دکتۆر که‌مال له په‌راوێزی پرسیاره‌کاندا |
هێمن ره‌ئووف........سویسرا Hemnrauf@hotmail.com
کاتێک دکتۆر که‌مال گیرا ،نائومێدییه‌ک چینی ڕۆشنبیرانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی ته‌نی ،به‌تایبه‌تی ئه‌و ئازادیخواز و کوردستان په‌روه‌رانه‌ی که ساڵه‌های ساڵه‌خه‌و به نیشتیمانێکی ڕه‌سه‌نی خاوه‌ن سه‌روه‌ری وماف وئازادیی ودیموکراتییه‌وه ده‌بینن . ئیتر له‌دوای ئه‌وه،، ئه‌وه‌ی پێیکرا به‌نوسین و ڕه‌خنه‌گرتن و ده‌نگ هه‌ڵبڕین وکه‌مپین وناڕه‌زایی خۆیان خزانده ناو ئه‌و کۆڕه ڕۆشنبیرییه گه‌نجڕوخساره‌وه ،که زۆرینه‌ی له گه‌نجان و چاوکراوه‌و خوێنکارانو قوتابیانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستانی تێدا ده‌بینرایه‌وه . هه‌ریه‌که له‌لای خۆیه‌وه دڵسۆزی خۆیی ده‌سه‌لماند بۆ کێشه ڕه‌واکانی دکتۆر که‌مال و ئازادی تاکه‌کان و دیموکراتی و مافه نه‌ته‌وایه‌تیاکانی گه‌له سته‌م دیده‌که‌مان . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که خاڵی نه‌بوو له هه‌ندێ هه‌وڵی نه‌زۆکی تێکده‌رانه که زه‌ره‌ری له شیکارکردنی ئه‌و هاوکێشه ئاڵۆزه ده‌دا . له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌رچی ئینتیماکارو نوسه‌ره حیزبی و جوانکاره‌کانی ده‌سه‌لاته ،ئه‌وانیش به‌هه‌ناسه‌یه‌کی سارده‌وه نوسین‌و ووتاری سارد و بێگیانیان ده‌هێنایه ناو مه‌یدانه‌که‌وه ،به‌ڵام خۆیشیان ده‌یانزانی که که‌س گوێیان لێناگرێت ،چونکه ده‌نگه‌به‌رزه‌کان زیندانی ده‌کرێتو له‌ژێر ده‌ستی سه‌رکرده‌کانیانا بڕیاری تۆقێنه‌ر ودوور له پڕه‌نسیپه‌کانی ئازادی ودیموکراتی و مافی مرۆڤ ده‌درێت . ئه‌وه‌بوو له‌ماوه‌یکی کورت‌و پێکه‌نیناویدا بڕیارێکی پێکه‌نیناوی له‌لایه‌ن دادگایه‌کی داماوی بێده‌سه‌لاته‌وه ده‌رچوو . سی ساڵ زیندانییان بۆ ئه‌و بوێره نه‌ترسه چاوقایمه بڕیه‌وه . ئیتر زیاتر ئه‌وخه‌ڵکه ترس‌و توڕه‌ییان تێکه‌ڵاو بوو . ژووره‌کانی پالتاک به‌تایبه‌تی کوردستان یونایتد وسایته‌کانی ئینته‌رنێت وڕێخراوی ناوه‌ندی چاک و نوسه‌ر و ڕۆشنبیران و به‌شێک له‌کوردستانییانی تاراوگه که‌وتنه خه‌مخواردنێکی به‌رچاو ، که‌جێگای رێزلێگرتنه .. ڕۆژانه وه‌ک پێشتر باسمانکرد ئه‌وه‌ی ڕویدا تێپه‌ڕی . هه‌تا کار گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به‌هیممه‌تی دڵسۆزان کێشه‌که گه‌یه‌نرایه ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌مساو ڕێخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و دواتریش کۆنگرێسی ئه‌مریکیوده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکا .
ئیتر خۆشبه‌ختانه بۆدکتۆر که‌مال وه‌ک خۆی ده‌ڵێ دڵنیابوو له‌وه‌ی که له‌ناوی نابه‌ن و نه کوژرا . وه هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان، بگره ئه‌و دادوه‌ره‌و دادگا فه‌قیره‌یش شه‌رمه‌زار بوو ،بڕیاره‌که هه‌ڵوه‌شایه‌وه ،دکتۆر که‌مال له زیندان ومانگرتنه‌وه بۆ ژورێکی پڕ له ئامێر ی کاره‌بایی وخاوێن .له جنێو وئازاردان و نه‌خۆشییو ڤایرۆسه‌وه بۆ ڕێزگرتن‌و پاراستنی له هه‌موو ده‌ستێکی تاکه‌که‌سی و ده‌ره‌کی به‌دانانی بۆدیگارد وه‌ک خۆی ئاماژه‌ی پێدا. لێره‌دا پرسیار گه‌لێکی چڕ وگوماناوی زوربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی ئاگایان له‌م کێشه‌یه‌یه ده‌هێنێته زمان . ئایا ده‌نگی ڕۆشنبیران وجه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌سه‌ڵاتیان ناچار کرد بڕیاری سی ساڵ زیندانی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ؟ یان ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ‌و بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ئازادی تاکه‌کان ویژدانی ده‌سه‌ڵاتی هاندا بۆ ڕێنه‌دان به چه‌سپاندنی ئه‌وجۆره بڕیاره ؟ یان به‌زۆر و هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا و نه‌مسا ؟ ئایا هیچ ڕێکه‌وتنێک له نێوان ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله‌ی بارزانی و دکتۆر که‌مالدا هاتۆته ئاراوه ؟ ئایا په‌شیمانبونه‌وه‌ی دکتۆر که‌مال له‌ژێر سانسۆر و به زۆرداری بوو یان به‌راستی په‌شیمانه ؟ ئایا ئه‌و به‌ڵگه نامانه‌ی لای دکتۆر که‌مال هه‌یه سه‌باره‌ت به سیخوڕی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری ڕوسی له‌م په‌شیمانبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌سوتێ ؟ ئایا دکتۆر که‌مال ئاماده‌یه مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌ی بۆکوردستان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ که به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بوو له دادگا ؟ ئایا سوره له‌سه‌ر سه‌ندنی هه‌قی ئه‌و ئافره‌ته‌ی بۆیان نارد که ئێستا له هه‌ولێره؟ ئایا ئه‌و داوه موخابه‌راتییه‌ی دکتۆر که‌مالی تێکه‌وت جێی باوه‌ڕ پێکردنه ؟
هێشتا دکتۆر که‌مال له زینداندایه‌و ، له یادمه خوشکه‌به‌ڕێزه‌که‌ی جارێکیان ووتی (دکتۆر خاوه‌نی هیچ لێدوانیک نیه له‌و زیندانه‌داو له‌ژێر زۆردا هه‌موو شتێکی پده‌کرێ ). ده‌نا له دوای ئازاد بوونی ئه‌و به‌ڕیزه کۆمه‌ڵیک پرسیاری حه‌ساس ده‌ورووژێت . پێویسته وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره شاراوه‌کان بداته‌وه ، پێویسته دکتۆر که‌مال له دوای ئازاد بوونی ڕوو به‌ڕووی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه ئازادیخوازه ببێته‌وه که له‌گه‌ل ئه‌ودا شه‌و نخونییان ده‌کێشا . له ڕفاندنیدا نائومێدی به ڕوخساری ڕۆشنبیران‌و به‌ئاگایانه‌وه دیار بوو . به هیوای ئه‌وه‌ی له ئازاد بوونیدا له گۆڕنانی هیواو ئومێده وه‌نه‌وشه‌ییه‌کان نه‌بیت .
به‌ڕای من ڕاده‌ربڕین و ئازادی له کوردستاندا سنورداره و که‌س ناتوانێ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوره تانها په‌یڤێک بڵێت ، کێشه‌که گه‌یشته کۆنگرێس وخودی جۆرج ده‌بلیو بوش ،به‌ڵام له سلێمانی و له سنوری ئیداره‌ی یه‌کیه‌تی دا که‌س نازانێ دکتۆر که‌مال کێیه !!!! مه‌گه‌ر یه‌کێ ئینته‌رنێتی هه‌بێ یان له ده‌ره‌وه به ته‌له‌فۆن بیستبێتی ... ______________________________________________
28.01.2006
|
|
04/07/2007 |