گوڵ

 

هێمن ره‌ئووف   ،، سویسرا

Hemnrauf@hotmail.com

کاتێک گوڵێک هه‌ڵ ئه‌وه‌رێ

به‌هار ده‌گری

هاوین ده‌سوتێ

پایز ده‌ڕژێته‌ ناو زستانه‌وه‌

پێکه‌وه‌ بۆ خونچه‌یه‌کی نوێ

شیوه‌ن ده‌که‌ن

هاوار ئه‌که‌ن مه‌کرێیه‌وه

 باڕه‌شه‌بایه‌کی بێڕه‌حم

په‌ڕه‌کانت نه‌کاته‌

توێشوی سه‌فه‌ره‌که‌ی

باسروشت نه‌تکات

به‌ناونیشانی جوانیه‌که‌ی

با دڵداران

نه‌تکه‌ن به‌دیاری ژوانیک

چونکه‌ هه‌ر کاتیک هه‌ڵوه‌ریت

نه‌با پرسه‌ت بۆ ئه‌گێڕێ

نه‌سروشت خه‌م دایده‌گرێ

نه‌ عاشقان په‌ڕه‌کانت

له‌ دووتوێی نامه‌یه‌کا

حه‌شار ئه‌ده‌ن

 

 

           

 

04/07/2007