مناڵ بووم قامیشم له‌شینایی و ئاو داده‌بڕی به‌خه‌یاڵی مناڵی قامیش ده‌بوو به ئه‌سپ و غاری ده‌دا ئاخ پشتی چه‌ند ئه‌سپه قامیش له‌غاردا ده‌شكا مناڵ بووم هێشتا هه‌تاو هه‌ڵنه‌هاتبوو ده‌چوومه كۆڵان كۆڵان پڕده‌بوو له ژنی وه‌ك باران له پیاوی وه‌ك ئاگر له حه‌زی وه‌ك زریان كۆڵان پڕده بوو له‌عه‌ره‌بانه‌ی پڕمیوه‌و له ده‌ست گێڕی فاڵچی و له به‌یانی باش و له مشته‌ری عاشق كۆڵان پڕده‌بوو له ڕوانینی پڕ ڕاز له هه‌ناسه‌ی پڕ له چرپه رۆیشتنی پڕ ناز كۆڵان پڕده‌بوو له تیشكه گه‌رمه‌كانی هه‌تاو له حه‌سره‌ت و خه‌یاڵ له عاسمان و ئه‌ستێره‌و باڵنده و فڕین و مردن و باڵ كۆڵان پرده‌بوو له حیكایه‌تی ڕابردووی به‌رده‌وام له خه‌ونی ئاڵۆز فه‌رمووده‌ی هیچ و پووچ كۆڵان پڕده‌بوو له قسه كۆڵان پرده‌بوو له ده‌نگ یه‌كێك ئه‌یووت به‌ئیمانم ئه‌و ژنه له ده‌ریاوه هاتووه ماسییه‌ژنه ماسییه‌ژن ئای چه‌ن ته‌ڕه به‌و ته‌ڕییه ئه‌مسووتینێ كێ ئاگری ته‌ڕی دیووه هێشتا بۆنی ده‌ریای لێدێت چاوه‌كانی پرن له گڕ مه‌مكه‌كانی وه‌ك پشكۆی ناو ده‌ستی با گه‌شده‌بنه‌وه یه‌كێكی تر : نا ئه‌و ژنه له عاسمانه‌وه باریوه چاوه‌كانی دوو ئه‌ستێره‌ن پر خه‌یاڵن لێوه‌كانی وه‌ك لێوی مانگ پڕ تریفه‌و پر له باڵن گیانی ئه‌ڵێی په‌ڵه هه‌ورێكی سپیی یه قژی شه‌وی پڕ بارانه به‌سه‌ر كۆڵاندا باریووه كێ بارانی ڕه‌شی دیووه كه مناڵ بووم گاڵته‌م به حیكایه‌ته‌كانی كۆڵان ده‌هات كه‌مناڵ بووم نه‌مده‌زانی فڕین وباڵ ڕوانین و ڕاز چرپه‌و خه‌یال ئه‌مانه واتایان چییه نه‌مئه‌زانی ئاگری ته‌ڕ ئاوی سوتاو بارانی ڕه‌ش هه‌وره ژن و ماسی یه ژن ئه‌مانه چین كه قسه‌یان له بڕینی عه‌شق ده‌كرد كه بیریان له باڵ ده‌كرده‌وه بۆ فڕین به عاسمانی عه‌شقدا كه گه‌وره بووم خه‌یاڵی ژنێك خه‌ریك بوو بم كووژێ كه گه‌وره‌بووم عه‌شق و جوانی ژنێك وه‌ك تیشك ده‌ڕژایه هه‌ستمه‌وه كه گه‌وره بووم ژنێك له باران ته‌ڕ تر بوو كه چی له ئاگر گه‌رمتر ده‌یسووتاندم كه گه‌وره بووم ژنێك له ئاگر گه‌رمتر بوو كه‌چی له‌به‌فر دڵڕه‌قتر ده‌یته‌زاندم كه گه‌وره بووم له ژیر بارانی ڕه‌شی قژی ژن‌دا سپی سپی ده‌چوومه‌وه كه گه‌وره بووم ژنم ناسی عه‌شقی ژن بووم ئاگری ته‌ڕ سووتاندمی ئاگری ته‌ڕم خۆشده‌وێ ژن ئاگری ته‌ری پێیه
-------------------------------------- به‌ڕێزان ئه‌م شیعره له‌كاتی نوسیندا چه‌ند هه‌ڵه‌ی تێكه‌وتووه وائه‌م جاره به‌بێ هه‌ڵه نوسیوموته‌وه هیوادارم ئه‌وه‌ی كه‌بڵاوتانكردۆته‌وه له‌یبه‌ن ئه‌مه داگرن. له‌گه‌ڵڕێزدا. حه‌مه‌كاكه‌ڕه‌ش سوید |